١\٦\٢٠١٠
چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئامانج پیرۆت.
-
سەبارەت بە پێشل‌کردنی ئازادی سیاسی لە سایەی دەسەڵاتی
سەرمایەداریی و ئەرکەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەیدا
-

سازدانی: هاوپشتی -
کامەران ئەحمەد
هاوپشتی: هێشتا یەکەمین هەفتەی مانگی مەی
بوو، بێزاریی و هاواری کرێکاری توڕەو ناڕازی و ئازادیخوازی مەراسیمە
ئایاری‌یەکان لە دنیای پڕ لە ناعەدالەتی سەرمایەداری ئەمڕۆ لە گوێماندا
دەنگیان ئەدایەوە، دیسانەوە هەواڵی تیرۆری مرۆڤێک، قەڵەمێک ، لاوێکی
خوێن گەرم و ئازاد هەموومانی ڕاچەڵکاند. ئەمە یەکەمین جار نەبوو کە
دەستی تیرۆر قەلەمێک بشکێنێ و ئازیزێکمان لێبکات، مێژووی ١٩ ساڵی
ڕابردووی دەسەلاتدارێتی لە کوردستان مێژووی خوێنڕشتنی مرۆڤەکانە!
مێژووی خوێنڕشتنی نەیارانی سیاسی، کەسانی ئازادیخواز، ڕۆژنامەنووسان،
لاوان، و ژنان بووە. ئەمانە تاکەی و بۆ ؟ هۆکارەکانی پێشێلکردنی ئازادی
سیاسی، بیروڕا وڕادەربڕین، بلاوکردنەوە و چاپکردن، و خوێنڕشتنی دەنگە
جیاوازەکان بە دەسەلات و دنیای ناعەدالەتی ئەمڕۆ کامانەن ؟ ئەو
هۆکارانە کامانەن کەوا لە چینە باڵا و دەسەلاتدارەکان ئەکەن بە
موشەخەسی دەست بۆ تیرۆر بەرن ؟
ئامانج پیرۆت: هه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له
هه‌موو لایه‌کی دنیاوه ده‌یانبیسین، ئه‌و ڕوداوانه‌ی له پرسیاره‌کاندا
ئاماژه‌یان پێده‌کرێت، ئه‌و ڕوداوانه‌ی که له هه‌موو بڕگه مێژوویی
یه جیاوازه‌کاندا، ڕوویان داوه، ئه‌و بایه‌خ پێدانه جیاواز و دژ به‌یه‌کانه‌ی
که به‌و ڕوداوانه ده‌درێن،... هه‌ر هه‌موویان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن
که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچی جیاوازییه
باوه‌کانی نه‌ته‌وه و دین و وڵات و سه‌رده‌م هه‌یه، ناتوانن تایبه‌تمه‌ندی
یه‌کی هاوبه‌شی نێوانیان بسڕنه‌وه، که‌چی تایبه‌تمه‌ندیه‌که خۆی ئه‌وه‌نده
لاوازه ناتوانێت ئه‌و حاڵه‌ته دژ به‌یه‌کانه ( حاڵه‌تی هه‌بوون و ده‌رکه‌وتنی
ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و که‌سه ئازادیخواز و ناڕازی و نه‌یاره
سیاسی یانه‌ی که ڕوبه‌ڕوی کوشتن ده‌بنه‌وه و حاڵه‌ته‌کانی کوشتنی ئه‌وان
و بایه‌خ پێدانی دژ به‌یه‌ک) ی تیادا ڕونه‌دات وه‌یان بیانشارێته‌وه!
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ناتوانێت له‌و سیسته‌مه چینایه‌تی یه زیاتر بێت،
که ئینسانه‌کانی بۆ چه‌ندین چین و توێژی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز
و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌ک دابه‌ش کردوه. تایبه‌تمه‌ندی یه‌ک، که نه‌ته‌وه
هاوزمانه‌کان، هاوخوێنه‌کان، گه‌له هاودینه‌کان، دانیشتوانی ناو یه‌ک
سنوور، دابه‌ش ده‌کات و ململانێ یه‌کی(هه‌مه لایه‌نه) ده‌خاته
نێوانیان.
بۆ ئه‌وه‌ی مانای(هه‌مه لایه‌نه) ڕوونتر بکه‌ینه‌وه، با سه‌یری ئه‌و
هه‌موو بیروباوه‌ڕ و سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر و عادات و ته‌قالید
و یاسا و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و که‌مپین و داموده‌زگا و حزب و
ڕێکخراو و حکومه‌ت و سیسته‌می حوکمڕانی جۆراوجۆر و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌کانه
بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌یش که له مانا و ده‌ور و کاریگه‌ری هه‌موو ئه‌وانه
له ژیانی ئینسانه‌کاندا تێبگه‌ین، با سه‌یری جیاوازی و ناکۆکی ئه‌و هه‌موو
پێوه‌ره جۆراوجۆرانه بکه‌ین که بۆ ژیان و ئازادی و ده‌سڵات هه‌یه،
با سه‌یری چۆنێتی دابه‌شبوونی به‌شه ژیان( خواردن، مه‌عاش، زه‌وی و مه‌سکه‌ن،
ئاو، کاره‌با، خه‌سته‌خانه و داوده‌رمان، سوته‌مه‌نی، وه‌سایله‌کانی
خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری، سه‌لامه‌تی،..)، به‌شه ئازادی( بیروباوه‌ڕ،
ڕاده‌ربڕین، ڕه‌خنه گرتن، چاپه‌مه‌نی، ئینسان بوونی ژن، جل و به‌رگ،
خۆشه‌ویستی، هاوسه‌رگیری، جیابوونه‌وه، کۆبوونه‌وه، مانگرتن،
خۆپیشاندان،..)، به‌شه ده‌سه‌ڵات( ڕێکخراوبوون، چه‌کداربوون،..)! با
سه‌یری مه‌رجه‌کانی ژیان و کارکردنی هه‌ر به‌شه‌یان بکه‌ین، با سه‌یری
چۆنێتی و مانای هێڵه سوره‌کانی هه‌ر به‌شه‌یان بکه‌ین که بۆ یه‌کتریان
کێشاوه!
له‌م نێوه‌دا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و مێژووی ئه‌م 19 ساڵه تایبه‌تمه‌ندی
یه‌کی جیاوازیان نی یه، تا وا‌بکات ئه‌و شه‌ڕه هه‌مه‌لایه‌نه ڕوونه‌دات.
ئه‌وه‌نده هه‌یه، له‌م بڕگه مێژوویی یه دا، پلان و ئامانجی زاڵ و
به‌هێز( که چ ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕۆژاوا و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان
و چ به‌ره‌ی کوردستانی داڕێژه‌ر و خوازیاری بوون) بریتی بوو له گۆڕینی
شێوازی ئه‌و سیسته‌مه چینایه‌تی یه له ( سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی)
یه‌وه بۆ شێوازی( سه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازاد) نه‌ک ئاڵوگۆڕ له
چوارچێوه‌ی یه‌کێک له‌و شێوازانه‌دا، که زیاتر ململانێ و شه‌ڕ له‌سه‌ر
چۆنێتی دابه‌شکردنی ئه‌و ڕه‌نجه‌یه که چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان به‌رهه‌می
دێنن و چۆنێتی هه‌لومه‌رجه‌که‌یه‌تی. به واته‌یه‌کی ڕونتر، یه‌کێک له
ئاکامه‌کانی ئه‌و ئاڵوگۆڕه و ئاراسته‌یه‌کی پرۆسه‌که‌ی، ئه‌وه بوو که
هه‌ر که‌س به‌پێی توانای خۆی له‌و سه‌روه‌ت و سامانه ببات، که پێشتر
ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی بوو. له‌و ئاڵوگۆڕ و پرۆسه‌یه‌دا، کرێکار وه‌ک (به‌رهه‌مهێنێک)
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی قازانج نه‌بوو بۆ چین و توێژه زاڵه‌کان و حزبه‌کانیان،
به‌ڵکو سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگا( که میراتی ده‌وڵه‌ته مردوه‌که
بوو) سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی قازانج بوو. هه‌ر بۆیه حزب تا گه‌وره بوایه
، تا جوگرافیایه‌کی زیاتری به‌ده‌سته‌وه بوایه، تا یه‌کده‌ست بوایه
و که‌س شه‌ریکی نه‌بوایه، تا خه‌ڵک ده‌سته‌مۆ و گوێڕایه‌ڵ بوایه،تا
شه‌رعیه‌تێکی زیاتری وه‌ربگرتایه ئاسانتر ده‌یتوانی زۆرترین تاڵانی
ئه‌نجام بدات و زۆرترین ئه‌ندامیش بۆ حزبه‌که‌ی په‌یدا بکات و ده‌سکه‌وته‌که‌ش
زیاتر ده‌بوو. ئه‌مانه‌ش پێویستی به‌وه ده‌کرد: خه‌ڵک فریو بدرێن،
بترسێنرێن، تا به‌و به‌شه که‌مه‌ی ژیان و ئازادی و ده‌سه‌ڵات ڕازی بن،
که سیسته‌مێکی چینایه‌تی و قۆناغه تایبه‌ته‌که‌ی و حزبه‌کان پێویستی
پێیه‌تی. هه‌روه‌ها پێویستی به‌وه‌ش ده‌کرد، که دوژمن و مونافسه‌کانیش
سه‌رکوت بکرێن! ئه‌مه‌ش شتێکی جیاواز نه‌بوو له‌و (شه‌ڕه هه‌مه لایه‌نه)
ی نێوان چین و توێژه جیاواز و دژ به‌یه‌که‌کان و وه‌ک له هه‌ر کات و
شوێنێکی تردا هه‌یه و هه‌بوه. ئه‌مانه‌ش به ده‌وری خۆیان، حزبه‌کانیان
له حزبێکی سیاسی(که بیه‌وێت په‌یوه‌ندی ئینسانه‌کان له خلالی به‌رهه‌مهێناندا
ڕێکبخات و له‌وێوه به‌شداری له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا بکات) کرد
به کۆمپانیایه‌ک ( که ده‌یه‌وێت زۆرترین تاڵانی به‌ر بکه‌وێت) و
کۆمپانیای تاڵانچی یه‌که‌ش جگه له ( باندێکی مافیایی) شتێکی تری لێ
دروست نه‌بوو! ئاشکراشه چۆن (کۆمپانیا ئاسایی یه‌کان) مونافه‌سه‌یان
له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه و دوژمنایه‌تیشیان له‌گه‌ڵ چینی کرێکار و هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان
هه‌یه و به شێوازی خۆیان ئه‌و شه‌ڕانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زۆرتر
پێویستیان به( ئارامی هه‌یه) ، ( بانده مافیایی یه کان) یش، مونافه‌سه
و دوژمنایه‌تی یان هه‌یه، به‌ڵام زیاتر پێویستیان به توندوتیژی و سه‌رکوته!
ئه‌وه‌ی له 19 ساڵی ڕابردودا، بینیومانه، بریتی بووه له خۆنواندنی
ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که سه‌رمایه بنه‌ڕه‌تی یه‌که‌یان( بۆ زه‌مانه‌ت
کردنی خۆ پاراستن و زاڵبوون له مونافه‌سه و دوژمنایه‌تی یه‌کانیاندا)
بریتی بوو له بیروباوه‌ڕ و ئیعتبار و پیرۆزی و سام و هه‌یبه‌ته‌کانیان
و له‌م پێناوه‌شدا به‌رده‌وام له ئاستی کۆمه‌ڵدا پلان و ئه‌رکیان هه‌بووه.
حه‌تمه‌ن به‌شێکی جددی و به‌رده‌وامی ئه‌و پلان و ئه‌رکانه‌یان به‌رامبه‌ر
ئه‌و که‌س و بڵاوکراوه و لایه‌نانه بووه، که به جۆرێک له جۆره‌کان
کاریگه‌ری یان له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رمایه‌یه له‌لایه‌ک و
له‌سه‌ر به‌شه تاڵانی یه‌که‌یان هه‌بوبێت! واته ئه‌و حزبانه‌ی که
پێشتر بۆ پاراستنی سه‌رمایه( مه‌عنه‌وی) یه‌که‌یان، په‌نایان بۆ
کوشت‌وبڕ ده‌برد، له 19 ساڵی ڕابردودا که‌وتنه قۆناغێکه‌وه، که
ناچار بوون بۆ پاراستن و زیاد کردنی سه‌رمایه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویش ده‌ست
بده‌نه کوشتوبڕی جه‌ماعی و ئاشکرا! ئه‌وه‌ش که پێی ده‌وترێت ( تیرۆر)
ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی بچوکی ئه‌و کوشتوبڕه بوه، که به دیاریکراوی له
دژی که‌سانێک پیاده کراوه، که به سێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، زیانی بۆ
سه‌رمایه (مه‌عنه‌وی) یان (ماددی) ه‌که‌ی حزبه ده‌سڵاتداره‌کان هه‌بووه
و هونه‌ری فریودان و ترساندنی ئه‌و حزبانه نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری له‌سه‌ریان
هه‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌بووه، که قسه‌کانی ئه‌و که‌سه، نوسینه‌کانی،
هه‌ڵسوڕانی، بوێری ئه‌و کار بکاته سه‌ر خه‌ڵکی تر و گرفتی گه‌وره‌تریان
بۆ دروس بکات.
به‌ڵام هه‌ر لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه بڵێم که ئیتر به‌کارهێنانی
وشه‌ی تیرۆر بۆ کوژرانی ئه‌و که‌سه ناڕازی یانه‌ی ، هێڵه سوره‌کانی
چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان و بیروباوه‌ڕ و حزب و که‌سایه‌تی یه‌کانی ده‌به‌زێنن(که
به ئاشکرا سزای به‌زاندنیان دیاری کراوه و لێره‌وله‌وێ که‌س و لایه‌نی
وا هه‌ن، ڕایانده‌گه‌یه‌نن و هه‌ندێک جاریش به ئاشکرا جێبه‌جێ کراون)
له‌جێی خۆیدا نی یه و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتی یه کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئایدیۆلۆژی و سیاسی یه‌یه، که چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان و بیروباوه‌ڕ
و حزب و که‌سایه‌تی یه‌کانیان، له تاوانه‌که‌دا هه‌یانه و یه‌کسان
کردنیه‌تی به تاوانێک که به‌سه‌ر که‌سێکی ئاسایی‌دا دێت( که هیچ
هێڵیکی سوری سزا بۆ دانراوی نه‌به‌زاندوه) !
هاوپشتی: لەگەرمەی هەڵبژاردنەکانی
کوردستان و دواتر عێراقدا شاڵاوێکی تری بەرفراوان( لە ئیدامەی هەمان
ئەو هێرشانەی کە لە سەرەتای نەوەدەکاندا بۆ سەر چەند ڕۆژنامە و
بلاوکراوە و ڕۆژنامەنووس کران بە داخستن و ڕێگرتن لە بلاوکردنەوە و
تیرۆرکردنیان ) بۆ وەلاخستن و کپکردنی دەنگی رۆژنەمانووسان و میدیا
سەربەخۆکان ( سەربەخۆ بە مانای لە دەسەڵات و حزب نەک ئایدۆلۆژیا و
بیرکردنەوە) دەستی پێ‌کرد. هێرش و پەلامار کرایەسەر چەندین ڕۆژنامەنووس،
ژمارەیەکیان دووچاری زیندانیکردن بوونەوە، دارکاری کران، و کامێرا‌و
کەلوپەلەکانیان لێ زەوت کردن، ئەنجامەکەش ناڕەزایەتی ناوخۆیی ودەرەکی
بە ناردنی نامەی ناڕەزایەتی و یاداشت و ئاگادارکردنەوەی لێکەوتەوە.
بەڵام ئەمجارەیان وەڵامدانەوەکانی خەڵک، نوسەر و ڕۆژنامەنووسانی ئازاد
دژ بە تیرۆری سەردەشت ئەبعادێکی تری نێوخۆیی و نێونەتەوەیی بەرفراوانی
بەخۆوە گرت ، و بێزاری و ناڕەزایەتی گەورە و پەنگخواردووی خەڵک بە
شیوازێکی توڕەتر و تا راددەیەک مونسەجیمتر لە جاران هاتە مەیدان بۆ
کۆتایی هێنان بەم هەڕەشە و تیرۆرانە. پایە ماددی، کۆمەڵایەتی و سیاسی‌یەکانی
ئەم هاتنە مەیدانەی خەڵک کە لە ئیستادا قوڵپ ئەدات لە کوێوە سەرچاوەیان
گرتووە؟ ئەم وەڵامدانەوە خێرایەی خەڵک کە لەحساباتی سیاسی حزبەکاندا
نەبوو کام ڕیشەو مێژووی سیاسی هەیە ؟
ئامانج پیرۆت: ئه‌وه‌ی که دیاریکردنی
ئه‌و پایه ماددی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یانه‌ی ئه‌و هاتنه مه‌یدانه
جه‌ماوه‌ری یه، ئاسان و به‌ڵگه‌دار ده‌کات، ئه‌وه‌یه که ئێمه له
مێژوویه‌کدا بۆیان ده‌گه‌ڕێین، که هێشتا به‌شێکه له ژیانی زۆربه‌ی
خه‌ڵک و له‌وانه‌یه بۆ زۆر که‌سیش به‌شێک بێت له ژیانی سیاسی یان:
1. له‌و مێژوه‌دا، قۆناغێکی مافیایی، به ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتی و پارتی
و به‌سوود وورگرتن له سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی( بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی
و وه‌همی ئازادی گه‌ل و حوکمڕانی کورد و موعته‌به‌ر بوونی سه‌رکرده و
سیاسه‌تمه‌دار پێشمه‌رگه‌کانی و به‌کوشتدانی ده‌یان هه‌زار که‌س و به‌ستنه‌وه‌ی
که‌سوکاریان به خۆیانه‌وه و ده‌یان به‌ندوبه‌ستی ناوچه‌یی و نیوده‌وڵه‌تی
و مێژوویه‌ک له فریودان و ترساندن و سه‌رکوتی خه‌ڵک به گشتی و که‌سانی
ناڕازی به‌تایبه‌تی) ده‌ستیپێکرد و چه‌ند ساڵێکه گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی
که زۆربه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتێک له ده‌ستی چینێکدا کۆبێته‌وه و
چینێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌مه‌ند په‌یدابێت و به کرده‌وه پرۆسه‌ی
سپی کردنه‌وه‌ی ئه‌و سامانه دزراوانه و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی
تری قازانج له ڕیگای وه‌به‌رهێنانه‌وه، بخاته ده‌ستوری کاری خۆیه‌وه.
ئه‌م چینه له‌م پرۆسه‌یه‌دا بوونه‌ته دو به‌شه‌وه: به‌شێکیان بریتین
له‌و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته گه‌ورانه‌ی که هێشتا
خێر له سه‌رمایه مه‌عنه‌وی یه‌که‌یان بۆ مونافه‌سه‌ی سیاسی و مونافه‌سه‌ی
ئابووری وه‌رده‌گرن و نایانه‌وێت ده‌سبه‌رداری بن و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو
کارێک ده‌که‌ن تا خاڵه به‌هێزه‌کانی قۆناغی مافیاییشیان بمێنێت. به‌شه‌که‌ی
تریشیان( وه نوێنه‌ره سیاسی یه‌کانیان، که له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندان)
به غه‌ریزه و وه‌حی بێت، یان به لێکدانه‌وه، وه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
قۆناغه ئابوری یه نوێ یه‌که، پێی وایه ئه‌و قۆناغه به‌رهه‌می خۆی
داوه و پێویست ناکات له‌وه زیاتر درێژه بکێشێت. له‌مه‌ش زیاتر ئه‌م
به‌شه ڕۆژانه ئه‌وه ده‌بینێت، که ئه‌و( پیرۆزی و ڕه‌مز و حزب و
کۆمپانیا و حکومه‌ت و داموده‌زگا و سه‌رمایه‌دار و یاسا و به‌ندوبه‌سته)
انه، ئیتر له ژێر شانی به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌مه‌که و تێکڕای چینه‌که،
ترازاونو بونه‌ته پشتیوانی به‌شێک له سه‌رمایه‌داران
و مایه‌ی قۆرخ کردنی بازاڕ و بواره‌کان. به کورتی هۆکاره‌کانی
دروستبوونی قڵشتی نێوان ئه‌و دوو به‌شه، بریتی له :
ـ بێئومێدبوونی ئه‌و به‌شه له ده‌سکه‌وتنی تاڵانیی زیاتر و فرسه‌تی
وه‌به‌رهێنان( به‌هۆی که‌مبونه‌وه‌ی سامانی ده‌وڵه‌ته مردوه‌که‌وه
بێت، یان به‌هۆی نه‌توانینی مونافه‌سه کردنی مافیا سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه
بێت، که ده‌سڵاتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازییان
زیاتره) ـ زۆر بوونی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک، که یه‌کێک له ئاکامه‌کانی
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی یه، بریتی یه له دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێک، که
ئاماده‌یه بۆ ئیحتواکردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی یانه و به‌کارهێنانیان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی، زۆر لاپه‌ڕه هه‌ڵداته‌وه، که دوور نی یه
هه‌ندیک له‌و لاپه‌ڕانه، بریتی بێت له چۆنێتی به‌ده‌سهێنانی ئه‌م
سامانانه، که مێژووی به‌ده‌سهێنانه‌که‌ی زۆر دوور نی یه. ـ ده‌سبه‌ردار
نه‌بوونی ئه‌و به‌شه له سه‌رمایه‌داران، که هێشتا ده‌توانن( وه‌یان
پێویستیان به‌وه‌یه) سوود له سه‌رمایه مه‌عنه‌وی یه‌کانیان وه‌ربگرن
و له‌و پێناوه‌شدا بێجگه له کاردانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه به‌رامبه‌ر
هه‌موو ئه‌وانه‌ی هێڵه سوره‌کانیان ده‌به‌زێنن، به‌رده‌وام نه‌خشه و
پلان و به‌ندوبه‌ستیشیان هه‌یه و سڵ له جێبه‌جێکردنیان ناکه‌ن.
ئالێره‌وه ده‌توانین گرنگی و مه‌ترسی میدیای ئازاد و ئازادی ڕاده‌ربڕین
و سیسته‌ماتیزه‌کردنی ده‌زگاکان، بۆ هه‌ریه‌که له‌و دوو به‌شه‌ی چینی
سه‌رمایه‌داری ناوخۆ و نوێنه‌ره سیاسی یه‌کانیان ده‌رک بکه‌ین و هۆکار
و مانای لایه‌نگری و ناکۆکی هه‌ر به‌شه‌یان بزانین و سوود و زیانه‌کانی
ده‌سبردنی ئه‌و میدیایه و هه‌ر ده‌نگێکی تر بۆسه‌ر پیرۆزی و سه‌رمایه
مه‌عنه‌وی یه‌که‌ی به‌شه مافیاکه‌ی سه‌رمایه‌داران، مه‌زه‌نده بکه‌ین.
2. زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که ئێستا به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن،
خۆیان شاهیدی ئه‌وه بوون، که قۆناغی مافیایی که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد و چۆن
ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌سکه‌وته‌کانی بۆ کام چین بوو و نه‌هامه‌تی و زیانه‌کانی
بۆ کام چین و توێژ بوو و ئێستا گه‌یشتوه‌ته کوێ. به‌شێک له‌و خه‌ڵکه
ڕێچکه‌ی ئه‌و جیاوازی یه چینایه‌تی یه زه‌قه‌ی ئه‌مڕۆیان، هه‌ر له
ڕۆژانی ئاودیو کردنی شۆفڵ و لۆری و کارگه‌کانه‌وه له‌به‌رچاوه،
زۆریان دروستبوونی فیرعه‌وناواکان و گردنشینه‌کان و گونده ئه‌ڵمانی یه‌کان
و سیتی یه‌کانیان و سه‌نته‌ره گه‌وره‌کان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلی یه‌کان
و کۆمپانیاکان و ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانی ڕاگه‌یاندنیان له‌بیره،
زۆریان ڕۆژی ده‌یان جار ناوی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار و پێشمه‌رگه و سه‌رکردانه‌ی
که پێشتر به ڕیزه‌وه ناویان ده‌بردن، له‌گه‌ڵ وشه‌کانی گه‌نده‌ڵ و
دز و بێبه‌ڵێن و ئینسانکوژ و خاوه‌ن کۆمپانیادا ده‌بیسن، زۆرێک له‌وان
ئه‌وه‌ی له‌بیره که پێش ده دوازده ساڵ ( نۆکان) ته‌نیا ناوی دێ یه‌ک
بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ناوه به هۆی دڕندایه‌تی حزبه مافیاکان و
تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا وه، بوه‌ته ( کۆمپانیا) یه‌ک،
که سه‌رمایه‌که‌ی هێنده‌ی هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌زاران خێزانی
کرێکار و کارمه‌ند ده‌بێت! زۆربه‌یان ئه‌و یاسایانه ده‌بینن که هه‌زاران
دۆنم زه‌وی ده‌دات به سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ناوچه‌که و ده‌ره‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س بکه‌ن به (کرێنشین) ی خۆیان! خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌وان ده‌بینن، هه‌رچی بڵاوکراوه و نوسین و نوسه‌ری لایه‌نگری
ئه‌و حزبانه و ده‌سڵات و داموده‌زگاکانیان هه‌یه، ده‌سته‌مۆ و به‌کرێگیراون
و ناتوانن هیچ ڕاستی یه‌ک به قازانجی خه‌ڵک بڵێن. زۆربه‌ی خه‌ڵک
ناتوانن ڕشانه‌وه‌کانی ئه‌و نوسه‌رانه ببینن، که له ورگه ئینته‌لا
کردوه‌کانی حزبه مافیایی یه‌کانه‌وه ده‌یگوێزنه‌وه بۆسه‌ر ڕۆژنامه
و بڵاوکراوه‌کان. خه‌ڵک بایه‌خ به قه‌ڵه‌م و نوسینێک ده‌ده‌ن، که
ئه‌و مێژووه ده‌ربخات و ڕوون بکاته‌وه و کاراکته‌ره‌کانی ڕسوا و زه‌لیل
نیشان بدات، له‌و پیرۆزی یانه بدات، که سه‌دان هه‌زار که‌سیان پێخه‌ڵه‌تێنرا
و ئه‌وه ئاکامه‌کانی بوو. ئه‌و مێژووه ڕوون بکاته‌وه، که هاوپه‌رای
به ملیاردێر بوونی سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ند و
سه‌رمایه‌داره‌کان، ده‌یان هه‌زار که‌س کوژران، سه‌دان هه‌زار که‌س
ئاواره‌ی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بوون، هه‌زاران ته‌ن خۆراک و سه‌دان
جۆر ده‌رمانی ئیکسپایه‌ری سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌که کران به گه‌رووی
خه‌ڵکدا، چه‌ندین که‌س و نوسه‌ری ناڕازی تیا کوژرا، که هه‌ڵسوڕان و
قسه و نوسینه‌کانیان ته‌نیا و ته‌نیا زیانی بۆ ڕه‌مزه ده‌سڵاتداره
ئابوری و سیاسی و دینی یه‌کانی ئه‌م مێژووه مافیایی یه هه‌بوو!
3. له قۆناغی مافیاییدا و به‌تایبه‌تی له‌م ئاخروئۆخری یه‌دا، چ به
به‌رنامه‌ی حزب و سه‌رمایه‌داره مافیاکان و به‌شه سه‌رمایه‌داره‌که‌ی
تر و نوینه‌ره سیاسی یه‌کانی و چ وه‌ک حه‌زێکی خۆڕسک و ده‌رهاویشته‌ی
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی و ده‌رکه‌وتن راگه‌یاندن وه‌ک بواریکی
فراوان و کاریگه‌ر وه‌یان به‌ده‌سهێنانی فرسه‌تێکی کارکردن، له‌شکریک
له ڕۆژنامه‌نوس و کادری ڕاگه‌یاندن و نوسه‌ر په‌یدا بوو، که له
مێژووی کۆمه‌ڵگای کوردستان بێوێنه بوو و له‌چاو ژماره‌ی خه‌ڵکی
کوردستاندا توێژێکی به‌رین بوو. چه‌ند ساڵێکه به‌شێک له‌م له‌شکره،
ئاماده نی یه به‌ڵێننامه‌ی کۆیلایه‌تی بۆ حزب و سه‌رکرده و پیرۆزی
یه‌کان و ده‌سڵاتی سه‌رمایه‌داره مافیاکان و عادات و ته‌قالیده‌کان،
ئیمزا بکات. ئه‌م به‌شه ده‌یه‌وێت (ئازاد!) بێت له به‌رهه‌مهێنان و
بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌کانیدا، ئیتر خوای ده‌کرد، ئه‌و به‌رهه‌مه له‌سه‌ر
حسابی لێدانی هه‌ر جۆره پیرۆزی یه‌ک بێت! ئه‌م به‌شه وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
چینایه‌تی بچوککراوه وایه: له‌ناویاندا خوازیاری (ئازادی) به پێوه‌ری
یه‌که یه‌که‌ی چین و توێژه ناڕازی یه‌کان( کرێکاران، ورده بۆرژوا،
ئه‌و به‌شه له سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره سیاسی یه‌که‌ی که
مونافسی سه‌رمایه‌داره مافیاکانن) هه‌یه. به‌هێزترین بڵندگۆی ئه‌م
ڕۆژنامه‌نوسانه له کوردستاندا، بریتی یه له میدیای ئه‌هلی و
زاڵترین پێوه‌ری(ئازادی) ش له میدیای ئه‌هلیدا، ئه‌و پێوه‌ره‌یه که
به‌شه ناڕازی یه‌که‌ی سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره سیاسی یه‌کانیان هه‌یانه.
4. هه‌ر له‌یه‌که‌م ساتی ده‌ستپێکردنی ئه‌م مێژوه‌وه، پرۆسه‌یه‌کیش هه‌بووه
بۆ وشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ناسینی ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی بیروباوه‌ڕ
و سیاسه‌ت و کارکردی ئه‌م حزبه مافیایانه، هه‌میشه هه‌وڵێک هه‌بووه
بۆ ڕێکخراوکردنی ده‌نگه ناڕازی یه‌کان دژ به دڕندایه‌تی یه‌کانیان،
هه‌میشه که‌سانێک هه‌بوون، که نه ده‌خه‌ڵه‌تان، نه ده‌ترسان، نه
ده‌کڕران، نه ماندو ده‌بوون و به وریایی و ئازایه‌تی یه‌کانیان، به
ئاماده‌یی یان بۆ دانی باجی قورسی هه‌ڵوێسته‌کانیان، ده‌یانوت: بێجگه
له کۆیلایه‌تی بۆ مافیاکان و سه‌رمایه‌داران، مانایه‌کی تریش هه‌یه
بۆ ژیان، ڕێگایه‌کیش هه‌یه بۆ ڕزگاربوون! هه‌رله‌و مێژووه‌دا، ناکرێت
کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شورایی و هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیسته‌کان( به هه‌موو
که‌موکورتی و لاوازی و شکسته‌کانیشه‌وه) ، نادیده بگیرێت .
هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه، ئه‌و زه‌مینه ماددی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
یه‌یان، بۆ هاتنه مه‌یدانێکی جه‌ماوه‌ری خولقاند.
