١٤\٨\٢٠١٥
جەماوەری دارە
ئەفسوونییەکەیە!!!

نەجم محەمەد
بەسیە چیتر ئەم ژیانە..
ئەمە کەی ژینی ئینسانە؟!
ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان لە سەخترین وناخۆشترین بارودۆخدا دەژی کەبەدرێژای
٢٤ ساڵی ڕابووردوو ئەمە حاڵ و گوزەرانی خەڵک بووە و ساڵ لەدوای ساڵ
خراپتر دەبێت ئەمڕۆ ئیتر نەھامەتیەکان وبارۆدۆخی خراپی گوزەران وژیانی
خەڵکی گەیشتۆتە لووتکە بەڕاستی ئیتر خەڵکی کوردستان تاقەت وتەحەمولی
ئاوا بارۆدۆخێکی نەماوە وئیتر قبووڵ ناکات ٢٤ ساڵە تەحەمولی کردووە
وناتوانێت ئیتر ٢٤ساڵی تر ئەم بارودۆخە وا بگوزەرێنێت دەسەڵاتداران خۆ
خەڵکی کوردستان دارو بەردنیە بەڵکو مرۆڤە.
بۆڕزگاربوونی خەڵکی کوردستان لەم بارودۆخە دژوارەی تێَی کەوتوە بۆ
ڕزگاربوون لە و مەینەتباری و بێ مافی وناعەدالەتی وبێ خزمەتگوزاری
وناخۆشگوزەرانی و دواکەوتنی مووچە و گەندەڵی وقەیرانەکان وھتد تەنیا
ڕێگە چارە تەنیا ئەڵتەرناتیفی خەڵکی کوردستان پەنابردنە بەر خەباتی
جەماوەری فراوانی سەرتاسەری گشتگیری اوپەنابردنە بەر خۆپیشاندان
وناڕەزایەتی شارستانیانە و مەدەنیانەی بەردەوامی ڕۆژانە لە شوێنەکانی
ژیانیان وکاریان ڕووبەڕووی دەسەڵات وئۆپۆزیسێۆن تاببنە ھێزو فشارێکی
گەورەو جدی بۆ سەر دەسەڵات لە پێناو گەیشتن بە ماف وداواکاریە
مرۆییەکانیان وبەھرەمەندبوون لەسەروەت وسامانی ئەم ھەرێمە
وبەھرەمەندبوون لە ژیانێکی خۆشگوزەرانە ومرۆییانە پڕخزمەتگوزاری بۆ ئە
ومەبەستەش خەڵکی کوردستان پێویستەیەک ڕیزو یەکگرتووڕێکخراوبێت
وپێویستەلە شارو شارۆچکەو ئۆردوگاو دێھات و کوچەو گەڕەکەکان نوێنەری
ڕاستەقینەو سەربەخۆی خۆیان ھەڵبژێرن من پێم وایە نەدەسەڵات
نەئۆپۆزیسیۆن نە سەرۆک ونەسەرکردەی کاریزما..نەحکومەت نە ھەڵبژاردن
وپەرلەمان وکاندیدەکان نەلیستە براوە ودۆڕاوەکان ھیچیان ڕزگارکەری
خەڵکی کوردستان نین لەم ژیانە مەینەتبارە ئەوەتەنیا خەڵکی کوردستانە کە
خۆی ڕزگارکەری خۆیەتی ئەویش لە ڕێ ی خەباتی جەماوەریەوەئەوەئیرادەی
خەڵکی کوردستانە کەدەبێت ببێتە کاریزما.
لە چەند ساڵی ڕابووردودا ھەم دەسەڵات ھەم ئۆپۆزیسیۆن لە رَێگەی دەسەڵات
و حکومەت و ھەڵبژاردن و پەرلە مانەوە بەعەمەلی سەلماندیان کەئەوان
ھیچیان نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان نین بەڵکو ئەوان نوێنەری
بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆیانن ونوێنەری حیزبەکانیانن وسەلماندیان کە
شەڕی ئەوان شەڕنیە لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستاندا بەڵکو
شەڕی ئەوان شەری دەسەڵات و کورسی و پۆست ومللملانێی حیزبیە زیندووترین
بەڵگە ئەم شەڕە پۆستەی ئێستایانە لە سەر پۆستی سەرۆکایەتی وحکومەت
وپەرلەماکانی کوردستان ئەوان شەڕی پۆستی سیادی و پۆستی ئەمنی و شەڕی
ئەم وەزارەت و ئە و وەزارەت وئەم سەرۆکی وئەوجێگیری دەکەن شەڕی ئەم
پارێزگارو ئەو قایمقام و ئەو مدیر ناحیەو ئەو بەڕێوەبەری گشتی دەکەن
تەنیااشتێ کەشەڕیان لە سەر نەکردووە وشەڕی لەسەر ناکەن و ناوی ناھێنن
خەڵکی کوردستانە کەپێش ھەڵبژاردنەکان سەری زمان وبنی زمانی ئەمانە
ھەرباسی خەڵکە و نوێنەرایەتی خەڵکە وبۆفریودانی خەڵکی چەندین وادەو
بەڵێنی باق و بریق وگەورە وگران بەخەڵکلی دەدەن تادەنگیان دەدەنێ بەڵام
دوای ھەڵبژاردن پشت لە خەڵکە دەکەن و ئەو خەڵکە ناناسن ودەبنەوە
نوێنەری حیزبەکانیان ودەکەونە شەڕە پۆست و وەزارەت و کورسی وبووجە وھتد
ئەوەتا خەڵکی کوردستان لەسەخترین ودژوارترین بارودۆخدایە کەچی ئەمانەلە
وبارەیەوە بێ دەنگ وبێ ھەڵویستن و ھەرخەریکی شەڕە پۆستن.
ھەربۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان ھوشیاربێت و٢٤ساڵی ڕلبووردوو وەک
ئەزمونێکی لە بەرچاوبگرێت کە دەبێت ئە وپرسیارە جدیە لە خۆی بکات باشە
من ٢٤ ساڵە بەردەوام دەنگ دەدەم بۆچی تائیستا بچوکترین
ئاڵوگۆڕلەژیانمدا دروست نەبوە وبەھرەمەند نیم لە خزمەتگوزاری و
خۆشگوزەرانی وسەروەت و سمامانی ئەم ھەرێمە ومافە مرۆییەکانم پێشێل
دەکرێ؟؟!! ئاخر ھەڵبژاردن ھیچ نیە تەنیا ئەوە نەبێت کە تۆ ھەرچوارساڵ
جارێک کۆمەڵێک خەڵکی حیزبی دەکەیتە حاکم و نوێنەر بەسەرخۆتتدا کە
ھیچیان لە واقیعدا نوێنەری تۆنین وھیچ ئاڵوگۆڕێک لە ژیانی واقعی تۆدا
ناکەن بۆ خۆیان لەسایەی دەسەڵات وپۆست وداھات وسەروەت وسامانی ئەم
ھەرێمەوە بوونەتە سەرمایەدارونووقمی خۆشگوزەرانی ونیعمەت بوون ھەربۆیە
ئەوانە ڕزگارکەری تۆ نین وداری ئەفسوونیان پێ نیە خەڵکی ڕزگارکەن لەم
مەینەتباریە ھەربۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان ئەوڕاستیە بزانێت کە بەتەنیا
خۆی ڕزگارکەری خۆیەتی وئەودارە ئەفسوونییە ئەوەتا بەخۆیەتی ئەویش
خەباتی جەماوەریە بەڵێ دارە ئەفسوونییەکە ئیرادەی خەڵکی کوردستان
خۆیەتی وخەبات وناڕەزایەتی جەماوەریە نەک ئەم کاندید وئەو کاندیدی
فڵانە حیزب و لیستی براوە نەک ئەم سەرکردە و بەرپرسی ئەم حیزب و ئە
وحیزب نەک خۆش باوەڕی بەدەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و گرێدانی ھیواکان
وخەونەکان بەپرۆژەو ئیرادە وبڕیاری ئەوانەوە کەئەمانە ھەمووپرۆژەو
دەستپێشکەریی وسازانەکانیان ھەمیشە لەپێناو بەرژەوەندیە حیزبی
وسیاسیەکانی خۆیاندا نەک خەڵکی ئەمانەخەڵک پە راوێز دەخەن و
مساوەمەدەکەن وسەوداو مامەڵە دەکەن بە ماف وچارەنوس و بەرژەوەندیەکانی
خەڵکی کوردستانەوە لە پێناو ھەرچی دەسەسەڵات زیاتری خۆیان دا ھەربۆیە
من پێم وایە سپاردنی خەون و مافەکان وداواکاریەکانی خەڵکی کوردستان بە
دەسە ڵات وئۆپۆزیسیۆن جۆرێکە لە خۆکوژی و خەون کوژی و درێژەدانە بە
مانەوەی نەھامەتیەکان و مەینەتیەکان و بێ مافیەکان وستەمەکان ھاوکات
درێژە دان بە تەمەنی دەسەڵاتی دژە خەڵکی وحیزبی. لەکوردستان.
دیارە کێشەکانی خەڵکی کوردستان بەوە چارەسەر نابێت کە کامە حیزب یان
کامە لیست یان کامە کاندید یان کامە بەرپرس و سەرکردە کامە پۆست و
وەزارارەت وەربگرێت یان پۆستی سەرۆکی ھەرێم کێ وەری دەگرێ یان کێ وەری
ناگرێ یان فەراغی یاسایی دروست دەبێ یان نابێ یان سازان دەکرێ یان
ناکرێ کەسازان خۆی بەمانای سازانی بەرژەوەندی حیزبەکانە نەک خەڵکی یان
دەستور ھەمواربکرێتەوە یان نەکرێتەوەوە ھتد ئەمانە کێشەی خەڵک نین
بەڵکوکێشەی حیزبەکانە کێشەی خەڵک ڕزگاربوونە لە م ژیانە مەینەتباریە
کێشەی خەڵک ژیانێکی خۆشگوزەرانی وپڕحزمەتگوزاری یەکێشەی خەڵک نەبوونی
ژیانێکی مرۆییانەیە..کێشەی خەڵک پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری
سەرەتاییە.کێشەی خەڵک نەبوونی ئازادی ویەکسانی یە .کێشەی خەڵک
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە.وگەڕانەوەی ڕێزو بەھاو حورمەت وئیرادەیە بۆ
ھاوڵاتی بوون.کێشەی خەڵک دامەزراندن وبێ کاری وھەژاری ونەداری و بێ
خانەو لانەیی وستەم وچەوسانەوەیە ..کێشەی خەڵک بەھرەمەند نەبوونیەتی
لەسەروەت وسامان وداھاتی ئەم ھەرێمە وکێشەی خەڵک نەبوونی سیستەم
ودەستورێکی سیکولارە ھتد چارەرەسەری ھەمووئەم کێشانە بە دارە
ئەفسوونییەکە دەکرێ ئەویش خەباتی جەماوەریە...بەسیە چیتر ئەم ژیانە
ئەمە کەی ژینی ئینسانە.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|