٢٩\١٢\٢٠٠٩ چاوه قه‌تێییه‌کان.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌رپێیی لێممه‌ڕۆنه و خۆت تاوانباری چاوه قه‌تێییه‌کانت مه‌که که ئه‌من پڕ به قه‌واره‌ی چاوانم له نیگایانت ده‌گرم، ئه‌من هه‌رده‌م له‌ودیوی توی دیواره بێ په‌نجه‌ره‌کانتم چ سه‌یروسه‌مه‌ره‌که رازه‌کانتم لێوه‌شێری ؟!.. خۆ (پایزه در هه‌میشه به‌هاره‌که‌ی من) نه ده‌زانی زریان و لافاو چییه نه خونچه‌گورانیش ده‌وه‌رێنی، له ئاره‌زووپه‌روه‌ره‌کی مه‌سه‌نگرێوه خۆت تاوانباری چاوه قه‌تێییه‌کانت مه‌که، ووریابه چه‌چه‌کانت ناسکن به‌ته‌نێ ئه‌نگوسته‌کانی من ده‌زانن چجۆریی رایانمووسن ! ده وه‌ره و خۆت فجوڕی هه‌مێزم‌که.. له هه‌مێزی شاره‌زای من قولانج.. قولانج، به‌ژن‌ده‌که‌ی.. سه‌رله‌به‌ری ئاره‌زووه‌کانت داده‌مرکێن، ده وه‌ره و خۆت فجوڕی هه‌مێزم‌که.. له هه‌مێزی شاره‌زای من قولانج.. قولانج، به‌ژن‌ده‌که‌ی.. سه‌رله‌به‌ری ئاره‌زووه‌کانت داده‌مرکێن، ده وه‌ره و چیدی خۆت تاوانباری چاوه قه‌تێییه‌کانت مه‌که.
ره‌هایی. سه‌رده‌مه‌کی له‌سه‌ر له‌پی ده‌سته‌کانم ده‌ڕۆیشتم گوره‌کی بنه‌وشه‌ییم نه‌دیته‌وه بۆنی هۆنراوه و پرچی (پایزه در هه‌میشه به‌هاره‌که‌ی من)ی لێبێ، سه‌رده‌مه‌کیشه ده‌سته له‌شه‌خته‌گیرایه‌کانم به‌سه‌ر ته‌رمی تێڕوانینه‌کانمدا هه‌رخرایه؛ بێجگه له بۆنکه‌لاکی ووشه (پیرۆز!)ه‌کان بۆنکه‌لاکی قورعان، ئینجیل، ته‌ورات، ئا‌ڤێستا ... بۆنی چیدیکه ناکه‌م، ئای له ره‌هایی ده‌سته‌کانم چه‌ند پڕ بایه‌خن لۆ لێدانی سه‌نگه‌ره‌کی دی تا به‌ده‌سته‌ک ووشه و پرچ بهۆنمه‌وه به‌ویدیکه‌ش هه‌رچی ووشه‌ی (پیرۆز!) هه‌یه له گۆڕیان‌نێم.
dara@emrro.com
|