په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٣\٢٠١٣

چارەکە سەدەیەک بازرگانییکردن بە ھەڵەبجەوە!!!


نەجم محەمەد       


چارەکە سەدەیەکە ھەڵەبجە خوێن لە برینەکانی دێتو زامەکانی سارێژ نەبووە ھەڵەبجە دەبوایە ئێستا جوانترین و ئاوەدانترین شاری کوردستان بوایە بەڵام بە داخەو وێرانترین وکەلاوەترین شارە بەھۆی قەبارە وگەورەیی کارەساتەکەوە دەبوایە لەپێشی ھەموو شارەکانەوە بووایە و پشکی شێری خزمەتگوزاری بەرکەوتایە بەڵام لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا لە دوای دوای ھەموو شارەکانەوەیەو کەمترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکرێت و پشکی رێویشی پێ ڕەوا نابینرێت لە ڕووی ئازادی و ئازادی بیروڕاومافی خۆپیشاندان و مافی مرۆڤەوە دەبوایە نموونەبوایەبەڵام نموونەیە بۆ پێشێلکاری وبێ مافی و سەرکوتکردنی ئازادی ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ٢٢ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی کوردی ومامەڵ کردنی ئەم دەسەڵاتە لەگەڵ خەڵکی ئەم شارە و شارە کە بدەینەوە ئاشکراڕاستی ئەو ووتەیەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە بە ڕاستی دەسەڵاتی کوردی تەنیا گرنگی داوە و بیریکردۆتەوە لە بەرژەوەندیە سیاسی و ئابووری و حیزبایەتیەکانی لە بەرابەر ئەم شارەدا نەک بیرکردنەوە و گرنگی دان بە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی ھەڵەبجە.

 

ئەم دەسەڵاتە ھێندەی دام و دەزگای حیزبی و سەربازی و سەرکوتی لەم شارە دا دروست کردوە ئەوەندە گرنگی نەداوە بە دام و دەزگای خزمەتگوزاری و مرۆیی و مەدەنی و ھونەری و ئەدەبی وھتد ھێندەی بیری لەبازرگانی کردن کردۆتەوە بەم شارە ئەوەندە بیری لە خزمەتکردن بەم شارە نەکردۆتەوە ئەو دەمانەشی گەر خزمەتێکی بچووک یان خزمەتگوزاریەکی بچووکی پێشکەش ئەم شارە کردبێت کە ئەویش ھەر بەرژەوەندی خۆی تێدابوە کەئەرکێکی حکومەتیش بووە ئەودەمە ئیتر ئەمەی کردوە بە منەتێکی گەورە بەسەر خەڵکی ئەم شارەدا و دەیان جار لە ڕاگەیاندنەکانیانەوە یاویانەتەوە بە ڕوو و بەچاوی خەڵکی ئەم شارەدامن نازانم ھارترین و دیکتاتۆرترین و بەربەریترین دەسەڵات و حکومەت لە دونیادا کاتێ پرۆژەو خزمەتگوزاری پێشکەش بە ھاوڵاتیانی ووڵاتەکەیان دەکەن ھیچ منەتێک بە سەر خەڵکی دا ناکەن و لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەھۆڵ و زوڕنای بۆ لێ نادەن بەڵێ تۆلیتارترین و دڕندەترین حکومەتی دونیا بە شێوەیەکی فراوان و بێ وێنە خزمەتگوزاری ئاو کارەباو زێراب ونەوت و غازو ھتد پێشکەش بە ھاوڵاتیانی دەکات کە سەرەتایترین مافی ھاوڵاتی بوونە بەڵام دەسەڵاتی کوردی ئەم خزمەتگوزاریانە بە دونیایەک منەتەوە لە ئێمە دەکاتە سەرەکیترین و گەورەترین ماف دەبێت لە بەرابەریاندا سوپاس گوزاربین و ئاھەنگ و ھەڵپەڕکێ ی بۆ سازبدەین ئەرێ ئێوە حکومەتن یان فیوداڵن (دەرەبەگ).

