٥\٩\٢٠١٤
چاوەڕێت بووم.
سابات
تۆ هەر
نەهاتی
هاوين هات
لەسەر رێگای هاتتن چاوەڕێ بووم
تا خـۆريش بۆ حاڵم کەوتە گريان
تۆ هەر نەهاتی
پايز هات و
گەڵا و لقم هەمووی وەری
رەنگی زەردم لێ نيشت
تۆ هەر نەهاتی
دەلێن لەگەڵ نەرمیی کلۆ بەفرە
نيازەتە بێیت بۆ لام...
بۆيە لەسەر گەڵا وريوەکانی تەمەنم
بۆت دەنووسم..
من دەبم بە پايز و تۆ ببە بە سنۆبەر
قەيناکە با هيچ وەرزێکی تر نەبێ بە ناوی
وەرزی باران...
با لەگەڵ فرمێسکەکانی چاومان
سەمایێکی هێمن
لەسەر پەلکەزێڕينە خەياڵ بکەين.
sabatazad1@gmail.com
|