جهمیل بایک:
دیموکراتیزەبوونی رۆژهەڵاتی ناوین بە یەکێتی کوردان
فەراهەم دەبێ.
سازدانی: وڵاتی ئازاد
بەڕێز
جەمیل بایک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
لەبارەی گرنگی کۆنفرانسی نەتەوەیی بۆ کوردان بە گشتی و ئەنجامدانی
یەکێک لەم کۆنفرانسانە لە باشووری کوردستان وهڵامى پرسیارەکانى
داینەوە و هەروەها ئەو پێنج مەرجەی راگەیاند کەوا لە کۆنفرانسەکە دا
راوەستەی لە سەر دەکەن. هەروەها لەمەڕ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیاش
دا ئاماژەی بە سێ پرەنسیپ کرد کە KCK وەک مەرجی سەرەکی لە
چارەسەرییەکان دا بە بناخەی وەردەگرێت، ئەمەی لای خوارەوە دەقی
دیدارەکەیە.
وڵاتی ئازاد: لە رۆژهەڵاتی ناوین دا بە
گشتی و لە ئێراق دا بە تایبەتی هاوسەنگییە سیاسییەکان رۆژانە لە گۆڕان
دایە، ئێستاکە دەیانهەوێ چۆن سیاسەتێک لەسەر کورد بەڕێوەببەن؟ ئێوە وەک
لایەنی کورد چۆن کاردانەوەیەک لە بەرنامەتان دا هەیە لە بەرامبەر ئەم
سیاسەتانە دا؟
جەمیل بایک: ئێستاکە ئەمریکا قورسایی
زیاتر دەخاتە سەر ئەفغانستان و هێزەکانی خۆی لە ئێراق کەم دەکاتەوە.
ئەمەش خزمەت بە گوڕدان بە فشار و گوشارەکانی سەر گەلی کورد دەکات. ئەو
دەوڵەتە داگیرکارانە کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ خۆیان
وەک هەل و دەرفەت لێکدەدەنەوە. لێرەشەوە هەوڵ دەدەن سوود لەم هەلە
وەربگرن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئێراق بەهێز بکەن.
هەوڵ دەدەن حکومەتی ناوەندی ئێراق بەردەنە سەر باشووری کوردستان و
باشووری کوردستان بێ کاریگەر بکەن و بیانخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و
هەر لەسەر ئەم بناخەیەش کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکە زیاتر بکەن.
تەنانەت گەر بشکرێ و لە دەستیان بێت لە بەرنامە و پلانیان دا هەیە تا
باشووری کوردستان لە بەرامبەر پارچەکانی دیکە بەکاربهێنن، بەڕادەیەک
هەوڵ و تەقەلاکانیان لەم بوارە دا دەبێنرێت. لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵی
پتەوکردنی ڵەیوەندییەکانی نێوان خۆیشیان دەدەن. لە ناوەندی هەموو
کاروبارەکانیان دا ڵەیڕەوکردنی سیاسەتى هاوبەش لە بەرامبەر کوردان
هەیە، بەڵام ناشیانهەوێ تەنها بەمەوە سنووردار ببن. لە گەلێک لایەنەوە،
لە گەلێک بوار دا ڵەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن، بەڵام ئامانجیان لە
سەرجەم ئەم پەیوەندییانە ئەوەیە کە بتوانن لە بەرامبەر کوردان هاوشانی
یەکتر و هاوبەشانە هەڵسوکەوت بکەن و ڵێکەوە مەترسی کورد لە سەر خۆیان
وەلابنێن، ئەمە زۆر ئاشکرایە.
هێندەی من لێی گەیشتووم، ئەمریکا و ئەوروپا و دەوڵەتانی داگیرکار و
تەنانەت هەندێ لایەنی کورد لە خاڵێک دا رێککەوتوون. ئەو خاڵە چییە؟
دەوڵەتانی داگیرکار دان بە حکومەتی فیدراڵی باشووری کوردستان دا دەنێن،
لە بەرابەری ئەمەش دا حکومەتی فیدراڵی باشووریش دەست لە کەرکوک و
پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکێشێتەوە. ئەگەر باشوور ئەمە ڵەسند بکات،
ئەوا باشووری کوردستانیش لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکارەوە وەک شێوە
حکومەتێکی فیدراڵی پەسند دەکرێ. دیارە لەسەر ئەم بنەمایەش رێککەوتنێک
هەیە. ئێستاکە دەشێ بە تەواوی وەدەرنەکەوتبێت، بەڵام تێکڕای نیشانەکان
هێما بە بوونی وەها رێککەوتنێک دەکەن. بۆ ئەوەش هەنگاوەکانی تورکیاش
لەسەر ئەم بنەمایە پێشدەخرێن. واتا نەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد،
بەڵکوو هەنگاوەکان بۆ پاکتاوکردنی بزووتنەوە کوردییەکانە.
