٢٧\٩\٢٠١٠
جێبه‌جێکردنی
سیاسه‌ته‌کانی به‌عس به شێوازێکی‌تر.

مه‌هاباد کوردی
لای که‌سمان شارراوه نییه که دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست
له عێراقدا، سه‌رانی کورد و هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری باشوور، هه‌میشه
باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که جارێکی دیکه سیاسه‌ته‌کانی به‌عس به‌رامبه‌ر
به کورد و کوردستان دووباره نابنه‌وه. لێ وه‌ک بینیمان و ڕۆژانه‌ش
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌ندێ ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌وان خۆیان ده‌خوێنینه‌وه
که هه‌ر بۆ نموونه، له جه‌له‌ولا و خورماتوو و قه‌ره‌ته‌په و سه‌عدیه
و که‌رکووک و ئێره و ئه‌وێی کوردستان، هێشتا خه‌ڵکی کورد دووچاری ڕاوه‌دوونان
و ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین و نان لێ بڕین و له ماڵ وه‌ده‌رنان و به‌ڵکو
کوشتن و له‌ناوبردنیش ده‌بنه‌وه. گه‌لێ جاریش هه‌ر له‌و دیدار و
چاوپێکه‌وتن و به‌دواداچوونه ته‌له‌فزیۆنی و ناته‌له‌فزیۆنییانه‌دا،
که له‌گه‌ڵ کوردانی نیشته‌جێی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ئه‌نجام ده‌درێن، به
ڕاشکاوی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه کوردستانییانه گله‌یی و گازانده له ده‌سه‌ڵات
و حکوومه‌تی کوردی و عێراقیش ده‌که‌ن له‌مه‌ڕ بایه‌خ نه‌دان به‌و
شوێنانه له زۆر ڕووه‌وه. ئه‌م ڕه‌خنانه بواری خزمه‌تگوزاری و په‌روه‌رده
و نه‌بوونی کار و ئاسایش و شتی دیکه‌ش ده‌گرنه‌وه. جێی داخه کورد له‌و
ده‌ڤه‌رانه به جاران ناچارن یانیش ناچار کراون، له‌به‌ر گه‌لێ هۆ، ته‌نانه‌ت
زێدی باب و باپیرانی خۆشیان به‌جێ بهێڵن و ڕوو له شاره‌کانی تری
کوردستان بکه‌ن. له کاتی ئێستادا به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی دیاده‌یه‌کی
وه‌ها خه‌ته‌رناک و مه‌ترسیهێنه‌ر بۆ سه‌ر پاشه‌ڕۆژی کورد شاری
خورماتووی بووکی حه‌مرینی گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها له جه‌له‌ولا، هه‌ر
به قسه‌ی ڕاگه‌یاندنی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له باشوور، به‌لانی که‌مه‌وه
350 خێزان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێ که ده‌بێ ماڵه‌کانیان چۆڵ
بکه‌ن. دیاره له شوێنی ئه‌وانیشدا عه‌ره‌بی به‌عسی و شۆڤێنی بێنه سه‌ر
ماڵه‌کانیان و داگیریان بکه‌ن. ئه‌مه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می به‌عس و
سه‌ددام حوسێنی گۆڕبه‌گۆڕدا بقه‌ومایه، ڕه‌نگه لێکدانه‌وه‌یه‌کی تری
بۆ بکرایه، به‌ڵام که ئێستا و له‌پاش نه‌مانی ئه‌و ڕژێمه بۆگه‌نه
کارێکی وا ڕوو ده‌دات، مرۆڤ به سه‌دان پرسیاری جۆراوجۆری لا دروست ده‌بێت.
ئه‌رێ به‌ڕاست سه‌رانی کورد و سه‌رکۆمار و ئه‌ندامه کورده‌کانی په‌رله‌مانی
عێراقی نه‌فره‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له باشووری کوردستان تا چه‌ند
ده‌توانن ڕێگر بن له به‌رده‌م ئه‌م کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییانه، که
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ شێوازێکی نوێی سیاسه‌ته‌کانی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕن؟!
له شارێکی وه‌ک خورماتووی کوردستان که خه‌ڵکی کورد به نوێژی نیوه‌ڕۆ،
جا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێ، ناچار بکرێن خانووه‌کانیان بفرۆشن و به‌ره‌و
شار و ده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان بار بکه‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێکی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌وره نه‌بێ داخوا چ ناوێکی دیکه‌ی لێ ده‌نرێ؟!
عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی ئه‌و شاره ناوهاتووه‌ش که پشتیان به شیعه
به‌ناو دۆسته‌کانی کورده‌وه قایمه، خۆشی و هه‌له‌که‌سه‌مایانه و
خانوو له دوای خانووی کوردان ده‌کڕن و ده‌یانکه‌ن به موڵک و ماڵی
خۆشیان! تۆ بڵێی سه‌رکرده‌کانی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا چاویان ئه‌م
هه‌موو هه‌ڕه‌شه و پێشێلکردن و بنپێکردنانه‌ی مافه ڕه‌واکانی کورد و
ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر وڵاتی کوردان نه‌بینن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌یانبینن
و شتێکیشیان له ده‌ست دێ، بۆچی وه‌ها به جارێک قوڕقه‌پیان کردووه و
له‌سه‌ریان هه‌ڵناده‌نێ؟!
ئه‌مرۆ کورد له هه‌ندێ ده‌ڤه‌ری گرنگ و زۆر ستراتیژی باشووری
کورستان‌دا له به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکه‌ران و
شۆڤێنیستاندایه. خه‌ڵکی کوردنشینی ئه‌و ناوچه کوردستانییه ڕه‌سه‌نانه
که به هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفاکراویان داوه، پێویسته به پێوه‌رێکی
تا بڵێی کوردستانی و نه‌ته‌وه‌ییانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌کدا بکرێ و به
هه‌موو شێوه‌یه‌کیش داکۆکی‌یان لێ بکرێ و خزمه‌تیان پێشکه‌ش بکرێ.
کارێکی وا هه‌ر به‌ته‌نێ ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو ناگرێته‌وه. له سه‌رتاسه‌ری
ئه‌و شوێن و ده‌ڤه‌ره کوردستانییانه‌ی که هێشتا له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه
له‌بن ده‌ستی حکوومه‌تی شه‌ل و سه‌قه‌تی به‌غدا دان، دانیشتووانه به‌ڕه‌گه‌ز
کورده‌کان دووچاری گه‌لێ جۆری ناهه‌قی و زۆرلێکردن و گێچه‌ڵ پێکردن و
سیاسه‌تی نوێی به عه‌ره‌باندن و دوا جاریش کۆچ پێکردن هاتوون و دێن.
بیرکردنه‌وه له‌م کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییانه و پێش پێگرتنیان، ده‌بێ
به ئه‌رکی یه‌که‌می سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له باشوور
بژمێردرێت. ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌تی کوردی زۆر پێویسته له‌م بواره‌دا به
کرده‌وه هه‌نگاو بنێن نه‌وه‌ک به قسه و نواندنی فشه‌هه‌ڵوێست.
27\9\2010 -
ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|