هاوپشتی:
بەردەوامی و گەشەی بزووتنەوەی بێدەنگ نابین تا تەحقیقکردنی ئامانجی
کۆتایی خۆی لە ئازادی ڕۆژنامەگەریی ، بڵاوکردنەوە و بیر‌و ڕا دەربڕین و
بە مانا بەرفراوانەکەی ئازادی سیاسی و هەڵسوورانی سیاسی لە گرەوی کام
مەرجانەدایە ، ئەم بزووتنەوەیە و رابەرانی ئەبێت پەیڕەوی لە کام شیعار
، ئاسۆ و تاکتیک بکەن بە تایبەت لە کاتێکدا کە هێشتا کوردستان لە
فازێکی هەڵواسراوی ژێر دەسەلاتدارێتی دوو میلیشیادایە، بەدەر لە
ریاکاری‌یەک کە لەو پەیوەندەوە ئەکرێت سەبارەت بە بوونی حکومەت و یاسا
بەلام هەژموونی دەسەلاتی حزب بەڕێوەبەری لۆکا‌ڵی ناوچەکانە ، و خەڵک و
ناڕەزایەتی‌یەکانی هەمیشە قوربانی و باجدەری ئەم دوو دەسەلاتەن . ئایا
ئەم وەزعیەتە لەمپەرێک نیە لە تێکشانی ڕیزەکانی ئەو بزووتنەوەیە،
رابەرانی ئەم بزووتنەوەیە ئەبێت کام میکانیزمی هەلسووڕان و خەبات
بگرنەپێش؟
ئامانج پیرۆت: هه‌ر به‌پێی وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانی پێشوو، ده‌توانین بڵێین، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له کۆبونه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێک ده‌نگی ناڕازی پێکهاتوه، له‌وانه :
ـ ئه‌و به‌شه له سه‌رمایه‌داران( که پێشتر باسم کردن) و نوێنه‌ره
فکری و سیاسی و ئیعلامی یه‌کانیان( که له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و
میدیای ئه‌هلیدا حزوریان هه‌یه) و خوازیاری کۆتایی هاتنی قۆناغی
مافیایی و توانا مافیایی یه‌کانی سه‌رمایه‌داره مافیایی یه‌کانن.
ـ کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان و هه‌ڵسوڕاوه سیاسی یه‌کانیان( که
کۆمۆنیسته‌کان شێلگیرترینیانن).
به‌م پێیه ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌ک کۆمه‌ڵه که‌سێک وایه،
که له شاخێکدا، هه‌ر یه‌که به‌دوای(ماده‌یه‌کی به‌نرخ) دا ده‌گه‌ڕێت،
تا بیکات به‌دیاری بۆ که‌سێکی عه‌زیزی: هه‌یه بۆ ئاڵتون ده‌گه‌ڕێت، هه‌یه
بۆ زیو، هه‌یه بۆ مس و به‌وجۆره... ڕێکه‌وتێک( که حه‌تمه‌ن قانونمه‌ندی
خۆی هه‌یه) هه‌موو ئه‌مانه‌ی له کانێکدا کۆکردوه‌ته‌وه و کانێکیان
دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش بریتی یه له بێده‌نگ نه‌بوون و ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ری. له‌مه‌دا هه‌موان وه‌ک یه‌ک سه‌رکه‌وتوون و
دۆزینه‌وه‌ی کانه‌که بووه به دیاری یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ک.
به‌ڵام له‌مه گرنگتر ده‌سڕاگه‌یشتنه به ماده دڵخوازه‌که و هه‌ر یه‌که‌یان
ده‌یه‌وێت ده‌سڕه‌نگینی یه‌که‌ی خۆی به‌کاربهێنرێت و ده‌سڕه‌نگینی ئه‌وانی
تر وه‌لابنرێت، تا بتوانیت زۆرترین ماده‌ی دڵخوازی خۆی له پێکهاته‌ی
ناو کانه‌که به‌ده‌ست بێنیت. ئه‌مه‌ش یانی دروستبوونی مونافه‌سه و ته‌نانه‌ت
دوژمنایه‌تی و دووریش نی یه، کانه‌که دیسان نه‌که‌وێته‌وه ده‌ست
مافیاکان وه‌یان هێشتا بڕی (خاک و پێکهاته‌که) ئه‌وه‌نده نه‌بێت، که
دواتر که‌س ڕازی بکات! به‌م لێکدانه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
پێوه‌ری جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌ک بۆ ( ئازادی) هه‌یه و ئامانجی
جیاواز هه‌یه ( چونکه چین و توێژی جیاواز به‌شدارن تیایدا) به‌ڵام ده‌کرێت
ڕابه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، بتوانن پێکه‌وه کارکردنیان وه‌ک ئه‌و
که‌سانه له دوو ئامانجی تری هاوبه‌شدا درێژه پێبده‌ن:
1. پاراستنی کانه‌که ( واته به‌رده‌وامی که‌مپینه‌که).
