په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

چارەسەری دەروونی لاى ئەفلاتۆن.

نووسینی: ویل دیورانت

و . لە هۆڵەندییەوە :

حەمەى ئەحمەد ڕەسوڵ


- بەشی یەکەم -


-پێویستە چی بکرێت ؟پێویستە دەستبکەین ((بەناردنەدەرەوەی هەموو نیشەنییەکانی شار ئەوانەی کە تەمەنیان لە دە ساڵ زیاترە ومنداڵانیش سەرنجیان بۆ ئەمە ڕابکێشرێت ،بۆ ئەوەی بەهۆی ئەمەوە پارێزگاری لە نەریتى باوانیان بکەن))(540). ئێمە ناتوانین یۆتۆپیابە هۆی نەوەیەکی گەنجەوە بینابکەین کە هەموویان بەهۆی پیرەکانەوە شێوێنراون و ئاڕاستەکراون .بۆیە پێویستە بە پێی توانا دەست بکەین بە پاک کردنەوەی دەوڵەت لەم میانەیەشدا تا ڕادەیەک دەشێت هەندێ دەسەڵاتداری ووشیار یارمەتیمان بدەن بۆ ئەم کارە ئەمەش تا ڕادەیەک بۆ بیناکردنی شانشینیەکەی ئەودەسەڵاتدارە خۆیەتی .دەشێت ئەمە بۆ کۆلۆنیایەکی ژێر دەسەڵاتەکەشی بێت.(پێویستە ئەم فەرمانڕەوایە ، فەرمانڕەوایەک بێت وەک ئەوەی ئێمە تێیدەڕوانین)پێویستە لەهەرکێشەیەکدا ،لەسەرەتاوە ،یەکساى ببەخشینەوە هەموو منداڵان لەتەواوکردنی بواری پەروەردەدا و پێویستە هەر لەسەرەتاوە ،بەمنداڵان نەڵێین ڕوناکی بەهرە یا لێهاتووی لە کوێدا هەڵدەگیرسێ،پێویستە لەهەموو جێگەو پلەو پایە و ڕەگەزێکدا بەدواى بێلایەنی دادپەروەرانەدا بگەڕێین .ئەمەش یەکەم ڕێگەی وەرچەرخانمان دەبێت بەرەو پەروەردەیەکی گشتى لە ووڵاتدا کە ئەمەش پەروەردەیەکی گەردوونی دەبێت .پێویستە پەروەردەی دەساڵی یەکەمدا بە پلەی یەکەم ڕاهێنانی جەستەیی ئەنجام بدرێت ،بۆیە پێویستە هەموو قوتابخانەیەک جومناستیک و گۆڕەپانی یاری تیادا بێت ،وەوەرزش و یاری ببنە بەرنامەی وانە ووتنەوەی گشتی ،وەپێویستە لەم دە ساڵەی یەکەمدا بە ڕادەیەک تەندروستیان بەهێزبکرێت کە پێویستیان بەدەرمانی پزیشکی نەبێت ((پێویستە یارمەتی بدرێن چونکە بەهۆی ژیانی تەمەڵى و خۆشیەوە بوونەتە پیاوانێک کە وەک حەوز خۆیان پڕکردووە لە ئاو وهەوا....بە ڕۆکردنی بەڵغەم بەتاڵ دەبنەوە –جا ئایا ئەمە ئابڕوو چوون نییە؟..ئەوەی ڕژێمی ئێستای پزیشکیمان پێشنیاری دەکات لەوانەیە پەروەردەکرن و زیادکردنی نەخۆشی لێبکەوێتەوە )) سەرنج ڕاکێشان و تامەزرۆکردنی ئەمانە زۆرتر بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی ئەمانەیە.دیارە ئەمەش پڕوپوچىیە لەدەوڵەمەندەکاندا ((کاتێک دارتاش نەخۆش دەبێت دەچێتە بەردەستى دکتۆر و داوای دەرمان و چارەسەر کردنی لێدەکات بۆ ئەمەش دەرمانی دەکات پاکسازی دەت،یا بەچەقۆ برینداری دەکا وەئەگەر بەئەو کەسەی ووت لەم سەر بۆ ئەو سەری گۆرەپانێک پیاسە بکات بۆ ئەوەیە کە ڕێجم بکات ،بەمەش سەری دەپێچێت و دەرمانی دەکات،ئایا ئەمە پۆلێنکردنی هەموو شتەکانە،لەم کاتە وەڵامی ئەمە دەداتەوە کاتى ئەوە نىیە نەخۆش ئەم پرسیارە بکات ، دیارە ئەم تێروانینە چارەسەرێکی باش نىیە ،ئەو پزیشکە ئەو ژیانەی لەنەخۆشەوانىدا بەسەرى بردووە نەخۆشی فەرامۆشکردووە ئەوە پیشەیەی ساکارانە تێپەڕاندووە،کەواتە،دەڵێین ماڵئاوا لەم جۆرە پزیشکانە ،بۆیە ئەو کەسەی پێشتر چوو بووبۆ لای ئەم پزیشکانە دەست دەکاتەوە بە سیستەمی خواردنە ئاسایىیەکەی خۆی،چونکە هەردووکیان (نەخۆش و پزیشک..وەرگێر) باش لەژیانی پیشەیی خۆیان دەگەن ،یا،ئەگەر بونیادی جەستەیی ئەو کەسە لەگەڵ ئەم ئەزمونەدا سەرکەوتوو نەبوو ،ئەوا لەگەڵ ئەوەی کە ئەنجامی دەدات دەمرێت (405-6) .ناتوانین دەستەبەری نەتەوەیەک بکەین کە نەخۆش و دەردەدارە ،بۆیە پێویستە یۆتۆپیا لەناو جەستەی پیاوەوە دەست پێبکات .هەرلەبەر ئەمەش پێویستە ئەو پیاوە بە وەرزش و جومناستیک ئامادەبکرێت –پێویستە بۆ ئەمەش پاڵپشتی لێبکرێت .


