چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ری
نه‌به‌رد و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه،
له دادگایی‌کردنی
تاوانبارانی کاره‌ساتی کیمیاباران به چی ده‌گات؟
ئاسایش عوسمان دانش
کیمیا باران و جینۆسایدی خه‌ڵکی بێ دیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه کاره‌ساتێکی
مرۆیی ئه‌وه‌نده گـــــه‌وره‌یه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وێنه‌ی زۆر
که‌مه و کرده‌وه‌یه‌کی ئـــــــه‌وه‌نده قێزه‌وه‌نه که‌ده‌بێ تا
دنیا مابێ گشت نه‌ته‌وه‌و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و مرۆڤ دوسته‌کان هه‌ڵۆێستێکی
وا بنۆێنن که هیچ ڕژێمێکی دڕنده‌و کۆنه‌په‌رست و عه‌سکه‌رتاریه‌تی و
دیکتاتۆری هاوشێوه‌ی بــــــــه‌عس زاتی ئه‌وه نه‌کاته‌وه جارێکی تر
به‌چه‌کی گاز کوژو قــــــه‌ده‌غه کراو هێرش بکاته سه‌ر دانیشتوانی
سڤیلی بێ دیفاع و بێ تاوان، چونکه تا‌وانی خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌نها
ئه‌وه‌نده بوو که کورد بوون ، هه‌ڵـه‌بجه دوای چه‌ندان ساڵ له
کۆیره‌وه‌ری وماڵ ڕوخان وێران کردن و له‌ناو بردنی ڕۆڵه‌کانی له‌سه‌ر
ده‌ستی هــــه‌مان ڕژێم. چونکه ئه‌م شاره نه‌به‌ردو خۆڕاگره هێشتا
برینه‌کانی بۆمبابارانکردنه‌که‌ی ساڵانی حه‌فتاکانی ساڕ‌ێژ نه‌ببوو که
هه‌مدیسان له شانزه‌ی مانگی ئازاری ساڵی 1988 کیمیاباران کـــرا به
گازی ژه‌هراوی له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا پێنچ هه‌زار مرۆڤی بونه قوربانی و
زیاتر له ده‌یان هه‌زاریش بریندار‌و په‌که‌وته بوون ، تا ئه‌م ساته‌ش
له دوای زیاتر لـه بیست ساڵ ئه‌م بریندارانه بـه هۆی شه‌هراوی
بونیان ده‌مرن و له ناو ده‌چن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که په‌ڕه‌وازه‌و
ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بوون وتـــــا ئێستاش سیمای کیمیا باران و
کاولکردنه‌وه‌که به ڕوخساریه‌وه دیاره..!!؟
له دوای ڕزگارکردنی ئێراق له چنکی ئـه‌و ڕژێمه دڕنده‌یه، وه‌ک
پێویست ده‌ستی ئاوه‌دانی وخزمه‌تکوزاری نه له‌لایه‌ن حکومه‌تی فیدڕاڵی
و نـــه له لایه‌ن خۆمانه‌وه نه گه‌یشتوه‌ته ئه‌م شاره‌و
دانیشتوانه‌که‌ی به‌پێ پێویست که بایی ئه‌وه‌نده بێت برینی ڕابردویان
سارێژ بکات ، کاتێک هاته سه‌ر دادگایی کردنی سه‌دام و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانیشی
، که‌یسی تا‌وانی کیمیا بارانی ئــه‌م شاره خرایه دوای چه‌نده‌ها
دوسیه‌ی تر کـه ده‌بوایه که‌یسی دوسیه‌ی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه
پێش هه‌مووی بوایه‌و سزادانی سه‌دام و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی لـه‌سه‌ر
ئه‌م که‌یس و دوسیه بوایه نه‌ک له‌سه‌ر دوسیه‌ی شاری دوجه‌یل که ته‌نها
سه‌دو چل و چوار که‌سی لێکوژرابوو و سه‌دام و سێ لـه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتدرانی
رژێمه‌که‌ی له‌پێناویدا له سێداره دران ، چونکه دوسیه‌ی دوجه‌یل
هـــــــــه‌ر به‌راورد ناکرێ له گه‌ڵ ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی که
به‌رامبه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه کراوه..!!
ئێستاش که دادگایی کردنی تاونبارانی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی
پێکردوه مـرۆڤ به ئاسانی هه‌ست به‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه ده‌کات له
هه‌موو ڕویه‌که‌وه ، بۆ نمونه لـــــه ڕووی اعلامی و په‌خش کردنه‌وه
ته‌نها که‌ناڵی کوردسات هه‌ڵده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌کـانی
دادگایکردنه‌که هیچ که‌نالێکی ڕه‌سمی زمان حاڵی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی
ئێراق و کــــــــــه‌ناڵه‌کانی الشرقیه‌و فیحاو فرات و به‌غدادیه و
هه‌ر کامێکی تریان بن ، ته‌نها به شێوه‌یه‌کی خێرا وکه‌می و به‌سه‌ر
زاره‌کی لـــــــــــه کاتی پێشکه‌ش کردنی هه‌واڵ به کورتی باسی ده‌که‌ن
له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بۆشیان بلوایه هه‌ر باسیان نه‌کردایه ، ئــــــه‌مه
خاڵێکی زۆر هه‌ستیاره که ده‌بوایه به هۆی ئه‌م که‌ناڵی ڕاگه‌یاندناوه
هه‌ر هیچ نه‌بوایه دانیشتوانی ئێراق لــــــــــه باشور و ناوه‌ڕاست
بیان زانیایه چ زوڵم و غه‌درێک له کورد‌و دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید کراوه.!!
له هه‌مان کاتدا ئه‌و گرنگیه راگه‌یاندنییه
ڕۆژنامه‌ییه‌ی کـــه درابوو به‌پیشاندانی دانیشتنه‌کانی دادگایی کردنی
دوسیه‌ی دوجه‌یل به به‌راورد له‌گه‌ڵ دادگایی دانیشتنه‌کانی هه‌ڵه‌بجه
به‌شێکی زۆر کــه‌مه ، که ئه‌و ساته زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به
هۆیه‌وه شاره‌زاو ئاگاداری که‌یسی دادگایی دوجه‌یل بوون ، زۆربــه‌یان
وه‌ک چاو‌دێر ئاماده ده‌بوون ، له‌هه‌مان کاتدا که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانی
خۆمــــــان وه‌ک کوردسات و کوردوستان تێ‌ڤی شان به شانی که‌ناڵه
ئێراقیه‌کان لــه‌و کاتانه‌دا به‌شی زۆری دادگایی دوجه‌یلیان ده‌گواسته‌وه
بـه‌م هۆیه‌شه‌وه دانیشتوانی هه‌رێمی کوردوستان زیاتر شاره‌زاو
ئاگاداری ئه‌م کاره‌ساتانه ده‌بوون بـــــــه تایبه‌تی
گه‌نجان و نه‌وه‌ی نۆێ ، له لایه‌کی تره‌وه هه‌مـــــان
تاوانباران که له‌سه‌ر دوسیه‌یی ئه‌نفال دادگایی کران هه‌ر ئه‌مانه‌ش
له دادگایه‌که‌ی کیمیابـارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئاماده‌ن ، ئایا
تاوانبارانی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ن ، به مه‌رجێک
له‌م کاتانه‌دا تاوانبارێکی گرنگ بۆ سه‌لماندنی تا‌وانی کیمیا بارانکرنه‌که
که فڕۆکه‌وان ( تاریق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زانه ) ه پێشتر لــه
کوردوستان گیرابو و دانی نابوو به هه‌موو تاوانه‌که‌یدا که یه‌کێک
بوه له‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی بــه‌شداری کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی
کردوه‌و و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م تاوانه بوه ، ڕای کردوه بۆیه زۆر
جێگای داخه له ده‌ست دانی به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر گرنگی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یه
له‌م کاته ناسک و هه‌ستیاره‌دا بۆ سه‌لماندنی تاوانه‌که‌ی ڕژێمی به‌عسی
ئه‌فله‌قی که کردی به‌رامبه‌ر به شاری هه‌ڵه‌بجه وا به‌و ئاسانییه
ڕابکات له ده‌ست بچێت؟
لێره‌دا زۆر زو مرۆڤ هه‌ست به گرنگی نه‌دان ده‌کا له هه‌موو ڕویه‌که‌وه
به‌رامبه‌ر به دوسیه‌ی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌و دادگایی کردنی
تاوانباره‌کانی ، چونکه دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و کــه‌سو کاری شه‌هیدانی
ئه‌م کاره‌ساته چه‌نده به په‌رۆشن به سزا دانی تاوانباران ده ئه‌وه‌نده‌ش
بــــه په‌رۆشن بۆ زانینی ڕاستیه‌کان و بزانن کێ ده‌ستی هه‌بووه له‌م
تاوانه‌دا له ناوه‌و ده‌روه‌ی وڵاتدا‌و ئه‌و حکومه‌ت و لایـــــه‌نانه
کێ بوون یارمه‌تی ڕژێمی به‌عسیان داوه بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م تاوانه ،
کێ گازه ژه‌هراوی و کوشنده‌کانی داوه‌تـه رژێمی سه‌دام ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌ر ئه‌م تاوانبارانه‌ش له‌سه‌ر دوسیه‌ی ئه‌نفال و وێران کردنی زیاتر
له چوار هه‌زار گوندی کوردوستان و کیمیا بارانی چه‌نده‌ها ناوچه‌ی
تــر سزا دران به ئیعدام ، که‌چی ماوه‌یه‌کی زۆره به هۆی چه‌ند
پاساوێکه‌وه سزایان نه دراو ئیعدام کردنیان ڕاگیراوه؟
تا‌وانی کیمیا بارانی شاری هه‌ڵه‌بجه بووه هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد زۆر گرنگ و گه‌وره بیناسێنی لای هه‌موو ئه‌وروپاو وڵاتانی جیهان
، بۆیه هه‌موو حیزبه کوردوستانیه‌کان ئـــــــه‌رکی سه‌رشانیانه
گرنگی بده‌ن به خزمه‌ت کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و دانیشوانه‌که‌ی زیاتر
ده‌ستی خزمـه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بگه‌ێنێ ، پێویستێشه له‌سه‌ر حکومه‌تی
ئێراق داوای به‌خشین لــه دانێستوانی شاری هه‌ڵه‌بجه بکات وقه‌ره‌بویان
بکاته‌وه‌و موچه بۆ که‌س وکاری شه‌هیدان دابین بکات و به زوو ترین
کـات عیلاجی پێویست بگه‌ێنێته برینداره‌کان خزمه‌تگوزاری شیاوی شاری
هه‌ڵه‌بجه بکات خانوی نیشه‌جێبوون لـــه جیگای که‌لاوه‌و خانوه
ڕوخاوه‌کانی کاره‌ساته‌که ، خانوی تازه بۆ شه‌هیدان و لێقه‌ومان
دروست بکات ، هیوادارم دادگـــــــــاش ڕێڕه‌وی عه‌داله‌تی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی وه‌ربگرێ و دوای سزادانی تاوانباره‌کان ، بڕیارێک ده‌ربــکات که
تێدا بیسه‌لمێنی ئه‌م تاوانه تا‌وانی جینۆساید‌و له‌ناوبردنی به کۆمه‌ڵه‌و
ڕه‌شه‌کۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌که ، هیچی له تاوانه‌کانی هێرۆشیماو ناکازاکی
و تاوانه‌کانی تری که کراوه دژ به میله‌تان که‌متر نیه.
بیست و حه‌وتی دیسه‌مبه‌ری
2008
سوید / بۆرۆس
|