٢\٧\٢٠١٢
چاوه‌ڕوانییه‌ک
له سپێده‌دا.
بورهان جۆڵا
کچه چنارێکی ئه‌ودیو
سنوور
به باڵای سنه‌وبه‌رم ئاشنایه
له‌نێو چاوشارکێی
شیعره سه‌رابییه‌کانی من و ئه‌و
من لاسارێکی نامۆی ئه‌وین و
ئه‌ویش خاوه‌ن دڵێکی ته‌نیایه.
* * *
ئا له‌و کاته‌وه
شه‌ونمی کازیوه‌ی چاوه‌ڕوانییم
به سه‌ره‌تاتکێ
به دوا پێکی ته‌نیام پێده‌که‌نێ و
ده‌دره‌وشێته‌وه
ئه‌ستێره‌کانیش به
دواجریوه
جێمده‌هێڵن و زوو ده‌ڕۆنه‌وه
منیش به ته‌نیا
زۆر زۆر حه‌سره‌تییم
له ئاسۆیه‌کی دوور
و نادیاردا
له ژوانێکی وه‌نه‌وشه‌یی
له باوه‌شێکی پڕ
له سۆز
ماچ بچنمه‌وه.
٢٠١٢
burhan60jola@yahoo.com
|