٢٣\٥\٢٠١٢
جەلەولا لە نێوان
عومەر کوڕی خەتاب و ئیسلام بەعسی ئیمڕۆ.

سەلام
عەبدوڵا
هێشتا ئیمڕۆیش لە جەلەولا وحەوزی حەمرین و سەعدیە و قەرەتەپە، روح و
عەقڵی جەنگی عومەر کوڕی خەتاب لە جەلەولا باڵادەستە. لەو سەردەمە (عوتبە
کوڕی فەرەقەد شارەزوور و ێامغانی غەزوکرد و پاشان لەپێناو جزیە و خەراج
وەرگرتن، جەنگی بەپاکردو لەئەنجامدا فەتحی کرد و کوردانێکی زۆری
کوشت.(تاریخ ئەبن خەلدون، ج٤، لاپەڕهی
٩٨٢). هەر لە هەمان سەرچاوە هاتووە( عومەر کوڕی خەتاب لەگەل
لەشکرێکی کۆبووەوە و بە سەرلەشکری سەلمەی کوڕی قەیس ئەلئەشجەعی بۆ
جیهادکردن پاڵی پێیانەوە ناوە و رووبەڕووی دوژمنێک لە کوردانی کافر
بوونەوەو داوای ئیسلامبوون و جزیەیان لێ کردوون، بەڵام ئەوان ملکەچیان
نەبوون، بۆیە لە ژیاندا جەنگیان بەرپاکرد و هێزەکەیانیان شکاند و
کوشتیانن و حاڵوماڵیانیان برد و دەستکەوتەکانیان لەنێو خۆیاندا
دابەشکرد(مێژووی ئەبن خلدون، جلدی٤، لاپەڕەی
٩٩٣).
هەروا بە بۆچوونی (تەبەری): تەنها لە ماوەی ٨٠
رۆژ لە جەنگی جەلەولا، ١٠٠٠٠٠ کورد
کوژران و دووچارکراون بە باجدان - مێژووی
تەبەری
جەنگی ئیمڕۆی جەلەولا.
پاش تیرۆرکردنی نزیکەی ٧٠٠ کەسی مەدەنی و
ناچارکردنی زیاتر لە ٢٠٠٠ خێزان کورد بە
چۆڵکردنی گوند و شارۆچکەکانیان، لەم ماوەیە(لەشکری موجاهدینی ئیسلامی)
و (باڵی سەربازی ئەخوانی موسلمین)، هەڕەشەی دەرکردنی کوردان لە
ماڵەکانیان دەکەن و دوا کات رۆژی ٢٠\٥\٢٠١٢
بۆ دیاریکراوەو بەپێچەوانەوە رووبەڕووی تیرۆر و سوتاندن دەبنەوە.
جەنگی جەلەولا و سوێندی یاسایی بەرپرسانی کوردستان.
هەرێمی کوردستان وەک(سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامەکانی و
نوێنەری کوردستانیان لە پەرلەمانی عێراق) سوێندی یاساییان خواردووە بۆ
پاراستنی ژیان و ماڵ و حاڵی کوردستانیان.
ئایا ئەو بەرپرسانە سوێندەکەیان جێبەجێ کردووە؟!
ئەوەی لە ناوچەکە روودەدا کوتومت جەنگێکی رەگەزپەرەستی بەرفراوانەو
بەرپرسانی هەرێمەکەمان بێجگە لەوەی سوێندەکەیان لەبەرامبەر ناوچە
ناوبراوەکان جێبەجێنەکردووە، لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریش بێبەشیانکردووە.
ئەمە وای کردووە تەنانەت ئینتمای نیشتمانیان لاوازبووە.
ناوچە جێناکۆکەکان؟!
کوردان تاقە میللەتن لە جیهان بە بەشێک لە ماڵی خۆیان دەڵێن(ناوچە
جێناکۆکەکان). ئەم زاراوەیە لەلایەن زۆربەی راگەیاندن و هەندێ
سیاسەتمەداری بێئاگاکانی هەرێم بەکاردەبرێت. ئایا کەسێکتان بینیوە بە
ماڵی خۆی بڵێ(ماڵە جێناکۆکەکەم). لەراستیدا دەبێ راگەیاندنەکان
وازبهێنن لە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە و لەبریدا(ناوچە بە زۆرەملی
دابڕێنراوەکان)، یان(ناوچە داگیرکراوەکان) بەکاربهێنن. تەنها لایەنی
سێهەم وەک دەزگا نێونەتەوەییەکان، حکومەتێکی ناوبژیکەر یان دەزگایەک
بیەوێ یارمەتی بدات بۆ چارەسەرکردنی بۆیان هەیە بڵێن(ناوچە جێناکۆکەکان)
نەک خۆمان!
بە چاوی ماردین بنوڕ
(بڕوانە)!
ماردین لەناو جەرگەی کوردستانە و نزیکەی کاتژمێرو نیوێک لە ئامەد دوورە
و زۆربەی دانیشتوانەکەی عارەبن. ئایا ماردین بەشێکە لە زەمینی وڵاتی
عارەبان؟ نەخێر.
دەبێ سیاسەتی کوردستانی بەرەو قۆناغێکی تر هەنگاو بنێت و لە لۆژیکی
مادەی ١٤٠ دەستوری بە عەمەلی پەکخراو،
تێبپەڕێت. گرنگ نییە کوردان لە ناوچە داگیرکراوەکان
١٪یان ١٠٪
پێکدەهێنێت و زۆرینەی دانیشتوانەکەی سویدی یان عەرەب، یابانی یان
تورکومان، بەرازیلی و فەرەنسی بن یان ێوبی و ئەرمەنین، چونکە ئەو
ناوچانە لە ئاستی مێژوویی:
١- بەشێکن لە خاکی کوردستان.
٢- زۆرینەی دانیشتوانەکانیان هەمیشە
کوردبوون.
٣- حکومەتە یەک
لەدوا یەکەکانی عیراق سیاسەتی رەگەزپەرەستی تەعریبیان پەیڕەوکردووە و
تێدا رێژەی کوردان بەرەو کەمی چووە.
چی بکرێت؟
بەبێ کۆتاییهێنان بە ئەقڵییەتی داگیرکردن، تەعریب و دواخستنی هەوڵی
گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بە رێگای دیالۆگ و دانووساندن، هەڕەشەی جەنگ و
پشێوی لەئارادایە. ئەگەر مادەی دەستوری ١٤٠
تا ئێستا چارەسەرنەکراوەو بە مادەی مردوو ناودەبرێت، هەق وایە
رێگاچارەی تر بەرپابکرێت، وەک:
- هەڵمەت و سەرپێچی و چالاکی مەدەنی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت.
- - پێداگرتن لەسەر گەیاندنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ حەوزی حەمرین
و شارۆچکە ناوبراوەکان.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی دارایی و پەیوەندی و موچەی کارمەندانی
حکومی بە باقوبە لەئەستۆ بگرێت.
- ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییە جۆربەجۆرەکان.
______________________________________________
تێبینی:
زانیارییەکان لە وتارێکی د.ئەحمەد خەلیل بە زامین عەرەبی لە
سایتی(گلگامش ئۆرگ)بڵاوکراوەتەوە.
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|