په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٤\٢٠١٢

جاش هەر جاشە لە ژێر پەردەی هەر ناوێک بێ.


هۆشیار وەلی      


ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوو و خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەی کورد بدەینەوە ئەوە دەبینین ِبەردەوام چەند کەسانێکی نەفس نزم نۆکەرایەتیان قبوڵ کردوە و بەناوی سەرۆک هۆز و ئاغا و دەرەبەگەکانەوە جاشایەتیان بۆ داگیرکەرانی خاکی کوردستان کردوە ،هەر بۆیە ناوی جاشیان لێنراوە چونکە جگە لە نۆکەرایەتی کردنیان بۆ دووژمنانی کورد هیچ شتێکیان پێ شەرم نەبوە ،وەک بینیمان لە خاپور کردنی گوند و شار شاروچکەکانی کوردستان بون بە چاوساغی دەزگاکانی ئەمن و موخابەرات و دەستیان سور بوو لە خوێنی ڕۆڵکانمان ،بەتایبەتەی لە سەدەی بیستەمە،تاوەکو ئەمڕۆ ئەو دیاردە قەیزەونە بونی هەیە سەرەڕای ئەوەی نیوچە ئازادیەکمان بە خۆوە بینیوە ،ئەگەرچی لەسەردەمی رژێمی دیکتاتوریدا بەناوی فەوجی خەفیفە و مەفرەزە خاسەوە بوو ،بەلام ئێستا چەند کەسانێک لەژێر پەردەی حزبەوە یان ڕێکخراوی مەدەنیەوە بونەتە جاش و نۆکەرانی بێگانە و دوژمنانی کورد،شاری کەرکوک یەکێکە لەو شارانەی بە درێژایی مێژوو داگیر کەران و دووژمننانی کوردستان چاویان بریوەتە خاکەکەی و هەموو هەوڵکی خۆیان خستوەتە گڕ بۆ کۆمەڵکوژی و لە ناوبردنی گەلی کورد.

 

هەر بۆیە لەو پێناوەیشدا نەتەوەی کورد چەندین شوڕش هەڵگیرساندوە و زۆربەی هەرە زۆری ئەو شۆرشانەش بونە قوربانی ئەم شارە دێرینەی کوردستان،تاوەکو ئەمڕۆ دوژمنان بەردەوامن بە تەعریب کردنی شارەکە و ڕۆژانە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و ڕفاندن و تۆقاندن ئەنجام دەدرێت بۆ ڕاوەدونانی کوردی شارەکە ،ئەوەی جێی داخە خزبێک دامەزراوە لە شاری کەرکوک بە ناوی (( یەکێتی ئاشتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیانی شاری کەرکوک )) ئەم حزبە نە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەرز کردوەتەوە و هیچ سیمایەکی کوردستانییان پێوە دیار نیە و لە هیچ یاد و بۆنە کوردیەکان بونیان نیە، تەنانەت بەشداریش لە یادی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و کوردستان ناکەن ِ،سەرەڕای ئەمانە چەند کەسانەێکی لە خۆ گرتوە تا سەر ئێسقان دژ بە داخوازیەکانی نەتەوەی کوردن کە بەردەوام بەربەست بونە لە جێبەجێکردنی مادەی 140 و گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان بۆ باوشی هەرێمی کوردستان وەک عەرەبە شۆفینیەکان و تورکمانە قین لە دڵەکانی بەرەی تورکمانی، لە ئێستاوە داوای ئەوە دەکەن کە کەرکوک هەرێمێکی سەربەخۆ بێت و بڕیاری ئەوەیان داوە لە هەڵبژاردنی داهاتوو بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن ئەمەش تەنها بۆ کەمکردنەوەی دەنگی کوردە لەم شارە وەک لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کە گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ دژ بە خەڵکی کەرکوک ئەنجامیاندا.

 

ئەرێ ئەم حزبیەی (یەکێتی ئاشتی نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیانی کەرکوک) چی جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ جاشایەتی؟ئەگەر جاشایەتی جاران بە هێزی چەک بوو ،ئێستا بە هاوپشتی کردنی دوژمنانە دژبە نەتەوەی کورد ، باشە خۆ دوژمنانی کوردیش ئەوەیان دەوێت،لەدوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 سەرکردایەتی کوردستان بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ هەموو جاشەکان دەرکرد بەڵام بە مەرجی ئەوانەی دەستیان سور نەبووە لە خوێنی کورد کەچی ئێستا بە جۆرێکی دیکە جاشایەتیان هێناوەتە ئاراوە بە دامەزراندنی حزب و رێکخراوی مەدەنی، ئەگەرچی تا ئێستا لە سەدا پەنجا خاکی کوردستان داگیر کراوە و نەمانتوانیوە بیگەڕێنینە سەر باوشی هەرێمی کوردستان ،لەم کاتە هەستیارە پێویست وایە هەموو پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەست لەنێو دەستی یەکتر بن و بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوایەتیان ئەنجام بدایە و هەموو هەوڵێکی خۆیان بخستایە گڕ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ،بەڵام ڕاستە پێشینان وتویانە دار وتویەتی ئەگەر تەور کلکی لە خۆم نەبێت ناتوانی بمبڕێتەوە.


بۆیە پێویستە ڕێگە نەدرێت بۆ ئەو جۆرە کەسانە و ئەرکێکە لە سەر سەرکردایەتی کوردستان لێپیچونەوە لەگەڵ ئەو خەڵکانە بکات ، بۆ ئەوەی چیتر زاتی ئەوە نەکەن لە دژی نەتەوەکەیان بوەستن و کار بکەن بۆ لەناوبردنی نەتەوەی کورد،لەکۆتایدا دەڵم جاش هەر جاشە ئەگەر لەژێر هەر ناوێک بێت.

 


Wshyar_wali12@yahoo.com

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک