٢٥\٣\٢٠١١
چـاره‌سه‌رکردنی
کێـشه‌ی که‌رکـوک.. کـلیلی چـاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه‌کـانه.

ره‌زا شوان
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت ، ده‌توانێت ڕێڕه‌وی پانترین ڕووبار
بگۆڕێت..ده‌توانێت گه‌ورترین کێو له‌بن بێنێت.. ده‌توانێت به‌رینترین و
زه‌به‌لاحترین دارستان له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵته‌کێنێت.. به‌ڵام هه‌رگیز
مرۆڤ ناتوانێت ، به ئاره‌زووی خۆی ده‌ستکاریی ڕاستییه مێژووییه‌کان
بکات ، یا به هه‌وه‌سی خۆی بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی زیاد و که‌م
بخاته سه‌ریان.
من له چه‌ند نووسینێکی ترمدا ، باسم له کوردستانییه‌تی شاری که‌رکوک
کردووه. که که‌رکوک به هه‌زاران هه‌زار ساڵه به‌شێکه له کوردستان
و زێدی شیرینی باب و باپیرانی کورده و، تا ئه‌مڕۆش کورد زۆرینه‌ی شاری
که‌رکوکن.. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌به هاوردانه‌ی که ڕژێمی
به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست ، بۆ گۆڕینی باری دیموگرافیای که‌رکوک هێنایانی
.. که‌چی تا ئێستاش که‌رکوکییه‌کی زۆرمان نه گه‌راونه‌ته‌وه بۆ شاری
که‌رکوک.
به هه‌زاران به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری مێژووی و جوگرافیای و به
هه‌زارانیش پاشماوه و ئاسه‌واری دێرین و که‌ره‌سته‌ی به‌ردین و گڵینی
سووره‌وه‌کراو ماونه‌ته‌وه ، که گه‌واهن بۆ ڕاستیی سه‌لماندنی
کوردستانیه‌تی ناوچه‌ی که‌رکوک .. خۆ ئه‌گه‌ر دار و به‌رد و خۆڵی
که‌رکوک .. ئه‌گه‌ر قه‌ڵا سه‌رکه‌شه‌که‌ی .. ئه‌گه‌ر سومبوله هه‌میشه
نه‌مر و پیرۆزه‌که‌ی باوه‌گوڕگوڕی مه‌شخه‌ڵ و گڕ و گڵپه..ئه‌گه‌ر ئێسک
و پروسکی نێو گۆڕستانه‌کانی شاری که‌رکوک بهاتنایه‌ته زمان ، ئه‌گه‌ر
چیای خاڵخاڵان و حه‌مرین و کانی دومه‌ڵان بهاتنایه‌ته زمان ، به
زمانی کوردی هاواریان ده‌کرد و ده‌یان وت : ئێمه کوردین و
که‌رکوکیزاده‌ین.
چه‌ندین ساڵه داگیرکه‌رانی کوردستان ، تا ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌کی
ناڕه‌وا و ئاشکرا، له هه‌وڵی گۆڕینی باری دیموگرافیای که‌رکوک دان،
ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیزمی عوسمانی ، به هه‌زاران خێزانی تورکیان له
که‌رکوکدا نیشته‌جێکرد ، حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراقیش
به تایبه‌تی ڕژێمی به‌عسی فاشستی تا ده‌گاته حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆی
مالیکیش به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌بیان له شاری که‌رکوکدا نیشته‌جێی
کرد و،به هه‌زاران خێزانی کوردیشیان له که‌رکوک و خانه‌قین و موسڵ و
له شوێنه‌کانی تری گه‌رمیان ده‌ربه‌ده‌رکرد.