چارەکە سەدەیەکە دەسەلاتی کوردی بازرگانی بە ھەڵەبجەوە دەکات و کەچی لە ولاشەوە فرمێسکی تیمساحی بۆ ئەم شارە دە ڕژێ، چارەکە سەدەیەکە بازرگانیی بە ھەڵەبجەوە دەکات وکەچی لە ولاشەوە بەردەوام بە وەعدو بەڵێنە قەبەو سواو نەکردەکانی فریووی خەڵکی ئەم شارەدەدەن وگاڵتە بەھەست و شعوریان دەکەن ٢٢ساڵە ئەم دەسەڵاتە باس لە بەجینۆساید ناسین و بە جیھانی کردنی تاوانی ھەڵەبجە دەکات کە چی لە ولاشەوە نەیتوانیوە بەدرێژایی ٢٢ساڵی حکوم ڕەوایی ١٦/٣بکاتەپشوو لەکوردستاندابەڵام توانیویەتی چەند یادو بۆنەی حیزبی وتاکە کەسی و نەتەوەی و ھتد بکاتە پشوو ئەم دەسەڵاتە بەشێکە لە تاوانی ھەڵەبجە و بەشدارە لە تاوانی ھەڵەبجەدا لە بری ئەوەی لە سەر تاوانی ھەڵەبجە دادگایی کرێن کە چی بێ شەرمانە دێن یادی ھەڵەبجە دەکەنەوە و ڤیستیڤاڵی بۆ ساز دەدەن نەک ھە رئەوە بگرە یادە کەشیان داگیر کردوە و یادەکەیان بە حیزبی و حکومی کردوە.


٢٢ساڵ سەرکردەوبەرپرسەکانی ئەم دەسەڵاتە سەردانی ئەم شارە دەکەن و لە سەرتاسەری دونیاوە میوانی جۆراو جۆر دە ھێننە ئەم شارەوە بەڵام نە خۆیان و نە میوانەکانیان بۆ تەنیا جارێکیش سەردانی ماڵە ھەژارو زەحمەتکێشێکی ئەم شارەیان نەکرد ەبۆ تەنھا جارێک سەردانی ماڵەقوربانیەکی کیمیابارانی ئەم شارەیان نەکردوەوە و لە سۆراغیان نەپرسیون ئەوی سەردانی دەکەن ھەر بنکە و بارەگا حیزبی و دامودەزگا حکومیەکانی خۆیانە و بەس ئەوی سەردانی دەکەن ھەر مۆنۆمێنتەکەیە ئەو مۆنۆمێنتەی کە بۆ تە دەزگایەکی حیزبی و حکومی نەک مۆنۆمێنتێکی ڕاستەقینەی خەڵکی شارو کارەساتەکەی شارەکەئەو مۆنۆمێنتەی کە شانۆیەکە بۆ نمایش کردنی فرمێسک و گریانی سینەمایی و دبلۆماسی و بەرژەوەندیئەو مۆنۆمێنتەی کە تیایدا ھەڵەبجە بچوک کراوەتەوە من دەمێکە گوتومە کە شارەکەم پێویستی بە مۆنۆمێنت نیە چونکە شارەکەم بۆ خۆی مۆنۆمێنتێکی گەورەیەھەڵەبجە پێویستی بەمۆنۆمێنت نیەبەڵکو پێویستی بە ئازادی ویەکسانی و مافی مرۆڤ وئاوەدانی وخۆشگوزەرانی ھەیە ئەم شارە پێویستی بەوەو ھەیە کە خاڵی بکرێتەوە لە چەک لەبارەگای حیزبی ٢٢ساڵە دەسەڵات لەم شارەدا خەڵکی شاری بە گشتی کردۆتە پلە دوو وخەڵکی حیزبی تایبەت بەخۆشیان بە پلە یەک ھەڵەبجە زۆرگەورەترە لەمۆنۆمێنت و ڤیستیڤاڵ کە ھەڵەبجەی تیادا بچووک دەکرێتەوە.


٢٥ ساڵە بازرگانی بەم شارەوە دەکرێ وگیرفان پڕدەکرێ پۆستی حیزبی وحکومی وئیمتیازاتی جۆراوجۆر وەردەگیرێ بەسەرئەم شارەوە ٢٥ساڵە بازرگانی دەکرێ بەسەرئەم شارە وە بەناوی خزمەتگوزاریەوە بە ناوی ھاوکاریەوە.. بە ناوی ھونەر و ئەدەب و ڕوناکبیریەوە.. بە ناوی ڤیستیڤاڵی ھەڵەبجەوە و بەناوی و بە ناوی... ٢٢ساڵە لافیتەی ڕەش چاوی شارەکەمی ڕەش و کوێرکردوە .


٢٥ ساڵە شارەکەم لە پرسەدایە و دەیانەوێ بۆ ھەتاھەتایە شارەکەم لە پرسەدا بێت بۆ ئەوەی بیر لەھیچی ترنەکاتەوە و بێدەنگ بێت ٢٥ ساڵە شارەکەمیان بە پرسە تەخدیر کردوە ٢٥ ساڵە ووشەی شەھیدیان بە شارەکەمەوە لکاندوە ولێی ناکەنەوە دەیانەوێت بۆھەتاھەتایە ئەو ووشەیەی پێوەبێت لە پێناو بازرگانیکردن و بەرژەوەندی خۆیاندا و لە پێناو زیاتر فریودانی خەڵکیدا من نازانم شارەکەم پڕ پڕە لە ئینسانی زیندوو ئیتر نازانم شەھید مانای چی؟!! ٢٥ساڵەھەڵەبجە باجی ئەم ووشەیەدەدات و دەسەڵاتیش بەسەرئەم ووشەوە باج و بووجە وەردەگرێت ٢٢ساڵە خەڵکی حیزبی وحکومی بەتەزکیەبوونەتە نوێنەر و دەمڕاستی خەڵکی ھەڵەبجە بەبێ ئەوەی خە ڵکی ھەڵەبجە ئەوانی قبوڵ بێت و ھەڵیبژاردبن بەڵکو بەزۆر سە پێنراون.


٢٢ ساڵەدەسەڵاتی کوردی ھەڵەبجە درۆباران و ووتارباران دەکات ٢٥ساڵ مێژووی کارەساتی ھەڵەبجە دەشێوێنرێت وچواشەدەکرێت ٢٥ساڵە حەڵکی ئەم شارە پشووی نەداوەو نایەڵن پشووبات ٢٢ساڵەخەڵکی ھەڵەبجە ناڕازیەودەسەڵاتیش تۆمەتی جۆراو جۆردەداتە پەناخەڵکی ناڕازی ھەڵەبجە دواتۆمەت تۆمەتی دەستی ئۆپۆزیسیونە کەدەخرێتە پەنا خەڵکی نارَِازی ھەڵەبجە.


ئەوە ڕاستیەکی حاشاھەڵنەگرە کە خەڵکی ھەڵەبجە پێش ئۆپۆزیسیون بۆخۆی ئۆپۆزیسوین بوەو ناڕازی بوە کاتێ ھەڵەبجە ناڕازی بوە ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا بەشێک بوە لە دەسەڵات ولەگەڵ دەسەڵاتدا بووە شتێ نە بووە ناوی ئۆپۆزیسیون بێت لە کۆتایدا بە وبازرگانانەدەڵێم کە بازرگانی دەکەن بە ھەڵەبجەوە ڕۆژێک دێت کە لەم شارەدا دادگای بکرێن لەسەر بازرگانییکردنتان بە ھەڵەبجەوە.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک