٢٣\٣\٢٠١١
هۆگرى هاوڕێم،
تاقە کوڕى سەیدۆ...

ناڵه
عهبدولڕهحمان
ئەو بەشەى هەندێک لە کۆڵانەکانى گەڕەکى
کرێکاران، رێک دەکەوتنە بەرامبەر تانکیە
زەبەلاحەکەى ئاوى ئیفرازى گەڕەکى کوران، ماڵى ئێمەش هەر لەوێ بوو، خانووێکى
تا رادەیەک نوێى
رۆژئاوایی ٢٠٠
مەترییمان لەوێ بەوەندە پووڵه
کۆکراوەیەى ئەودهمی کڕیبوو، بە
جۆرێک هەندێک بەشى دواوەى خانووەکە
جارێ بە تەواویی
پاک نەکرابۆوە خۆمان خزاندە ناویەوە بۆ نەچەشتنى دەردى سەختى کرێچێتى
دواى ئەوەى دوو خانووى جوانى سەر قەڵامان بە
نرخێکى هەرزانى ئێستا و گرانى ئەودهمه
بە چەند دینارێکى عێراقى چاپى سویسرى فرۆشت...
باوکم پارەکانى خستە مامەڵەى بەقاڵییهوە کە
خانەوادەکەشمان هەر بەو ناوە دەناسرێنەوە، (خێزانى بەقاڵەکان) وەک
ئەوەى لە ناو دانیشتوانى قەڵاتیشدا
زۆر خێزان ههن
پیشهی جوراوجۆر بۆته ناسناویان و بە
هۆى دەستڕەنگینیی و بەردەوامیی
لە پیشەکانیان به ئاسانیی
دەناسرێنەوە...
دواى نیوەڕۆیەکى ڕۆژێک لە ڕۆژانى پشوو،
خوێنێکى رژاوى زۆرم لە
نێوان دوو پێپلیکانەکەى هەردوو دەرگه
باریکەکەى پاسەکەیان بینى، کە تا ئەو
کاتە کاک سەیدۆ لە هێڵەکانى هاتوچۆى
ناو شار پێیان دەگوت: (خەتى مەسلەحە)*
بە (بیتاقە)یەک
کە نرخى زۆر کەم بوو
هاتوچۆکهرانی بۆ شوێنى مەبەست دەگواستنەوە ...
ئا ڕۆژى هەینى رۆژى
پشووى پاسەکان و مام سەیدۆ و ههروا پلکە
هەمینیش لە دانیشتنى بەر
دەرگهى...، هەموو ئەمانە پێکەوە
بێباک لە پشوودابوون، ئەوەندە نەبوو دواى رێوڕەسمە
ئایینیەکانى شار، سفرەى نانى نیوەڕۆ هەڵگیرابوو، کە بیرم
دێ هەر لەو سەروەختیەوە تا ئێستاش لەم شارەدا هەموو
رۆژەکان یەک رەنگ
و یەک چەشنن، خەڵکان هەموو رۆژانى هەفتە بە
کار و کاسبیەوە خەریکن، ئەوەندە خۆیان
ناخزێننە نێو کارى رامیاریی
و رێکخراوەیى و
لهبهریهک راوهستان و بینهوبهردهوه، ئەوەى هەیە خەڵکانى
دەوروبەرى شار لە دەیەى حەفتاکانى سەدەى
رابردووەوە بە لێشاو هاتوون و ساڵانێکه
نیشتەجێبوون و هەواى کارى سیاسى و کۆمەڵاتییهکى
سەیریان پێوە دیارە، ئەوەندەش ئەگەر
بێدهنگ دەبن لە ئاست مەسەلەى سەرکوتکارییه
سیاسیەکان و ئایدۆلۆژیا جیاوازەکان، ئەوە پێوەندیی
بە لایەنگرییهوە هەیە بۆ حیزبە دەسەڵاتدارە
کوردییهکانى ئێستا و پابەندبوونیان بە (دهست
به کڵاوى خۆتەوە بگرە با نەیبا)وەیە،
ئەو شارە هەر لەمێَژە به یەک
دهنگ و ڕیتم دەژى.