ته‌ماحیان له سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی که‌رکوک کرد.. چونکه که‌رکوک
له نه‌وت و له گازی سروشتی‌دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و، سێیه‌مین
ناوچه‌یه له جیهاندا له بوونی نه‌وتی په‌نگاوه‌ی ژێر زه‌ویدا.. له
ڕاستیدا که‌رکوکی ناسراو به شاری زێڕی ڕه‌ش، که له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی
نه‌وت و گازدایه .. که‌چی ڕۆڵه‌کانی که‌رکوک به درێژای زستان
عه‌زره‌ت به به‌رمیلێکی نه‌وت و بوتڵێکی گازن بۆ ده‌ستکه‌وتنی چه‌ند
گاڵۆنێکی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبیله‌کانیان ده‌بێت له کاتژمێر حه‌وتی
ئێواره‌وه تا حه‌وتی به‌یانی ، له ڕیزدابن و له ناو
ئۆتۆمبیله‌کانیاندا بخه‌ون.. ئه‌مه‌و که‌رکوک هه‌ر له کۆنه‌وه
شوینێکی زۆر گرنگی مێژوویی و جوگرافیای و کشتوکاڵی هه‌یه و ناوه‌ندێکی
گرنگی بازرگانی بووه، شوێنێکی ستراتیژیی له‌شکرسازی و
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بووه .. بۆیه هه‌رده‌م به‌ر په‌لاماردان و هێڕشی
له‌شکره زلهێزه‌کان بۆته‌وه و، هه‌وڵی داگیرکردنیان داوه و،
کردوویانه به مۆڵگه‌یه‌کی سه‌ربازی .
به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک ، له لایه‌ن حکومه‌ته یه‌ک له دوای
یه‌که‌کانی عێراقه‌وه به پێی پیلانێکی شۆڤێنیی داڕێژرا و به
به‌رنامه‌یه‌کی توکمه جێبه‌جێ ده‌کرا. من ئه‌م پیلانه گڵاوه به
تازه نازانم ، به‌ڵکو ئه‌م سیاسه‌ته ناڕه‌وایه ، له سه‌رده‌می
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لیفه‌کانی ئیسلامییه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ر
هه‌مان سیاسه‌ته جێبه‌جێ کرا و ده‌کرێت .. به ناوی جیهاد و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامییه‌وه .. به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌بیان
له شوێن و زێدی خۆیانه‌وه که نیوچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه هێنایان و
، له عێراق و له به‌شێکی باشووری کوردستاندا نیشته‌جێبوون. سه‌روه‌ت
و سامانی به تاڵانی بردنی کوردیان به سه‌ریاندا دابه‌ش کردن.. کاتی
خۆشی « حه‌جاج کوڕی یوسفی سه‌قه‌فی » که کرایه والیی عێراق.. بیست
هه‌زار عه‌ره‌بی له عێراقه‌وه به خاوخێزانه‌وه نارد بۆ ئێران و
نیشته‌جێیان کردن.. نه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ن که ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی«
ئه‌هواز» له باشووری ئێران‌دا ده‌ژین .
تا ئه‌مڕۆش ئه‌م سیاسه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رستییه درێژه‌ی هه‌یه و،
له‌به‌ر چاوی نووری مالیکیدا به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوک درێژه‌ی
پێده‌درێت .. که‌رکوک بۆنی بۆگه‌نیی ته‌عریبی لێدێت.. به‌ڵام نه‌یان
توانیوه به‌ڵگه مێژووی و جوگرافییه‌کان چه‌واشه بکه‌ن ، که
کوردستانیه‌تی که‌رکوک ده‌سه‌لمێنن.. چونکه وه‌کو ده‌ڵێن : « به‌ری
تیشکی خۆر به بێژنگ ناگیرێت »
ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک ، بووه به کلیلی
چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه و گرفته‌کانی عێراق ، تا که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراه‌کانی ترمان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی کوردستان.. ئاسایش و
ئارامی له عێراقدا سه‌قامگیر نابێت و ، پێکه‌وه ژیانیش له نێوان
پێکهاته‌کانی که‌رکوکدا ئاسان نییه .. ئه‌مه‌و ده‌ستێوه‌ردانی زه‌قی
ده‌ره‌کی کێشه‌که‌ی زیاتر ئاڵۆز کردووه.ئه‌وان سوودیان له‌وه‌دایه
که کێشه‌ی که‌رکوک هه‌ر وا به‌بێ چاره‌سه‌رکردن بمێنێته‌وه..
حکومه‌تی عێراقیش باش ده‌زانێت که که‌رکوک شارێکی کوردستانییه..
به‌ڵام دان به‌م ڕاستته‌دا نانێ و له‌وه ده‌ترسێ که سه‌روه‌ت و
سامانی که‌رکوکی له‌ده‌ست بچێت. ئه‌وه‌ش ده‌زانن که هه‌رگیز کورد
له‌سه‌ر که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان سازش ناکات و سووره
له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر کوردستان.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، کورد له پێناوی که‌رکوکدا چووه پاڵ
عێراق،بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشتی و دوور له خوێن ڕشتن ، کێشه‌ی
که‌رکوک چاره‌سه‌ر بکرێت..به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که له نێوان
سه‌رکرده‌کانی کورد و حکومه‌تی عێراقدا ، که زۆربه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌کانی نێو گۆڕه‌پانی عێراق ، له سه‌ری ڕێکه‌وتن ، چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی که‌رکوک له مادده‌ی « ١٤٠ » دا به‌رجه‌سته‌کرا ، ئه‌م
مادده‌یه‌ش له ده‌ستووری عێرادا جێگیرکرا و له سه‌تا هه‌شتای گه‌لی
عێراق ده‌نگیان بۆ دا.. جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چل سێ قۆناخی بۆ
دانرا..قۆناخی ئاساییکردنه‌وه‌ی باروودۆخکه به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
عه‌ره‌به هاورده‌کان و کورده ده‌رکراوه‌کانمان و.. گه‌ڕانه‌وه‌ی
عه‌ره‌به‌کان بۆ شوێنی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کانیش بۆ زێدی خۆیان
ــ که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان ــ قۆناخی دووه‌م
گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحیه دابڕاوه‌کانمان ــ چه‌مچه‌ماڵ ــ کفری
تووزخورماتووـ بۆ سه‌ر پارێزگای که‌رکوک..قۆناخی سێیه‌میش سه‌رژمێری
دانیشتوان و ڕاپرسی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی که‌رکوک .. دوو ساڵیش تا
کوتایی ساڵی «٢٠٠٧» دیاری کرابوو بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌رسێ قۆناخه‌کانی
ماده‌ی سه‌ت و چل.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش وه‌کو چۆن له به‌یاننامه‌که‌ی یانزه‌ی
ئاداری ساڵی «١٩٧٠» دا تێکه‌وتین، که چوار ساڵ دیاری کرابوو بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌کوک ، جێبه‌جێ نه‌کرا .. هه‌مان سیناریۆ
دووباره کرایه‌وه و ، ئه‌مجاره‌ش و گۆڵیان له کورد کرد.. وا نزیکه‌ی
شه‌ش ساڵیش به‌سه‌ر ده‌رچوونی مادده‌ی سه‌ت و چل دا تێپه‌ڕی.. تا ئێستا
له نیوه‌ی قۆناخی یه‌که‌میان جێبه‌جێ نه‌کردووه .. ئه‌گه‌ر ئاوها
جێبه‌جی بکرێت حه‌وت ساڵی تری ده‌وێت بۆ جێبه‌جێکردنی ته‌واوی قۆناخی
یه‌که‌م .. تا ئێستاش ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که قه‌ره‌بووشیان وه‌رگرتووه
هه‌ر له که‌رکوکدا ماونه‌ته‌وه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌کانی
خۆیان .. تا ئه‌مڕۆش که‌رکوکییه‌کی زۆریشمان له هه‌ولێر و له
سلێمانیدا ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه و
خزمه‌تگوزارین ، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگای که‌رکوک..بێگومان
هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌تی عێراق که به ئه‌نقه‌ست گرفت و
ته‌گه‌ره دێنێته ڕێی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چل.به‌ڵکو
نایانه‌وێت جێبه‌جێشی بکه‌ن.
