٨\٧\٢٠١٩
چەند بابەتێک
سەبارەت بە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان.
عەلیڕەزا تابێش: فیلمەکانی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی منداڵان لە سەرانسەری
ئێران نمایش دەکرێن.
"عەلیڕەزا تابێش" دەبیر و بەرپرسی سی و دووھەمین
خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە
نمایش کردنی سەرتاسەریی فیلمەکانی بەشداربوو لەم فێستیڤاڵە لە سەرجەم
وڵاتی ئێران ھەواڵیدا.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و دووھەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عەلیڕەزا
تابێش" لە وتوووێژی تایبەت لەگەڵ ھەواڵدەرییەکانی ئێران سەبارەت بە
دوایین ھەواڵەکانی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران رایگەیاند: ئەمساڵ سەرجەم ئێران میوانداری فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان دەبێت. بڕیار وایە
فیلمەکانی بەشداربوو لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان
و ھاوپێچی بەرنامەگەلێکی تایبەتی دیکە نمایش دەکرێن.
تابێش سەبارەت بەو سینەمایانەی کە ئەو بەرھەمانە نمایش دەدەن، گوتی:
پێویستی بەوە نیە کە سینەماکانی ناوەندی پارێزگاکان نمایشکەری فیلمەکان
بن. ئیدارەی گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ھەر پارێزگایەک ئەو
ئیمکانەی ھەیە کە سینەماکانی دیاری کراوی خۆی بە نووسینگەی فێستیڤاڵ
بناسێنێت و ئێمە فیلمەکان لە چوارچێوەی بەستەگەلێکدا کە پێکھاتووە لە
بانگەشەی بەرھەمەکانیش، بۆ ئەوانی دەنێرین.
دەبیر و بەرپرسی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ئەوەشی راگەیاند: ناوەندە جۆراوجۆرەکانی
فەرھەنگی دەست دەدەنە دەست یەکتر بۆ ئەوەی کە بە زیاد کردنی رێژەی
چالاکی لە وەرزی ھاویندا، فێستیڤاڵێکی گەرم و پڕ لە جۆش و خرۆش بۆ
سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ بە دیاری بێنن.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە ھاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران،
شارەوانی ئیسفەھان و ناوەندی سینەمایی ئێران و ھەروەھا بە بەشداریی
بەرھەمی وڵاتانی جیھان لە رۆژانی ٢٨ی گەلاوێژ تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی
ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ی زایینی لە دوو بەشی "نەتەوەیی"
و "نێونەتەوەیی"دا بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە شاری مێژوویی
ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
-----------------------------------------------------------------------------
وۆرکشۆپی دیزاینی پۆستەر لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵانی
ئێران.
وۆرکشۆپی فێرکاریی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە ناونیشانی
دیزاینی پۆستەر، لە ژێر چاودێریی "فەرشید مێسقاڵی" لە ئیسفەھان
بەڕێوەدەچێت.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و دووھەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران،
وۆرکشۆپی فێرکاریی دیزاینی پۆستەری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ھونەرگەلی
نووسراوی وێنەیی و کەرستە و باببەتەکانی بانگەشەیی سینەمای ئێران، لە
رۆژانی ١٥ تا ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٨ رێکەوتی ٦ تا ٨ی جولای ٢٠١٩ی زایینی لە
ژێر چاودێریی مامۆستا "فەرشید مێسقاڵی" دیزاینەر و گرافیستی ناوداری
ئێرانی لە شاری مێژوویی ئیسفەھان بەڕێوەدەچێت.
خوازیارانی بەشداری لەو کارگەیە لە دوای ناردنی نموونەیەک لە
پۆستەرەکانی خۆیان بە کوالیتە و چۆنایەتی بەرز بە سندووقی پۆستی
ئەلیکترۆنی دەبیرخانە و نووسینگەی فێستیڤاڵی بە ئەدرێسی info@icff.ir
بە بۆچوون و پەسندکردنی بەڕیز مێسقاڵی، بۆیان ھەیە تا لەو کارگەی
فێرکارییەدا ئامادە بن.
