٢٤\١٢\٢٠١١
ته‌وه‌ری ''ئایه په‌رله‌مانی
کوردستان سه‌رسه‌خت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و له‌باره؟''.
جه‌مال عه‌لیالی:
په‌رله‌مانی کوردستان، به داخه‌وه بخوازین و
نه‌خوازین هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌کانی به چه‌شنێک
ده‌که‌وێته خزمه‌ت یه‌ک له داگیرکه‌رانی کوردستان.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
به
سڵاوێکی گه‌رم بۆ به‌ڕێزانی ئه‌مڕۆ!
هیوادارم هه‌ر ساخ و سڵامه‌ت بن و بژین بۆ ئێمه. نه‌ته‌وه‌ی کورد
هه‌رچه‌ندی مێدیای باش و به پێزی هه‌بێ که‌مه له به‌ر ئه‌وه که
سڕینه‌وه‌ی کارتێکه‌ری ده‌یان ساڵ فه‌رهه‌نگی نه‌یارانی کورد له سه‌ر
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پێداویستی زۆر ده‌خوازێ. نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد،
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یان وه‌ها له کاکڵی "به‌رزه بیری" مرۆڤایه‌تی به‌تاڵ
کردووه که هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌ک بێت، ده‌بێ له خزمه‌تی ئه‌و
ئارمانجه پیرۆزه‌دا به‌کار بگیرێت.
ده‌مێک له‌مه‌و به‌ر پرسیارێکتان ئاراسته‌ی من کرد به‌ڵام به داخه‌وه
له به‌ر هێندێک که‌ند و کۆسپ نه‌متوانی زووتر وڵامتان بده‌مه‌وه،
هیوا دارم به گه‌وره‌ییتان بمبوورن. ئه‌وا هه‌وڵ ئه‌ده‌م بۆچوونی خۆم
له چه‌ند دێری کوورتدا به گۆێره‌ی خواره‌وه گه‌ڵاله و بۆتان
ڕه‌وانه که‌م. بۆ شی کردنه‌وه‌ی پرسیاری له‌و چه‌شنه پێویسته له
ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه که‌ڵک وه‌ربگیردرێ ئه‌گینا پێچ و په‌نای
باسه‌که هه‌ر دێت‌و زیاتر ده‌بێ.
ده‌ستووبرد له ڕاپه‌ڕاندنی پێداویستیه‌کانی
هه‌نووکه‌یی!
پرسی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه بێگومان مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزه. هۆکاری
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر په‌یمانه‌کانی لۆزان و ... واته ئه‌و کات
نیشتمانی کورد له نیوان چوار ده‌سه‌ڵات دابه‌ش کرا. ئه‌و چوار
ده‌سه‌ڵاته هیچکاتێک له گه‌ڵ کورد ته‌با نه‌بوونه و هاوکات له‌گه‌ڵ
سه‌رکووتی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌رده‌م له گه‌ڵ یه‌کتر مشت و مڕیان
هه‌بووه. به‌ڵام هه‌موویان یه‌ک گرێبه‌ستی نه‌نووسراویان له‌گه‌ڵ
یه‌کتر هه‌بووه ئه‌ویش تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه.
له‌و چوارچێوه‌دا کاتێک له پارچه‌یه‌ک ده‌رفه‌تێک ده‌ڕه‌خسێ که
نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌نگاوی جیدی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی هه‌ڵگرێ
ئه‌و کات هه‌ر پارچه‌یه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه که ده‌بێ له به‌ر
چاو بگیردرێ. کاردانه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له‌وێنده‌رێ
ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ڵوێستی سازه‌کانی سیاسی هه‌ر پارچه‌یه‌ک، بخوازین
یان نه‌خوازین به چه‌شنێک، ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، که‌م یان زۆر،
ده‌بێته خزمه‌تێک بۆ لانی که‌م یه‌ک له داگیرکه‌رانی کوردستان.
په‌رله‌مانی باشووری کوردستان (باوه‌رم به کوردستانی گه‌وره‌ی
دێمۆکرات هه‌یه که گشت پارچه‌کان له که‌ش و هه‌وای دێمۆکراسیدا
تێیدا ئه‌ژین و داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد مسۆگه‌ر ده‌که‌ن)
پێکهاته‌یه‌کی نۆێیه بۆ "سازکردن، بۆ پێکهێنان" که‌واته ئه‌و
سازه‌یه‌ش به داخه‌وه هه‌ر به هۆی دێره‌کانی سه‌ره‌وه بخوازین و
نه‌خوازین هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌کانی به چه‌شنێک ده‌که‌وێته خزمه‌ت
یه‌ک له داگیرکه‌رانی کوردستان.
