١٥\٩\٢٠١٠
چاودێری کوردۆساید
دۆسیه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی
کیمیاوی له لایه‌ن تورکیاوه
ده‌گه‌یه‌نێته دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی.
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن تورکیاوه دژ به گه‌ریلاکانی
پارتی کرێکارانی کوردستان به پێی بنه‌ماکامی تاوان ده‌چێته خانه‌ی
تاوانی جه‌نگه‌وه .
چاودێری کوردۆساید له نامه‌یه‌کی تایبه‌تدا که پێشتر بڵاومان نه‌کردۆته‌وه
، دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌سه‌ر به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن
تورکیاوه ئاماده کرد و پێشکه‌شی دادگای ناوبراوی کرد ،له داواکارییه‌که‌دا
کوردۆساید ۆچ ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هاوکاری کردنی دادگا بۆ ئه‌نجامدانی
لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌یشتن به زانیاری وردتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه .
ئه‌مڕۆ 14-9 چاودێری کوردۆساید به فه‌رمی فلیم و وێنه‌کانی تاوانه‌که‌ی
پێشکه‌ش به دادگا کرد و له دانیشتنێکی زیاتر له 1 کاتژمێری به وردی
له سه‌ر به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن تورکیا دژ به گه‌ریلاکان
له ململانێ چه‌کداری دا وت‌و وێژ کرا .
هه‌رچه‌نده تورکیا یه‌کێک له واژۆکه‌رانی په‌یماننامه‌ی ڕۆما نییه و
په‌یوه‌ست نییه به دادگاوه ، لێ گه‌یاندنی ئه‌م زانیاریانه و گه‌یشتنی
ڕاسته‌وخۆ به دادگا ، که له به‌ڵگه‌نامه‌کانه‌وه ئاشکرایه که
تورکیابه به‌کار هێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه کراو تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه
، دۆسیه‌ی تایبه‌ت به تورکیا ده‌کرێته‌وه.
http://www.youtube.com/watch?v=LNbE_LY0qkc
چاودێری کوردۆساید - کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|