په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠

کورتە راپۆرتێک و چەند دەنگوباسێکی دیکەی پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.

 

 

کورتە راپۆرتێک لە ھەواڵنێری فیدراسیۆنەوە لە خێوەتگەی دانکیخ.

خێوەتگەیەکە لە دارستانێکی نزیک شاری دانکیخی فەرەنسا، کە ئەو پەنابەرانەی لێیە بە نیازی پەڕینەوەن لە سنووری فەرەنسا بەرەو بەریتانیا،لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ پەنابەری لێیە لە مناڵ و ژن و پیاو کە پێکھاتوون لە ھەموو تەمەنەکان لەمناڵی تەمەن ١ ساڵ ھەتا پیری ٦٠ ساڵ،ھەروەھا نزیکەی ٢٥ خانەوادەی لێیە نزیکەی ٣٠ مناڵی خوار تەمەن ١٠ ساڵ و نزیکەی ٤٠ ژن و ٧ کەسی بەتەمەن و ئەوی تریان گەنجن،زۆربەی دانیشتوانی ئەم خێوەتگەیە کوردن کە زۆربەشیان ئێرانین،بەشێکی عەرەب و ئەفغانیی و ڤێتنامین، بەھۆی ھاتنی سەرماو سۆڵەو باران و قوڕاوەوە پەنابەران بەشێوەیەکی گشتی لە بارودۆخێکی خراپ وناھەمواردا ژیان بەسەر دەبەن و بەتایبەت مناڵەکان کە لەناو قوڕو باراناوا یاری ئەکەن ،ھەرچەندە لەڕێگەی چەند کەس وگروپێکی ئینسان دۆستی بەریتانی و فەرەنسی و ھۆڵەندییەوە کۆمەکی خەڵکەکە دەکرێن بەڵام ھێشتا مناڵان سەرماو سەختی گوزەران ھیلاک و نەخۆشی خستوون.


ھەر لە ڕێگەی ئەو ھەڵسوراو وە گروپانەوە تاڕادەیەکی کەم کۆمەکی تەندروستی دەکرێن و ئەگەر پێویست بکات ئەبرێن بۆ نەخۆشخانە، پیاوێکی بەتەمەن کە ماوەیەکی زۆربوو لە خێوەتگەکە ژیانی دەکرد و پاش نەخۆش کەوتن و خراپ بوونی باری تەندروستی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی فەرەنساو لە بەرواری ٢٥/١٠/٢٠٢٠بەداخەوە ژیانی لە دەستدا.

شایانی باسە ئەو پەنابەرانەی لەم خێوەتگەیەن بۆ ماوەیەکی درێژ ئەمێننەوە بەھۆکاری خراپی ڕێگەوبان و توندو تۆڵی سنوورەکان لە ڕێی پۆلیسی فەرەنسییەوە کە زۆربەیان پاش مانەوەیان زیاتر لە دوو مانگ لە خێوەتگەکە ئەوکات دەرفەتی پەڕینەوەیان بۆ دروست دەبێت. ڕۆژانە دوو ژەم خواردن دەدرێ بە پەنابەران لەلایەن ئەو ھەڵسوراو وگروپانەوە خێوەت و بەتانی و جل و بەرگ و خواردەمەنی دابەش ئەکرێت بەسەریاندا.

جارجار پۆلیسی فەرەنسی ھەڵمەت دەھێنن و دێنە ناو جەنگەڵەکە و خێوەتەکان ئەدڕێنێت و جێگە لە پەنابەران تێک ئەدرێت و خێزانەکان ئەبەن بۆ ھۆتێل و پێیان ڕادەگەیەنن کە لەو ھۆتێلە بمێننەوە ھەتا کاتی بەڕێکەوتنیان، بەڵام ھەر زوو پەنابەران دەگەڕێنەوە بۆ چادرگاکە بە نیازی ئەوەی گەر لەوێ بن زووتر بگەن بەشوێنی مەبەستی خۆیان.


ئەو ڕێگایانەی لەم کاتەدا پەنابەران پێی ئەپەڕنەوە بریتیە لە ڕێگەی ئاو بەکارھێنانی چووپە بۆ پەڕینەوەیان کە ئەو ڕێگەیە جگە لەوەی ھیجگار مەترسیدارە ولە مەترسی نوقم بوون و خنکان و کارەساتی نەخوازراوبە دوور نیە،بەلام بەداخەوە پەنابەران لەچاوەروانی دەرفەتی پەرینەوەیەن بەو ڕیگا پر ریسک ومەترسیدارە.

