چاوه‌ڕوانی .
ئه‌ڵماس مسته‌فا
باڵدارێکم سه‌رلێشێواو هێلانه‌ی خۆم وونکردووه دره‌ختێکم زه‌رد‌هه‌ڵگه‌ڕاو ده‌ڵێی شاره‌کم مردووه،، به هاری من که‌ی دێیته‌وه ! که‌نگێ به لێزمه‌بارانی گه‌ڕانه‌وه‌ت باخی دڵم ده‌شۆیته‌وه وه‌ره با هێلانه‌یه‌ک چێکه‌ینه‌وه،، وه‌ره با سێوی ئه‌وین لێکه‌ینه‌وه.. چاوه‌ڕوانیم له چاوه‌ڕوانی گوڵێکی ژاکاو ده‌چێ ته‌نها به په‌ڵه‌بارانی ئه‌وینت ده‌گه‌شێته‌وه،، ده وه‌ره با خه‌نده بۆ لێوی چیڕۆکی ئه‌وینی دێرینمان بگه‌ڕێته‌وه..
سوێد
|