٣٠\٣\٢٠١٠
چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ک به چه‌مکی (تاوان)دا.
ئامانج پیرۆت
پێشه‌کی.
له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، هه‌ندێک چالاکی
و کرده‌وه له لایه‌ن که‌س یان لایه‌ن یان ده‌سڵات و داموده‌زگاکانیه‌وه(
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی ماددی، یان مه‌عنه‌وی وه‌یان هه‌ردوکیان)
دا ئه‌نجام ده‌درێن، که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، که‌س، لایه‌ن ، خه‌ڵکانێکی
تر زیانی ماددی، یان مه‌عنه‌وی وه‌یان هه‌ردوکیانیان پێ ده‌گات. له‌به‌رامبه‌ریشدا
هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان و له سه‌رجه‌م مێژوودا، هه‌میشه هه‌ندێک له‌م
کرده‌وانه( به‌بێ ئه‌وه‌ی له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان و سه‌رده‌مه‌کاندا
له‌یه‌ک بچن وه یان هه‌تاهه‌تایه وابن) به (تاوان) دانراون و سزای
جۆراوجۆریان بۆ ئه‌نجامده‌ره‌که داناوه‌و هه‌ندێکی تریشیان به‌لاوه
ڕه‌واو ئاسایی بووه. هه‌ڵبه‌ته له‌مه‌شدا واته له دانانی هه‌ندێک
له‌و کرده‌وانه به تاوان و دانانی ئه‌وانی تر به ڕه‌واو ئاسایی و ته‌نانه‌ت
هه‌ندێکیشیان به پێویست و سودبه‌خش، دیسانه‌وه( به‌رژه‌وه‌ندی) یه‌ک
ڕه‌چاو کراوه‌و پارێزراوه، چونکه له‌یه‌که‌میاندا، که ئه‌و کرده‌وه‌یه
به تاوان دابنرێت، ئه‌وا قوربانی یه‌که، کۆمه‌ڵگه، ده‌سڵات ده‌بنه
خاوه‌نی مافی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه وه‌یان ده‌سڵات و کۆمه‌ڵگه ده‌توانن
سزای تاوانباره‌که بده‌ن. وه له دووه‌میاندا واته کاتێک که ئه‌و
کرده‌وه‌یه( با زیانی بۆ خه‌ڵکی تریش هه‌بێت)، به تاوان نه‌ناسرێت،
ئه‌وا ئه‌نجامده‌ره‌که به‌رژه‌وه‌ندی یه‌که‌ی خۆی بێ هیچ دوودڵی یه‌ک
مسۆگه‌ر ده‌کات.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه که ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان له دان و نه‌دانی
سیفه‌تی(تاوان) دا بڕیارده‌ر ده‌بێت، بریتی یه له هێز، چ لایه‌نێک به‌هێز
بێت، ئه‌وه ئه‌و ڕه‌سمی یه‌ت ده‌دات به چۆنێتی ئه‌و کرده‌وه‌یه.
لێره‌شدا مه‌سه‌له‌که کۆتایی نایه‌ت، چونکه جورئه‌تی سکاڵا کردن و
پرۆسه‌کانی سه‌لماندن و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌و سزادانیش پێویستیان به(
هێز) هه‌یه‌و جاری وا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌رده‌مێکدا ته‌رازوی
هێز به‌قازانجی لایه‌نێک بووه‌و توانیویه‌تی به پێی یاسا کرده‌وه‌یه‌ک
وه‌ک تاوان بچه‌سپێنێت، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مێکی تردا گۆڕینی پێچه‌وانه‌ی
ته‌رازوی هێز ده‌بێته مایه‌ی نه‌بوونی جورئه‌تی سکاڵا کردن و هێز بۆ
سه‌لماندن یان جێبه‌جێکردن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هێشتا
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نجامده‌ره‌که پارێزراو بێت. وه‌یان گۆڕانی ته‌رازوی
هێز توانیویه‌تی له سه‌رده‌می جیاواز و له کۆمه‌ڵگای جیاوازدا سیفه‌تی
تاوان بدات به کرده‌وه‌یه‌ک یان لێی بسه‌نێته‌وه: بۆ نمونه باسکردنی
که‌موکورتی یه‌ک( به قسه بوایه‌و به نوسین) له لای حکومه‌تی به‌عس
به (تاوان) داده‌نراو سزاکه‌ی هه‌ندێک جار کوشتن بوو، به‌ڵام کوشتنی
ئافره‌تێک له‌لایه‌ن که‌س و کاریه‌وه وه‌ک هه‌ر جۆرێکی تر له کوشتنی
ئه‌نقه‌ست به تاوان دانه‌ده‌نرا، به‌ڵام له‌دوای نه‌مانی ده‌سڵاتی به‌عسه‌وه
پێناسه‌ی تاوان بۆ هه‌ردوو ئه‌م کرده‌وانه به‌رده‌وام گۆڕانیان به‌سه‌ردا
دێت، ئێستا لانی که‌م له یاسادا زۆربه‌ی جۆره‌کانی ڕه‌خنه به
تاوانێکی وا دانانرێت که سزاکه‌ی کوشتن بێت و کوشتنی ئافره‌تیش وه‌ک
هه‌ر جۆره کوشتنێکی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش له
ڕاستی دا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هاوئاڕاسته بوونی چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی( جیهانی و ناوخۆیی) بۆ پارا‌ستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان،
که ده‌توانین له‌ناویاندا ئاماژه به بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و
کۆمۆنیستی بکه‌ین.