پێویستە کورد لە بەرامبەر ئەمە یەکێتی خۆی دروست بکات، هەڵبەتە دوو
هۆکاری جددی هەیە بۆ ئەنجامدانی، یەکەم؛ بۆ راوەستان لە بەرامبەر
رێککەوتن و هاوپەیمانی دەوڵەتانی داگیرکار لە دژی کوردان و رێگرتن لە
بەر پێشهاتە مەترسیدارەکان. هۆیەکەی دیکەش؛ لە پێناو چارەسەرکردنی
کێشەی کورد دا، بۆ فەراهەمکردنی چارەسەری سیاسی هاوبەش، پێویستییەکی بە
پەلەی ئەنجامدانی هەیە. چونکە هەم مەترسی هەیە و هەم دەرفەتی چارەسەری،
ئێستاکە هەردووکیان پێکەوەن. هێزە داگیرکارەکان دەیانهەوێ بەر لە
چارەسەری بگرن و پهره بە سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن بدەن و لەم بوارەش
دا لە نێو هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر دان. پێویستە کوردانیش چارەسەری
کێشەکە بسەپێنن. پێویستە لەم پێناوە دا یەکێتی نێوخۆیان بەهێز بکەن و
یەکێتی نەتەوەیی دەستەبەر بکەن تا بتوانن مەترسییەکان وەلانێن و
چارەسەری بسەپێنن. لەم رووەوە لە هەموو کاتێک زیاتر کۆنفرانسی نەتەوەیی
پێویستە. "رێبەر ئاپۆ" لەم مژارە دا پێنج پرهنسیپی خستە پێش هەموو
شتێکەوە. داوای کرد کە کۆنفرانسی نەتەوەیی لەسەر بناخەی ئەم پێنج
پرەنسیپیە ئەنجام بدرێت.
وڵاتی ئازاد: دەتوانن هێندێک باس لەم
پێنج پرهنسیپه بکەن؟
جەمیل بایک: یەکەمین پرهنسیپ لەو
مەرجانەی کە "رێبەر ئاپۆ" دایناون پرهنسیپی شەڕ - ئاشتییە. لەم مەرجە
دا "رێبەر ئاپۆ" داوای کرد کەوا ئەوە دەستنیشان بکرێ کە کوردان لە کامە
بارودۆخ دا شەڕ بکەن، لە کام بارودۆخ دا ئاشتی بەرقەرار بکەن و ئاشتی
دەبێ لەسەر چ بناخەیەک دامهزرێ.
دووەمین، پرهنسیپی یەکێتییە. لێرەوە خوازیاری تاووتوێکردنی چۆنێتی
دروستکردنی یەکێتی نێوان کوردان و دەستنیشانکردنی پێویستییەکانێتێ.
لەگەڵ ئەمەش دا گفتوگۆکردن لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان سەرجەم
کوردان و ئەو گەل و نەتەوانەی پێکهوە دەژین.
پرهنسیپهکەی دیکە، پرهنسیپی چۆنێتی دیموکراتیزەبوونە لە کۆمەڵگای
کوردی و لە گەلانی دراوسێ دا. هەروەها هۆشیارکردنەوەی دەوڵەت لەخاڵی
دیموکراسی دا و تاووتوێکردنی ئەو بناخانەی کە کۆمەڵگا و سیاسەت لەسەری
دیموکراتیزە ببن.
کەلتوور(فهرههنگ) پرەنسیپی چوارەمە و دەبێ لەچوارچێوەی تاووتوێکردنی
کێشەی ناسنامە، کێشەی زمان و کێشەی کەلتوور دا بە گشتی هەڵبسەنگێندرێ.
