٢٣\۴\٢٠١٠
جێماچ
له کوڵمت ده‌ڕوێنم.

باکۆ جه‌لال
.. وه‌ره‌و با
ئاوێته‌ی یه‌کبین
،چۆنت پێ باشه قایلم
وه‌کو جاران ساویلکه‌نیم
!بیانوی نا به‌جێت پێ ناگرم
تا خه‌مێکم ده‌شۆیته‌وه
، من له سینه‌ت سێ‌و ده‌چنم
تا تۆ لێوانت ته‌ڕ ده‌که‌یت
، جێماچ له‌کوڵمت ده‌ڕوێنم
وه‌کو جاران ساویلکه نیم
.!سێ‌و له سینه‌ت ناڕفێنم
چرکه‌یه‌ک به فیڕۆ ناده‌م
، له خۆڕا خۆم ناتۆرێنم
..چه‌نت پێ خۆشبو ماچمکه
، چه‌ن پێویستبو .. له هه‌ناسه‌ت هه‌ڵده‌مژم
تا یادگارێک تۆمار ده‌که‌یت
، خه‌مێک به ماچێک ده‌کوژم
وه‌ره‌و با ئاوێته‌ی یه‌کبین
، تۆسقاڵێک له تۆ و مشتێک له من
، باوه‌شێک له تۆ و ئاهێک له من
هه‌رچیم هه‌یه پێشکه‌شتبێت
.ئه‌ی خوای ئه‌وین .. ئه‌ی ناسکه ژن
20/4/2010
ئه‌مه‌ریکا
bako.jalal@yahoo.com
|