به‌کورتی ده‌توانین بڵێین دان و نه‌دانی سیفه‌تی تاوان به هه‌ر جۆره
هه‌ڵسوکه‌وت و کارێک و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵیدا به ده‌ره‌جه‌ی
یه‌که‌م له‌سه‌ر ته‌رازووی هێزی چینه‌کان و به ده‌رجه‌ی دووه‌میش له‌سه‌ر
ته‌رازووی هێزی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی ناو ئه‌و چینه به‌نده:
ئه‌گه‌ر له ئێستادا وردبینه‌وه، به ئاشکرا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت
که زاڵی و باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌داران و پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانی
سیسته‌می چینایه‌تی به گشتی مۆری خۆی له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
داوه و به‌ده‌گمه‌ن چالاکی یه‌ک هه‌یه که ئه‌م سیفه‌ته‌ی درابێتێ و
له بنه‌ڕه‌تدا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تیا ڕه‌چاو نه‌کرابێت و
له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێت. به‌ده‌گمه‌ن چالاکی یه‌ک ده‌بینرێت که
ئه‌گه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌شی درابێتێ، به‌ڵام کاتێک به‌قازانجی چینی کرێکار
و توێژه به‌شخوراوه‌کان بێت، سکاڵاکه‌ر توشی هه‌زار و یه‌ک کێشه نه‌بێت
و جێبه‌جێکردنی سزا وه‌یان قه‌ره‌بوو کردنه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین
کۆسپ نه‌بێته‌وه.
لای حوکمه‌تی به‌عس ڕه‌خنه گرتن له ده‌سڵات تاوان بوو، چونکه پارا‌ستنی
ئه‌و مۆدێله له ده‌سڵاتی سیاسی که یه‌کێک له کۆڵه‌که گرنگه‌کانی
ئه‌وه بوو( که به ناوی خه‌ڵکه‌وه ده‌ستی گرتبوو به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و
سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا و ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که به‌رپرسه له دابه‌شکردنێکی
عادیلانه‌ی ئه‌و سامانه‌دا وه له‌م پێناوه‌شدا ڕابه‌ر خۆی و سه‌رجه‌م
داموده‌زگا و یاسا و سیاسه‌ت و پلانه‌کانیشی به موو له‌م پابه‌ند
بوونه لاناده‌ن) پێویستی به‌وه هه‌بوو که که‌س جورئه‌ت نه‌کات بڵێت
به‌شه‌که‌م که‌مه، چونکه ئه‌وه ڕێک یانی ڕابه‌ر، حوکمه‌ت، حزب،
داموده‌زگاکان، سیاسه‌ته‌که، پلانه‌که،.... خراپه! گومان له‌وه‌دا
نی یه که ئه‌مه‌ش یانی ده‌ستکردن به بڕینه‌وه‌ی یه‌کێک له کۆڵه‌که
گرنگه‌کانی ئه‌و مۆدێله و لاواز کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه دیاریکراوه و
لێره‌شه‌وه مۆدێله ئابووری یه‌که( سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی) ده‌که‌وته
مه‌ترسی یه‌وه!
به‌ڵام به نیسبه‌ت بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی واوه که به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانی خۆیی و چینه‌که‌ی له بازاڕی ئازاد‌دا ده‌بینێته‌وه و به
پێویستی نازانێت که ئیتر چینه‌که‌ی ناچار بێت مۆدێلێک له به‌رهه‌مهێنان
و ده‌سڵاتی سیاسی وای هه‌بێت که پێشتر له ترسی چینی کرێکار و توێژه
نه‌داره‌کان دایڕشتووه و ته‌نازولی کردووه و ئه‌و هێز و توانایه‌ی
له خۆی ڕانه‌بینیوه جه‌ریئانه به خه‌ڵک بڵێت: ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵک
وه‌ک یه‌ک بژێنین و هه‌بوونی چینه جیاوازه‌کان پێویستی یه‌کی حه‌یاتین
بۆ به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنان و مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و هه‌وڵ ده‌ده‌ین
له ڕێگای پشتیوانی و هاوکاریمانه‌وه بۆ که‌رتی تایبه‌ت (موڵکایه‌تی
تایبه‌ت) و سه‌رمایه‌دارانه‌وه به‌رهه‌مهێنان و کۆمه‌ڵگا بپارێزین.
ئیتر له‌و جۆره ڕه‌خنانه ناترسێت که جاران حزبی به‌عس لێی ده‌ترسا،
چونکه ئێستا ئه‌م مۆدێله توانیویه‌تی زۆر سه‌رکه‌وتووانه له زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری وڵاتانی دنیادا( بێجگه له چین و هه‌ندێک وڵاتی تر) هه‌موو
پێداویستی یه‌کانی پاراستن و نوێ کردنه‌وه‌ی خۆیی و باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌داران
و پارێزه‌ره‌کانی فه‌راهه‌م بکات. ئیتر ئاسایی یه با خه‌ڵک هه‌ر بڵێن
فڵان که‌موکورتی هه‌یه و فیسار کاربه‌ده‌ست و سیاسه‌تمه‌دار و حزب و
ته‌نانه‌ت حوکمه‌ت و په‌رله‌مانیش خراپن و به‌که‌ڵک نایه‌ن! تازه ئه‌مانه
هیچ مه‌ترسی یه‌کیان بۆ سه‌ر باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌داران و سیسته‌مه
چینایه‌تی یه‌که نابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیشیان
ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مان و حوکمه‌ت و هه‌موو وه‌زیر و کاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌کانیش بگۆڕرێن( به مه‌رجێک هه‌موو ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور
و یاساکانیاندا ئه‌نجام بدرێن) به واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر پارێزه‌رانی
سیسته‌می چینایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وایان هه‌بێت که
توانیبێتی: ده‌ستور و یاسا و داموده‌زگاکانی پاراستنیانی به قازانجی
باڵاده‌ستی ئه‌و و پارا‌ستنی بنه‌ما سه‌ره‌کی یه‌کانی داڕشتبێت و زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ناچار کردبێت که له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستور و
یاسایانه ته‌ده‌خول له چاره‌نوسی خۆیاندا بکه‌ن و له‌و داموده‌زگایانه
بترسن. ئیتر هه‌ر کاتێک پێویستی کرد و ڕوباری به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان
خوڕ و دڵگیر نه‌بوو، قوربانی بۆ ده‌ده‌ن، جا با ئه‌و قوربانی یه
دڵسۆزترین و خزمه‌تکارترین که‌س، حزب، حوکمه‌ت، وه‌زیر، کاربه‌ده‌ستیش
بن( هه‌ڵبه‌ته قوربانی دانه‌که له زۆربه‌ی کاتدا ته‌نیا لێسه‌ندنه‌وه‌ی
ئه‌و پۆسته دیاریکراوه یان مه‌وقعیه‌تانه‌یه، که ئه‌وان نه‌یانتوانیوه
وای به‌کاربێنن که هه‌م خه‌ڵکیش بچه‌وسێننه‌وه و هه‌م ڕازیشیان بکه‌ن
و ئیتر ناچارن به‌دوای یه‌کێکی تردا بگه‌ڕێن ئه‌و کارانه‌یان باشتر بۆ
