په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٥\٢٠٢٦

    جەمی ئێوارێ!

 

 

 یۆوانا سکلەڤینیتی*

وه‌رگێڕانی لە یۆنانییەوه‌: ئومێد قەره‌نی

دەمی ئەوە داهات
ئاوی دەمم بەهار ئاودێر بکا
من ئاگام لە خۆم بوو.
ئا ئەوەتە من
بە گێسکەوە بە بێوەیی
١
منداڵەکان بازبازێنیانە
بۆ داڕسانی ئەو رۆژانەی
٢
ئاوسان لە گیرفانی خۆیاندا
دەخنمەوە و
٣
گوڵێک لەسەر شانەکانم پەروەردە دەکەم
هەناسەبڕكێیەتی، دەژاکێ
لە بن بنمیچێکی پەڕپووت.
تاریک داهات،
گۆشتەکە هەڵدەقرچێ؛
چرایەکە بکوژێنەوە،
ڕەنگە بتوانین باشتر دەست لە یەکتر بدەین.
_______________________________________________
١- گێسک: گەسک.
٢- داڕسان: خوێنبەربوونی لووت لە کاتی هەتاوی بەهێز.
٣- دەخنمەوە: بزە دەکەم، خەندە دەکەم، زەردەخەنەم دێ.

 

ماڵپەڕی ئومێد قەرەنی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک