١٣\۴\٢٠١٠
جه‌ماوه‌رى
ئازادیخوازى کوردستان، که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال.
ئه‌مرۆ که 22هه‌مین سالیادی تاوانی ئه‌نفاله،
به‌لای ئێمه‌وه رۆژێکه بۆ به‌رزراگرتن‌و رێزگرتن له‌و مرۆڤه
بێتاوانانه‌ی له‌په‌لاماره‌کانی ئه‌نفالدا رژێمی به‌عس به‌پێشچاوی
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه
به‌کۆمه‌ڵ ده‌ستگیری کردن، ته‌نها به تاوانی کوردبوونیان، به‌بێ
دادگا ده‌ستگیری کردن‌و دواتر بێسه‌روشوێن‌و کۆمه‌ڵکوژی کردن، که‌دواتر
ده‌رکه‌وت، به‌بێ به پۆشاکی ئاسایی خۆیانه‌وه له‌گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا
شاردراونه‌ته‌وه، راسته تاوانی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و کیمیابارانی
گونده‌کانی کوردستان، ده‌رهه‌ق به‌کورد کراو قوربانیه‌کانی
هاوڵاتیانی سڤیلی کورد بوون، به‌ڵام ئه‌و ملهوڕی‌و سنوربه‌زاندنه‌ی
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌رهه‌ق به پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌موو
په‌یماننامه‌کانی قه‌ده‌غه‌کردنی تاوانی جینۆسایدی سالی 1948و په‌یماننامه‌ی
جنیفی سالی 1925 په‌یماننامه‌ی جاڕی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤی
به‌درۆخسته‌وه،و ئابروی مرۆڤایه‌تی له‌که‌دارکرد‌و په‌رده‌ی له‌سه‌ر
روی راسته‌قینه‌ی هه‌موویان هه‌ڵدایه‌وه، که‌نه‌ک هه‌ر بێهه‌ڵویست
بوون له‌سه‌ر ئه‌و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڵکو بێده‌نگی‌و
بێهه‌ڵویستی ئه‌وان مه‌ودای تاوانه‌که‌ی فراوانتروقه‌باره‌ی
قوربانیه‌کانی گه‌وره‌تر کرد.
هه‌ربۆیه‌شه ئه‌مڕۆ ئه‌نفال به‌تاوانی سه‌ده ناو زه‌د ده‌کرێت.
چونکه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تاوانی ئه‌نفال جگه له هۆلۆکۆستی
جوله‌که‌کان له‌جیهاندا تاوانێکی بێ وێنه‌یه، راسته هۆلۆکۆست کۆمه‌ڵکوژیه‌کی
سامناک بوو، له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ڵام ئه‌نفال له‌ده‌رئه‌نجامدا
سامناکترو برینه‌که‌ی قوڵتره چونکه ته‌نها کۆمه‌ڵکوژی لێنه‌که‌وته‌وه
به‌ڵکو گوند ڕوخاندن‌و کۆمه‌ڵکوژی گوندنشینه‌کان‌و، جینۆسایدی ئابوری‌و
کولتوری‌و شێواندنی سه‌ر له‌به‌ری شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانیشی
به‌دوای خۆیدا هێناوه که هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌کانیه‌وه
گیرۆده‌ین.
ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌نفاله‌وه ده‌گوزه‌رێ کوشتنی به‌رده‌وام نیه،
به‌ڵکو یاده‌وه‌رییه‌که په‌یوه‌ندی به‌بوون‌و ژیانی ئاینده‌مانه‌وه
هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵویستی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌یه،
که له‌کاتی تاونه‌که‌دا تاراده‌یه‌کی زۆر گوێیان بۆ به‌عس شلده‌کردو
به‌بڕوبیانوه‌کانی قایل بوون! گوایه ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالکراون هه‌موویان
خائین‌و تێکده‌رو به‌کرێگیراوی ئێران بوون..! پارساڵ له‌یادی بیست‌ویه‌که‌مین
ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا ته‌رمی 187 ئه‌نفالکراوی گه‌رمیان له‌بیابانه‌کانی
نه‌جه‌فه‌وه گه‌رێندرانه‌وه بۆنیشتمان‌و له گۆرستانی دێبنه‌ی گه‌رمیان
به‌خاک سپێردرانه‌وه، ئه‌مساڵیش ته‌رمی 104 منداڵی ئه‌نفالکراو و
دوو دایک ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ گه‌رمیان‌و له گۆرستانی بانی مه‌قان به‌خاک
ده‌سپێردرێنه‌وه. ئیتر هه‌قی خۆیه‌تی وڵاته‌زلهێزه‌کانی دنیا‌و
بانگه‌شه‌که‌رانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌ڵڕشتنی ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریاندا،
بڕیار له‌چاره‌نوسی گه‌لی کورد بده‌ن.. داخۆ ئه‌گه‌ر ته‌رمی 104
منداڵ‌و دوودایک بگاته‌وه پایته‌ختی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه چی وه‌ڵامی
ویژدانی خۆیان‌و په‌یماننامه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه..؟ ئه‌وه ره‌فتاروکرداری
ئه‌و رژێمه‌بوو که به‌ئه‌نقه‌ست چاویان له‌تاوانه‌کانی ده‌پۆشی.