بکات، ئه‌گینا زۆرێک له‌مانه دواتر یان پۆستێکی تر وه‌رده‌گرن یان به‌و
دزی و تاڵانی یه‌ی که کردوویانه، ده‌بن به سه‌رمایه‌دار وه‌یان مه‌عاشی
خانه نشێنی و ئیمتیازات وه‌رده‌گرن که ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ی مه‌عاشی
کرێکارێک ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا ده‌بێت چی بکرێت؟
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئێمه له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌وڵبده‌ین
ئه‌وه ڕوونبکه‌ینه‌وه و بیسه‌لمێنین که هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که
له لایه‌ن ئه‌فراد، حزب، لایه‌ن، ده‌سڵات، کۆمپانیا، حکومه‌ت و داموده‌زگا
جۆراوجۆره‌کانیه‌وه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له دژی به‌رژه‌وه‌ندی
ماددی و مه‌عنه‌وی کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان، ژنان، مناڵان، لاوان،
کارمه‌ندان، سه‌رباز و پۆلیسه پله نزمه‌کان و .... ئه‌نجام ده‌درێن و
زیانه‌کانیان هیچی له‌و کرده‌وانه که‌متر نی یه که بۆ پارا‌ستنی به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانی چینه باڵاکان و حزب و لایه‌ن و کۆمپانیا و حکومه‌ت و دامو‌ده‌زگاکانیان
به تاوان دانراون ، تاوانن. بۆ نمونه:
ئایا ئاواره‌یی و ده‌رده‌سه‌ری ده‌یان هه‌زار لاوی کوردستان و ته‌نانه‌ت
مردنی ژماره‌یه‌کیشیان تاوانێک نی یه له ئه‌ستۆی حکومه‌تدا؟
ئایا قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێی ده‌یان هه‌زار باوک و دایک و هاوسه‌ر و
مناڵی ئاواره‌کانی هه‌نده‌ران تاوان نی یه؟
ئایا نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یه‌کان که هۆکاره‌که‌ی حکومه‌ت و داموده‌زگاکانیه‌تی،
تاوان نی یه؟
ئایا ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگاو به‌کارهێنانی بۆ
مه‌رامی به‌شێکی که‌م له خه‌ڵک، تاوان نی یه؟
ئایا فریودانی خه‌ڵک تاوان نی یه؟
ئایا نا‌ئومێد کردنی لاوان تاوان نی یه؟
ئایا هه‌ژارکردنی خه‌ڵک تاوان نی یه؟
ئایا دانی کرێی که‌م به کرێکاران تاوان نی یه؟
ئایا سزادان و ئیهانه کردنی سه‌رباز و پۆلیسه پله نزمه‌کان له لایه‌ن
ئه‌فسه‌ره‌کانیانه‌وه تاوان نین؟
ئایا هێنان و ساغ کردنه‌وه‌ی ده‌رمان و خوادن وخواردنه‌وه‌ی ئیکسپایه‌ر
وه‌ک فرۆشتنی ژه‌هر نی یه؟
ئایا به‌ڵێن دانی درۆ له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تاوان نی یه؟
ئایا بێخانه‌ولانه‌یی تاوانی حکومه‌ت نی یه؟
ئایا زیانه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی خراپی ڕه‌وشی ڕێگاوبانه‌وه،
تووشی کاره‌سات ده‌بن، تاوانی حکومه‌ت نی یه؟ ئایا ئه‌گه‌ر ڕێگاوبان
باس بێت هیچ کاره‌ساتێک به‌هۆی خراپی ڕێگاوبانه‌وه ڕوده‌دات؟
ئایا مردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که بوونی خه‌سته‌خانه‌و ئیمکاناتی داوده‌رمان
ڕودانیان که‌م ده‌کاته‌وه، تاوانی حکومه‌ت نین؟ ئه‌گه‌ر خه‌سته‌خانه‌و
داوده‌رمان ده‌ور نابینن ئه‌ی بۆچی ئێستا له سه‌دا یه‌کی جاران خه‌ڵک
به‌هۆی ئاوڵه، سیل، سورێژه، گرانه‌تا وه نامرن؟ به‌ڵام به هۆی خه‌فه‌ت
و خۆخواردنه‌وه‌و نائومێدی و خراپی خواردن و خواردنه‌وه‌و ده‌رمانه‌وه...
ساڵانه هه‌زاران که‌س ده‌مرن که هی ئه‌وه نین له‌و ته‌مه‌نه‌دا بمرن!
زه‌روره‌تی هه‌بوونی دۆسیه‌یه‌ک بۆ تۆمار کردنی
ئه‌م جۆره تاوانانه.
به‌و پێیه‌ی که سه‌رمایه‌داران و پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانی
توانیویانه، نه‌ک ته‌نیا له ڕووی یاسایی یه‌وه ئه‌و کرده‌وانه به
تاوان دانه‌نرێن، به‌ڵکو له ڕووی وشیاریشه‌وه ئه‌وه‌نده پاشه‌کشه‌یان
به کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان کردووه و له فریودانیاندا سه‌رکه‌ون،
که ته‌نانه‌ت له عه‌قڵیه‌تی قوربانی یه‌کان و که‌سوکاریشیاندا، وه‌ک
تاوان سه‌یر ناکرێن! به واتایه‌کی تر ئێستا له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا
نه‌ک هه‌ر مه‌یدانێک بۆ به یاسایی کردنی ئه‌و تاوانانه له ئارادا نی
یه، به‌ڵکو قوربانی یه‌کانی زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه خۆشیان هێشتا ئه‌وانه
وه‌ک تاوان و هه‌بوونی تاوانبار له پشتیانه‌وه سه‌یر ناکه‌ن! ئه‌مه‌ش
هه‌ڵسوڕاوانی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان ناچار ده‌کات که بۆ
ناساندنی ئه‌م کرده‌وانه وه‌ک تاوان له یاسا دا، سه‌ره‌تا له‌وێوه
ده‌ست پێبکه‌ن که قوربانی یه‌کان خۆیان ئه‌و کرده‌وانه وه‌ک تاوان
بناسن و تاوانباره‌کانی بناسن.
یه‌کێک له پێداویستی یه ساده‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه، بریتی یه له هه‌بوونی
دۆسیه‌یه‌ک له سایتێکی ئینته‌رنێتی دا که قوربانی یه‌کان و که‌سوکاریان
سکاڵاکانی خۆیانی تیا تۆمار بکه‌ن. له‌پاڵ ئه‌م دۆسیه‌دا ده‌کرێت بێجگه
له هاندانی قوربانی یه‌کان بۆ تۆمار کردنی سکاڵاکانیان، نوسین و
ڕوونکردنه‌وه‌ش به ئاراسته‌ی وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ په‌ی بردن و
بڕوابوون به( تاوان) بوونی ئه‌م کرده‌وانه و (تاوانبار بوون) ی ئه‌نجامده‌ره‌کانی
دا بڵاوبکرێته‌وه.
ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م دۆسیه.
ئه‌م دۆسیه و بابه‌ته په‌یوه‌ندی داره‌کانی ده‌توانن له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه
هاوبه‌شی یه‌ک له پرۆسه‌ی به‌ده‌سهێنانی هه‌ندێک له پێداویستی یه‌کانی
خه‌باتی چین و توێژه چه‌وساوه‌کان و قوربانی یه‌کانی ده‌ستی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری و ئه‌و حکومه‌ت و حزب و لایه‌ن و کاربه‌ده‌ست و که‌سایه‌تی
یانه‌ی که پارێزگاری لێده‌که‌ن، پراکتیزه بکه‌ن، له‌وانه:
ـ بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ست و حه‌ساسیه‌تی چینایه‌تی.
ـ ئاراسته کردنی ئه‌م حه‌ساسیه‌ته چینایه‌تی یه به قازانجی
ڕێکخراوبوون و هاتنه مه‌یدان و ده‌خاله‌ت کردن له کێشه‌کانیاندا وه‌ک
چینێک و موماره‌سه کردنی ئه‌م ده‌وره.
ـ کۆکردنه‌وه و به‌کارهێنانی عه‌مه‌لی ئنێرژی یه‌کانی ئه‌م چینه له
کۆمه‌ڵگادا بۆ دیفاع له خۆی.
ـ خاوکردنه‌وه و شپرزه‌کردنی به‌رپرسانی ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌رهه‌ق
به چین و توێژه چه‌وساوه‌کان ده‌یکه‌ن، ئه‌ویش له ڕێگای ئاگادار
کردنه‌وه‌یان له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن و تێگه‌یاندن و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی
که ئه‌وان ده‌یکه‌ن شتێک نی یه جگه له‌تاوان، ئیتر با لای سه‌رمایه‌داران
و بزوتنه‌وه و حزب و لایه‌ن و حکومه‌ت و کاربه‌ده‌سته‌کانی ناوێکی
تریشی هه‌بێت، ئه‌وه‌تا ئێمه وه‌ک قوربانی یه‌کانی ئه‌و کاره‌ی ئێوه
هاوار ده‌که‌ین و سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین.
ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌توانێت پێ به پێی سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رکه‌کانیدا و
گه‌یشتنی به ئاست وتوانایی تر ده‌ست ببات بۆ شێوازی دیراسه‌کراوی هه‌ڵسوڕانی
تر و ئه‌رکی تر بخاته ئه‌ستۆی خۆی و ئامرازه به‌ده‌سهاتووه‌کانی و هه‌وڵبدات
بۆ ناساندنی ئه‌و کرده‌وانه له یاسا دا وه‌ک تاوان.
29.03.2010
amang70@hotmail.de
|