په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

چارەسەری دەروونی لاى ئەفلاتۆن.

نووسینی: ویل دیورانت

و . لە هۆڵەندییەوە :

حەمەى ئەحمەد ڕەسوڵ

- بەشی دووەم -


پێویستە ئەو کەسە سەرکەوتووانە خۆیان بۆ کاری ئابوری نەتەوە تەرخان بکەن ،پێویستە ئەمانە ببنە کەسانی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری کارگەو کرێکار و جووتیار.پێویستە ئەمانە دادوەرانەو بابەتیانە تاقىبکریَِنەوە ،وەئەزمونەکانیان بابەتیانەو بێلایەنانەبێت،وەنابێت یەکێک بەهۆی قۆرخ کردنی بوارەکانەوە یا لەڕێگای نزیکایەتییەوە ببێتە فەیلەسوف یا جوتیار.بۆیە دەبێت ئەم هەڵبژاردنە بە دیموکراتییە پێک بێت کەلەخودی دیموکراتی دیموکراتى تربێت.ئەو کەسانەی لەم تاقیکردنەوە،وڕاهێنانە جەستەیی و عەقڵییە دا سەرکەوتوو دەبن دەبێت تەمەنیان لەدەساڵ زیاتر بێت .


وەدەبێت ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی دووەم ببنەوە کە زۆر لەوەی یەکەم قورسترە لەم تاقیکردنەوەیەدا شکست دێنن و دەبنە یاریدە دەرەکان ، یادەبنە هاوکاری ئەفسەری سەربازى دەوڵەت .ئێستا بەڕاستى ئەوەی لەم پۆلێن کردنە گەورەیەدا پێویستمانە بەدەستهێنانی هۆکارەکانی ڕازىکردنە تا ڕازىیان بکەین کە ئاکارباش و هێمن بن.بۆ ئەمەش لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا ڕێگری دروست دەبێت کە زۆرینە هەڵنابژێردرێ ،بەڵام لە جیاکردنەوەی دووەمدا گروپێکی کەم هەڵدەبژێردرێت کە زۆر چالاک و بەتوانان ،کە چەکەکانیان لە شان دەکەن و بەتوندى لە یادەوەرییەکانمان دەدەن و ئەم یۆتۆپیایە (کۆمارە-وەرگێر-) لە قاڵب دەدەن؟چ شتێک ڕێگری لەمانە دەکات کە سەرلەنوێ سیستەمێکی فەرمانڕەوایی بۆ دنیا دامەزرێنن کەلەسەر بناغەی ژمارە بێت یا تەنها لەسەر بناغەی هێزبێت ،وئایا ئەمە گێڕانەوەی هەمان سەرگوزەشتەی گاڵتەجاڕی و لاوازەکەی پێشوونىیە دەربارەی دیموکراسی؟دیارە تەنها بە ئایین و ئیمان لە ئەهریمەن ڕزگارمان دەبێت :پێویستە بەم کەسە گەنجانە بڵێین ئەم پۆلێنکردنانە خوا بڕیاری لەسەر داون و بڕاونەتەوە (نیهائین)-بۆیە پێویستە دوور لە کەناری ئەم ووشە ئاسمانىیە هەموو فرمێسکەکانیان نەسڕن .


پێویستە ئەم ئەفسانە کانزایىیە یان پێبڵێین((ئەی هاوڵاتیان ئێوە بران ،هەرچەندە خوا بەجیاوازییەوە ئێوەی خولقاندووە .بەهێزی بەهەندێکتان بەخشیووە ،وەهەندێکتانی لە ئاڵتون دروست کردووە،لەبەر هەر هۆیەک بێت ئەمانە گەورەترین شەرەفیان هەیە ،ئەوانیتر دەبنە پیاوانی هاوسەرو دەست ڕەنگین ،ئەمانە لە مس و زیو وئاسن دروست کراون ،وە پێویستە منداڵەکانیان بە گشتى لە پارچەکانی ئەمانە پێک بێن.بەڵام چونکە تۆ لە بنچینەدا لە هەمان خێزانى ،پێویستە لە هەندێ کاتدا وویستى ئەوەت هەبێت دایک و باوکی ئاڵتونیت هەبێت ،بەمانایەکىتر دایک و باوکی زیو کوڕی ئاڵتونیان هەبێت .خوا بەم شێوەیە باسی ئەمە دەکات...ئەگەر کوڕ ئاڵتون بێت و دایک و باوکی زیوی هەبێت لەگەڵ مسی زەرد یا ئاسندا تێکەڵ دەبێت ،ئینجا سروشت داوای جێگۆرکێی پلەو پایەکان دەکات ،وەپێویستە کار بەدەستانى ئاڵتونى بەچاوى بەزەیىیەوە ئەم منداڵانە بکەن چونکە لەو ئاستەی خۆیاندا نامێنن و دەبنە هاوسەر یا هونەرمەند .لەکاتێکدا لەوانەیە ئەوانىتر لەماوەیەکی کورتدا خۆیان بەرەو پێش بردبێت و بووبێتە هونەرمەند .ئەم کەسانە شەرەفیان زیاد دەکات و دەبنە چاودێر و یاریدەدەرەکان .چونکە پێشینانی یۆنان ووتوویانە کاتێک پیاوانی مسی زەرد یا ئاسن دەبنە پارێزگاری کەری دەوڵەت ،ئەوکات دەوڵەت دەروخێت ))(415) لەوانەیە تا ڕادەیەکی گشتى بەهۆی ئەم (ئەفسانە شاهانەیەوە) ئەم نەوەیە ڕازى بکرێن بە پلانەکەمان. بەڵام ئایا ئێستا بەختەوەری ئەم سوارچاکىیە لەشەپۆلەکانی هەڵبژاردندا پلە بە پلە دەڕوات بەرێوە؟ئێستا گەیشتونەتە تەمەنى (30) ساڵى و ،فێری فەلسەفە کراون .ئەمە ڕێپێدانى ئەوان نىیە بۆ دانایی (ئەمە چەشتنی خێرای کامەرانىیە ....بۆ پیاوە گەنجەکان ،ئەمەش لەکاتێکدا کەیەکەم جار چێژی فەلسەفە دەکەن و بەدەستى دێنن ،وەسەرگەرمی گفتوگۆکردن دەبن لەبارەی فەلسەفەوە،وەبەرپەرچی هەموو شتێک دەدەنەوەو ڕەتى دەکەنەوە ..


سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە دەوروبەریان ڕوودەدەن وەک بێچووە سەگێک وان کە خۆشی لە شەقکردن و ڕاکێشانی هەموو شتێک وەردەگرێت) (539) ئەمەش کامەرانىیەکە کە هێژای فەلسەفەیە ئەمەش دووشتى سەرەکى دەگەیەنێت،یەکەمیان،بیرکردنەوە بە ڕوونی ،کە بریتىیە لە میتافیزیا،دووەمیش بریتىیەلە یاسای دانایانە،کەئەمەش بریتىیە لە رامیاری ،ئینجا بۆیە پێویستە هەر لەسەرەتاوە گەنجەکانمان فێری بیرکردنەوەی بێگومانانەبکەین .بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ئەو گەنجانە بیرو باوەڕی ئایدیاکان بخوێنن.


بەڵام ئەو بیرو باوەڕەی بە ئایدیاکان بەناوبانگە ،بەهۆی شاعیرییەتی ئەفلاتونەوە بە لێڵی ڕازێنراوەتەوە ئەمەش ڕێ لە قوتابىیە تازەکان وون دەکات و بێوورەیان دەکات ،بۆیە پێویستە تاقیکردنەوەیەکی تری سەخت بۆ ئەوانە بکرێت کە لەتاقیکردنەوە سەختەکەی پێشودا دەرنەچووبوون.لەوانەشە ئەم بیرۆکەیە ببێتە((بیرۆکەیەکی گشتى)) بۆ ئەو کۆمەڵەیە کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ (بیرۆکەی جۆن،یادیک ،یا هاری کە جەخت دەکاتەوە لەسەر مرۆڤ)،یالەوانەشە ئەمە ببێتە یاسایەک یا کۆمەڵە یاسایەک کەبەگوێرەى ئەمە کاربکەن(بیرۆکەی جۆن ئەوەیە کە پێویستە هەموو سنوردارکردنێکی هەڵس و کەوت لە یاسا سروشتىیەکانەوە بێت)))،لەوانەیە ئەمە ببێتە بیرۆکەو مەبەستێک کە بێ کەموکوڕى بێت بە ئاڕاستەی گەشەپێدانی ئەم کۆمەڵەیە کاربکات (ئەمەش بیرۆکەی جۆنە کە یۆتۆپیاکەیەتی).زۆر رێى تێدەچێت ئەم بیرۆکانە یاسای ئایدیاڵى بن .


کە هەستەکانمان بەم شێوەیە ڕووکاری دیاردە تایبەتىیەکان دەبینن،وەڕێک و پێک دەکرێن دەگیشتێنرێن،بۆ گەشەکردن ئاڕاستەدەکرێن ،دیارەئەمەش بەهۆی هەستەکانەوە هەستى پێنەکراوە بەڵکو بەهۆی عەقڵ و هزرەوە هەستى پێکراوە(ئەم بیرۆکەو یاساو ئایدیایانە زۆر هەمیشەیین-کەواتە زۆر ((ڕاستەقینەن)) لەو شتە تایبەتیانەدا کەبەهۆی کۆئەندامی هەستەوە هەستیان پێدەکرێت وە بەو شێوەی دێنە پێش چاومان دەیان بینین ،لاى هەریەک لە تۆم ،دیک ،هاری مرۆڤ زۆرتر نەمرە،ئەم بازنەیە بەجوڵەی قەڵەمەکەم لەدایک بوو وە لەژێر لاسیکەکەمدا بەتەواوی لەناوچوو .بەڵام چەمکی بازنە بە نەمری دەمێنێتەوە و بەردەوام هەیە .


ئەم درەختە دەکەوێتە خوارەوە بەڵام هەردەمێنێتەوە،کاتێک یاساکان دەست نیشان دەکرێن پێویستە بەشی سەرەکی یاساکان پۆلێن بکرێن،چونکە ئەمانە سەرەتایان نىیە وە پێویستە هەردەم هەبن و بێکۆتایی بن .ئەوەی لێرەدا هەیە ئەوەیە وەک سپێنۆزای نەرم و نیان دەڵێ ،(جیهانى شتەکان بەهۆی هەستەکانەوە درکی پێکراوە،وەدنیای یاساکانیش بەهۆی فکرەوە گەیشتۆتە ئەنجام)،ئێمە دنیا بە پێچەوانەی چوارگۆشەکانەوە نابینین بەڵام ئەوەی لێرەدا هەیە لەهەموو شوێنێکدا هەیە ،ئەو بوونە لەپێش هەموو شتێکەوە دەستى پێکردووە ،وەدەبێ هەر بمێنێتەوە هەتا ئەو کاتەی چیرۆکى دنیای شتەکان هەمووی کۆتایی پێدێت.ئێرە پردێکە :ئەوەی ژیری زانیوییەتى و بەگونجاوی داناوە ئەم پردە ئاسنێکە سەد ملیۆن(100000000)تەنە،بەڵام ئەگەر ماتماتیکانە و بەهۆی چاوی عەقڵەوە سەیری بکەین،بەدادوەرییەکی جەسورانەو ڕێک و پێک رێکی بخەین ئەوا بارستایی هەموو ماددەکان بەپێی یاساکانی میکانیک و ئەندازیاری ڕێک دەخرێت ،وەپێویستە پردەکە بەپێی ئەم یاسانە باش دروست بکرێت ،هەروەها ئەگەر ماتماتیک زانێک ببێتە شاعیر ،پێویستە پشت بەو یاسانە ببەستێ کە ئەو پردە دروست دەکەن،ئەگەر لەدروستکردنی ئەو پردەدا ئەم یاسانە پێشێل بکرێن ئەوا ئەو پردە دەڕمێت و دەبێتە جۆگەلەیەکی ناشیاو،چونکە ئەو یاسانەی خوا چەسپاندوونى بەتاڵ دەکرێنەوە بەمەش پردەکە دەڕمێت (کاتێک ئەرەستۆ لەمەدا ئاماژە یەهەندێ شت دەکات دەڵێت :ئەو ئایدیایەی ئەفلاتون مەبەستىبووە ،هەمان مەبەستە کە ڤیتا گۆراس بەهۆی ((ژمارەوە)) دەری دەبڕێت کاتێک ووتوویەتى جیهان لە ژمارەکان پێکهاتووە ئەمەش واتاکەی ئەوەیە ئەم دنیایە لەلایەن یاسا بیرکاریەکانەوە فەرمانڕەوایی دەکرێت .