ئه‌گه‌ر بخوازین زیاتر له بابه‌ته‌ک بکۆڵینه‌وه ئه‌و کات ده‌بێ
خێرایی ڕووداوه‌کان وه‌ک فاکته‌رێک بخه‌ینه ڕۆژه‌ڤه‌وه. خێرایی
ڕووداوه‌کان به هۆی که‌م ئه‌زموونی سازه‌کانی کوردستان ده‌بێته به
هۆکارێک بۆ شل کردنه‌وه‌ی ره‌وتی پێگه‌یشتنی دیارده‌کان که له ئاکامی
ڕووداوه‌کاندا خۆ ده‌نوێنن.
مه‌به‌ست له که‌م ئه‌زموونی ئه‌وه نیه که ئه‌زموونی خه‌باتی سیاسی
یان چه‌کداری که‌مه، نه‌خێر! مه‌به‌ست له که‌می ئه‌زموون له "که‌لک
وه‌رگرتن" له فاکته‌ره‌کانی ناوه‌کی "سیستمی دژبه‌ر" دایه. ئه‌وه‌یه
که ده‌بێته به هۆی سستی و شلوێیی له هه‌ڵسووکه‌وتدا. ئه‌و
دیارده‌یه، واته سستی له گشت ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان نه‌ک
هه‌ر په‌رله‌مان، به‌دی ده‌کرێ. ته‌نانه‌ت سازه‌کانی سیاسی کوردستان
له‌وه‌دا بێ به‌ش نین. بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین له فاکته‌ره‌کانی ناو
سیستمی داگیرکه‌ران که‌ڵک وه‌ربگرین ده‌بێ سیستمی سه‌رده‌می ئێستا به‌و
شێوازه‌ی که هه‌یه بناسین.
به‌ڕای من پێویسته لێره باسی فاکته‌رێک بکرێ که تا ئێستا که‌متر
که‌وتۆته به‌ر لێکۆڵینه‌وه. پێکهاتنی ئه‌و فاکته‌ره ده‌گه‌رێته‌وه
سه‌ر "بنه‌مای" ئاڵووگۆڕه‌کانی بیست ساڵی ڕابووردوو که ئێستاش هه‌روا
به‌رده‌وامه. به پێی ئه‌و ئاڵووگۆرانه "واتای" زۆر دیارده‌و ڕووداو
گۆڕانکاری به سه‌رداهاتوه که ئێمه ئێستا هه‌ستمان پێ نه‌کردووه.
یه‌ک له‌وان "سیسته‌م"ه. سیستم ئیتر به واتای کلاسیکی خۆی
هه‌ڵسووکه‌وت ناکات به‌ڵکوو شێوازی نۆێ به خۆوه گرتووه
*.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می ویژدانی کۆمه‌ڵایه‌تی**
(گشتی ئه‌و بیر و ئامراز و فاکته‌رانه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ور
ده‌گێڕن) کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بتوانێ خۆێندنه‌وه‌ی نۆێ و گونجاو ده‌گه‌ڵ دۆخی
هه‌نووکه‌ییدا بکات، ئه‌و ده‌م ده‌توانێ به خێرایی و هاوکات له گه‌ڵ
ڕووداوه‌کان له جووڵه‌دا بێت و هه‌رگیز پاشکۆی ڕووداوه‌کان نه‌بێت.
که‌واته، به ڕای من په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ر وه‌کی زۆربه‌ی
سازه‌کانی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان له گشت پارچه‌کاندا
نه‌یتوانیوه به خێرایی له گه‌ڵ ڕووداوه‌کان هه‌ڵسووکه‌وت بکات.
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌که سازه‌کانی سیاسی له کێبه‌رکێی سیاسی‌دا
نه‌توانن به بڕی داگیرکه‌رانی کوردستان بن، هه‌ر بۆیه پێویسته
"ئامرازێک" بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پێک بێت، ئامرازێک که
وه‌کوو سیستمێک بۆ پێوه‌ندی له مابه‌ین دوو سیستمدا ده‌که‌وێته گه‌ڕ.
_________________________________________________
*
بابه‌تێکم به زمانی ئینگلیزی له سه‌ر "سیستم" ده‌سپێکردووه، چه‌ند
به‌شی بڵاو بۆته‌وه به‌ڵام ئێستا کۆتایی پێ نه‌هاتووه. کاتێک که
بابه‌ته‌که کۆتایی پێ هات، کورته‌ی بابه‌ته‌که گونجاو له گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به کوردی ده‌نووسمه‌وه.
**
نازناوی "ویژدانی کۆمه‌ڵایه‌تی" هه‌ڵبژارده‌ی خۆمه، هۆکاره‌که‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه که مخابن له زمانی کوردی‌دا زمانه‌وان نیم.
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|