((چۆن نەرم و نیانییەکی وەها بدۆزینەوە کە مەزنی لێبکەوێتەوە ؟-بۆ ئەوەی ئەو پیاوەی لەگەڵ ئەوەانى تردا جێی متمانە نیە دەربکەوێت))(375) . نامانەوێت نرخ بدەینە نەتەوەیەک کە خەباتکەرن –بەمەش بەهایان بەرزبکەینەوە .پێدەچێت مۆسیقا ئەم گرفتانەمان چارەسەر بکات ڕۆح لەڕێی هارمۆنىو ڕیتمی مۆسیقىیەوە فێری خۆشەویستی دادپەروەرانە دەبێت.دیارە ئەمەش بۆ ((پێکهێنانی کەسایەتىیەکی سازگارە کە هەرگیز نەبێتە ستەمکار ؟ئایا وانىیە ،گلاکۆن،بۆچی مەشقی مۆسیقی هێندە کاریگەری هەیە ،چونکە ئەو ڕێگە شاراوەیە دەدۆزێتەوە کە ڕۆح ڕێک دەخات ،جوڵانەوەکان پەیوەستن بە لەش سوکىیەوە بەمەش رۆحێکی قەشەنگ پێک دێت (407،protagoras،326).کەواتە تایبەتمەندی قاڵبی مۆسیقا پشکی هەیە لەدیاریکردنی دۆزە ڕامیارى و کۆمەڵایەتىیەکاندا .((دامۆن پێى ووتم –باوەڕی تەواوم بەوە هەیە ئەو کاتەی شێوازەکانی مۆسیقا گۆڕان،بناغەی یاساکانی دەوڵەتیش لەگەڵ ئەواندا دەگۆڕێن ))15مۆسیقا تەنها لەبەرئەوە گرنگ نىیە (بەکەڵک نىیە )کەدەبێتە هۆی پوختەکردنی هەست و تایبەتمەندى کەسایەتی ،بەڵکو لەوەشدا گرنگە کە دەیپارێزێ و بەکارهێنانی تەندروستیشدا چاکىدەکاتەوە. هەندێ لە نەخۆشیەکان تەنها لە ڕێی عەقڵەوە دەتوانرێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت(charmides،157):هەروەک چۆن کە شیش بەهۆی ئامێری مۆسیقىیەوە چارەسەری نەخۆشی ژنانی کردووە ،وەها بزواندنی بۆ سەما هەتا هەستیان کردووە بە زەوىدا کەوتوون سەمایان کردووە،ئینجا چوون خەوتوون ..