پلۆتارخ پێمان دەڵێت بە گوێرەی ئەفلاتون ((خوا هەمیشەیی و ئەندازەیی یە ))،یاوەک سپێنۆزا ڕوونى دەکاتەوە کە ئەمیش هەمان هزرە،((خواو یاسا گەردوونىیەکان فرمانێکن و یەک ڕاستین)) بیرکاری لای ئەفلاتون شتێکە،کەلای بێرترادڕاسلیش هەمان شتە کەواتە ئەوە یەکلا بۆتەوە کەبیرکاری لەفەلسەفەدا گرنگە .باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە ئەو ووشانەیە کە ئەفلاتون لەسەر دەرگای ئەکادیمییەکەی نووسیوویەتى ((پیاوێ بیرکاری نەزانێ ڕێى پێنادرێ بێتە ژوورەوە)) .پێویستە ئەم بیرۆکانە-ڕێک و پێک بکرێن و لەئایدیاکاندا بگشتێنرێن-چونکە ئەگەر وانەبى دنیا بەشێوەیەک دەبینین وەک ئەوەى منداڵ لەکاتى چاوکردنەوەی دا دەیبینێت ،ئەو کاتەی ئاپۆرایەکن و پۆلێن نەکراون و واتایەکی تایبەتى لە هەستیاندا پێک نەهاتووە ،چونکە تەنها بەهۆی پۆلێن کردن و گشتاندنەوە ئەتوانن مانا لە شتەکانەوە وەرگرن،ئەمەش بەهۆی دۆزینەوەی یاساکان بوونیان دەبێت ،کەلەگەڵ مەبەست و ئامانجەکانیاندا چالاکانە بەڕێوەدەچن.دنیا بەبێ ئەم بیرۆکانە کوێرانە شۆڕ دەبێتەوە بۆنا ونیشانى کتێبەکان و لەکەتۆلۆکێکدا پۆلێن دەکرێت ،ئەمەش وەک ڕیزکردنی ناوو نیشانى کتێبەکان وایە کە بەگوێرەى مەبەست لە بەشەکانیاندا بەدوای یەکدا هاتوون و ڕیزکراون.


