جه‌مال پێنجوێنی:
له‌کوردستاندا فۆتۆ به‌به‌شێک له‌رۆژنامه‌گه‌ریى
نازانرێت.
دیمانه: ئاسۆ عوسمان
له‌دنیاى رۆژنامه‌گه‌ریى کوردی‌دا وێنه نه‌ک نه‌بۆته
جێگاى بایه‌خ به‌ڵکو زۆرجار رۆژنامه‌کانى کوردستان زۆر بێبایه‌خ سه‌یرى
وێنه‌ى رۆژنامه‌وانى ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده لێره‌و له‌وێ قسه له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌کرێت رۆژنامه‌گه‌ریى کوردیى وه‌ک رۆژنامه پێشکه‌وتووه‌کانى
جیهان بایه‌خ به‌وێنه‌ى رۆژنامه‌وانی بده‌ن ویاساى کۆپى رایت له‌کوردستاندا
دابنرێت ورۆژنامه وگۆڤاره‌کان وێنه‌ى خۆیان به‌کاربهێنن وکاربکرێت بۆ
پێگه‌یاندنى وێنه‌گرى رۆژنامه‌وانى. وه‌لێ تائێستا ده‌نگه‌کان که‌من و
رۆژنامه‌گه‌ریى کوردیش له‌مڕووه‌وه زۆر هه‌ژاره.
جه‌مال پێنجوێنى
یه‌کێکه له‌و وێنه‌گره رۆژنامه‌وانیانه‌ى له‌سالێ(1999)ه‌وه
وه‌ک رۆژنامه‌وانێکى چالاک له‌م بواره‌دا کار ده‌کات و تائێستا له‌چه‌ندین
رۆژنامه‌و گۆڤارى به‌ناوبانگى جیهانى وه‌ک
Al-Sharql Awsat ، Institute for War
and Peace Reporting (IWPR)، New York Times، Bloomberg، Reuters،
Yahoo News ، Polaris images ، Zuma press ، The Guardian Newspaper،
Human Rights Watch، Chicago Tribune، World News ، sipa press،
Network، شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، ماڵپه‌ڕى
(bbc) و
چه‌ندین گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌ى جیهانى تر وێنه‌کانى بڵاوکراونه‌ته‌وه.
بۆ مێژووش بنووسین که‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانى کوردستان قه‌رزاربارى وێنه‌کانى
جه‌مال پێنجوێنین.
نێوه‌ند له‌دیمانه‌یه‌کى کورت وخێرادا به‌چه‌ند پرسیارێک پێنجوێنى
دواند.
ئاسۆ عوسمان:
سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان خاوه‌نى هه‌زاران
ئه‌ندامه‌و هه‌رێمى کوردستانیش خاوه‌نى ده‌یان رۆژنامه‌وگۆڤاره، به‌ڵام
تائێستا له‌کوردستاندا وێنه‌گرى رۆژنامه‌وانى زۆر که‌مه‌و ژماره‌یان له‌په‌نجه‌کانى
ده‌ست تێپه‌ڕ ناکات، پرسیاره‌که‌ى من ئه‌وه‌یه بۆچى وێنه‌گرى رۆژنامه‌وانى
له‌کوردستاندا که‌مه؟.
جه‌مال پێنجوێنى: به‌بۆچوونى من وێنه‌گرى
رۆژنامه‌وانی باشمان هه‌یه به‌ڵام رۆژنامه‌کان بایه‌خى پێناده‌ن.
ره‌نگه رۆژنامه‌یه‌ک پێى گوناه بێت کامێرایه‌کى باش بکڕێت بۆ
فۆتۆگرافه‌ره‌که‌ى. لاى رۆژنامه‌کانى خۆمان ئاسانترین کار ده‌ستکه‌وتنى
وێنه‌یه، ده‌ڕۆن له‌ئینته‌رنێت له‌سایتى گوگڵ وێنه وه‌رده‌گرن
بێئه‌وه‌ى هه‌ست به‌وه‌بکه‌ن که‌ئه‌و وێنه‌یه مافی ئه‌و نییه
دایبه‌زێنێت، ئه‌گه‌ر یاساى کۆپى رایت هه‌بێت ئه‌وه شکات له‌و
رۆژنامه‌و گۆڤارانه ده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان
وێنه‌کان به‌بێ ناو وبێ هیچ مه‌رجێک به‌کارده‌هێنن.