کاتێکیش بەئاگاهاتونەتەوە چاکبوونەتەوە.لەهۆش چوونی هزری کار لەدەروونی مرۆڤ دەکات ئەمەش تاڕادەیەکی زۆر بەهۆی میتۆدەکانەوە هێوردەبێتەوە چونکە سەرچاوەی لێهاتووی لەناو ڕووگەکانی ژینگەو هەستکردندایە .((لەم کاتەدا ئەم مرۆڤە نیگا لە ڕاستى یا ژیرىیەوە بەدەست ناهێنێت ،بەڵکو لەم دۆخەدا هێزی بیرکردنەوەی بەهۆی نوستن یا نەخۆشی یا شێتىیەوە پێک دێت و لەمانەدا کۆت دەکرێت،دیارە ئەم لێهاتوویىیە وەک شێتى وایە (manike)(phaedrus،24) ئەفلاتون ڕاڤە کردنێکی نائاسایی لە ڕادەبەدەری لەسەر (شیکردنەوەی دەرونی –psychology) کردووە. ئەفلاتون دەڵێت سایکۆلۆژیای سیاسی ئێمە شڵەژاوە ،چونکە بەپێی پێویست لێکۆڵینەوە لە ئارەزووە جۆراوجۆرەکان یا غەریزەکانی مرۆڤ ناکەین .لەوانەیە خەونەکان بەکەمێک زانینی کەمی نائاسایىیەوە ئەم میزاژانەمان یۆ چارەسەر بکەن ،بەدڵنیایی هەندێ لە خۆشی و غەریزەکان ناپێویستن و بە نائاسایی دادەنرێن ،ئەم غەریزانە لەهەموو کەسێکدا سەر هەڵدەدەن ،بەڵام لە هەندێ کەسدا بەهۆی یاساو عەقڵەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.وەئارەزوویان لەوەیە باشتر بەسەر ئەم ئارەزووانەدا زاڵ بن ،بۆیە بەتەواوی کپیان کردوو،یا لەڕووی ژمارەی هێزەوە کەمیان کردوونەتەوە،لەکاتێکدا ئەم ئارەزووانە لەکەسانى تردا بەهێزتر و زۆرترن .


مەبەست لێرەدا ئەوەیە بێداریەکی تایبەتی لەکەسایەتی خەوتوودا بەکاردەهێنرێت بەمەش ئەو کەسانە کەوی دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت (enssor)،دڕندەی کێوی لە سروشتی ئێمەدایە ،لەگەڵ گۆشت و خواردنەوە لەناو مەعیدەماندایە ،بە ڕاشکاوی لەهەموو لایەکەوە دێن و دەچن وەوویستی زیادە ڕۆی تێ دایە ،دیارە ئەم ڕوانینە نابەجێ یەو گەمژانەیە ،هەرچۆنێ بێت ئەمە بێشەرمی و ناسروشتىیە –وەک کرداری سێکسی وایە لەنێوان خوشک و برادا("گرێى ئۆدیب") پێدەچێت ئەمە لەسروشتى ئەوکەسەدا بێت و پێى نەبێتە تاوانبار ....بەڵام ئەمە لەکاتێکدا بە ترپەی دڵی مرۆڤەکانی تر سادەو تەندروستانە لێدەدات ،وەخوێن ساردو ژیرانە دەخەون...وە چاوپۆشی لە هیچ ئارەزوو و زۆرخۆری یەک ناکەن تا مڕدەبن ئەو کات پاڵدەکەون و دەخەون ،....بەڵام لانى کەم ڕێى تێدەچێت ئارەزووی وەرزش بکەن و بەبیری نادروستەوە خەونەکان لێک بدەنەوە ،......لە هەمووماندا تەنانەت لە پیاوە باشەکانیشدا،ئەم دڕندە کێوىیە سروشتىیە شاراوەیە هەیە ،کەلەخەودا هاوڕێمانە (571-2) مۆسیقاو پێوەری مۆسیقی قەشەنگی و تەندروستى دەبەخشنە ڕۆح و جەستە ،بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی لە مۆسیقادا بکرێت هەمان مەترسی دەبێت کەلەزیادەڕەوی وەرزشدا بەرهەم دێت .ئەوەی لەم میانەیەدا چاەسەری دڕندەیی مرۆڤ دەکات تەنها وەرزش و مۆسیقایە ((لەو لای چاکەوە لە بێ مێشکىدا شل دەبێت))(410) . پێویستە مۆسیقاو وەرزش دوو تێکەڵەبن،وەپێوستە دوای شانزەساڵ کەسایەتی مۆسیقای پراکتیک کردبێت و لەسرودى بەکۆمەڵدا بەردەوامی پێبدات،پێویستە وەک یارىیە هەرەوەزىیەکان لە سەراسەری ژیانیدا پیایدا گوزەر بکات.


