چاوه‌ڕوانیی.
پایزه ئه‌حمه‌د
گه‌ر هاتمه لات مۆمی رۆژی له‌دایکبوون له‌سه‌ر سینگم داگیرسێنه و نه‌ورۆزی خۆت پیرۆز بکه. گه‌ر هاتمه لات چه‌پکێک گوڵی وهنهوشییت بۆده‌هێنم ئاگادار به باهۆزهیهک نه‌یفڕێنێ، گه‌ر هاتیه لام پێکێک ماچی پڕ له‌تاسه ده‌خه‌مه سه‌ر لێوه‌کانت و هێدی هێدی مه‌ستت ده‌که‌م، گه‌ر بێیه لام له‌هه‌ر سهرهرێچکهیهکدا که لێی به‌ردباران کرابووین هه‌ر له خودی ئه‌و به‌ردانه په‌یکه‌رێکی به‌رز به‌رز به‌قه‌د به‌رزیی هیواکانمان چێده‌که‌ین و ناوی ده‌نێین گۆڕی خه‌مان.. دیسان ده‌چین به باوه‌شێک گوڵی په‌مبه و وه‌نه‌وشه‌یی ده‌ست له‌ملی ئه‌و پیره‌داره سه‌ر سه‌وزه ده‌که‌ینه‌وه که رهشبهلهک له‌خۆده‌گرێ و هه‌موو لق و پۆپه‌کانی له‌نێو ده‌ستمان ده‌بن به گوڵ .. گوڵی نێرگز، گه‌ر هاتمه لات مۆمی رۆژی له‌دایکبوون له‌سه‌ر سینگم داگیرسێنه و نه‌ورۆزی خۆت پیرۆز بکه.
٢٠٠٨ هودرسفێڵد - به‌ریتانیا
خه‌ون.
چوومه باوه‌شی شه‌وی بێ ده‌نگ و ترسناک گه‌یشتمه ده‌ریا ده‌ریایی پڕ له ترسناکی شه‌و؛ له بێده‌نگیمدا ئه‌ژدیهای دڵه‌ڕاوکێ هاته بیناییم له نێوان ده‌ریا و ئه‌ژدیها نه‌مزانی نهێنی شه‌و به گوێی کامیان بچرپێنم؟! ٢٠٠٤ هه‌ولێر
payzeehmed@hotmail.co.uk
|