٣٠\٣\٢٠١١
ئەز چ بێژم؟

ناڵه
عهبدولڕهحمان
کە منداڵ بووم
هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە، رۆژێ لە
رۆژان نیشتمانە بچکۆڵەکەم بەو ئاڕاستە نادیارەدا بڕوا:
بۆیێ ئەز واى دەبینم زۆر دەمێکە کاتى هاتووە هەموو شتەکانى ئەم
نیشتمانە خێر لەخۆ نەدیووە بە ئاراستەیەکى دیکەدا بگۆڕێن...، نەک ئەوەى
ئۆپۆزسیۆن و باڵەکانى لەگەڵ بەرژەوەندیی
تەسکى خۆیان بیرى خەڵکى بە ئاراستەیەکى دیکە دەئاژۆن و لەسەر بنەماى
رشتنى خوێنى خەڵکى بێدیفاع، گەرەکیانە لەم
رەوشەدا کۆمەلێک بەرژەوەندیی
قێزەون و دهرفهتی رامیاریی
ووشکیان چنگ کەوێ، هەروەکى ئەوەى رێک لە
هوتاف کێشانەکانیان دەبینرێ کە بەدەستەو تاقمى جیا جیا تێکەڵ بە خەڵکى
بێ دیفاعى خۆ پیشاندەر و چارەنوسسازخواز دەکرێن...، نا ئەمن مەبەستم
شتەکى دیکەیە، جیاواز لەو بیروباوەڕە زۆر کۆن و خێلەکییانەى
کە حیزبە کۆنەپەرستەکان هەوڵى بۆ دەدەن،
راستە لەو خۆپیشاندانانەى ئێستا لە
بەشێکى شارەکانى کوردستان، وەکى ئەوەیە کوردستان دەمێک بووبێ بە
بنەماى دەوڵەتبوونێکى بەهێزەوە تێپەڕبووبێ،
بە مەبەستى دروستبوونى دەوڵەتانى دیکەى
کوردى سەربەخۆ تەفەکوکیشى کردۆتەوە، کە رێک
ئێستا حیزبانى دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەکەیان
بە ئاشکرا دابەشى دەکەن، بە داخەوە کە جارێ
دایکانى شەهید لە سایەى تەنیا جارێک دەوڵەتبوونیشیدا،
بەرى خوێنى رۆڵەکانیان ڕنى بێ، کە زۆر بە
داخەوە سیاسیەکانى کورد ئەوەندە لە
پێناوى بەرژەوەندیی تەسکى تاکەکەسیی
خۆیان و بنەماڵەکانیان ماڵى میللەتیان قۆرخ کرد، تا ئەوەى کار گەیشتە
ئەو بارەى ئۆپۆزسیۆنى هەڕەمەکى و قوربانى لە توێژى
منداڵان و دواتر گەنجان و ژەهر دەرخوارددانى سیاسیانى دژ لە
ناو قافڵەى یەک حیزب، بڕیارى چاکسازیی
هەڕەمەکى بریقەدارى بێ خرانە وارى پراکتیکەوە دروست بوون، بە
جارێک دوژمنیان بە
خۆیان خۆشحاڵکرد، تا ئەوەى فایلە رەشەکانى
رابردووى پڕ خیانەتى خۆیان نەک هەر تەنها بۆ
یەکترى بگرە دوژمنە کۆنینەکانى خاکەکەشیان زۆر بە
سانایى هەڵڕشت...، ئهفسووس کە
دەبینین لە رابردوودا لە
پێناوى بەرژەوەندیی تەسکى حیزبایەتیى
و تاکەکەسیی خۆیان، چەندە بە شانازییهوە
هاوپەیمانى دوژمنانی گەلیان کردووە بۆ ئەم مەبەستە نموونەى
ئاشکرا و روونى زۆر زۆر هەن، بۆیێ لام وایە
لێرەدا پێویست بە ئاماژە بۆکردنەوە ناکاتەوە... تەنانەت ئێستا ژینگەى
نێودەوڵەتییش بە
هۆى ئەم دۆخە نالەبارەى رۆژهەڵاتى ناوین بە
گشتى و کوردستان بەتایبەتى لەسەرسوڕمان
و شڵەژانێکى بەردەوامدایە، هەر ئەوەى لە
بەخشینى (میداڵیى فەخرى)
بە سەرۆکى هەرێم و لە هەمانکاتدا گواستنەوەى
بارى خوێناوى خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات بە
نێو میدیا نێودەوڵەتییهکان و
بوونیان بە تەوەرى سەرەکى شرۆڤەکاریى
سیاسیانى نێو دەوڵەتیى و جێگهى سەرنجى
دەسەڵاتى وڵاتانى زلهێزى جیهانیى، خۆى لەخۆیدا
جێگهى پرسیارگەلێکن...
دواجار دەتوانم ئەوە بێژم: تەنانەت وڵاتێکى وەکى ئیتاڵیا بە
خاترى پارێزگارى بەرژەوەندیی
هاوڵاتیانى خاوەن هەمان ئایدیۆۆلۆژیا لە
کوردستان، وەک گرێبەستێکى (مولزەم)ى
(قابل للتجدید) ئاساى ئەوەى لە گریبَەستى کرێگرتندا هەیە، ئەم خەڵاتەى
بەخشیبێ وایە، ئەمەش زۆر بە روونیی
و بە ئاشکرا هەستى پێدەکرێ...، تا کار
گەیشتە ئەوەى ئەو پیاوەى لەسەر بنەماى بەرژەوەندیی
پارێزگارى ئایدئۆلۆژیا خەڵاتى
ریزى لە وڵاتێکى ئەوروپى خاوەن مەبەستى وەکى
ئیتاڵیا هەروەکى یەکەمین پڕەنسەپڵى خەڵاتى بەرژەوەندیی
ئایدیۆلۆژیایەک ئەو وڵاتە بە پەلە
رێکیخست... ئێستا
بە ئاشکرا ئەوە دەبینین: لە
مینبەرە ئاینییهکان لە
برى ئاراستەى ئایدیۆلۆژییی،
لە ڕێگەى پیاوانیەوە ئاراستەى گوتاری سیاسى
دەکا...
جاران لە سەدەى ناوەڕاستى تاریکى سیاسەت
کاریگەر بوو، بە گوتاری
ئایدیۆلۆژیا لاهوتییهکان،
ئێستا ناتوانم بڵێم تەواو بەپێچەوانەوەیە بە
هۆى دروستبوونى دەسەڵاتێکى پڕ بەرژەوەندیی
سیاسیى لە کوردستان، گوتاری سیاسى کۆنەپەرست،
ئایدیۆلۆژیا لە
رێگەى پیاوانى ئاینییهوە
دەقۆزێتەوە بۆ کاریگەریی خستنەسەر خەڵکى
گشتى، بە جۆرێک لە مینبەرەکانیاندا، هەمیشە:
لە دەستنهدانى
ئەزموونى ساواى وڵات و نەشێواندنى بارى ئاسایی وڵات لە
ناوچەى ژێردەسەڵاتى حیزبە زلهێزەکانى کوردستان دووپاتدەکرێتەوە...،
دیارە وەک ئاماژەم بۆ کرد هەر زۆر لە
کۆنەوە سیاسیان لە کۆى کۆمەڵگهکاندا،
لە کاریگەربوونى خەڵکى بێدیفاعى گشتى بە گوتاری
ئاینیی، سودمەندبوون...
خۆ خەریکە زۆر بە ئاشکرا خوێنى شەهیدانت و خەباتى بێووچانى
رۆڵەکانت بەفیڕۆ بدەن، و دووبارە خوێنى
براکانیان لە کاسە بکەنەوە
و خاکى بە خوێن ئاودراوى هەزارەها
شەهیدانت بە با بدەنەوە، ئیدى ئەز چ بێژم، چۆن ئەو برینە قووڵە
وا بە ئاسانیی سارێژ دەبێتەوە؟
ئێى نیشمانى ئەزیز ئەوە ئەو ڕۆژە بوو نەمدەویست قسەى تێدا بکەم...
ماڵپهڕی ناڵه عهبدولڕهحمان
|