٣٠\٨\٢٠١٤
جەبار
عەزبز:
ئەو
ھەموو نووسینە کە بە ناوی ئەدەبەوە فڕێ دەدرێن پڕن لە بێ
ئەدەبیی گەورە!

دیمانە: بەنگین پیرۆت نوری
جەبار
عەزیز عەبدولڕەحمان لەدایکبووی ١٩٨١ و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا،
ھەرچەند ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانە بەڵام ئەو
زیاتر وەک شاعیر ناسراوە نەک کادیری حزبی.
ئەو شاعیرە تا ئێستا ھیچ کتێبێکی چاپ نەکردووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێ:
بەرھەمێکم ئامادەیە، بەڵام ھەست ئەکەم دۆخی ئێستا بۆ چاپکردنی کتێب بە
تایبەت شیعر باش نییە.
بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی نێوخۆی و دەرەکیش جەباری شاعیر دەڵێ:
تا ئێستا زۆر موھتەم
نەبووم بە بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵەکان، تێبینی خۆمم ھەیە لەسەر
ڤیستیڤاڵەکان، ئەوەی بەشداربووبم تا ئێستا چوارەمین ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ
بوو لە رانیە، ھەروەھا بەشداری ڤیستیڤاڵی یەکەمی شارەزووریشم کردوە.
تایبەتمەندیی بیروڕایەکانی، ئەم دیمانەیەی لێکەوتەوە.
پ/١- شیعر وەڵامی پرسیارەکانی فەلسەفە دەداتەوە؟
وه‌ڵام: یه‌كێك له‌بیریاره‌كان ده‌ڵی"هه‌ركاتێك
به دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ گه‌یشتبم، پێش من شاعیرێك ده‌ركی پێكردووه"
هه‌وه‌ها ئه‌رستۆ پێی وایه شیعر به‌شێكه له فه‌لسه‌فه, هه‌تا نیچه‌ی
فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی, یه‌كێك له شاكاره‌كانی كه‌باسی ژیانی خۆیه‌تی
به‌شعر نوسیویه‌تی، ده‌یان نمونه‌ی ترمان هه‌ن له مێژووی ئه‌ده‌بیات و
فكردا، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو, پێكداچونێكی قوڵ ده‌بینین له نێوان
شیعر و فه‌لسه‌فه‌دا، هه‌ر خودی فه‌لسه‌فه به‌تایبه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی
كلاسیك به‌شێكی زۆری به شیعر ده‌ربڕدراوه، ئه‌وه جگه له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی
له بابه‌تی ره‌وانبێژی و هزر و جوانناسیدا كه فه‌لسه‌فه و شیعر پێكه‌وه
گرێده‌داته‌وه. به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانی شیعر بۆ پرسه فه‌لسه‌فیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی
زمانی شیعریه‌تدایه، ده‌وردراوی فه‌نتازیاو خه‌یاڵێكه كه له خه‌یاڵی
شاعیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و شیعر ده‌یخوازێت.
پ/٢- بێگومان شیعر شاعیر دەینوسێ ، دوای نوسینی
، ئایا شیعرەکە لە شاعیر نزیک ترە یان لە خوێنەر ، ئەگەر پرسیارەکە
بەجۆرێکی تر بکەین ئەوەیە ئایا شیعر بەخوێنەری چاک شیعرە یان شیعرەکە
خۆی شیعرێکی چاکە؟
وەڵام: من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه
كه شیعر پڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو زاتیه، شیعری هه‌ر شاعیرێك به‌شێكه له
شاعیر خۆی، ئه‌وه‌ی نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر یان وه‌رگر دروست
ده‌كات چیه‌تی شیعره‌كه‌یه له رووی زمان و فكر و خه‌یاڵ
دونیابینی.سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شیعر به‌خوێنه‌ری چاك شیعره یان
شیعره‌كه خۆی شیعری چاكه، بێگومان شیعری باش و خراپ له‌سه‌ر
دونیابینی خوێنه‌ر هه‌ڵناسه‌نگێندرێت، (ئه‌وه‌نا خوێنه‌ر هیچ گرنگیه‌كی
نه‌بێت) شیعری باش و خراپ به‌ستراوه‌ته‌وه به مه‌عریفه و دونیابینی
شاعیره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به زمان و مه‌نهه‌جیه‌تی ئه‌ده‌بی
نوسه‌ره‌كه‌یه‌وه.
پ/٣- دەڵێن لاواز بوونی پێگەی شیعر نەبوونی خوێنەری جدیە ، پێت وایە
ھۆکارەکەی شاعیرە یان خوێنەری شیعرمان نیە ، تۆ بڵێیی نەبوونی خوێنەر
دەقی شیعری لاواز بکات؟
وەڵام: بێگومان خوێنه‌ری جدی كاریگه‌ری
به‌سه‌ر هه‌یبه‌تی شیعره‌وه هه‌یه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من پێم
وانیه پیگه‌ی شیعر لاواز بووبێت، ئێستاش خوێنه‌ری جدی زۆره، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵی ده‌رگیرین ته‌كنه‌لۆجیایه ئه‌و هه‌موو نوسینه‌یه
كه‌به‌ناوی ئه‌ده‌به‌وه فڕێده‌درێن و پڕن له‌بێ ئه‌ده‌بی گه‌وره! هه‌روه‌ها
لێك جیابونه‌وه‌ی ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب له یه‌كتری، پێشتر شیعر جێگای
زۆربه‌ی ژانره‌كانی تری گرتبۆوه، به‌ڵام له ئێستادا كۆی ژانره‌كان له
شیعر له چیرۆك له رۆمان و به‌شه‌كانی تری ئه‌ده‌ب ڕێڕه‌وی خۆیان وه‌رگرتووه
و هه‌ربه‌شه‌شیان خوێنه‌ری خۆی هه‌یه. خاڵێكی تر ئه‌و كێشانه‌ی كه
مرۆڤی مۆدێرن به‌گشتی به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌یه و وایكردوه ئه‌ده‌ب
به‌گشتی ببێته شتێكی لاوه‌كی و په‌راوێز له ژیانی گشتیدا.
پ/٤- دەگوترێ شیعر چێژی جارانی نەماوە ؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له شیعردا
زیاتر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ چێژه، شاعیر چه‌ند ده‌توانێ به ڕه‌وانی
وێنه و ئه‌دگاری وا بنه‌خشێنێ كه خوێنه‌ر له ئاستیدا رابگرێت. هه‌ركاتێك
نوسه‌ر ئه‌م چێژه‌ی له‌ژێرباری فكر و ئامانجی تێكسدا بزركرد مه‌ودایی
نێوان ده‌ق و وه‌رگر فراوانده‌بێت.
پ/٥- شیعری گەنجەکانمان لاوازە یان لەدەربڕیندا بە پەلەن؟
وه‌ڵام: ئێمه ناشێ هه‌موو نوسینێك له‌خانه‌ی
شیعردا پۆلێن بكه‌ین، ئه‌مڕۆ له‌هه‌موشت زیاتر قسه به‌ناوی شیعره‌وه
فڕی ده‌درێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی جدی زۆرن و دونیایه‌ك شتی
جوانمان هه‌یه، كه‌مایه‌ی لێوردبونه‌وه‌ن، به‌شێكیشی په‌یوه‌سته به‌و
غه‌دره‌ی كه‌به‌شێك له نه‌وه‌ی رابردوو له شیعری گه‌نجه‌كانی ده‌كه‌ن
له ئێستادا.
پ/٦- ھەرچەند پایز وەرزێکی جوان و دڵگیرە ، بەڵام لەشیعری ئێمەدا پایز
و غەم ھەمیشە وەکو دوو عاشقی دۆراو دەردەکەون ، بەبڕوای تۆ لێک چونێک
لەنێوان دۆڕان و وەریندا ھەیە؟
وه‌ڵام: پایز حوزێنیك وجوانیه‌كی تایبه‌تی
هه‌یه، هه‌ر خودی پایز خۆی تابلۆیه‌كه پڕه له‌شیعریه‌ت، ئه‌م به‌راورده‌ش
زیاتر درێژكراوه‌ی ئه‌ده‌بی كلاسیك و رۆمانتیكه بۆ ناو ئه‌ده‌بی نوێش،
ئه‌مه ته‌نها له ئه‌ده‌بی ئێمه‌شدا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه. مه‌رجیش
نیه عه‌شق هه‌میشه مانای دۆڕان و شكست بێت، نه وه‌رینیش به‌ومانا
شیعریه‌ی كه ئێمه به‌رگی به‌ردا ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ستی به‌شكسته‌وه
هه‌بێت.