که‌چی به‌داخه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی کورد رۆڵی به‌رچاوی له
پێکهێنانه‌وه‌یدا هه‌بوو ده‌وڵه‌تی عێراق چاو له‌و تاوانه گه‌وره‌یه
ده‌پۆشی‌و بێباکه له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵانی ئه‌نفالکراو نه‌ک
هه‌ر داوای لێبوردنی له‌گه‌لی کورد نه‌کردووه، به‌ڵکو هه‌تا ئێستاش
مافه‌یاسایی‌و ده‌ستوریه ڕه‌واکانیشی به‌هه‌ند ناگرێ. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه
که میراتگری ده‌وڵه‌تی پێشووه‌و ئه‌رکی سه‌رشانێتی به مه‌رسومێکی
کۆماری داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد بکات‌و قه‌ره‌بووی مادی که‌سوکاری
ئه‌نفالکراوان‌و قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی گه‌لی کورد بداته‌وه.
که‌چی به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی یاسای نێوده‌وله‌تیه‌وه
ده‌روانێته مافی قوربانی جینۆساید، له‌بری ئه‌وه‌ی ڕێز له‌گه‌لی
کورد بگرێ‌و بڕیاره‌کانی دادگا جێبه‌جێبکات‌و سزای تاوانبارانی ئه‌نفال
بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه تاو‌انبارانیان خزاندووه‌ته‌وه ناو ڕیزه‌کانی
سوپا‌و دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و ئێستاش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
به‌عس بهێننه‌وه مه‌یدانی سیاسی له‌عێراقی به‌ناو ئازاد‌دا، ئه‌مه‌ش
جگه له‌وه‌ی سوکایه‌تیه به‌هه‌ست‌وهۆشی گه‌لانی عێراق، پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستورو په‌یماننامه‌ی نێوده‌وله‌تی‌و پشتگوێ خستنی مافی گه‌لێکه
که‌تاوانی جینۆساید له دژی ئه‌نجامدراوه.
له‌هه‌رێمی کوردستانیش تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی ئه‌و جاش‌و
موسته‌شارانه‌ی پێشله‌شکری سوپای به‌عس بوون‌و به‌شداری تاوانه‌که‌یان
کردووه‌و خه‌ڵکیان فریوداوه، ویڕای ئه‌وه‌ی دادگا داوای کردوون نه‌ک
هه‌ر نه‌چونه‌ته به‌رده‌می دادگا به‌ڵکو به‌ئیمتیاز‌و پاسه‌وانی
زۆره‌وه له‌ئامێزی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندان، به‌پێشچاوی که‌سوکاری
قوربانیانه‌وه ته‌راتێنیانه‌و له‌یاسا‌و مافی قوربانیان بێمنه‌تن.
ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژبه‌ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد –
چاک له‌دوای تاوانی ئه‌نفال‌و له‌گۆرنانی به‌عس داڵده‌دانی
تاوانباران و ده‌ستوه‌ردان له‌کاروباری دادگاکان به‌پێشیلکاری مه‌ترسیدار
ده‌زانین و مه‌حکوم ده‌که‌ین، بۆیه له‌م یاده‌دا داوا له‌حکومه‌تی
عێراق‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، رێز له‌سه‌روه‌ری یاسا‌و
مافه‌کانی مرۆڤ به‌تایبه‌تی مافی قوربانیانی ئه‌نفال بگرن.. به‌راشکاوی
رایده‌گه‌یه‌نین له‌سه‌رئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌گژ هه‌ر پێشیلکاریه‌کدا
ده‌چینه‌وه، داڵده‌دانی جه‌لاد‌و رێزنه‌گرتن له‌قوربانی، مه‌حکوم‌و
شه‌رمه‌زارده‌که‌ین.
داوا له‌که‌سوکاری قوربانیانیش ده‌که‌ین بێده‌نگ نه‌بن‌و له‌وه نه‌بوورن
چیدی داڵده‌ی تاوانباران بدرێ، چونکه هه‌ربێده‌نگی بوو بازنه‌ی
تاونه‌کانی رژێمی دکتاتۆری عێراقی فراوانکرده‌وه تا ئاستی
جینۆساید. هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ین که یاسای ژماره 10ی ساڵی 2005
ی دادگای باڵای تاوانه‌کان، هه‌موو ئه‌و لێبوردنه گشتیانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه،
که‌له‌پێش دامه‌زراندنی دادگاکه‌وه بۆ تاوانبارانی تاوانی جینۆساید
ده‌رچوون، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانێت
داڵده‌دانی تاوانباران‌و گومانلێکراوانی تاوانی جینۆساید ته‌نها
سوکایه‌تی نیه به مافی قوربانی به‌ڵکو رێزنه‌گرتنه له‌نیشتمان‌و
سه‌روه‌ری یاسا‌و بێ به‌هاکردنی ژیان‌و که‌رامه‌تی مرۆڤی کوردیشه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به‌ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد- چاک.
http://www.chak.info
|