په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠٢٠

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ١٨ -

رەزا ساڵح

فەرهاد ئەحمەد

عەلی حەمەڕەشید

  کۆرۆنای هاروهاج.

ره‌زا ساڵح

ئـەی کـۆرۆنـــای نـالـەبـــــــــــار
ھـــــاروھـــاجــی نـاھــــەمـــــــوار
  * * * * *
بــــــڕۆ وازمــــــــان لـێـبـێــــــنـە
ژیـانـمـــــان لـێ مـەشـێـوێــــــنـە
  * * * * *
ئـێـمـە مـنـــــداڵـیـن جـــــــوانـیـن
دڵـپــــــــــاک و بـێ تـــــــاوانـیـن
  * * * * *
لـە بـەدکـــــــاریـت نــــــــاڕازیـن
خـۆمـــــان لـێـت دەپـــــــارێـزیـن
  * * * * *
لـێــــــت بـە داخ و بـێــــــــزاریـن
بـە تـیــاچـوونـت خـوازیــــــاریـن
  * * * * *
بـــــــرۆ مــــلــــــــت بــشــــــکـێـنـە
واز لـە مـــــــرۆڤ بـھــــــــــێـنـە.

 

٥\٤\٢٠٢٠ - نەرویـج

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

    خۆپارێزیی لە کۆرۆنا.

فەرهاد ئەحمەد

بەرەنگاریی کۆرۆنا
بۆتە ئەرکی ھەموومان
دەبا باش بیپارێزین
خۆمان و ژینگەکەمان۰

رێنماییەکان ئاسانن
کاتێک لە ماڵ دەردەچین
دەستەوانە لەدەستکەین
دەمامکیش ببەستین۰

لە ناو ماڵ بۆ خاوێنیی
پاکژکەر بەکاردێنین
دەبێ بە سابوون و ئاو
زوو زوو دەستمان بشۆرین۰

من دڵنیام گەر وابین
بەدوورین لە نەخۆشی
ژینگەمان خاوێن دەبێ و
ھەموو دەژین بە خۆشیی.

 

farhad.ahmadbarznji@yahoo.com

 

 

  خۆپارێزیی.

عەلی حەمەڕه‌شید

پزیشکــان و کــارمەندانی تەندروستی ئەم ھـــەرێمە
تێدەکــۆشن بــۆ دروستی و پاراستنی گیــــــانی ئێمە
ڕێنمــایی پێویست دەدەن ھەتــــــا ئێمە پارێزراو بین
لە نەخۆشی بــە دوور بین و بە لەشساغی و خۆشی بژین
با پێکەوە ھــاوکاریان بین لــــە پێناوی گیانی ھەموو
چی ڕێنمایی ئــەوان ھەیە جێبەجێیان بکــەین زۆر زوو
دەبـــا لە مـــاڵ نەیەینە دەر بۆ ماوەیەک ورد و درشت
لە ھیچ شوێنێک کۆمەڵ نەبین لە پێناوی لەشساغی گشت
تــــــــا بتوانین گرنگی زۆر بە خاوێنی خۆمان بدەین
با یەکتری ماچ نەکەین وتەوقەش لەگەڵ یەکدا نەکەین
ئەوسا ھەمــوو بە یەک دەنگ و ئاوازێکی خۆش و بەسۆز
بڵێین دەست خۆش پزیشکان و کارمەندانی ماندوو و دڵسۆز.
 

١٢\٣\٢٠٢٠

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک