١٩\٩\٢٠١٠
چاودێری کوردۆساید
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
به‌شداریی له
زنجیره‌یه‌ک کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تییدا
ده‌کا.
بۆ
گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی به‌شخوراوی کورد و پێشێلکاریی مافه‌کانی له
لایه‌ن دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ راده‌ستکردنی
تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان و کیمیاباران بۆ ده‌ستی داد و یاسا،
چاودێری کوردۆساید - چاک له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه، ئه‌مجاره‌ش له
نێو ده‌یان ڕێکخراوی مرۆڤدۆستی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانی وڵاتاندا له
شاری ژنێف و له باره‌گای سه‌ره‌کی کۆمسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ
ئازار و مه‌ینه‌تیی و ده‌رده‌سه‌رییه‌کانی کورد ده‌دات به گوێی
جیهاندا.
له رێکه‌وتی 13ی ئه‌یلول تا 1ی تشرینی یه‌که‌م خولی پازده‌هه‌می
کۆبونه‌وه گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان، که باره‌گای سه‌ره‌کی له شاری ژنێڤه، ساز ده‌کرێت.
چاودێری کوردۆساید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی به‌شداریی له‌و کۆبونه‌وانه
وه‌رگرتوه، به‌شداریی کاراش له زنجیره‌یه‌ک کۆنگره و سیمیناری
نێوده‌وڵه‌تییدا ده‌کات، که له لایه‌ن (دامه‌زراوه‌ی ئه‌لحه‌کیم)ه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برێت. رێکخراوی ناوبراو پله‌ی راوێژکاریی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا
هه‌یه. به پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو له په‌راوێزی کۆبونه‌وه
گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌ندا و هاوته‌ریب پێیان، زنجیره‌یه‌ک کۆنفرانس
سازده‌کات. که ده‌یان پسپۆڕ و نوێنه‌ری وڵاتان و که‌سایه‌تی و دۆستانی
مافی مرۆڤ به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن، چاودێری کوردۆسایدیش یه‌کێکه له‌و
رێکخراوانه‌ی که له‌م کۆبونه‌وه و کۆنگرانه‌دا به‌شداریی چالاکانه
ده‌کات و وتاری ره‌سمی خۆی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانیه‌وه پێشکه‌ش ده‌کات،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی نوێنه‌رانی چاک به‌شداریی ده‌کات بریتین له:
- ڕۆژی 16/9 دیالۆگێک له‌سه‌ر (تاوانه‌کانی دژ
به مرۆڤایه‌تی و هه‌ڵهاتن له سزا).
Dialog
on „impunity and crime against humanity“
- رۆژی 23/9 ( مافه‌کانی
گروپه ئه‌تنی و ئاینییه‌کان له ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیادا).
Open dialogue
on: human rights of ethnic religious minorities in south and Central
Asia“
- رۆژی 28/9 به‌بۆنه‌ی رۆژی
جیهانی ناتوندوتیژیی (ئه‌نجامه‌کانی توندوتیژیی له نێوان گروپ و ئاینه‌کاندا
و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر به‌هاکانی مافه‌کانی مرۆڤ).
Celebration of International Day of Non-Violence، Dialogue on the
consequences of interreligious and inter-community violence on human
rights values“
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|