٢٥\٦\٢٠٢٢
چاوخشاندنێک بە
بەرهەمەکانی
چوارەمین
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک".
مەنسوور جیهانی
چوارەمین
خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" بە نمایشی ١٥
بەرهەم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" کرکوک
بە بەرپرسیاریی "سەردار زەنگەنە"، بە هەوڵی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی
فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" و هەروەها بە نمایشی ١٥ بەرهەم لە وڵاتانی
جۆراوجۆری جیهان لەوانە: دانیماڕک، میسر، ئەلجەزایر، ئێران، تورکیا،
هەرێمی کوردستان و عێراق لە سینەما "مۆڵ تایم سەنتەر" لە شاری کەرکووک
بەڕێوەچوو.
ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" لە بڵاوکەرەوەی
خۆیدا ڕاگەیاندبوو کە ئەو بەرهەمانە دەتوانن لەم ڕووداوە سینەماییە
بەشداریی بکەن کە لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٠، ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بەرهەم هاتبێتن.
ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" بە شێوەی
پێشبڕکێی بەڕێوەنەچوو، بەڵام بە دەرهێنەری هەمووی فیلمەکانی بەشداربوو
لە فێستیڤاڵ، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش کرا.
ناوی ئەو ١٥ بەرهەمەی کە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" لە سینەما "مۆڵ تایم
سەنتەر"ی شاری کەرکووک پیشاندران بریتی بوون لە: کورتە فیلمی "دەستپێکی
دووبارە" ستارتنگ ئۆڤەر لە دەرهێنانی "ئەڤین بەرازی" ئەڤن بەراز لە
وڵاتی دانیماڕک، کورتە فیلمی "باخی پاشا" کنگعس گاردەن لە دەرهێنانی "ئیرەج
محەمەدی ڕەزینی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کورتە فیلمی "ئەو بەم شێوەیە
گێڕایەوە" لە دەرهێنانی "مەڕوە عەبدوالنەعم" لە وڵاتی میسر، کورتە
فیلمی "جودی مرادان" جود ئۆف تهە وشەس لە دەرهێنانی "سەمیعە ییلدیز" لە
باکووری کوردستان، کورتە فیلمی "پرد" بردگە لە دەرهێنانی "بوکف محەمەد
تاهیر چاوکی" لە وڵاتی ئەلجەزایر، کورتە فیلمی "سەمای بەفر" لە
دەرهێنانی "پشتیوان عەبدوڵڵا" لە هەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی "خەونەکان
لە قووڵاییدا" لە دەرهێنانی "ڕەزا محەمەدی" لە شاری بانە، کورتە فیلمی
"سووتانی ١٣.١٣" ئگنتۆن ١٣.١٣ لە دەرهێنانی "ئاندرۆ سوبحی شەفیق ئەمین"
لە وڵاتی میسر، کورتە فیلمی "بەلاش" فرەئە لە دەرهێنانی "سامی کاکە" لە
هەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی "خولانەوە" لە دەرهێنانی "هەژیر ئەسعەدی"
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کورتە فیلمی "١٥ خولەک" ١٥ منوتە لە دەرهێنانی
"محەمەد سەلیم" لە وڵاتی عێراق، کورتە فیلمی "ئەنفالی دارستان" لە
دەرهێنانی "محەمەد تۆفیق محەمەدی" لە شاری مەریوان، کورتە فیلمی "لاقی
چەپ" (القدم الیسری) لە دەرهێنانی "فەلاح البغدادی" لە وڵاتی عێراق،
کورتە فیلمی "دەرهێنەر" درەجتۆر لە دەرهێنانی هاوبەشی "ئازاد
جەعفەرپوور" و "موردا حەق پەرەست" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کورتە فیلمی
"تەقاندن" شۆئۆت لە دەرهێنانی "زید شکر" لە وڵاتی عێراق.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.facebook.com/ملتقى-كركوك-السينمائي-الدولي-لافلام-الانيميشن-103912795625363
راگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|