خوازیاران ھەتا رۆژی ١٠ی پووشپەڕ رێکەوتی ١ی جولای ماوە و دەرفەتیان
ھەیە بۆ ئەوەی کە لەم کارگەیەدا ناونووسی بکەن و بەرھەمەکانی خۆیان بۆ
دەبرخانە و نووسینگەی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران لە شاری ئیسفەھان بە ئەدرێسی، شەقامی ئامادگاە،
بەرامبەر ھۆتێلی عەباسی، پلاکی ١٠٧ بنێرن و بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر
سەردانی ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بە ناونیشانی www.icff.ir بکەن، یان بە ژمارە
تەلەفۆنی ٣٢٢٢٥٥٣٥ پەیوەندی بگرن.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە رۆژانی ٢٨ی
گەلاوێژ تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ی
زایینی لە دوو بەشی "نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"دا لە شاری مێژوویی
ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
-----------------------------------------------------------------------------
بەڕێوەبەرانی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
ناسێندران.
بەڕێوەبەرانی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە چەندین بڕیار و حوکمدا لە لایەن "عەلیڕەزا
تابێش" ناسێندران.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و دووھەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بەپێی
حوکمەکانی "عەلیڕەزا تابێش" دەبیری فێستیڤاڵ، "حەبیب ئیل بەیگی" وەکوو
"راوێژکاری باڵای دەبیر و بەڕێوەبەری سێھەمین ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی
مێرمنداڵانی وڵاتی ئێران"، "دوکتۆر رائید فەریدزادە" وەکوو "بەڕێوەبەری
نێونەتەوەیی"، "موحسین دەلیلی" وەکوو "بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و
راگەیاندنی گشتی"، "ئیرەج تەقی پوور" وەکوو "بەڕێوەبەری ھونەری"، "سیمۆن
سیمۆنیان" وەکوو "بەڕێوەبەری دەبیرخانە" و "عیزەتوڵڵا عەلیزادە"
وەکوو "بەڕێوەبەری پشتیوانیی تەکنیکی نمایش"ی سی و دووھەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دیاری
کران.
پوختەیەک لە پێشینەی بەڕێوەبەرانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ بەم پێیەی
خوارەوەیە؛
"حەبیب ئیل بەیگی" راوێژکاری باڵای دەبیر و بەڕێوەبەری سێھەمین
ئۆڵەمپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان؛ لە کارنامەی پیشەیی ئەودا چەندین
خاڵی وەکوو سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی
سینەمای لاوانی ئێران، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی وەزارەتیی وەزارەتی
فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، راوێژکاری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری
راگەیاندنی گشتی دامەزراوەی سینەمایی فارابی، بەڕێوەبەری گشتی
راگەیاندنی گشتی و کاروباری نێونەتەوەیی حەوزەی ھونەری، دەبیری لێژنەی
راگەیاندنی وەزارەتی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، بریکاری دامەزراوەی
سینەمایی فارابی و ئەندامێتی لە لێژنەی سیاسەت داڕشتن و بەڕێوەبردن و
ساز کردنی چەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی و نەتەوەیی دەبیندریت.
"دوکتۆر رائید فەریدزادە" بەڕێوەبەری نێونەتەوەیی؛ دەبیری ئەنجومەنی
نێونەتەوەیی سینەمای ئێران و جێگری نێونەتەوەیی دامەزراوەی سینەمایی
فارابییە کە ئەزموون گەلێکی وەکوو ھاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی سینەمای
لاوانی ئێران و ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای بەڵگەیی و ئەزموونی و
ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ھەیە.
"موحسین دەلیلی" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی گشتی؛ دەرچووی
بەشی رۆژنامەوانی و پەیامنێری و چالاکی چاپەمەنی و راگەیاندن لە بواری
سینەما. ئەزموونی چالاکی لە بواری راگەیاندنی گشتی لە رێکخراوەکان و
دامودەزگا دەوڵەتییەکان و ھەروەھا بەشداری لە لێژنەکان و راگەیاندنە
گشتییەکانی چەندین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان، فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە کارنامەی ئەودا
دەبیندرێت.
"ئیرەج تەقی پوور" بەڕێوەبەری ھونەری؛ ئەزموونی وانەگوتنەوەی بیست ساڵە
لە کۆلێژەکانی سینەمایی، دەبیری فێستیڤاڵی فیلمی شار، بەڕێوەبەری
ھونەری فێستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر و بەرھەمھێنەری بەرھەم گەلی
سینەمایی لە کارنامەی ئەودا دەبیندرێت.