ئاسۆ عوسمان:
کارى رۆژنامه‌وانى له‌ناوچه نائارامه‌کانى
به‌غدادو خوارووى عێراق به‌بێ پاسه‌وان گه‌لێگ پڕ مه‌ترسی و چه‌رمه‌سه‌رییه،
جه‌مال پێنجوێنى چۆن بێ پاسه‌وان له‌و ناوچه گه‌رم وپڕ مه‌ترسییانه‌دا
وێنه ده‌گرێت؟.
جه‌مال پێنجوێنى: ئه‌گه‌ر داواى پاسه‌وان
بکه‌م پێمده‌ده‌ن به‌ڵام من دژى ئه‌وه‌م، زۆرجار براده‌ره‌کانم پێم
ده‌ڵێن بۆچى چه‌کێک بۆ پارێزگاریى خۆت هه‌ڵناگریت؟ به‌ڵام ئیشه‌که‌ى من
ئه‌وه‌یه کامێرا هه‌ڵبگرم نه‌ک چه‌ک. راسته تووشى مه‌ترسیى ده‌بیت
به‌ڵام ده‌بێت وریایانه کاره‌کانت بکه‌یت، له‌وجێگایانه‌ى که‌مه‌ترسى
تێدایه. له‌جێگاى زۆر پڕ مه‌ترسیى کارمکردووه له‌به‌شێک
له‌وێنه‌کانمدا دیاره که‌له‌کاتى جه‌نگدا گیراون، ره‌نگه تووشى نه‌ک
مه‌ترسیى به‌ڵکو مردنیش ببیته‌وه، ئه‌مه‌ریکییه‌کان قسه‌یه‌کیان
هه‌یه ده‌ڵێن رۆژنامه‌وانى مردوو ئیش ناکات.
ئاسۆ عوسمان:
بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌کانت له‌رۆژنامه‌و
گۆڤاره‌کانى کوردستان به‌بێ ناونیشان وبێ پاداشت تووڕه‌ت ناکات؟.
جه‌مال پێنجوێنى: هه‌موو رۆژنامه‌کانى
کوردستان وکاره‌کانیانم خۆشده‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه یاساى کۆپى رایت
نییه. من پێمخۆشه وێنه‌کانم رۆژنامه کوردییه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ند بکاو
ببێته خزمه‌تێکى بچووک به‌رۆژنامه‌گه‌ریى کوردیى، به‌داخه‌وه
مامه‌ڵه‌کردنى رۆژنامه‌کان له‌گه‌ڵ وێنه‌کاندا هه‌ڵه‌یه، بۆ نموونه
وێنه‌یه‌کى تۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه، وێنه‌که هى رووداوێکه به‌ڵام
رۆژنامه‌که بۆ رووداوێکى جیاوازتر به‌کاریدێنێت که‌ئه‌مه‌ش خراپ
به‌کارهێنانى وێنه‌که‌یه.
ئاسۆ عوسمان:
من وێنه‌کانى تۆ زۆر ده‌بینم له‌رۆژنامه‌و
گۆڤاره‌کاندا به‌شێکیشیان به‌بێ ناو داده‌گیرێن ئایا پاداشتت ده‌ده‌نه‌وه
له‌برى دابه‌زاندنى وێنه‌کانت؟.
جه‌مال پێنجوێنى: له‌کوردستاندا له‌دووسێ
رۆژنامه‌وگۆڤار به‌ده‌ر به‌داخه‌وه نه‌خێر، من ته‌نیا داوا ده‌که‌م
رێز له‌وێنه‌و کاره‌که‌م بگیرێت. من پاداشتیانم ناوێت باپاداشته‌که
بده‌نه رۆژنامه‌وانێک که‌پێویستیی پێیه‌تى.
ئاسۆ عوسمان:
رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانى کوردستان پێشنیارى ئه‌وه‌یان
نه‌کردووه بۆت به‌گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیاندا کاربکه‌یت؟.
جه‌مال پێنجوێنى: نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌ى
له‌کوردستاندا فۆتۆ به‌به‌شێک له‌رۆژنامه‌گه‌ریى نازانرێت، تائێستا که‌س
شتى واى له‌گه‌ڵدا باس نه‌کردووم، ئه‌گه‌ر بشڵێن من گرێبه‌ست ناکه‌م،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى پێم بکرێت وئه‌وه‌ندى بتوانم هاوکارییان ده‌که‌م.
Lawa_0@hotmail.com
|