پێنجەم و دواترینیان تاووتوێکردنی کێشە سیاسی - کۆمەڵایەتییەکانه.
دەشێ چۆن بتوانرێ بەردەوامی بە پێکەوەژیانێکی سیاسییانە لەگەڵ
دەوڵەتانی ئێستاکە دا بدرێ؟ دەشێ چۆن شێوەیەکی هەبێت؟ گەر لە
پێکەوەژیان لەگەڵ دەوڵەت نزیک ببێتەوە دەشێ چۆن ژیانێک بە هەند
وەربگرێ؟ "رێبەر ئاپۆ" داوای دەستنیشانکردنی شێوەی سیاسی ئەم خاڵەی
کرد.
بە کورتی داوای دەستنیشانکردنی ئەم پرهنسیپانەی کرد لە کۆنفرانسی
نەتەوەیی دا، ئەگەر کوردان لەچوارچێوەی ئەم پێنج پرهنسیپهدا کۆببنەوە
و دەستنیشانیان بکەن، ئەوکات لە ئاستێکی گرنگ دا یەکێتی نەتەوەیی کورد
دروست دەبێ. ئەمە رێگەخۆشکەر دەبێ بۆ بەرگرتن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی
نکۆڵی و قڕکردنی داگیرکاران و بەڕێوەنەچوونی ئەم سیاسهتهی ستەمکاران.
بەم شێوەیە کوردان لە خاڵی چارەسەری دا دەتوانن زیاتر خۆیان بسەپێنن و
چارەسەری بورووژێنن و لێرەشەوە چارەسەری کێشەی کورد بکەوێتە رۆژەڤەوە.
"رێبەر ئاپۆ" لە بەر ئەمە ئەم پرهنسیپانەی دانا، دوابەدوای ئەمەش سێ
پێشنیاری بە تایبەتی بۆ تورکیا کرد. خاڵی یەکەم لە پێناو چارەسەرکردنی
ئەم کێشەیە لە تورکیا دا راگەیاندنی ئاگربەستی دوو لایەنە. دووەمیان
دامەزراندنی دەستە یا خود کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە حەقیقەت و
خەباتکردنیان. سێهەمینیش هەوڵدان و کارکردن بۆ دانانی دەستوورێکی گشتی
دیموکراتی. گەر ئەم سێ خاڵە پهسند بکرێ، دەشێ رێگە بۆ دەستڵێکردنی
قۆناخی دیالۆگ خۆش بکات و ئەمەش کێشەکە بەرەو چارەسەری دەبات.
وڵاتی ئازاد: دروست بوونی یەکێتییەک لە
نێوان کوردان دا، دەشێ چۆن کاریگەرییەک لەسەر دەوڵەتانی هەرێمەکە و
دەوڵەتە یونیتێرەکان و هەستیاریی دابەشنەبوونی سنوورەکانیان دابنێ؟
ئایا دروست بوونی یەکێتی کوردان و بەهێزبوونیان دەوڵەتانی هەرێمەکە
لاواز دەکات؟
جەمیل بایک: بەپێچەوانەوە، لاوازی
هەرێمەکە و دەوڵەتانی هەرێمەکە لە چارەسەرنەکرنی کێشەی کوردەوە سەرچاوە
دەگرێت. لە بناخەی گەلێک کێشە لە هەرێمەکە دا چارەسەرنەبوونی کێشەی
کورد هەیە. ئەگەر تا هەنووکە کێشەی دیموکراتیزەبوون لە هەرێمەکە دا بە
چارەسەری نەگەیشتووە، ناتوانرێ هەنگاوی بەهێز لە واری دیموکراتیزەبوون
و ئازادییەوە بهاوێژرێ، لە بناخەی ئەمانە دا سیاسهتی نکۆڵی و قڕکردنی
کوردان هەیە. ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت و کوردان بە ئیرادەیەکی
زۆر بەهێزترەوە دەربکەون ئەوا بەمە ئەو دەوڵەتانە ناچاری چارەسەرکردنی
کێشەکە دەکرێن و هەنگاوی ئازادبوون و دیموکراتیزەبوون دەنرێت. ئەمەش
هەرێمەکە و ئەم دەوڵەتانە دەخاتە دۆخێکی بەهێزترەوە. چونکە تاوەکو
کێشەی کورد هەبێت و چارەسەر نەبێت، بە تایبەت تاوەکو بخوازرێت بە
سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن کێشەکە چارەسەر بکرێت، ئەمە هەمیشە رێگە بۆ
بەردەوامبوونی رێبازەکانی شەڕ و وێرانکاری و ستەم خۆش دەکات.