"سیمۆن سیمۆنیان" بەڕێوەبەری دەبیرخانە؛ بەڕێوەبەری دەبیرخانەی
فێستیڤاڵی فیلمی فەجر و فێستیڤاڵی فیلمی مقاومەت، بەڕێوەبەری
راگەیاندنی گشتی ماڵی سینەما، بەڕێوەبەری بنکەی فیلمی ماڵی سینەما،
بەڕێوەبری دابین کردن و بەرھەمھێنانی دامەزراوەی راگەیاندنەکانی وێنەیی
و وەرگێڕی سیناریۆکان و وتارگەلی سینەمایی لە گرینگترین ئەزموونەکانی
ئەو دێتە ئەژماردن.
"عیزەتوڵڵا عەلیزادە" بەڕێوەبەری پشتیوانیی تەکنیکی نمایش؛ ئەو
بەڕێوەبەری گشتی بەشکۆی پشتیوانی و گەشەکردن و پێشخستنی سینەمای ئێران،
بریکاری بازرگانی و بەرھەمھێنان و پشتیوانی دامەزراوەی سینەمایی فارابی
و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ٣٢ خولی فێستیڤاڵی فیلم فەجر بووە.
ئەندامێتی لە ئەنجومەنی جێبەجێکاری ٢٧ خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە ئەزموونەکانی دیکەی
عەلیزادەیە.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران بە ئامانجی ناساندنی باشترین بەرھەمەکانی سینەمای
منداڵ و مێرمنداڵ لە بوارەکانی "نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"، رەخساندنی
بەستێن و بوار بۆ پەرەسەندنی بەردەوام و ھاوسەنگی سینەمای منداڵ و
مێرمنداڵ و دابین کردنی ھاوکاری و ئاڵوگۆڕی نێوان کارگێڕان و
ھونەرمەندان و ھەروەھا ھەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی چۆنایەتی و پەرەپێدانی
رێژەی بەرەوپێشچوونی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ بە ناساندنی
دەفرایەتییەکان و سەرمایەکانی ئەم بوارە بەڕێوەدەچێت.
ئەم فێستیڤاڵە لە بەشەکانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورتە فیلمەکانی چیرۆکی،
وێب سێری، فیلمەکانی ئەنیمەیشێنی درێژ و کورتە فیلمەکانی ئەنیمەیشێن
بەڕێوەدەچێت.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران ICFF لە رۆژانی ٢٨ی گەلاوێژ تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی
ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ی زایینی لە دوو بەشی "نەتەوەیی"
و "نێونەتەوەیی"دا بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە شاری مێژوویی
ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
-----------------------------------------------------------------------------
عەلیڕەزا تابێش:
منداڵی ئەوڕۆ پێویستی بە ناوەرۆکی شیاوی وێنەیی ھەیە.
"عەلیڕەزا تابێش" دەبیر و بەرپرسی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گوتی: فیستیڤاڵی
فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ لە بەرەبەری چوونە ناو چوارەمین دەیە لە تەمەنی
خۆیدایە و بۆتە دامەزراوەیەکی بەھێز کە رەوتێکی دروست کردووە و
کاریگەرە.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان، "عەلیڕەزا تابێش" دەبیر و
بەرپرسی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران لە کۆبوونەوەی ھاوبیریی ئەم فێستیڤاڵە کە لە شاری
ئیسفەھان بەڕێوەچوو، بە دەربڕینی ئەوەی کە فێستیڤاڵەکانی سینەمایی
ئێران وەکوو فێستیڤاڵی فیلمی فەجر و فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ
لە بەرەبەری چوونە ناو دەیەی چوارەمی تەمەنی خۆیاندان، راشیگەیاند:
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ بەو پێشێنە و رابردووەی
ئێستا دامەزراوەیەکی بەھێزە کە رەوتێکی دروست کردووە و کاریگەرە و
تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ دەیە لە تەمەنی ئەم فێستیڤاڵە، دەبێتە ھۆی
ئەوەی کە ئەم رووداوە لە گۆڕانکاری دوورەپەرێز نەبێت.
ھەروەھا گوتی: گەشەی وەھا فێستیڤاڵێک لەمەدایە کە لە گۆڕانکاری تێبگات
و وێڕای وەفاداربوون بەو بنەما سەقامگیرانەی کە ھەر فێستیڤاڵێک لە زاتی
خۆیدا ھەیەتی، بیر لە ئاڵوگۆڕ و پێشکەوتن بکاتەوە.
تابێش لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا جەختی کردەوە: گرینگترین ئاڵوگۆڕ و
پێشکەوتن، گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕ و پێشکەوتن لە شێواز و ستایلی ژیان و
جۆری پێداویستییەکان و بیر و بۆچوونەکانی بەردەنگە سەرەکییەکانی ئەم
فێستیڤاڵە واتە منداڵان و مێرمنداڵانە.