2. به‌ده‌سهێنانی زۆرترین بڕی پێکهاته و خاکی ناو کانه‌که، که حه‌تمه‌ن
شانسی زۆرتربوونی ماده دڵخوازه‌که‌ی هه‌ریه‌که‌یانی تێدایه( واته
به‌شداری کردنی خه‌ڵکێکی زیاتر له چالاکی یه‌کاندا). ده‌کرێت لێره‌دا
باس له‌وه بکه‌ین که هێشتا نه‌توانراوه له به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م
کانه‌دا( که هه‌ولێر و دهۆکه) خاک و پێکهاته به‌ده‌ست بهێنرێت. به
واته‌یه‌کی تر ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه یه‌کبخه‌ن که
خه‌ڵکی هه‌ولێر و دهۆکیش بێنه ناو ئه‌م خه‌باته جه‌ماوه‌ری یه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا من دڵنیام ئه‌و (ئازادی ) یه‌ی که به‌شه
ناڕازی یه‌که‌ی سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره سیاسی یه‌که‌یان له بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و نوێنه‌ره ئیعلامی یه‌که‌یان له میدیای ئه‌هلیدا ( که تا
ئێستا زاڵترین پێگه‌یان له ڕابه‌رایه‌تی کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا
هه‌یه) ته‌نیا(ئازاد بوون) ه له کۆیله‌تی مافیاکان و به‌ده‌سهێنانی(کۆیلایه‌تی
سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داری نۆرماڵ) و له‌م جموجوڵه‌شدا، ته‌نیا ئه‌وه‌نده
ئازادی یان ده‌وێت، که پیرۆزی مافیاکان بخه‌نه زبڵدانه‌وه، نه‌ک
پیرۆزی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بیروباوه‌ڕه پارێزه‌ره‌کانی! به‌ڵام
ئامانجی چینی کرێکار و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی زۆر له‌وه فراوانتره و لێدانی
هه‌موو ئه‌و پیرۆزی یانه‌ش ده‌گرێته‌وه،که زه‌مینه و شه‌رعیه‌ت و ڕه‌سمیه‌ت
بۆ کۆیله کردن و به کۆیله هێشتنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان، له ڕووی ئابوری
و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و فکری و په‌روه‌رده‌یی و ئیداری و ... خۆش ده‌که‌ن.
ته‌نیا پێوه‌رێک که بۆ ئازادی هه‌یانه بریتی یه له ئازادبوون له
کۆیلایه‌تی کاری کرێگرته و ته‌نیا پیرۆزی یه‌ک که لایان باڵایه،
ئینسانه. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌شه‌وه‌یه، که به‌شداری له هه‌موو خه‌باتێکیشدا
ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ڕاده‌یه‌کی زیاتر له ئازادی هه‌بێت بۆ
قسه کردن و ڕاده‌ربڕین و وشیار بوونه‌وه و ئازاتر بوون و جه‌ماوه‌ری
تر بوون و هه‌وڵدان بۆ ئه‌و ئازادی یه باڵایه! به‌وپێیه ئه‌وه‌نده‌ی
که پێوه‌ری ئه‌و به‌شه له سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره سیاسی و
ئیعلامی یه‌کانیان زاڵ بێت به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌دا، ئه‌وه‌نده نه‌وه‌کامتر
ده‌بێت( هه‌روه‌ک چۆن له ڕاپه‌ڕیندا، زاڵبوونی پێوه‌ری یه‌کێتی و
پارتی، ئه‌م کۆیله‌تی یه‌ی ئێستای به‌دیهێنا) و چینی کرێکار و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی
و هه‌میشه ڕێبواره‌کان( ئه‌وانه‌ی به دوای ئه‌و ئازادی یه‌دا ده‌گه‌ڕێن
که ته‌نیا له نه‌مانی سیسته‌می چینایه‌تیدا مومکین ده‌بێت، به‌ڵام
نازانن چۆن خه‌باتی بۆ بکه‌ن!) دیسانه‌وه ناچار ده‌بن قوڕی زاڵبونی
پێوه‌ره‌که‌ی ئه‌مانیش بۆ ئازادی بشێلن! به‌ڵام هه‌روه‌ک وتم ئه‌م
جیاوازی یه نابێته هۆی ڕێگرتن له‌وه‌ی که ئێستا هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ
بده‌ن بۆ: درێژه‌دان به که‌مپینه‌که و مه‌دروسکردنی هه‌نگاوه‌کانی ،
وردکردنه‌وه‌ی ماناکانی ئه‌و نه‌فره‌ته‌ی (سه‌رده‌شت) له ده‌سڵاتداره
مافیاکانی کرد، هێشتنه‌وه و گه‌وره‌کردن و فراوانکردنی ئه‌و نه‌فره‌تانه،
به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه. ئه‌وه‌ش به:
1ـ بانگه‌واز کردن بۆ جۆرێک له خه‌باتی
مومکین له ئاستی سه‌راسه‌ریدا و له ڕۆژێکی دیاریکراودا و به ئاراسته‌ی
ڕاچڵه‌کاندنێکی زیاتری ده‌سڵاتداره‌تی هه‌ولێر( چونکه ئه‌وان هێشتا له‌سه‌ر
ئه‌و ڕێچکه‌یه به‌رده‌وامن، که بۆ ترساندنی خه‌ڵک گرتویانه‌ته به‌ر،
که به کوشتنی سه‌رده‌شت ده‌ستی پێ‌کرد و له به‌یاننامه‌کانی پاراستن
و پارتی و قسه‌کانی ئه‌مڕۆی بارزانی له په‌رله‌ماندا، درێژه‌ی پێدرا.
ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که پارتی مان و نه‌مانی
خۆی خستوه‌ته گره‌وی ترساندنی خه‌ڵکه‌وه و تا توندتر ڕانه‌چڵه‌کێنرێت،
ده‌سبه‌رداری نابێت!).
2ـ جێبه‌جێکردنی پێشنیاره‌کانی ئارام عه‌لی.
3. هه‌وڵ بدرێت هێرشه‌کانی ده‌سه‌ڵات به
هێرش وه‌ڵام بدرێته‌وه و نه‌هامه‌تی یه‌کانی تری سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
زیاتر بوروژێنرێت، وه‌ک: هه‌ژاری، بێ‌کاری، کرێنشینی، که‌می مه‌عاشی
کرێکاران و کارمه‌ندان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یه گشتی یه‌کانی کاره‌با
و ئاو و خه‌سته‌خانه و....
29\5\2010
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|