بۆ ئەمەش "رێبەر ئاپۆ" بەم پێشنیارانە تەنها بەرپرسیارێتی خۆی لە
بەرامبەر کوردان جێبەجێ ناکات، بەڵکوو هاوتهریبی گەلی کورد
بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر گەلانی ناوچەکەش جێبەجێ دەکات. واتا بە
ئاواکردنی یەکێتییەکی بەهێزی کوردان، دەخوازرێ چارەسەری و
دیموکراتیزەبوون بۆ سەرتاسەری گەلانی ناوچەکە بەرقەرار بکرێت. لەم
رووەوە هەوڵەکانی "رێبەر ئاپۆ" هەوڵدانێک نیە کە تەنها لە خزمەتی
کوردان دا بێت، بەڵکوو هەموو هەرێمەکە دەگرێتەوە. پرەنسیپهکان تەنها
بە کوردانەوە سنووربەند نیە. ئاواکردنی یەکێتی نەتەوەیی کوردان واتای
هەنگاوێک بۆ نزیک بوونەوە لە چارەسەری کێشەی کورد و کرانەوەی تەواوی
هەرێمەکە بەڕووی دیموکراتیزەبوون دایه.
وڵاتی ئازاد: هەموو لایەک دەزانین کەوا
KCK ماوەیەکی درێژە هەوڵ و تەقەلای ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
دهدات. لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە دەبیستین کەوا لە باشووری کوردستان
دا – هەر چەند ناوەڕۆکەکەشی لە گەل و لە رای گشتیش حەشار درابێ –
دەنگۆی سازدانی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی هەیە. ئێوە کۆنفرانسێکی بەم جۆرە
چۆن لێکدەدەنەوە؟ بە ڕای ئێوە ئەم کۆنفرانسە سوودێکی جددی بە چارەسەری
کێشەی کورد دەگەیەنێت؟
جەمیل بایک: بزووتنەوەکەمان هەر لە
سەرەتاوە یەکێتی نەتەوەیی وەک کێشەیەکی سەرەکی خستە بەر دەم خۆی،
هەمیشە بە ڕۆژەڤی کرد و هەوڵی گفتوگۆ و تاووتوێکردنی دا، بۆ
پراکتیزەکردنی برەوێکی زۆری دا بە هەوڵەکانی، لە رابردوو دا گەلێک
رێکخستن و هێزی کوردی بڕوایەکی ئەوتۆیان بە یەکێتی نەتەوەیی نەبوو و
لەم ڵێناوەش دا هیچ هەنگاوێکیشیان نەبوو، دەیانگوت بە بە وەبەرچاوگرتنی
خواستەکانی گەل یەکێتی نەتەوەیی پێویستە، بەڵام ئەمەیان تەنها بە زمان
دەدرکاند و لە کردهوه دا هیچ هەنگاوێکی بچووکیشیان نەدەنا و
نەیاندەویست هەنگاویش بنێن. بەڵام PKK هیچ کاتێک وەک ئامرازێکی
تهبلیغاتی لە یەکێتی نەتەوەیی نەڕوانی و هیچ کاتێک هەڵوێستێکی بەو
جۆرەیشی نەبوو. ئەمە پرەنسیپێکی ستراتیژی بوو و لە پێناو فەراهەم
کردنیشی هەوڵ و تەقەلایەکی زۆری دا.
لە قۆناخی ئێستاکە دا لە لایەک هێزە داگیرکار و ستەمکارەکان بۆ
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە بەرامبەر گەلی کورد و لە لایەکی
دیکەشەوە لە بەر گوڕبوونی بەرخۆدان و بزاوت لە هەموو پارچەکان دا گەلێک
هێز و لایەن باس لە کۆنفرانسی نەتەوەیی دەکەن. تەنانەت لە باشووری
کوردستان دا هەندێک ئامادەکاریش لەم بوارە دا هەن. بەڵام هەندێ کار و
پێویستی و هەندێک هەنگاو هەن کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی
نەتەوەیی، ههتا ئەمانە جێبەجێ نەکرێن سازدانی کۆنفرانس جێیەکی ئەوتۆی
نامێنێت. بەر لە هەموو شتێک پێویستە لەنێو گەل دا بخرێتە جێی باس و
گفتوگۆ و تاووتوێ بکرێ، سەرجەم کەس و لایەنە پەیوەندیدار و رۆشنبیرەکان
راکێشی نێو ئەم گفتوگۆیانە بکرێن. پێویستە کۆمیتە یاخود دەستەی
ئامادەکاری کۆنفرانسی نەتەوەیی پێکبهێنرێت، دەبێ لە هەر پارچەیەکەوە
بەشداربوون لەم کۆمیتەیە دا هەبێت، پێویستە ئامادەکارییەکان پێکەوە
بەڕێوەببەن و لێرەوە بەرەو کۆنفرانس بچێ. ئەمێستا ئەوەی کە دەبینرێ تا
ئێستاکەش لە نێو گەل دا گفتوگۆ نەکراوە، هەروەها لەنێو هەموو لایەنە
سیاسی و رۆشنبیرەکان دا تاووتوێ نەکراوە. ئەو هێزانەش کە پێویستە جێگە
لە کاروباری ئامادەکارییەکان دا بگرن، تا ئێستاکە لە دەرەوەی کارەکە
راگیراون. لە باشوور دا دەڵێن تەنها دوو پارتی لە نێو خۆیان دا کۆمیتەی
ئامادەکارییان پێکهێناوە. بەڵام بەدەر لەمە چ ئامادەکارییەک کراوە و
ئامادەکارییەکان لە چ ئاستێک دان، ئەمانە زۆر نازانرێن، ئەمەش بە رای
ئێمە شتێکی راست نییە.
بەم شێوەیە ئامادەکردنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ناتەواوە و بە گومانە.
دەبێ زۆر بە ڵەلە ئەمە دەرباز بکرێ. بە تایبەتی پێویستە ئەو هێزانەی کە
پێویستە بەشداری قۆناخی ئامادەکاری ببن، بەشدار بن، ئامادەکارییەکان
تەواو بکرێن و دەبێت کۆنفرانسی نەتەوەیی هەموو کەسێک بگرێتەوە. ئەمە بۆ
وەدەرخستنی ئیرادەی کورد ببێتە نوێنەری هەموو پارچەکان و کوردانی
دەرەوەی وڵاتیش.
هەروەها کۆنفرانسی نەتەوەیی بە سەپاندنی شتێک بە سەر ئەم رێکخراو و ئەو
رێکخراوه دا نابێت، پرهنسیپ، بەرژەوەندی و ستراتیژی نەتەوەیی
دەستنیشان دەکات، دەتوانێت سیاسهتی تایبەت بە پارچەکان دەستنیشان
بکات. دەتوانێ ئەمانە تاووتوێ بکات و دەستنیشانیان بکات. واتا دەتوانێ
ئەو پرهنسیپ و بنەمایانە دەستنیشان بکات کە هەموو پارچەکان، سەرتاسەری
کورد و سەرجەم رێکخراوهکان پابەند بن پێیەوە.
بەڵام وەک لە راگەیاندنەکانیش دا دەردهکەوێت، دەنگۆی ئەوە هەیە کەوا
بڕیاری دەست لە چەک بەردانی "PKK" وەردەگیرێت. ئەگەر شتێکی وەها هەبێت
ئەمە نابێتە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی، دێتە واتای دروستکردنی بەرەیەک لە
دژی .PKK چونکە پلانی ڵاکتاوکردن لە ئارادایە کە دەیانهەوێ لە سەر
"PKK" پەیڕەوی بکەن. ئەگەر ئەو کۆنفرانسەی کە بە ناوی کۆنفرانسی
نەتەوەییەوە کۆببێتەوە گفتوگۆ لە سەر دەست لە چەک بەردانی "PKK" بکات و
ئەمەش بە سەر "PKK" دا بسەڵێنرێت، ئەمە نابێتە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی،
دەبێتە بەڕێوەبردنی پلانی ڵاکتاوکردن لە ژێر ناوی کۆنفرانسی نەتەوەیی
دا، کە هیچ کەسێک ناتوانێ ئەمە پەسند بکات. نە "PKK" پەسندی دەکات، نە
گەلی کورد. هەڵوێستێکی بەم شێوەیە دێتە واتای پووچەڵکردنی کۆنفرانسی
نەتەوەیی، کە ئەمەش رێگە بۆ زیاتر قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان کوردان
ئاوەڵا دەکات.
وڵاتی ئازاد: ئێوە ئاماژەتان بەوە دا کە
بەڕێز ئۆجالان لە میانەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا سێ خاڵی
پێشنیار کردووە. دەتوانن هەندێک ناوەڕۆکەکەیمان بۆ روون بکەنەوه؟
جەمیل بایک: وەک پێشتریش باسم لێوەکرد،
ئامانجی "رێبەر ئاپۆ" لە پێشنیارکردنی ئەم سێ خاڵە دا ئاشکراکردنی ئەو
گەمە و فێڵ و تەڵەکانەی داگیرکارانە که لە کوردانی دەکەن، وەلاوەنانی
هەموو جۆرە هەڵخەڵەتاندنێک، بەرقەرارکرنی چارەسەری و دیموکراتیزبوون -
کە ئەمە لە بەرژەوەندی هەموو گەلان دایە - ە. بەڵام گەر پێویست بە
شیکردنەوەی یەک بە یەکیان هەبێت؛
هەبوونی دەستوورێکی گشتی مەدەنی مەرجە:
ئەو دەستوورە گشتییەی لە تورکیا هەیە دەستووری گشتی 12ی ئەیلوولە، کە
ئەمە هەر لە زووەوە وادەی بەسەرچووە. ئەمەش تەنها قسەی ئێمە نیە، قسەی
زۆر کەس و لایەنە لە تورکیاش. پێویستییەکی زۆر بە ڵەلە بە دەستووری نوێ
هەیە. پێویستە ئەم دەستوورە نوێیە چارەسەری کێشەی کورد و
دیموکراتیزبوون لە تورکیا دا ئامانجی یەکەمینی بێت. ئەو دەستوورەی لە
تورکیا ڵێویستە دەستوورێکی بەم شێوەیەیە. ئەگەر دانانی دەستوورێکی وەها
لە تورکیا دا ڵەسند بکرێ و لە سەر ئەم بناخەیە دابنرێ، ئەمە دەبێتە
چارەسەرییەک. واتا دەبێتە چارەسەری بۆ کێشەکانی تورکیا، ئەوەی کە
داخوازیشی دەکرێ هەر ئەمەیە. واتا پێویستی بە دەستوورێکی ئازادیخواز و
دیموکراتیک هەیە. لە رووی کوردیشەوە پێویست بە دەستوورێک هەیە کە دان
بە ناسنامەی کورد دا بنێ، دان بە ئازادی کەلتووری کورد دا بنێ، دەرفەت
بە پەروەردە بە زمانی دایک بدات، دەرفەت بە خۆ رێکخستن بە ناسنامەی
خۆیەوە بدات. ئاشکرایە کە دانانی هەر دەستوورێک بێ ئەم بڕگانە نابێتە
دەستوورێکی دیموکراتیک و ئازادیخوازانە. تەنها دەبێتە جێبەجێکردنێکی
شکڵیانەی خواستەکانی گۆڕانی دەستوور، ئەمە بە ڕاستیش نابێتە دەستوورێک
کە وەڵامی پێویستییەکانی گەلانی تورکیا بداتەوە. تورکیا پێویستییەکی بە
پەلەی بەمە هەیە.