ئەوەشی خستە ڕوو: ئامادەبوونی نەوەی نوێ لە بەستێن و بواری فەرھەنگی و
ھونەری وڵاتدا، وەکوو بەرھەمھێنەر و بەکارھێنەرانی سەرەکیی بەرھەمەکانی
فەرھەنگی و ھونەری، پێداویستیی سەرەکیی ئەم گۆڕانکارییەیە. منداڵ و
مێرمنداڵی ئەمڕۆ، بە شەو و رۆژدا لەگەڵ ئەپڵیکەیشێنەکان و
پلاتفۆڕمەکانی دونیای دیجیتاڵ، دەژین و زۆربەی پێداویستییەکانی خۆیان
لە کەشوھەوای مەجازی و دەستکرددا، لەم رێگایەوە دابین دەکەن. بەم پێیە
ئێمە سیاسەتداڕێژانی بواری فەرھەنگ و ھونەر دەبێ سەرنج بدەینە ئەم خاڵە
کە ناتوانین بەو زمانەی کە لەگەڵ منداڵانی دەیەی ٦٠ قسەمان پێ دەکرد،
لەگەڵ منداڵانی ئەمڕۆ قسە بکەین، لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ نەوەیەکی
نوێخواز، بیرتیژ و زیرەک و بەئاگا بەرەوڕووین کە پێویستی بە ناوەرۆکی
شیاوی وێنەیی ھەیە.
ھەروەھا راگەیاند: لە فیستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
لەگەڵ ئەو بەردەنگانە بەرەوڕووین کە دەبێ بە کەرستە و زمانی
کەشوھەواکانی بەپێی وێب ئەوان لە بەرنامەکان و رووداوەکانی فێستیڤاڵ
ئاگادار بکرێنەوە. فێستیڤاڵەکان لە سەدەیەی ٢١ گۆڕانکارییان تێدا کراوە
و پێشکەوتوو بوونە و دەبێ بابەت گەلێکی کاریگەری دانەر لەم
فێستیڤاڵانەدا باسی لێوە بکرێت.
دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان
بە دەربڕینی ئەوەی کە ئەمساڵ بانگھێشتنمان لە چالاکانی دۆزینەوەی
بازاڕی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ کردووە کە لەم فێستیڤاڵەدا ئامادە بن،
روونیکردەوە: لە خولەکانی رابردووی فێستیڤاڵدا، کەمتر سەرنج درابوویە
بەشداری چالاکانی بەرپرسی دۆزینەوەی بازاڕی سینەما، بەڵام ئەمساڵ نە
تەنیا بڵاوکەرەوەکانی ئێرانی بەڵکوو چالاکانی بەرپرسی دۆزینەوەی بازاڕی
سینەمای وڵاتانی دیکە و کڕیارانی ناوچەیی بانگھێشت دەکەین بۆ ئەوەی کە
لەم فێستیڤاڵەدا بەشداری بکەن.
تابێش لە وڵامی یەکێک لە ھونەرمەندانی خاوەن پێداویستی تایبەت، روانگەی
فێستیڤاڵی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەم ئەندام شیکردەوە و
جەختی لەوە کردەوە: یەکێک لە روانگەکانی ئەم فێستیڤاڵە پاڵپشتی کردن لە
کەم ئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی جەستەییە. ساڵی رابردوو
لەم فێستیڤاڵەدا بەشێک بە منداڵانی کارکەر و ئەو منداڵانەی کە بارودۆخی
تایبەتیان ھەیە تەرخان درا و لە فێستیڤاڵی ئەمساڵیشدا وەھا روانگەیەک
گەشەی پێدەدەین.
دەبیر و بەرپرسی ئەم فیستیڤاڵەدا گوتی: ئەمساڵ بە لەبەر چاوگرتنی ئەوەی
کە فیلمەکانی فێستیڤاڵ ھاوکات لەگەڵ ئیسفەھان لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران
نمایش دەکرێن، بێجگە لەوەی کە سینەماکان دەتوانن بەردەنگەکانی خۆیان لە
کۆی کەم ئەندامان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، منداڵانی کارکەر و
یان چین و توێژی ھەژاری کۆمەڵگا ھەڵبژێرن، ئێمەش ئەم ھەلە بە
بەردەنگەکانی فێستیڤاڵی سی و دووھەم دەدەین کە لە دوای بینینی فیلمەکان،
لە ڕاپرسی گشتیدا بەشداری بکەن و بیروڕای خۆیان سەبارەت بەو فیلمەی کە
پێیان خۆش بووە، دەرببڕن. بێ گومان ئەم بیر و بۆچوونانە بۆ
سیاسەتداڕێژان و چالاکانی بواری سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ، بیرۆکە
خولقێنە و رێگا دەکاتەوە.
لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا لەل لایەن "عەلیڕەزا تابێش" دەبیر و
بەرپرسی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران و "ئیمان حوجەتی" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵەکە
لە ئیسفەھان، لە تێکۆشان و زەحمەتەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جێگری
یەکەمی ئەو لە خولی رابردووی فیستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان
قەدرناسی کرا و رێزیان لێ گیرا.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران ICFF لە رۆژانی ٢٨ی گەلاوێژ تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی
ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ی زایینی لە دوو بەشی "نەتەوەیی"
و "نێونەتەوەیی"دا بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە شاری مێژوویی
ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
-----------------------------------------------------------------------------
ناساندنی دەستەی
ھەڵبژاردنی بەشی نێونەتەوەیی فیستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵانی ئێران.
ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی بەشی نێونەتەوەیی سی و دووھەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان لە
لایەن "علەیڕەزا تابێش" دەبیری فێستیڤاڵەکە ناسێندران.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و دووھەمین خولی
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بەپێی
حوکمەکانی "عەلیڕەزا تابێش" دەبیری سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان، "جەماڵ ئومید"،
"محەمەد حەمیدی موقەدەم"، دوکتۆر "رائید فەریدزادە"، "فەرزاد ئەژدەری"
و "حامید سولەیمان زادە" وەکوو ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی بەشی
نێونەتەوەیی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران دەستنیشان کران.
ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی فیلمەکانی بەشی نێونەتەوەیی کارەکانی خۆی
دەست پێ کردووە و بەپێی یاسا و رێساکانی دیاریکراو لە بانگەوازی سی و
دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران، لە نێو ئەو بەرھەمانەی کە خوازیاری بەشداری لەم بەشەن، لە ھەر
وڵاتێکی دەرەوەی ئێران بە لای کەمەوە ٢ فیلم و لە وڵاتی ئێران بە لای
زۆرەوە ٣ فیلم کە بەرھەمھێنانی ئەوان نابێ بەر لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی
بێت، ھەڵدەبژێرن.
پوختەیەک لە ئەزموونەکانی ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردنی بەشی
نێونەتەوەیی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
دوکتۆر "رائید فەریدزادە" بەڕێوەبەری نێونەتەوەیی؛ دەبیری ئەنجومەنی
نێونەتەوەیی سینەمای ئێران و جێگری نێونەتەوەیی دامەزراوەی سینەمایی
فارابییە کە پێشینەگەلێکی وەکوو ھاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی سینەمای
لاوانی ئێران و ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای بەڵگەیی و ئەزموونی و
ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ھەیە.
"جەماڵ ئومید"؛ سەرپەرشتیاری فیلمخانە، بەڕێوەبەری بەرنامەداڕشتن و
جێبەجێکاری فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەی سینەما و
مێژوونووس و لێکۆڵەری سینەمای ئێران کە کتێب گەلێکی زۆری لەم بوارەدا
نووسیوە و نوێترین کتێبی ئەویش خەریکە چاپ دەکرێت.
"حامید سولەیمان زادە"؛ رەخنەگر، وانەبێژ، مامۆستای زانستگا و لێکۆڵەری
سینەما، بەڕێوەبەری نێونەتەوەیی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بەڕێوەبەری
نێونەتەوەیی بیست و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی
زانستگایی ئێران، ئەندامی دەستەی ناوبژیوانی فێستیڤاڵەکانی نێونەتەوەیی
پاڵەوان و زەمان، زیرۆپلاس، برۆنز ویتیاز لە رووسیا، دیتیاتکۆی ئۆکراین،
سێئۆل گۆرۆ لە کۆریای باشوور و چەندانی دیکە بووە.