بۆ مادده‌ی سه‌ت و چل جێبه‌جێ نه‌کرا؟ ــ جێبه‌جێشی ناکه‌ن ــ نوری
مالیکی که دووه‌مین جاره ده‌بێته سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق .. تا
ئه‌مڕۆش له‌مه‌ڕ کێشه‌ی که‌رکوکدا مالیکی درێژه‌ده‌ر و ته‌واکه‌ری
سیاسه‌تی سه‌دام و ڕژێمی به‌عسی شۆڤێنییه و به عه‌ره‌بکردنی که‌رکوکی
ڕانه‌گرتووه و ڕاشی ناگرێت.ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی که به هاوپه‌یمانیی
کوردستانی دا بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چل درۆ ده‌له‌سه و
مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌زن و بۆ پێچ و په‌نادان و خۆدزینه‌وه و سوود
وه‌رگرتن له کاته و ئه‌مجاره‌ش کوردی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.. ده‌بوایه
سه‌رکرده‌کانی کورد بڕوایان پێنه‌کردایه.. چونکه ئه‌گه‌ر نیازی
چێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چلی ببوایه جاری پێشوو ده‌یکرد و خۆی
لێنادزییه‌وه.. چه‌ندی خه‌تای نوری مالیکییه، ده هێنده‌ش خه‌تاکه
ده‌که‌وێته سه‌ر نه‌بوونی به‌رنامه و ستراتیجییه‌تێکی تۆکمه‌ی
کارکردنی سه‌رکرده‌کان و پاڕله‌مانتارانی کوردمان له به‌غدا.. پێش
ئه‌وه‌ی که دوو ساڵه دیاری کراوه‌که کۆتایی بێت له «٢٠٠٧» دا ، نه
سه‌رکرده‌کامان و نه پاڕله‌مانتاره‌کانمان له به‌غدا، گوشارێکی
ئه‌وتۆیان نه‌خسته سه‌ر حکومه‌ت و پاڕله‌مانی عێراق ، داوایان نه‌کرد
که نوری مالیکی له پاڕله‌ماندا ئاماده‌بێت بۆ لێپرسینه‌وه و پێوه‌ند
نه‌بوونی به ده‌ستووره‌وه له جێبه‌جێ نه‌کردنی مادده‌ی سه‌ت و چل
دا.. ده‌بوایه سه‌رکرده‌کان و پاڕله‌مانتارانی کورد هه‌ڵویستێکی
جدییان هه‌بوایه و، له‌گه‌ڵ پاڕله‌مانی کوردستان و سه‌رکرده‌کانی
کوردمان بڕیارێکیان ده‌ربکردایه و له دادگای فیدراڵیدا به فه‌رمی
شکاتیان له نوری مالیکی بکردایه.. بڕیاری کشانه‌وه‌شیان له حکومه‌ت
و پاڕله‌مانی عێراق بدایه، کاته‌که و بارودۆخه‌که‌ش بۆ کورد له
باردا بوو. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق له کاتی لاوازی‌دا ئاماده نه‌بێت
مادده‌ی سه‌ت و چل جێبه‌جێ بکات. که خۆیان گرته‌وه و خویان قایم کرد
و خویان ڕێکخسته‌وه و خۆیان پڕچه‌ک کرد..ئه‌وسا ده‌بێ چۆن وه‌ڵامی
داخوازییه‌کانی کورد و جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چل بده‌نه‌وه..؟
ئایه ئه‌مه دووباره کردنه‌وه‌ی سیناریۆی ڕیکه‌وتنه‌که‌ی ساڵی «١١ی
ئاداری ١٩٧٠» نییه ؟ که ده‌بوایه تا کۆتایی ساڵی «١٩٧٤» سه‌رژمێری
له که‌رکوکدا بکرایه و ئه‌گه‌ر کورد زۆرینه بوایه ـ زۆرینه‌ش بوو ـ
به‌بێ ڕاپرسی که‌رکوک بخرایه‌ته سه‌ر کوردستان.. به‌ڵام دوای ساڵێک
که ڕژێمی به‌عس خۆیان گرته‌وه و ، خۆیان پڕچه‌ک کرد په‌شیمان
بوونه‌وه و که‌وتنه پیلان گێڕان له دژی گه‌لی کوردمان و، له «
٢٩/٩/١٩٧١»دا پیلانی کوشتنی خودی سه‌رکره‌ی شۆڕشی گه‌له‌که‌مان
خوالێخۆشبوو « مسته‌فا بارزانی »یان جێبه‌جێکرد و هه‌ر وه‌کو خۆیان
وتیان به ئه‌عجوبه له‌و پیلانه گڵاوه‌یان ڕزگاری بوو.ئایا نابوایه
سه‌رکرده‌کانی ئێستای کوردمان وانه و په‌ندیان له هۆیه‌کانی شکستی و
هه‌ڵه‌کانی ڕابردوومان وه‌ربگرتایه و دووباره‌یان نه‌کردایه‌ته‌وه و
، هێنده‌ش خۆشباوه‌ڕ نه‌بوونایه؟ هه‌رده‌م نه‌یارانی کورد ئه‌م خاڵه
لاوازه‌ی کوردیان قۆستۆته‌وه و سوودیان لێوه‌رگرتووه.
ئه‌مه جاری دووه‌مه ،که نوری مالیکی درۆ له‌گه‌ڵ کوردا ده‌کات و
ده‌یه‌وێت سوود له‌کات وه‌ربگرێت و ده‌ستی ده‌ستی به کورد بکات ..
چونکه وا بوو به ساڵیک تا ئه‌مڕۆ هێچ هه‌نگاوێکی جدی و پراکتیکی به
مه‌رامی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک نه‌نراوه.به‌ڵکو که‌رکوک
ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کی زیاتر بۆته‌وه..که‌رکوکییه‌کانیش
له به‌ڵینه درۆکانی حکومه‌تی عێراق بێزار ونیگه‌رانن ..سه‌رکرده‌کان
و پاڕله‌مانتارانی کوردیشمان له به‌غدا خه‌مساردن و گوشارێکی
ئه‌وتۆیان نه‌خستۆته سه‌ر ، حکومه‌ت و پاڕله‌مانی عێراق بۆ
جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چل .. ده‌بوایه له باڵاترین ئاستدا
حکومه‌ت و پاڕله‌مانی کوردستان لیژنه‌یه‌کیان له که‌سانی وریا و به
توانا پێکبهێنایه بۆ به چه‌ختکردن و به دواداچوونی جێبه‌جێکردنی
مادده‌ی سه‌ت و چل..هه‌ڵوێستی پاڕله‌مانی کوردستانیش له‌م ڕووه‌وه
لاوازه، چونکه به‌قسه و به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی
هیچ ناکرێت.
گریمان قۆناخی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی به پاره‌وه هه‌یه ،خۆ به‌شی زۆری
عه‌ره‌به هاورده‌کانی که‌رکوک پاره‌شیان وه‌رگرت و ناڕۆنه‌وه
،ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بێت ، ناڵێم به
هه‌فته‌یه‌ک به مانگی ده‌توانێت بیان گه‌ڕێنێته‌وه ؟ به‌ڵام
مه‌به‌ستیان نییه..
خۆ جێبه‌جێکردنی قۆناخی دووه‌می مادده‌ی سه‌ت و چل،ئیدارییه و کێشه‌ی
بودجه‌ی نییه ده‌کرێ به بڕیارێک قه‌زا و ناحییه دابڕاوه‌کان ،
بخرێنه‌وه سه‌ر پارێزگای که‌رکوک.. ئه‌م قۆناخه له له‌قۆناخی
یه‌که‌میش گرنگتره بۆ کورد..بۆچی جاری پێشوو «تاریق هاشم»ی جێگری
سه‌رۆکی عێراق مافی « ڤیتۆ»ی له دژی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌رکرد ، به
بانوویه‌کی نابه‌جێ ، گوایه له پارێزگای که‌ربه‌لا و ڕه‌مادیشدا
کێشه‌ی وا هه‌یه و، ده‌بێت پێکه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن ، بۆ ده‌بێت
کێشه‌ی که‌رکوک به که‌ربه‌ڵا و ڕه‌مادییه‌وه گرێ بدرێت ؟ ئه‌ی خۆ هێچ
ڕێگرییه‌کیش له ئارادا نییه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌و دستکارییه
ئیدارییانی که ڕژێمی به‌عس گۆڕی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه ، ئه‌وان چ
باکیانه ناحێیه‌ک بگه‌ڕێته‌وه یان نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر که‌ربه‌لا.
چ سونه چ شیعه خۆیان به عه‌ره‌ب ده‌زانن،وا ئه‌مجاره‌ش تاریق
الهاشمی بووه‌وه به جێگری سه‌رکۆماری عێراق که‌واته له ئێستاوه ..
پێویسته سه‌رکرده‌کان و پاڕله‌مانتارانمان ، ئه‌مجاره به فه‌رمی
داوا له پاڕله‌مان و له حکومه‌تی عێراق بکه‌ن، بۆ جێبه‌جێکردنی
قۆناخی دووه‌می مادده‌ی سه‌ت و چل.. پێکه‌وه‌ش هه‌موو تونایه‌کیان بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته به‌کاربهێنن . داوابکه‌ن به «به‌ڵی» یا به «نا»
وه‌ڵامیان د بدرێنه‌وه .. ئه‌وسا کوردیش له نیازی حکومه‌ت و
لایه‌نه‌کانی عێراق ده‌گات ،که نیازی ڕوون و ئاشکرایان چیه..ده‌بێ
ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که ــ ماف وه‌رده‌گیرێت و نادرێت ــ
ئه‌مڕۆ بکه‌وێنه خۆمان له به‌یانی باشتره.. چونکه نه‌یارانی کورد
خه‌مساردی و به دوادانه‌چوونی به جدیی کوردیان بۆ کێشه‌ی که‌رکوک
قۆستۆته‌وه و خه‌مییان نییه.
ئه‌وه‌تا ئه‌سیل نجێفی ــ سه‌رۆکی پاڕله‌مانی عێراق ــ زۆر به
بێباکییه‌وه داوای دواخستنی جێبه‌ێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چل بۆ پێنج
ساڵی تر ده‌کات .. خۆیان ده‌زانن که له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵی
داهاتووه‌دا ، چ نه‌خشه و نیاز و مه‌رامێکی گڵاویان دژ به کورد به
گشتی و دژ به کێشه‌ی که‌رکوک به‌تایبه‌تی له هۆش و بیریاندایه که
بیهێننه‌دی.
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر له‌باره ، بۆ ئه‌وه‌ی که کورد له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی عێراقدا خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه ، داوا له نوری مالیکی بکه‌ن
ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌سه‌ری ڕێکه‌وتن له پێش هه‌موویانه‌وه
جێبه‌جێکردنی مادده‌ی سه‌ت و چل ، به کردار نه‌ک به‌قسه هه‌موویان
جێبه‌جێ بکات..ئه‌گینا جه‌ماوه‌ری کوردمان قسه‌ی خۆی ده‌کات و
هه‌ڵوێستی خۆی دیاری ده‌کات .. تاکه‌ی ده‌ستی ده‌ستی به کورد ده‌که‌ن
.. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده و وه‌زیره‌کان و پاڕله‌مانتارانی کورد له
به‌غدا هیچیان پێناکرێت و قسه‌یان گوێیان لێناگرن .. مانه‌وه‌یان له
حکومه‌ت و پاڕله‌مانی عێراقدا چ سوودێکی هه‌یه..؟ پێویسته هه‌موو
لایه‌نه سیاسییه کورییه‌کان و حکومه‌ت و پاڕله‌مانی کوردستان و ،
که‌سایه‌تییه دڵسۆز و ناسراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان له کۆنگره‌یه‌یه‌کی
فراواندا پێکه‌وه دابنیشین و تاوتوێی ئه‌م بارودۆخه و
گۆڕانکارییانه‌ی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی بکه‌ن و پلان و به‌رنامه‌یه‌کی
ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی کوردی دابڕێژن و به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی
پێکه‌وه کارکردن دابنێن و، سه‌نگی مه‌حه‌کیش به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا و
چاره‌نووسی گه‌لی کورمان و داهاتووی کوردستان‌مان بێت.
به نیسبه‌ت ئه‌و گۆڕنکارییانه‌ش که له پایه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی دام
و ده‌زگا ئیدارییه‌کانی شاری که‌رکوکدا ده‌کرێن ..چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی که‌رکوک به گۆڕینی چه‌ند به‌رپرسێک به چه‌ند به‌رپرسێکی تر
چاره‌سه‌ری کێشی که‌رکوک ناکرێت .. به‌ڵکو پێویسته به‌رنامه و
نه‌خشه‌پلانێکی تری نوێی کارکرن دابڕێژرن و به هه‌ڵه‌کانی پێشوودا
بچنه‌وه و چۆن و له ئه‌مڕۆدا قسه‌کان بکرێن به کارکردنی جدی له‌سه‌ر
ئه‌رزدا. .چونکه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که زۆر
یا که‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌ش ده‌بێت..
پێویستیان به پیاچوونه‌وه و بژارکردن و چاکسازی و پلانگۆڕی هه‌یه.
جارێکی که‌ش به سه‌رکرده و پاڕله‌مانتارانی کوردمان ده‌ڵێین تاکه‌ی
که‌رکوکییه‌کان بڕواننه ئاسۆ و له چاوه‌ڕوانی و جه‌نگێکی ده‌روونیدا
بن.. بێگومان به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک هه‌موو کێشه‌کانی تری
کوردستان و عێراق به ئاسانی چاره‌سه‌رده‌بن.
پێویسته ئه‌م هه‌له له‌باره له ده‌ستی خۆمانی نه‌ده‌ین و بتوانین
به باشی بیقۆزینه‌وه.
٢٤\٣\٢٠١١
- نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|