په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٣\٢٠٢١

جـەژنی نـەورۆز و سـاڵی نـوێی کوردی ٢٧٢١ پـیرۆز بێ.


رەزا ساڵح        

 
بە بۆنـەی هـاتنی جـەژنی نـەورۆزی پیـرۆز و ساڵی نـوێی کوردی (٢٧٢١) جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایەکی کوردستان پەروەر دەکەین لە کوردسـتان بن یا لە هـەر شـوێنـێکی هـەنـدەرابن.. نـەورۆز پیـرۆزتـرین و دێـرنیـترین شاجـەژنی نەتـەوەیی کـوردە. کـۆنترین جەژنی مـرۆڤـیشە لەسەر زەویدا. نەورۆز سیمبولی برایەتی و تەبایی و یەکگرتن و ئاشتی و لێبووردن و ئاشتبوونەوە و گەردن ئازادییە. جەژنی بەهار و گوڵ و گوڵزار و ژیانەوەی سـرورشت و خـۆشی و هـاتە. جـەژنی نـەورۆز هـانـدەرمانە بۆ سووربـوون و نەسـرەوتـن و درێـژەدان بە خـەبـات و تێکـۆشـان لە پێـناوی ئـازادیی کـورد و رزگـارکـردنی کوردســتان لە داگیرکەرانی دڕنـدە و رەگـەزپەرست. کـردنەوەی ئاگری نەورۆز پەیامێکە بۆ داگیرکەرانی کوردسـتان کە خەیـاڵیان خاوە بتوانن گڕ و کڵپەی کوردایەتی و کوردستان پەروەری لە دڵ و هۆشی کورد دابمرکێنن یا بتـوانن ناسـنامەی نەتـەوەیی کورد بسـڕنەوە.


هـیوادارین نەورۆزی ئەمساڵمان، نـەورۆزی یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بێت. نەورۆزی شکستهێنانی هەموو پیلان و نیازە گڵاو و قێزەوەنەکانی داگیرکەران و نەیارانی کورد و کوردستان بێت. نـەورۆزی زاڵـبوون بێت بەسەر کۆرۆنا و سـتەم و زۆرداری و هـەژاری و نەهـامەتییەکانی گەلی خـۆڕاگـری کوردمـان.

پیرۆزبایی تایبەتی جەژنی نەورۆز. بۆ سەرجەم خانەوادەی شەهیدانی کورد و کوردسـتان. خانەوادەکـانی ئەنـفالکـراوان و کیـمیاباران و خوشـک و برایـانی ئێـزیدیمان کە بێسەر و شوێنکراوی دەستی داعشی تیرۆریستن. بۆ خوشک و برایـانی خۆڕاگری کوردمان لە شاری عـەفـرین و کەرکووک و هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی تری کوردستان. پیـرۆزبـایی تایبەتیمان بۆ هەمـوو خـوشک و بـرایانی پێشـمەرگە و گەریـلا و شەڕڤـانانی پاڵـەوان و کۆڵنـەدەر و خۆڕاگر و بەجـەرگەکـانمان. کە گـەورەتـرین داسـتانی سەرکـەوتنیـان بە سـەر داعـش و داگیرکەرانی کوردستاندا تۆمارکردن و بوونەتە هـێمای قارەمانێتی لە جیهـان.

 

دڵنیابن سەرکەوتن بۆ گەلی کوردمانە، ملکەچیش بۆ داگیرکەرانی کوردستانە.
دووبـارە نـەورۆز و ساڵی نـوێی کوردی لە هەموو کوردستانییەک پیرۆزبێت.
هەمـوو رۆژێکتـان هـەر نـەورۆز و جـەژن و خۆشی شادی و کامەرانی بێت.


١٧\٣\٢٠٢١ - نەرویـج

 

هۆنراوەیەک بۆ منداڵان:

    نـەورۆز و بەهـار.
وا نــــــەورۆز و بـەهــــــارە
وەرزی گــوڵ و گـوڵــــــزارە
  *   *   *
ســەری ســاڵی کـوردیــــــیـە
جـەژنی خـۆشی و شـــادیـیـە
  *   *   *
سـروشت جـوان و رەنگـیـنە
تـیـشـکی خــۆری زێــــڕیـنـە
  *   *   *
زەوی ســەوزی پـۆشـــــیـوە
ئــــاوی روونـی نـۆشــــــیـوە
  *   *   *
نــێرگـزیـش سـیـمبـولـمـــانـە
شــــاگـوڵی کـوردســـــــتـانـە
  *   *   *
کـوردســـتانـە بـەهـەشـــــتـە
شوێنی سەیـران و گەشــــتـە.

 

٢٠٢٠ - نەرویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک