١٢\٨\٢٠١٣
جاڕی ژنبوونم.

ئەفسانە سروش
ده‌مه‌وێ
رێگه له مردن
بگرم
هه‌موو ده‌رگاکانی
ژیان بکه‌مه‌وه
خۆم پاک بکه‌مه‌وه
پاک پاک
له کفرکردنی
په‌شیمانیی ژن‌بوون
له کافربوون
له ئاستی ژنیه‌تیم
خۆم له ئاوی ته‌وبه
هه‌ڵکێشم
باوەڕ به ژنیه‌تی خۆم بهێنم
به‌سه‌ر پلیکانه‌کانی
سه‌ختییدا سه‌رکه‌وم و
هه‌موو تیخه ملبڕه‌کان
له‌سه‌ر گه‌رده‌نی
ئاواته‌کانم بشکێنم
یه‌خه‌ی دین و
نه‌ریت و کۆمه‌ڵگه
له‌به‌ر خۆمدا دابدڕێنم
ژنبوونم ده‌ربێنم به
تاوانی
جوانی له قه‌فه‌س...
ره‌نگ بکه‌م
نه‌خشی
باڵی په‌پووله‌ی ژیان
سێ به‌رد
له ده‌ستی ترس بنێم و
له هه‌موو دنیادا
جاڕی ژنبوونم بده‌م.
رانیه
ماڵپەڕی
ئەفسانە سروش
|