"فەرزاد ئەژدەری"؛ کارناسی باڵا و ماستەری سینەما، دەرھێنەر و نوووسەری
سینەمای منداڵ، وانەبێژی سینەما لە جیھادی زانستگایی و ئەنجومەنی
سینەمای لاوانی ئێران، دەبیری جێبەجێکار و ئەندامی دەستەکانی ھەڵبژاردن
و ناوبژیوانی لە فێستیڤاڵەکانی فەجر و منداڵ لە ساڵەکانی نێوان ١٣٨٥ تا
١٣٩٥ی ھەتاوی رێکەوتی ٢٠٠٦ تا ٢١٠٦ی زایینی، ئەندامی دەستەی ھەڵبژاردنی
بیست و سێھەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان، ئەندامی
دەستەی ھەڵبژاردنی بەشی نێونەتەوەیی و بەڕێوەبەری دەبیرخانەی خولەکانی
سییەم و سی و یەکەمی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران بووە.
"محەمەد حەمیدی موقەدەم"؛ کارناسی باڵا و ماستەری سینەما لە کۆلێژی
سینەما و شانۆی زانستگای ھونەر، بەرھەمھێنەر و دەرھێنەری تەلەڤیزیۆن،
بەرھەمھێنەر و دەرھێنەری بەرنامەکانی سینەمایی "سینەما ٢"، "سینەما ١"
و "سینەما ٤" و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی "بەڵگەفیلمی ٤"، بەڕێوەبەری
نێونەتەوەیی فێستیڤاڵی فیلمی مقاومەت لە ساڵی ١٣٩١ی ھەتاوی رێکەوتی
٢٠١٢ی زایینی و ھاوکاری لەگەڵ زیاتر لە ١٠ فێستیڤاڵ و رووداوی سینەمایی
لە کارنامەیدا ھەیە.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە رۆژانی ٢٨ی
گەلاوێژ تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ی
زایینی لە دوو بەشی "نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"دا لە شاری مێژوویی
ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
-----------------------------------------------------------------------------
بانگەوازی ھەڵبژاردنی
پەیامنێرانی مێرمنداڵی فیستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئیسفەھان.
بانگەوازی ھەڵبژاردنی پەیامنێرانی مێرمنداڵی سی و دووھەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان بڵاو
کرایەوە.
بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و دووھەمین
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، سی و
دووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران، بۆ ئامادەبوونی چالاکانەی مێرمنداڵان بەرنامەگەلێکی تایبەتی
داڕشتووە و ھەوڵ دەدات بۆ ئەوەی کە مێرمنداڵان لەم رووداوە گرینگەدا
بەشدار بکات.
ناساندنی بەھرەکانی ئەم بوارە، کەڵک وەرگرتن لە داھێنەریی منداڵان و
مێرمنداڵان لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ و دروست کردنی بەستێن بۆ قووڵ
بوونەوەی ریشەکانی فەرھەنگی و ھونەری لە نێوان منداڵان و مێرمنداڵان،
لە ئامانجەکانی ھەڵبژاردنی پەیامنێرانی مێرمنداڵە.
ھەر بۆ ئەم مەبەستە، مێرمنداڵانی تەمەن ١٤ تا ١٦ ساڵان دەتوانن لە
رێگای ناونووسی کردن لە ھەواڵدەریی ئیمنا بە ناونیشانی www.imna.ir لەم
بانگەوازەدا بەشداریی بکەن.
ماوە و دەرفەتی خوازیاران بۆ ناونووسی کردن لە بانگەوازی ھەڵبژاردنی
پەیامنێرانی مێرمنداڵی سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان رۆژانی ١٥ تا ١٩ی پووشپەڕی
١٣٩٨ی ھەتاوی رێکەوتی ٦ تا ١٠ی جولای ٢٠١٩ی زایینی ھەتا کاتژمێر ٢٤ی
شەو دیاری کراوە.
بەشداربووان لە دوای ئامادەبوون لە تاقیکردنەوە و ئەنجامدانی دیمانە و
وتووێژ لەگەڵ خۆیان، وەردەگیرێن. خوازیاران دەتوانن زانیاریی زیاتر لە
رێگای پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی +٩٨٣١٣٥٥٤٤١١٢-٨ وەربگرن.
سی و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە بەشەکانی
فیلمی درێژی چیرۆکی، کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمەکانی
ئەنیمەیشێنی درێژ و کورتە فیلمەکانی ئەنیمەیشێن لە رۆژانی ٢٨ی گەلاوێژ
تا ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی ھەتاوی رێکەوتی ١٩ تا ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ی زایینی
لە دوو بەشی "نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"دا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە
وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی زیاتر:
www.en.icff.ir
ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|