پ/٧- بیستومە دەڵێن تا خۆشەویستی ھەبێ نوسینی شیعریش بەردەوامە ، ئایا
کاڵ بوونەوە یان نەمانی خۆشەویستی پێوەرە بۆ نەنوسینی شیعر؟
وه‌ڵام: خۆشه‌ویستی ڕه‌واج و ئیحساسێكی
تایبه‌ت ده‌به‌خشێته هه‌موو ده‌قه‌ێكی ئه‌ده‌بی، شیعر دونیایه‌كی
ناسكه و قوڵای له ناو خۆشه‌ویستیدایه، مرۆڤ كه خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ی
نه‌بێت توانایی نوسینیشی سنوردارده‌بێت، به‌ڵام شیعر ته‌نها ئیحساسی
رووت نیه، شیعر ده‌رگایه‌كیشه به‌سه‌ر فكر و بۆچونی شاعیردا بۆسه زه‌خیره‌ی
مه‌عریفی نوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌به‌رهه‌م هێنانی ده‌قێكی
جوان‌دا ده‌كات، ته‌نها هه‌ست نیه، به‌ڵكو نه‌ستیشه..
پ/٨- شیعری زۆربەی شاعیران پڕیەتی لە یادەوەری ڕابردوو ، ئەو جۆرە
دەقانە ئێستا ، و بۆ داھاتو وەک ڕابردوو دەمێننەوە؟
وه‌ڵام: هه‌موو نوسینێك ڕه‌گێكی له
ڕابردوودایه، هیچ ده‌قێكی ئه‌ده‌بی فكری هه‌تا زانستیش نیه ته‌نها به
گوزارشتی ئێستا نوسرابێت، به‌ڵام ده‌شێ ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌شیعردا
زیاتر بێت، چونكه شیعر نوسینه‌وه‌یه‌كی خودیه، ئه‌وه‌ی نه‌مری به ده‌قێك
ده‌به‌خشێت ئه‌وه نیه چه‌ند له ڕابردوودایه، به‌ڵكو ڕاستگۆی و په‌یام
و جوانی زمانه، ئه‌و گوزارشته‌یه كه بۆ ئێستا و ئاینده‌ش چی له ناو
دێڕه‌كانیدا شاردۆته‌وه..
نمونەیەک لە شیعری شاعیر:
با
دراوسێكه‌م سۆزانیه‌ك بێت.
كه مردم،
له نزیك ئه‌و هاوڕێیانه بمنێژن،
كه كتێب شه‌هیدی كردن!
ئه گه‌ر گۆڕی ئه‌وان ناونیشانێكی نه‌بوو،
با گۆڕه‌كه‌م دراوسێی گۆڕی سۆفیه‌ك بێت..،
كه ماڵی پڕ له زیكری سۆفیه‌ك په‌یدا نه‌بوو،
بمبه‌نه ته‌نیشت گۆڕی ئه‌و ژنانه‌ی،
كه له تۆڵه‌ی شه‌ره‌ف شه‌هید بوون..!
تا پاكیزه‌یان بكه‌م به چیرۆك..،
من له‌سه‌رگوزشته‌ی خه‌یاڵی ئه‌وان تێده‌گه‌م !
با دراوسێی ژنێكی سۆزانی بم،
كه ناونیشانی سه‌ر گۆڕه‌كه‌شی دیار نه‌بێت،
ژنێك، كه له ژیاندا سێبه‌ره‌كه‌شی مۆته‌كه‌یه‌كی مه‌زن بوو.
پێم خۆشه دراوسێی كچێكی عاشقی دڵشكاوبم
تا ئه‌به‌د شیعری بۆ بخوێنمه‌وه،
تا ئه‌به‌د دڵی بده‌مه‌وه..!
كه مردم، پێم خۆشه دراوسێكانم هه‌موو بناسم
قسه‌یه‌كمان هه‌بێت بۆ یه‌كتری بكه‌ین..!
حیكایه‌ته‌كانی یه‌كتری ته‌واوكه‌ین..،
تكایه له گۆڕی موجاهیده‌كانم دوورخه‌نه‌وه
ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خودادا، بڕوایان به كوشتنی مرۆڤ هه‌بوو
ئه‌وانه‌ی له پێناو به‌هه‌شتی خه‌یاڵدا،
بڕوایان به دۆزه‌خی دونیا هه‌بوو..!
ترسنۆك نیم، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وان له‌وێش ده‌م كوژنه‌وه..!
من تاقه‌تی زمانی زكری ئه‌وانم نیه و
ئه‌وانیش جورئه‌تی، تێفكرین له گومانی من ناكه‌ن!!
چوارقوڕنە
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|