دواى نیوەڕۆیەکى زووى ڕۆژى هەینى بە
گوللەیەکى نادیار منداڵێک لەنێو چاوانیەوە پێکرا... (هۆگر)ى تاقانە
لەبەر چاوان وون بوو، سەیدۆش لەبەر هەمان پەندى سەرەوە دەستى بە
کڵاوى خۆیەوە گرت و نەیویست بە دەروازەى گومانەکاندا بچێتە
ژوورەوەى بابەتەکان و بکوژى کوڕە تاقانەکەى بە پێشەکیی
کارەساتێکى گەورەوە پێشوازیی بکا، بۆیە
ئاسانترین رێگە بۆ خۆدەربازکردن
ژیانێکی بێ کێشه و پڕ ئاسایش بوو، بۆیە پێویست دەکا ئەو
کارهساته دڵتهزێنە
بە یەکجاریی
لەبیربکا، نەوەک دەرگهى کارەساتێکى
گەورەترى بە روودا واڵا بکا، کە
بێگومان هەرگیز لەم تراژیدیایە دڵکوژە
نامرۆڤانەیە قەبارەکەى گەورەتر نەدەبوو...
شارەکەش هەروەک سەیدۆ دەستى بە کڵاوى خۆیەوە
گرت و بێدەنگ و لەسەر هەمان
ریتم رۆیی و بەردەوامیشە..
پلکە هەمینیش هەروەک هەموو ژنەکانى ترى
نیشتمان ههر ئهوهندهی توانی قژى لە
چڵکاوى جۆگەلەى ئاوى پیس و سیاناویی بەر
دەرگهکەیان وەربینى و وەک خەنە
قوڕ و چڵکاو له سهری
بگرێ و یەخەى جلە کوردییه شینەکەشی
تا خوار دامەنى دابدڕێ
و بکاته قیژە و
هاوار و لەخۆدان...
ئیدى شتەکان هەروەک خۆیان بە هەمان ئاراستە
رۆیشتن و ژیانیش دواى هۆگر بە
هەمان ئاراستەى جاران هەر بە هێمنییهکی
بکوژ بەردەوام بوو، لێ تا ماوەیەک
یادگارەکانى لە کۆلان و ناو پاس و ژوورەکانى
ناوماڵ بریسکیان دەدا
و ئەوانیش دواى ماوەیەک لە مردنى ئەو تاقانە برادەرەى مەرگ،
باریانکرد و ونبوون...
________________________________________________
*
بەقاڵەکان: لە دانیشتوانە هەرە دێرین و
رەسەنەکەى شارى هەولێرن، بە پیشەى گومرگ کاریەوە خەریک بوون کە تا ئەو
کات بیرم دێ باوکم جگە لە کارى فەرمیی
فەرمانگا میللیەکەى، رۆژانە لە
دەرفەتێکدا لە شارى موسڵەوە بە بار سەوزە
و میوەى بۆ هەولێر دێناو لێرە دابەشى سەر وەکیلەکانى دەکردن...
تارزى: بەگدروە کۆن نیشین و رەسەنەکانى
شارن، هەروەک ئاڵتونچى: زێڕینگر و تورشیچی:
بەکارى ترشیات دروستکردن و پاشان فرۆشتنیەوە خەریک دەبوون، کە
تا ئەوکات چەند شوێنێکى بەناوباگ لەم کارە دیارکەوتبوون، هەروەک
کەبابچى و چاوشلى و توتنچى و کوورەچى
کە زۆربەیان خەڵکى رەسەتى شاریش نەبوون، لێ
هەر بە پیشەکارى کوورەوە خەریک بوون و...
هتد.
ماڵپهڕی ناڵه عهبدولڕهحمان
|