مۆسیقا نابێت هەر بۆمۆسیقا بێت،بەڵکو پێویستە لەهەندێ کاتدا بۆ دەستەبەرکردنی جوانی فۆرمەکان بەکاربێت ئەمەش دەبێت بەمەبەستی سەرنج ڕاکێشان بێت بۆ بیرکاری و مێژوو و زانست،هۆکارێک نىیە کە بۆچی ئەم لێکۆڵینەوە قورسانە سادە دەکرێن و بەرەو جوانکاری شیعری دەبرێن و بەدەنگ دەردەبڕدرێن،تەنانەت لەم مەودایەدا نایانەوێ ببنە هێز لەسەر عەقڵ ،پێویستە لەوادەی دیاریکردنی سنورەکاندا ئازادی ڕۆح ڕەچاوبکرێت.پێویستە سەرەتاکانی پەروەردە .....لەسەردەمی منداڵیدا لەلایەن عەقڵەوە بەڕێوەببرێن،بەڵام بەبێ هیچ ناچارىیەک،بۆ ئەوەى ببنە پیاوی ئازاد و ئازادبێ لەبەدەستهێنانى مەعریفەدا....


دیارە مەعریفە بەم شێوەیە بەدەست هاتووە و لەژێر ناچارکردنی دەسەڵاتی عەقڵدا نەماوەتەوە .کەواتە نابێت ناچارکردن هەبێت،بەڵام لەوانەیە ئەم پەروەردەیە بەخێرایی ببێتە جۆرێک لە ڕابواردن(خۆشی)،بۆئەمەش باشتر وایە ئەمە لەدەرەوەی بەهرەی سروشتى منداڵدا بدۆزرێتەوە(536).هەروەها عەقڵەکان بەم ئازادىیە گەشەدەکەن،وەجەستەکان بەهۆی وەرزش و هەوای کراوەی ژیانەوە بەهەموو شێوەیەک گەشەدەکەن،پێویستە دەوڵەتە نمونەیی یەکەمان بنکەیەکی دەرونىو جەستەیی پتەوی فراوان بۆ هەر ئەگەرو گەشەکردنێک دابنێت .ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێویستە یاسا ئاکاریەکان بەباشی دەستەبەر بکرێن ،پێویستە تاکەکانی کۆمەڵ یەکیەتی دروست بکەن ، پێویستە فێری ئەوە بکرێن هەریەکێکیان پەیوەندى داربێ بەئەوى ترەوە ،وەئەو کارەی ئەوان بەیەکێکی دەسپێرن دڵنیابن لەوەی ئەو کەسە پاندە بەئەرکەکەیەوە.