شایانی باسە ھەر دۆێنی ٢٧ ئۆکتۆبەر یەختێت کە قاچاخچییەکانی ئەڤغانی بوون بەھۆی بەرزی شەپۆلەوە نقووم بووە کە ھەتا ئێستا ١٨ پەنابەر ڕزگار کراون و ٢ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ خنکاون و ئەگەر ھەیە ژمارەی خنکاوەکان زیاتر بن، لەوبەریشەوە واتا بەریتانیا سەرباری توندکردنەوەی سنورەکان بەھێزی دەریایی وچاودێری وورد بە بەردەوامی ئەگەری گێرانەوەی پەنابەران ھەیە لەکاتی دەستگیرکردنیان بەڵام ھێشتا پەنابەران خۆیان بەدوور ناگرن لێی و پەنابەران خۆیان ئەپلیکەیشنی دەستنیشان کردنی ئاستی شەپۆلی دەریایان لە سەر مۆبایلەکانیان داگرتووە و بەردەوام چاودێری ئەکەن ھەرکات ئاستی شەپۆل نزم بێتەوە داوا لە قاچاخچییەکان دەکەن بیانپەڕێننەوە. بەداخەوە وەک ھەمیشە قاچاغچیەکان ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن ئەو دۆخەناھەموارەی پەنابەرانیان قۆستۆتەوەوبەردەوامن لە بەڕیکردنی پەنابەران و نرخی ڕێگاکە لە ٢٥٠٠ بۆ ٣٥٠٠یۆرۆیە،لەگەل ئەگەری توندکردنەوەوزەحمەتکردنی پەرێنەوەدا نرخەکانیان دەبەنە سەرەوە.


ھەروەھا ڕێگەی شاحینە کەڕێگەیەکی باوی نێوان فەرەنسا وبەریتانیایە کە ئەم ڕێگەیە نرخەکەی لە دەوری ٣٥٠٠ یۆرۆ و بەرەو ژوورە و بەبێ ئاگایی شۆفێرەکە قاچاخچی دەرگای بارھەڵگرەکان دەکاتەوە و پەنابەری تێ ئەکات و دەرگایان لەسەر دائەخات،کە دیسان ئەمەش ڕێگایەکی پر مەترسیە لە رابردودا چەندین تراجدیدیای خنکان وەیان کەوتنەخوارورووداوی نەخوازراوی ڕووبەڕووی پەنابەران بۆتەوەو لەو ڕیگەیەدا ژیانیان لەدەستداوە.


ھەروەھا ڕێگەیەکی تر ھەیە کە ئەم ڕێگەیە کەم کەس ھەیە بتوانێت پێی بڕوات لەبەر بەرزی نرخی پێی دەڵێن ڕێگەی (ئیتتیفاقی) کەگوایە بە زانیاری شۆفێرەکەیە و بەم ڕێگەیە پەنابەر ئاسانتر و گەرەنتی پەڕینەوەی زیاترە کە نرخی نزیکەی ١٢ھەزار یۆرۆیە.

بەم شێوەیە بەھۆی سیاسەتی دژی پەنابەریو بەرتەسکردنەوەو مافی پەنابەری لەم ولاتانە بەبەردەوامی پەنابەران کراونەتە کارتێک یاری بەژیان چارەنوسیان دەکرێت.


٢٨\١٠\٢٠٢٠

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
 

 

٣٢ پەنابەری کورد لە زیندانەوە داوای ھاوکاری دەکەن.


لە نامەیەکدا ۳۲ پەنابەری کورد لە گرتووخانەی دەستبەسەری برۆک ھاوس لە لەندەن کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی ھەوالگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەری عێراقی داوا دەکەن کە "ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران ھاوکاریمان بکەن چونکە ئێمە نامانەوێت دیپۆرت بکرینەوە بۆ ئەو وولاتەی پەنجەمۆرمان ھەیە.."

ھەروەھا دەڵێن"ھەر کەسێکمان کێشەمان ھەبوو کە ئەو ولاتەمان جێھێشتوە وەیان پیا تێپەریووین وە بە ھیچ جۆرێک نامەنەوێت بمانگێرنەوە ئەو وولاتانە..".

لە ئێستادا دەیان پەنابەری کورد لە گرتووخانەکانی بەریتانیا راگیراون بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەو وولاتانەی پەنجەمۆریان ھەیە.زۆربەی ئەو پەنابەرانە ئەوانە کە لە چەند مانگی رابردودا ڕوویان لە بەریتانیا کردوە وە زۆربەیان پەنجەمۆری(ئەڵمانیا،سوید،نەمسا،فەرەنسا،دانیمارک وئیتاڵیایان )ھەیە.


ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


فیدراسیۆن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەوانەی بۆ داوای پەنابەریی ھاتوونەتە بەریتانیا بەردەوامە.


فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی بە مەبەستی پێشکەشکردنی کۆمەک وپشتیوانی پێویست بە پەنابەران وڕینمایان لە پەیوەند بە ژیانی پەنابەری لە بەریتانیا سەردانی ژمارەیەک لە ومیوانخانەکانی لەندەنی کرد کە چەندین پەنابەری کورد و خیزان ومناڵ بۆ ماوەی چەند ھەفتەیە تیاڕاگیراون ، سەرباری لە نزیکەوە ڕینمای وھاوکاریان، ژمارەیەک موبال وسیمکارتی بەسەر پەنابەران دا دابەشکرد تا بتوانن لە پەیوەندی بەردەوام ولەبەردەستبن لەگەل پاریزەرو دەزگا پەیوەندیدارەکان.

 

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە دەریای سپی ناوەڕاستدا.


ھیوا خدر: بە ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠٢٠ لە نزیک کەناری دەریای لیبیادا ( ١٥ ) پەنابەر دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە دەریای سپی ناوەڕستدا ژیانیان لەدەست دا. ژێرئاوکەوتنی بەلەمی پەنابەرەکان لە نزیک کەناری ( سامبراتا ) بووە بە دووری ( ٧٠ )کم لە ڕۆژئاوای شاری تەڕابلوس.


ھەر سەبارەت بەم ڕووداوە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند دووێنێ ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ چەند ماسیگرێک تەرمی ( ٥ ) لەو پەنابەرانەیان دۆزیوەتەوە. لەلایەکی تریشەوە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ڕایگەیاند دوێنێ ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ ( ٧٠ ) پەنابەریان لە ھەمان ناوچە لەبەلەمێکدا دەستگیرکردووە گەڕاندویانەتەوە لیبیا

شایەنی باسە لە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی (معمەر قەزافی ) لەساڵی ٢٠١١ دا کەناراوە دەریاییەکانی لیبیا بۆتە دەروازەیەکی تر بۆ پەڕینەوەی پەنابەران بەرەو ئەورپا کە تەنھا ( ٣٠٠ ) کم دوورە لە کەناراوە دەریاییەکانی ئیتاڵیا.

حکومەتی (ئاشتبونەوەی نیشتمانی لیبیاش - الحکومە الوفاق الوگنی ) ڕایگەیاند ھەفتەی ڕابردوو بەرپرسی پێشووی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا (عەبدولرحمان میلاد)یان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەپەنابەرانەوە.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ئێشکگری لیبیا لە مانگی ینایری ئەم ساڵەوە ( ١٠،٠٠٠ ) دە ھەزار پەنابەریان لە دەریای سپی ناوەڕاست دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا.

 


ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

رزگارکردنی پەنابەران لە دەریای ئیجە لە تورکیا.

ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ لە دوو کاتی جیاوازدا ھەریەک لە ناوچەکانی ( داتشا وە مەرمەریس ) ( ١٩٧ ) سەدوو نەوەت و حەوت پەنابەر لەناو حەوت بەلەمی چووپی فریاگوزاریدا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران کە ئەم پەنابەرانە پێشتر دوای گەیشتنیان بە کەنارە دەریاییەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.

بەرە بەیانی ئەمڕۆش ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢٠ لەناوچە بۆدرووم ھەر سەر بەشاری مۆغەڵا ( ٣٥ ) پەنابەری تر دوای دیپۆرتکردنەوەیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە بۆ سنووری دەریایی تورکیا لە بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران.


ھیوا خدر

ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک