١٩\٣\٢٠١٠
چهکی شاعیر
پێنووسه و فیشهکیش وشهکانیهتی.

غهمگین بۆڵی
مێژووى شیعرى کوردى بە قۆناغگەلێکى جوداوازدا تێپەڕیوە، ئەو جوداوازیەش
واى لێکردووە پێکدادانى دەنگەکان دروست ببێت، دواجار شاعیرە جاویدانییە
سەراسیمە جوانییەکان تاکو ئەو ئەندازەیە ئامادەگى خۆیان
سەلماندووە،سەرەراى ژێردەستى وقبووڵنەکردنى زمانى کوردى ،کەچى شیعرى
کوردى هەرلەقۆناغى نێوان(1939-1954-1958)هەتاکو ئەمرۆشەوە، ئامادەگى
شیعرى کوردى پەیوەستبووە بەو بارودۆغ وهەلومەرجى کوردستانەوە، بۆیە
قۆناغەکانى شیعرى کوردى سیماوخەسلەتى تایبەت بەخۆى هەبووە و
ئامادەگیەکەش پەیوەستبووە بە هەمان زادەى ئەو قۆناغەوە، ئامادەگیەکەشى
لە هەناوى کۆمەڵگەى کوردییەوە ئەوەش واى کردووە لەم گۆرەپانەى
رۆشنبیرییەت خۆى بەرجەستەبکات، بەڵام دەسەڵاتەکان لەنێوەندى
گۆرەپانەکەدا بە درێژایى مێژووى شیعرى کوردى گروپ وگروپکارییان دروست
کرووە،کە هەر ئەم پەتایەشەواى کردووە زیاتربەرهەمى ناوچەگەرى بەرهەم
بێت،نەوەک بەرهەمى بەجیهانى بوون،نابێت ئەوەش فەراهەم کەین:
شاعیرگەلێکى خامەجوان و کۆمەڵێک دەنگى تازەى یاخى ئەوسیستەمە پەیان بەو
پەتایە بردووە و بناغەى شیعریان جوانترکردووە، هەرچەندە شاعیرە خەیاڵ
پیرەکان رێگریش بوونە،پێم وایە ئەوەبووە نەیهێشتووە شیعرى کوردى لەم
نێوەندەدا تێبپەرێت، سەڕەراى پردى وەرگێران بەهەردوو لایەنەوەکە چەند
ساڵانێکە هەوڵى جددى بۆ دراوە.
شیعرى کوردى لە رابردوو نەیتوانیوە باس لە ئازارەکانى جیهان بکات، وەلێ
جیهانى لەخۆیدا دۆزیوەتەوە، بۆیە سەیرى مێژووی
کردووە و بۆ ئاین بریاریداوە، گەشتى
شیعریش لە نێوەندەوە هەوڵى پێشەوەى داوە و
هەمیشە خاوەن بریارى خۆى بووە.
هیچ شتێک نییه بهقهد ئازارێکی ناچار له
ناخهوه بالات بکات و بهرهو ئهو وێستگهیه رات بماڵیت که
بیرت لێی نهکردۆتهوه ،دهکرێت ئهمه سهرهتایهکی باش بێت بۆئهوهی
له خودی نووسهربوونهوه نزیک ببینهوه،شاعیریش بهرلهوهی
پێنووسهکهی چهکی بێت وپهیڤهکانیش فیشهک
بن،وبیهوێت خۆی بهدووره پهرێزیی و جوایهزییهوه بژیهنێت و
بیربکاتهوه ،دواجارخۆی لهههناوی ئهو کۆمهڵگهیهدا دهدۆزێتهوه
که بوونی ئهوی پێوه پهیوهسته،دهشێ ههموومان لهناخی خۆماندا
خودێکی رهخنهگرانهمان ههبێت، ههم لهرووی دونیاو ههمیش لهرووی
مرۆڤایهتییهوه،ئیشی ئهم خودهش ئیشکردنه لهسهرزمان،وشهش بوونی
خۆی ههیهلهسهرزمان،ساموێل جۆنسن لای وایه(زمان پۆشاکی بیرکردنهوهیه)ئهگهرزمان
دانهوهی واقیعی ناوهوهی ئهو خوده (مهبهستم نووسهروشاعیره)بێت،بۆچی
زمانی زۆرێکیان لهم یاسایه دهردهچن و لهگهل ئهم بوونهی خۆیاندا
راستگۆنابن، مهگهر
راستگۆیی هۆنراوهی ههستهجوانهکانی شاعیر
نییه.
"نیچە" لەوتەیەکیدا دەڵێت: لەنێوان نووسراوەکاندا تەنیا ئەوەم خۆشدەوێ
کە مرۆڤێک بە خوێنى خۆى نووسیبێتى. ئەو ئێوارەى کچە شیعرییەکە لە
کۆڵانەکانى ئەدەب بەلار و لەنجەى تاوسى سەماى جوانترنى دەکرد و بەدەم
سەما رۆمانسییەکانیشییەوە گۆرانییەکى پەپوولەو گوڵى دەچڕى،( ئەو) یش
بەفانتازیاى قشلاغێکى وشکتر لە ئاژینگەکەى جارى جاران گەڵامردووەکانى
خەزانێکى چاو سوورى کۆ دەکردەوە، تاکو لەناچارى پڕى کردم لە گوتن،
هەموو شاعیرێکى لێورێژ لەبەرائەتى راستەقینەو شەڵاڵ لە مەعریفەو گوتن
بریتییە لە دوو"خود" یاخود، دوو "من" کە خودێکى راستەقینە و خودێکى
وەهمییە، یاخود منێکى تایبەتى و منێکى گشتى، ئەو شاعیرانەى کە بە زمانى
دەق لەنێو دەقدا دەدوێت واتا گوتنێک لەنێو گوتندا بریتین لە دوو زمانى
جیا وەک لەسەرەوە هەڵوەستەم لەسەریان کرد، کەزمانى سەرەوە و زمانى
ناوەوەش هەردوو رستەکە لە زمانى ناوەوەدا زۆر وەرکردنەوەى دیمەنەکان و
تەفسیرى رەونەقدارترى لێدێتەبوون، ئەم زمانە قووڵەش هەڵبەتە بە
مۆنۆلۆجى وردبوونەوەو داڵقاندنى رۆح و بیرکردنەوەى بەرائەتیانەى
نامۆبوونەکان و خەستى سەررێژى ئیدیا سەر مۆرەکان دێتە بەرهەم و دەبێت،
ئەو شاعیرەى کە گەرەکیەتى خۆى لەنێو دەقەکانیدا بتوێنێتەوە. وا دروست و
شیاو تریشە بگەڕێتەوە بەراییەکان و لە خاڵى سفرى پەیڤە سپییەکانى
ئەزەلەوە دەست پێبکات ئەو وێستگەیەى کە شاعیرەکە قەناعەتى تایبەتى خۆى
بۆ ئەم دەقە هەبێت، مەرجیش نییە هەموو دەقێک کۆتایی هەبێت ، واتا دەکرێ
لە کۆتایی دەقەکە پرسیار بورژێندرێت یاخود بەدگومانى و حەپەسان. ئەو
شاعیرانەى کاتى لە خودى دووەمدا تاوتوێ لەگەڵ خودى یەکەمدا دەکەن،
بێگومان دەقەکانیان لەژێر تیشکێکى ( شێدار) ى جوانکیلانە دەمێنێتەوە،
واتا(نووسراوێک هەڵقوڵاوى ناخ بێت ، زەحمەتە بەئاسانى بمرێت) راستیەکیش
هەیە پێویستە بگوترێت کە هەر دەقێک تا دواقۆناغى بڵاوکردنەوە هەر لە
ژان و ئێشى لەدایکبووندایە، وەلێ شاعیر هەر جارێک رۆحیانیەتى ناوەوەى
دووەکدا بەنێوکەف و کۆڵى مەستبوون و وروژاندن و بەدگومان ژانە شیعر
دەگرێت. نابێت ئەوانەش فەرامۆش بکرێت وەک(پاکنووسکردن و پێداچوونەوە و
جوانکاری). دەبێت ئەم پرۆسەیە بەر لە بڵاوکردنەوەى بێت، بۆ
دەوڵەمەندکردنى نووسینەکە بیرمەند و رەخنەگرى گەورەى مەجارى(جۆرج لۆکاچ)
لەوتەیەکیدا دەڵێت: هیچ شاعیرێک ناتوانێ بیرمەندێکى باش بێ و هیچ
بیرمەندێکیش ناتوانێ شاعیرێکى باش بێ. کەوایە هەموو جیهان ناتوانێت
شاعیرییەتى لە شاعیرێک بیستبێت کە شاعیر بووە هەموو خەڵکى جیهانیش
ناتوانن مرۆڤێکى ئاسایی بکەنە شاعیر کە خودى خۆى ئەوەى تێدا نەبێت ،
زۆر شاعیریش هەبوونە لەوسەردەمەى کە تێیدا ژیاون و بەرهەمەکانیان تێدا
بڵاوکردۆتەوە پەراوێزکراون، لە زۆر روانگەوە ، رەنگە ئەم پەراوێزکردنەش
لایەنى ئابووى و سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئایدۆلۆژیا و ...تاد) بێت کە
تیشکى راستەقینەى وجودى نەخراوەتە سەر. هەروەها نموونە و گریمانەى تریش
هەن پێچەوانەن، ئەوەتە( ژۆژلاتور) نیگار کێشێکى فەرنسى سەردەمى شازادە
و حەڤدە بوو، لەسەردەمى خۆى و ژیانیدا بە نەناسراوى ژیاوە، لەبەر
کۆمەڵێک هۆکار. کەچى لەسەدەى بیستدا تابلۆکانى کەوتوونەتە بەر رۆشنایی
و دان بە بلیمەتى و توانا و لێهاتوویی ئەو بیرمەندو نیگار کێشە پڕ لە
باکگراوندە کراوە، بێگومان گریمانەى تریش هەیە پێچەوانەى ئەوەى گوتمان.
وەلێ ئەوەى کە سەراسیمەى عەودالى گوتنە، ئەوەیە: کە (شاعیر) دەبێ بە
عەشقێکى رۆحیانەى راستەقینەوە لەگەڵ خودى خۆى و دەوروبەرى و
نووسیاربوونی راستگۆبێت و بۆ ئایندەى زەمەن بنووسێت، نەوەک لە
قوڕولیتەى مێژوویەکى ڕەش و دۆڕاو چەقیبێت.
xemginb@yahoo.com
|