|
٣٠\١١\٢٠٢٥
چێژوەرگرتن لە
کوشتنی مرۆڤ!

شوان سدیق
دەوڵەمەندەکانی ڕۆژئاوا بۆ چێژوەرگرتن، ژن و
منداڵیی سڕبیان کوشتوە.
ئەمە سەردێڕی هەواڵی سکاڵای نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی ئێزیۆ
گاڤازینیە، ئەو سکاڵاکەی لە دادگای شاری
میلان تۆمارکردوە.
ڕۆژنامەی ڕێپۆبلێکای ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە ئێزیۆ گاڤازینی دەڵێت
"بەڵگەم هەیە، لەنێو گەشتیارە دەوڵەمەندەکان، ئیتاڵیشیان تێدایە، ئەوان
پارەیان بە قەناس بەدەستەکانی شاری سەرایێڤۆ داوە وەکو نیشان شکێن،
هاوڵاتی سیڤیل و ژن و منداڵیان کوشتووە، ئەمەش وەکو شتێک چێژیان لێی
وەرگرتووە.
لە سکاڵاکەی ئەو ڕۆژنامەنووسە هاتووە، گەشتیارەکان چوونەتە ناوچەکانی
شەڕەو پارەیانداوە قەناس بەکاربهێنن، ئەوان هەزاران دۆلاریان لەو
کاتانەی شەڕ خەرجکردوە تەنیا بۆ چێژ وەرگرتن.
سەرایێڤۆ پایتەختی بۆسناو ئێرزاگۆڤینیایەو ژمارەی دانیشتوانی ئێستەی
نزیکەی چوارسەد هەزار کەسێک دەبێت.
چیرۆرکی ڕووداوەکەو هۆکاری سکاڵای ڕۆژنامەوانەکە، دیارە لە نێوان
ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٦، پاش ئەوەی بۆسنە و ئێرزەگۆڤینا سەربەخۆیان لە
یوگۆسلاڤیای ئەوکات ڕاگەیاند، شاری سەرایێڤۆ لەبۆسنە ئەوکات لەلایەن
سربیەکانەوە گەمارۆ دراو شەڕ ڕوویدا، دەگوترێ زیاتر لە دە هەزار کەس
کوژراوە لەو شارە بەشێکیان بەقەناس بووە.
ئەم ڕووداوە بە یەکێک لە رووداوە قێزەونەکانی مێژوو دادەنرێ بەتایبەتی
لە شارێکی زۆرینەش موسڵمانی سربیا وەک ئەوەی لە سکاڵای ئەو
ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیە هاتووە بۆ چێژوەرگرتن تەقەیان لە خەڵکی سڤیل
کردووە.
لە سکاڵاکەی دادگای میلان بەڵگەی لەسەر ژمارەیەک گەشتیاری هاوڵاتی
ئەوروپی تۆمارکراوە لە نێویان ئیتاڵیش هەن.
وروژاندنی ڕووداوێکی مێژووی وەها بە ناوی چێژوەرگرتن لە کوشتنی مرۆڤ،
ڕووداوەکە ئەگەرچی نوێ نییە، بەڵام لە شەقامی ئیتاڵی و سۆشیال مێدیای
ئەو وڵاتەی بۆتە باسێکی گەرم و خەڵکی نەفرەت لە جۆرە گەشتیارێکی وەها
دەکەن کە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خوێناویی چۆتە شاری سەرایێڤۆ!
ماڵپهڕی شوان سدیق \
|