١٦\٤\٢٠١٢
چێژی شیعر له ئه‌فراندنه‌که‌یدایه.

ئه‌ڵماس مسته‌فا
چێژی شیعر له وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشت و ئافهرینانهدا نییه که
خه‌ڵکی ده‌ریده‌بڕن به‌ڵکو هه‌ڵسووڕان و به‌گه‌ڕکه‌وتنی شیعر بۆ
شاعیره‌که‌یه که تام و چێژه، چێژی هۆنراوه‌ش له
ئه‌فراندنه‌که‌یدایه.
خۆزگه شیعر له پاڵاوتی میعر جیا بکرایه‌ته‌وه.. خوێنه‌ریش هه‌ستیارانه‌تر
بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی نووسین و بابه‌ته‌کان هه‌ڵسه‌نگاندایه
دوور له وشه‌ی بریقه‌دار و بێ سه‌روبه‌ریی نووسین واتا وه‌ستایی له
ریزکردنی وشه و رووح کردن به به‌ر وشه‌دا، زۆر نووسین هه‌یه به
داخه‌وه که ته‌نیا وشه‌یه و ریزکراوه هێشتا هیچ واتا و هه‌ستێک نه‌خراوه‌ته
ناو دێری نووسینه‌که‌وه نووسه‌ره‌که‌ش له لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه
نازناوی شاعیری به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنن و ئه‌یکه‌ن به شاعیر، خۆزگه
نالی و وه‌فایی و مه‌حوی زیندوو بوونایه‌ته‌وه و خامه و نووسینه‌کانیان
لێبسهندنایهوه و له‌گه‌ڵ هه‌ستیاندا به‌ره‌و ماڵه‌کانی خۆیان به‌ڕێیان
کردنایه.
مرۆڤ گرنگ نییه چی ئه‌کا و چۆن بیر ئه‌کاته‌وه.. گرنگ ئه‌وه‌یه له
را و ده‌ربریندا راستگۆیانه بدوێ و بۆچوونی خۆی له ئاست مرۆڤایه‌تییدا
رۆشن بکاته‌وه چونکه هه‌ر بۆچوونێکی هه‌ڵه ئه‌بێته هۆی له‌ناوچوونی
یه‌ک یه‌که‌ی خانه‌کانی زانست که ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌ردێکی کوشنده
بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو..
نووسینی شیعر واتا به‌هره که ده‌بێ شاعیر به ماندووبوونی خۆی په‌روه‌رده‌ی
بکا، تۆلستۆی ئه‌ڵێ هه‌ر کاتی من به‌هره‌ی نووسینم بۆ هاتوه هێنده‌ی
کۆمایهکم ماوه‌ته‌وه، چیخۆفیش که ده‌ستی به نووسین کردوه به
ئۆلگای عاشقی وتوه نازانم ئۆلگا ئه‌و هه‌سته چییه بۆم یه‌ت سه‌راپا
جه‌سته‌م ئه‌بێ به پێنووس و وشه‌م لێ ئه‌رژێ، سوقراتیش کاتیک رۆیشتوه
بۆ لای شاعیره‌کان پێی وابووه که ئه‌وان له سوقرات دانا ترن، به‌ڵام
ئه‌و کاته ئه‌ویش زانی که شاعیره‌کان به هۆی داناییانهوه شیعر
نانووسن، به‌ڵکو به هۆی چه‌شنه سرووشێکی بلیمهتانهوهیه.
شیعر ئه‌و مه‌له‌کوته مه‌زنه‌یه که له غه‌یبه‌وه ئه‌سپ سوارێک به
سواری بوراقه‌وه دێت و سه‌راپای هه‌ستی مرۆڤه‌که ئه‌پشکنێ.. ئه‌و
خۆی ده‌ستی ئه‌گرێ و ئه‌ڵێ بنووسه چونکه ئه‌و کاته شاعیر هه‌ست به
بوونی خۆی ناکا تا له گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ مه‌له‌کوتی غه‌یب ئه‌بیته‌وه،
ئه‌رستۆ ئه‌ڵێ ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تیی شیعر بریتییه له ئه‌ندێشه، زه‌رده‌شتیش
ئه‌ڵێ له پشته‌وه‌ی بیر و هه‌سته‌کان فه‌رمانده‌رێکی به‌هێز وه‌ستاوه.
که‌واته ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که شاعیربوون به‌هره‌یه
به‌ڵام به‌هره‌ش به بێ کۆشش و خۆهۆشیارکردنهوه وه‌ده‌ست نایێ..
چێژی شیعریش هه‌ر له ئه‌فراندنه‌که‌یدایه، له‌به‌رئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی
هه‌زاران په‌رتووک ناتوانێ دێره شیعرێکت پێ بنووسێ ئه‌گه‌ر به‌هره‌ی
شیعرییت له‌خۆتدا په‌روه‌رده نه‌کردبێ یاخود خۆڕسکانه
له ناو گیانتدا نهڕوابێ.
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|