ئێستا لەکاتێکدا مرۆڤەکان زۆر نزیکن لە چاوچنۆکىو ئێرەیی و ئاژاوەو ئارەزووەوە (شەهوانیەتەوە )،چۆن دەکرێت دەستەمۆیان بکەین وایان لێبکەین ڕفتاری خۆیان جوان بکەن؟وەئایا چۆن ڕازییان بکەین کەڕەفتارى خۆیان بەم شێوەیە لێبکەن ؟ئەمە میتۆدێکی دڕندانەیەو،بەردەوام بێزاری دروست دەکات.ڕێگەیەکی باشتر لێرەدا هەبێت ،ئەوەیە پێویستىیە ئاکارىیەکان بۆ کۆمەڵ دابین بکرێن و سزای قورسی لە ڕادەبەدەری دەسەڵاتداران بدرێت.بۆئەمەش پێویستە ئاینمان هەبێت.ئەفلاتون باوەڕی وایە ئەو گەلەی بەخوانەبێت ناتوانێت بەهێز بێت .کەئەمەش هێزی گەردوونى،یا هۆی یەکەمە ،یاپێگری زیندووە(حیوى)(élan vital)، کە ئەمەش لە کەسێکدا نییە ،کەبتوانێ نیگای ئومێد ببەخشێت بە قورسی ،یاقوربانی بۆ بدرێت و بپەرسترێ،ئەمانەیان توانیوە لەتەنگانەدا ئاسودەیی بۆ دڵەکان پێشکەش بکەن،لەکاتی تەنگانەدا ئازایەتى نەبەخشیویەتى ڕۆحەکان،بەڵام خوا ئەبەدىیە و هەردەم لەژیاندا دەبێت و دەتوانێ هەموو ئەمانە بکات ،وەدەتوانێت بهەژێنێ و کەسانى خۆپەرست (انانیە) بترسێنێ و والەکەسانى خۆپەرست بکات کەبەرەو میانڕەوى بچن و دەست بەسەر هەندێ لەو چڵێسىو تامەزرۆیانەدا بگرن کە هەیانە .هەروەها لەسەرووی هەموو ئەمانە ئەگەر کەسێک باوەڕی بەخوا هەبێت ئاوا باوەڕی بە نەمری زیاد دەبێت :


هیوا بەژیانێکی تر ئازایەتیمان دەداتێ لەو مردنەی خۆمان کەدەمانگاتێ و ئەگەر کەسێک ئارەزووی لەم هیوایە بێت بەرگەی مردن دەگرێت.ئێمە هیچمان لە باوەڕەکان نەبەخشیوە تا بتوانین بیخەینەڕوو:لەوانەیە لەدوای هەموو ئەمانە خوا لەئایدیایەکدا بنوێنێ کە لەهیواو خۆشەویستى ئێمەدا هەیە ،وەڕۆحیشی وەک قیپارەی مۆسیقا وابێت ،دیارە ئەم تێڕوانینە بەهۆی ئەم ئامێرەوە ئەم شێوازەی پێدەبەخشرێت:هێشتا بەدڵنیایی(ئەم دیالۆگانە هەروەها بەرێوەدەبرێن،وەک-پاسکاڵ- لە فایدۆدا) پێویستە ئەوەی ئەنجامى دەدەین ئازاری ڕۆح نەدات،وەلەوانەیە ئەوەی ئێمە ئەنجامی دەدەین لەگەڵ مناڵەکانمان وێک نەیەتەوە.رێی تێدەچێت ئەوەی ئێمە هەمانە ببێتە مایەی گرفت ئەمەش لەکاتێکدا دەبێت ئێمە هەستین بە ڕوونکردنەوەی هەموو شتێک بۆ منداڵەکانمان بە پاساوى ئاسانکاری بۆ مێشکیان. پێویستە کاتێ دەگەنە تەمەنی بیست ساڵ کاتێکى سەختیان بۆ تەرخان بکەین ،لەسەرەتادا پێویستە پشکنینێکى وورد بۆ دەموچاویان بکەین و تاقیان بکەینەوە داخۆ لەو ساڵانەی لەناو پەروەردەی یەکساندا گوزەراندویانە چی فێربوون .ئینجا پێویستە کەسایەتی لاواز بە دڵڕەقی ئامادەبکرێت بەڵام کەگەورە بوو ئەمە لاببرێت،بەمەش لەوانەیە هەموویان جاڕی هێز بدەن .پێویستە ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها تاقیکردنەوەیەکی ئەکادیمی نەبێت،بەڵکو هەم تیۆریش بێت و هەم پراکتیکیش بێت ((هەروەها لێرەدا پێویستە ڕەنج بدەن و ئازار یچێژن وە لەگەڵ ئەوانەدا ناسازبن کە بڕیاریان بۆ دەردەکەن))(413) .پێویستە بەتەواوی شانسی خۆیان نیشان بدەن،وەهەموو شێوازەکانی خوێڕییەتی لەخۆیاندا دەربکەن و بەرەو ڕووناکی بڕۆن .