٤\٨\٢٠١٥
جه‌عفه‌ر ئاغا.

کەبیر شەمسەدینی
سۆفی مینه‌ی بابم پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و مه‌ڕداری
دێی بوو. مێگه‌لی گه‌وره‌ی هه‌بوو و گه‌رمێن و کوێستانی پێده‌کرد. به‌هاران
ده‌چووینه کوێستانی مایین بڵاغ و جێ هه‌وارمان له‌وێ بوو. هه‌موو ساڵێ
ده‌گه‌ڵ کاک جه‌عفه‌ری دراوسێمان (خه‌ڵکی دێی به دزیی پێیان ده‌گوت جه‌عفه‌ره
مشکه) ده‌بووینه ئاوماڵ.
له په‌نجاکاندا لێمان ناو وه‌ک جاران تێهه‌ڵبووین به‌ره‌و هه‌واری
خۆمان و چادر و چیغمان دابه‌ست و له‌سه‌ر ره‌وتی ساڵان دامه‌زراین.
کابرایێکی هه‌وشاریی له‌وبه‌ری ئێمه‌وه هه‌ڵیدابوو، نێوی که‌ڕه‌معه‌لی
بوو. پیاوێکی به شان و باهۆ و تا ده‌ست هه‌ڵێنی که‌ڵه‌گه‌ت، سمێڵی وه‌ک
دمی خه‌نجه‌رێ به بن گوێیدا تێپه‌ڕیبوون. پیاوی چاک بوو به‌ڵام زوو ده‌رهه‌ڵده‌بوو
و حیچیشی ده دڵدا نه‌ده‌ما.
رۆژێکی لای ئێوارێ که‌ڕه‌معه‌لی وه‌ک تێزه‌ی تفه‌نگێ به‌ده‌م تاوڵی
ئێمه‌دا ده‌هاته خوارێ و به‌ره‌و هۆبه‌ی دراوسێیەکه‌ی خواروومان ده‌چوو.
گۆپاڵێکی به ده‌سته‌وه و وه‌ک هه‌وری به‌هارێ ده‌یشریخاند. وه‌کی
گوێم له قسه‌کانی بوو، ده‌یگوت: "ئه‌م ساحیو مردیه‌له‌ی کردێسه مه‌ڕتای
ئێمه وا ئه‌زانێ بێ خاوه‌نه، بێسه بزانه چه‌ی پێئه‌که‌م." تێیگه‌یشتم
دراوسێیەکە‌ی خواروومان مێگه‌لی بردۆته شینکه‌ی وی و زیانی لێکردوه.
بابم زۆرم لێ دوورنه‌بوو هه‌رای کرد:"رۆڵه عه‌لی دا ده‌گه‌ڵ وسێنی هه‌ڵێن
بیهێننه تاوڵێ با تووشی شه‌ڕێ نه‌یه‌ن عه‌یبه، بزانین به جۆرێک خاوی
ناکه‌ینه‌وه." به هه‌ردووکمان پێشمان لێگرت و به راکێش راکێش و
ناکرێ و نابێ هێنامانه تاوڵێ و داماننیشاند و که‌مێکمان دڵخۆشیی داوه.
وسێن له من چکۆڵه‌تره، زۆریش شۆخی بازه. به که‌ڕه‌معه‌لی گوت: "براله
حه‌وسه‌له‌ت بێ ئه‌وه چاییه‌که‌ی وه‌سه‌ر ده‌نێم و هه‌ر ئێستاش جه‌عفه‌ر
ئاغا له خه‌وێ هه‌ڵده‌ستێ و هه‌قه‌که‌ت چ بێ بۆتی ده‌ستێنێ،له خۆڕا
بۆ خۆت ناڕه‌حه‌ت ده‌که‌ی ئێمه دراوسێین.".
به قسه‌ی وسێنی، که‌ڕه‌معه‌لی چاوێکی به ده‌وروبه‌ری ژوورێ‌دا گێڕا و
له‌و که‌په‌نکه‌ی که له سووچی تاوڵێ ڕاخرابوو و وێده‌چوو که‌سێکی ده‌بن
دابێ زیاتر، حیچی وه‌به‌ر چاونه‌هات. به‌ڵام که‌مێک پشووی هاته‌وه سه‌ره‌خۆ
و دیاربوو ده بیری خۆیدا،جه‌عفه‌ر ئاغای به پیاوێکی تایبه‌ت ده‌هاته
به‌ر زه‌ین و دڵی پێی گه‌رم بوو. نیو کاژێریک پێچوو و سه‌رو چاییه‌کمان
خوارده‌وه، که‌ڕه‌معه‌لی هه‌ر چاوه‌چاوی بوو، دیاربوو له ئاغای ده‌گه‌ڕا.
وسێن زوو تێی گه‌یشت و هه‌ڵیدایه: "ئه‌وشۆ جه‌عفه‌ر ئاغا له لای مه‌ڕی
بووه و زۆر شه‌که‌ته و ده‌بێ لێمان ببووری که‌مێک مه‌حته‌ل ده‌بێ."
به‌و قسه‌یه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دی ئاغای له لا زل بوو و به ئه‌رخه‌یانیه‌وه
وتی: "تکایه، قه‌ی چه ئه‌کا، هامه خزمه‌ت.".
به ده‌نگه‌ده‌نگی ئێمه، که‌په‌نکه‌که وه‌جووڵه که‌وت. یه‌کێک سه‌ری
هه‌ڵێنا، باڵای هه‌ر نیو گه‌ز ده‌بوو،یه‌کی نابووته‌ی سه‌رئاڵۆزی ریوه‌ڵه.
که‌ڕه‌معه‌لی وه‌بن هه‌نگڵی دابا، رۆژه رێیه‌ک هه‌ر داینه‌ده‌نا.
کاتێک بۆی ده‌رکه‌وت ئه‌و جه‌عفه‌ر ئاغایه‌ی پشتی پێی گه‌رم بوو ئه‌وه‌یه!!
چه‌قۆت لێدابا خوێنی نه‌ده‌هات. هه‌ر له جێی خۆی هه‌ستا و لوور بووه
که‌وشه‌کانی و ده‌ستی دا گۆپاڵه‌که‌ی و گوتی: "جافراغا.. جافراغا..
جافراغا ئامه‌سه؟؟ رووی خۆیشم و باوه‌یشم ره‌ش وێ بێڵم ئا ئه‌مه هه‌ق
من بسێنێ. ئا ئه‌م هه‌قمه هه‌ر وه گووی گه‌ماڵه‌که، گه‌ره‌کم نییه."
لێیدا و رۆیی، به‌ره‌و تاوڵی خۆیان تێهه‌ڵبۆوه و له‌به‌ر خۆیه‌وه هه‌ر
ده‌یگوت: "جافراغا!!! جافراغا!!!" ئێمه‌ش نه‌مانده‌زانی به که‌ڕه‌معه‌لی
پێبکه‌نین یا به جه‌عفه‌ر ئاغای که له که‌په‌نکێ دا دانیشتبوو و
ئاگای له مه‌عبوودی بێ زه‌واڵ نه‌بوو و خه‌واڵوو به چاوێکی قیچاوه‌وه،
سڕ ده ئێمه رامابوو بزانێ ئه‌و فڵق وهۆڕه‌مان له چیه و که‌ڕه‌معه‌لی
بۆ له‌وێ بووه.
uloush@gmail.com
|