جەژن و جەژنانەی من...
د . بهیاد یهحیا
کە ئەڵێن ئەمڕۆ ڕۆژی جەژنە خۆشی و شادی ئەبارێت بەڕێژنە
هەموو لایەک بەتاسەوەو بەدڵی خۆش دێن و دەچن بێ خەم وەک گوڵی گەش
کەچی لای من ڕۆژی خەم وهەڵوەرینە ڕۆژی فیراق و بێ کەسی و شینە
ئەو ڕۆژە جەژنم بوو کە تۆم تیا ناسی ئاواتەکانم بەباڵای بەرزی تۆداهەڵواسی
جەژنانەی من هەر ئەوە بوو کە پێت ووتم هۆگری تۆم ئەوکات پشکوت یەکەم خونچە لە ناو باخی ئارەزووم
ئێستاش کە تۆ نیت و من بێ تۆم، کەی من ئەوەم جەژنە کە ژوانی تۆم مسۆگەر بێت شەویش بێت ئەو شەوەم جەژنە
موبارەک بادی جەژنم لێمەکەن جەژنی من ڕۆیشت لەگەڵ دوا ووتەی ماڵئاوایی گوڵم مەلی من نیشت ...
7-10-2007 سەروچاوە
|