دیارە ئەمەش دەبێتە سێبەرێک لەناو ئەشکەوتدا کاتێک خۆر ئاڕاستەی ناو ئەشکەوت دەبێت ،سێبەرە خەێاڵىیەکان دەبنە ڕاستىیەکان و دواجار دەبنە فەنتازیا(514).کەواتە بناغەی پەروەردەى باڵا پشکنینی بیرۆکەکان و یاساکانە بۆ ڕازیکردنیان ،چونکە بە گشتاندنى بیرۆکەو یاساکان ،بیرۆکەکانى گەشەکردن دەکەونە بەردەم شتەکان وە بۆیە پێویستە پەیوەندى و واتاکانیان ئاشکرا بکرێن ،وە جۆر و یاسای کارکردنیان ئاشکرابکرێت ،وەپێویستە دەستبکەین بە ڕێکخستنی ئەزموونى ژیریمان لە دەستەواژەکانى یاساو مەبەستدا ،پێویستە ئەمەش عەقڵێک بیکات کە عەقڵی قەیێەرە و جیاوازە لە عەقڵی گەمژە .باشە،دوای مەشقکردن لەم بیروباوەڕە نادیارەی بیرۆکەکاندا ،ئەمە هونەرەکە لە وێناکردنى شێوەکاندا(فۆرمەکاندا) دەبێتە هۆی بە دواییەکدا هاتن و پێکەوەگرێدانی بیرۆکە شاراوەکان و سامناکى هۆش ،دوای پێنج ساڵ مەشقکردن ئەم ڕێسایە لە هەڵس و کەوتى مرۆڤ و بەڕێوەبردنى دەوڵەتەکاندا پراکتیزە دەکرێت ،دوای ئەوەی ئەم ئاکارىیە لەکاتی منداڵییەوە هەتا تەمەنى پێگەیشتن لە سى و پێنج ساڵیدا :ئێستا ئایا دڵنیایی لە ئەنجامی تەواوکردنى ئەمانەدا وا دەخەمڵێنرێت ئامادەییەکی شاهانەی ئەرخەوانیان هەبێت بۆ بەڕێوەبردنى باڵاترین کارەکانى ژیانى گشتى ؟ئایا بە دڵنیایی ئەمانە لەکۆتاییدا دەبنە پاشایانى-فەیلەسوف بۆ فەرمانڕەوایی کردن و ئازادکردنى نەژادى مرۆیی؟


بەداخەوە هێشتانا چونکە پەروەردەکەیان تەواو نەبووە .دوای هەموو ئەمانەکە لە ڕابردوودا بوون کە پەروەردەی سەرەکى تیۆری بوون.هەندێ شتى تری پێویست ماوە.ئەو کات بڕوانامەی دکتۆرا بەدەست دێنن و دەبنە لوتکەی فەلسەفە مرۆڤەکان لە ((ئەشکەوت)) وە بەرەو دنیای شتەکان دێنن ،ئەمەش دەبێتە گشتاندن و ڕووتاندنێکى (تجریدی) بێ کەڵک دەبێت چونکە جگە لەوانەی جیاکراونەتەوە ئەوانى تر لەگەڵ ئەم دنیا تازەیەدا ناگونجێن،بەبێ دەرخستنی پشتگیری بۆیان رێ بە قوتابىیەکانمان دەدەین بچنە ناو ئەم دنیایەوە ،بەمەش پێویستە لەگەڵ پیاوەکاندا کێبڕکێ بکەن و زاڵبن بەسەر گرفتى خودىدا،لەم بازاڕی کێبڕکێیەدا لەگەڵ پیاوانى مس و ئاسن و فێڵباز پێویستە خودى ژیانى واقعى وەک کتێب خوێننەوە ،پێویستە ئازار بە پەنجەکانیان بگەیەنن و لە لولاقی فەلسەفىدا بیڕوشێنن وە لەبەردەم دنیای یاساکاندادڵرەق بن ،پێویستە بە ئارەقی ناوچاوانیان نان و کەرە پەیدابکەن.پێویستە ئەم تاقیکردنەوەیە بەبێ ڕەحمىیەکی توند بەبێ ڕەحمىیەکى توند بۆ ماوەی پانزە ساڵ درێژەی هەبێت .


هەندێ لە ئێمە پێویستە لە ژێر فشاردا نانى گونجاو پەیدابکەن ،وە لەشەپۆلەکانى جیاکردنەوەی کۆتایدا نقوم ببین.ئەمانە دوای ئەو کارەساتە ترسناکانە دەمێننەوە کە تەمەنیان (50) ساڵە و بە ئاگان و پشت بە خۆیان دەستن.ئەمانە بەهۆی لێکخشاندنى بێ ڕەحمانەی ژیانەوە بەغرورىیەوە پابەندى قوتابخانەکەیان دەبن،وە ئێستا بەهەریەک لە دانایی و ترادیسیۆن (نەریت) و ئەزمون و کلتور و ڕووبەڕووبوونەوەکان ئەمانە چەکدارکراون-بۆیە ئەم پیاوانە بە ڕێگەیەکى ئۆتۆماتیکیانە دەتوانن ببنە فەرمانڕەوایانی دەوڵەت.