با هه‌ر بۆ خۆیان بدزن و درۆ بكه‌ن خه‌ڵك له خشته به‌رن ڕاستیه‌كان له میلله‌ت بشارنه‌وه بۆ كوێ ده‌چن چاوی مێژوو زه‌ڕه‌بینه هیچ شتێكی لێ وون نابێت هه‌موو شتێك ده‌دۆزته‌وه چاوی مێژوو كامیره‌یه گه‌نده‌ڵیی له هه‌ر بستێكی ئه‌م وڵاته بێت وێنه‌ی ده‌گرێت چاوی مێژوو ڕۆژنامه‌یه هه‌ر كه‌سێك له‌م وڵاته بۆنی گه‌نده‌ڵی لێ بێت له گۆشه‌یه‌ك ده‌ینووسته‌وه مێژوو په‌یامنێره چاوی نه شه‌رم له‌من ده‌كا نه له تۆ به رۆژ و شه‌و هه‌ر ده‌گه‌رێ تا هه‌واڵێكی ده‌ستكه‌وێ تا سه‌ر‌ژمێری دز و جه‌رده‌كانی ناو شار بکا بزانی رۆژی چه‌ندیان دۆڵار ده‌ست ده‌كه‌وێ له كامه باڕن له‌م شاره له كامه ماڵان له‌م كۆڵانه هه‌میشه ده‌ستیان له ناو ده‌رپێ و سیتیانی ژنانه چاوی مێژوو هه‌ر چی هه‌بێ ده‌یدركێنی زۆر بێ باكه و نه له چاو سوركردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه نه له زیندان ترسی نییه زۆر چاڵاكه ..... گرینگ نییه ئیمرۆ رۆژنامه‌نووسێك ده‌كوژن به‌ڵام باش بزانن به‌یانی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌تان زانی به سه‌ده‌ها رۆژنامه‌نووس وه‌كوو چرۆی لقی دارێك سه‌ر ده‌رده‌كه‌ن ژیانتان لێ ده‌كه‌نه قوزه‌لقورت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بكه‌ن ....
٢٠ /٧/٢٠٠٨ هانۆڤه‌ر - ئه‌لمانیا
|