تاوەکو حەقیقەتی رابردوویهکی ناپاک ئاشکرا نەکرێت دیموکراسی پێش
ناکەوێت؛
"رێبەر ئاپۆ" لەگەڵ ئەمەش دا پێشنیاری دامەزراندنی دەستەی لێکۆڵینەوەی
راستییەکان و کۆمیسیۆنی سازشی کرد. چونکە لە شەڕی رابردوو دا نەک حقووق
بەڵکو یاساکانیش بنپێ کراون. هەموو جۆرە نایاساییەک، هەموو جۆرە پیسی و
خراپەکارییەک کراوە. ئێستاکەش کۆمەڵگاکەمان هەموو رۆژێک ئەنجامەکانی لە
بەر چاوە. گەر لە تورکیا دا گەلێک کێشە هەبێت، هۆکار و سەرچاوە
سەرەکیەکەی ئەو شەڕەیە کە لە کوردستان دا هەیە. ئەم شەڕە وەلاوەنانی
هەموو جۆرە یاسا و قانوون و هەموو بەها و نرخە مرۆییەکانە. تەنها لە
پێناو سەرکوتکردن و پاکتاوکردنی بزووتنەوەی ئازادی کورد دا چاوپۆشی لە
هەموو جۆرە رێبازێک کراوە، هەموو جۆرە هەل و دەرفەتێک دراوە بەو
هێزانەی کە ئەم کارە دەکەن. ئەم هێزانەش خاوەنی چەمکێکی وەک "ئێمە
بزووتنەوەی ئازادیمان لە کوردستان سەرکوت کرد، بۆ ئەوەش هەموو شتێکمان
پێ رەوایە"ن. لە هەمانکات دا وایان دەزانی کەس توخنیان نابێت، کەس
دەستیان ڵێ ناگات. تا چوو ئەوەی کە لە کوردستان دەیانکرد لە تورکیاش
دەستیان پێکرد. ڵەنایان بۆ هەموو جۆرە کارێکی نایاسایی برد، ئەمە لە
تورکیا رێگای بۆ گەلێک خراپەکاری و ئاڵۆزی و کێشەی گەورە کردەوە.
کۆمەڵگا ئێستاکە ئازارەکەی دەچێژێت، بە ڕاستی دەیهەوێت بزانێت چی چیە و
شتەکان لێک جوێ بکاتەوە. چونکە تا ئێستاکە بە نهێنی رادەگیرا، بەڵام بە
خاڵێکی وەها گەیشت کە چیدی ناتوانرێ بشاردرێتەوە، لە هەموو لایەکەوە
خۆی بە دەستەوە دەدات، لە هەموو لایەکەوە بۆنەکەی بڵاو دەبێتەوە. بۆ
ئەوەش پێشنیاری کۆمیسیۆنێکی بەو شێوەیەی کرد و دەخوازێ سەرجەم ئەم
رەوشانە دەربخرێنەڕوو و شهفافییەت و ئاشکرایی تێدا بەرجەستە بکرێ.
مەگەر بەم شێوەیە لە تورکیا کێشەکان چارەسەر بکرێت.
ئاگربەستی دوولایەنە مەرجی سەرەکی چارەسەرییە؛
کێشەی سەرەکی لە تورکیا کەش و هەوای شەڕە. ئەوەی ئەم شەڕە رێگەی بۆ
ئاوەڵا دەکات وێرانییە. تەنها کوردان لەم شەڕانە دا زیانیان
وەبەرناکەوێ، تورکەکانیش زیانی گەورەیان بەردەکەوێ. گەر ئەوڕۆکە کێشەی
ئابووری لە ناوچەکە دا هەیە، کێشەی سیاسی و دیپلۆماسی هەیە، لە بناخە و
سەرچاوەی دا مەسەلەی شەڕ هەیە. دەشێ گەلێ ئێش و ئازاری هەبێت بۆ
کوردان، بەڵام گەلێ زیان بە تورکەکانیش دەگەیەنێت. بۆ دەستبەجێ
راوەستاندنی ئەم شەڕە "رێبەر ئاپۆ" پێشنیاری ئاگربەستی دوولایەنەی کرد.
دەکرێ ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەری کێشەکان لە تورکیا.
پەسند کردنی ئەم سێ پێشنیارە و هەنگاو لەم بوارە دا دەستڵێکردنی قۆناخی
دیالۆگ دەڕەخسێنێ. هەڵوێستێکی بەم شێوەیە نیشان درا، بەڵام بە داخەوە
تورکیا تا ئێستاکە وەڵامێکی ئەرێنی نەداوەتەوە. تەنها لایەنە
دیموکراتەکان هەندێ جموجۆڵیان هەیە، بەڵام لایەنە کاربەدەست و
فەرمییەکان گوێیان لەمە پڕکردۆتەوە و نایانهەوێ هیچ شتێک لەم بوارە
ببینن و تێبگەن. هەوڵ دەدەن پێداگری لە بەردەوامی سیاسەتە کۆنەکانیان
بکەن و دەیانهەوێ بە سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن ئەنجام وەربگرن.
|