په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٠\٢٠١٣

    چاوەڕوانیی.

هێرۆ عەلی

زۆر لەمێژە.. لە دوو لاوە چاوەڕوانم:

- چاوەڕوانی هەستەکانت..

چاوەڕوانی ترپەی پێت و دەنگی زەنگی

                         هاتنەوەتم.

- چاوەڕوانى رێگاکانم

ئەو رێیانەی

   رۆژانێک تۆیان لە من کرد

کەچی ئێستا

من بە دوای ئەوان عەوداڵم

             تا بمگەیننە باوەشی تۆ!

دە وەرەوە..

تاکەى لە بازنەی تاریکیی

بەندم دەکەی..

وەک کەشتییەکى بێ کەشتیوان

           دەمدەیتە دەم

           دەریایەک لێوانلێو لە خەم.

دە وەرەوە..

زۆر لەمێژە چاوەڕێتم

هەموو شەوێ لە نێو پێخەفی ژوورەکەم

چاوەڕانم

هەناسەی گەرم و پڕ سۆزی

           تۆم بەرکەوێ..

تا وەک یەکەم راموسانی یەکەم ژوانمان

             تێکئاڵێین و

             لێوى ئاڵت گوڵباران کەم.

دە وەرەوە.. دەی وەرەوە  

ئەى هاوژینە پڕ لە ژینە تاقانەکەم..

            چاوەڕێتم..

                    چاوەڕێتم..

                          چاوەڕێتم.....

 

ماڵپه‌ڕی هێرۆ عەلی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک