٧\٢\٢٠١٢
جەمیل بایک:
لە بەرامبەر
AKP
تیکۆشانی سەرتاسەریی
رادەگەیەنین.
فورات نیوز
ئامادهکردنی: دیاری محهمهد
ئەندامی
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکانی کوردستان
KCK جەمیل بایک دەستنیشانی کرد کە ئەگەر
سیستەمی گۆشەگیری دژی رێبەری گەلی کورد لە پەرلەمانی
تورکیا بکرێت بە یاسا و پەسەند بکرێت، ئەوا ئەو شەڕە فەرمی
دەکەن و گوتی" چیتر تێکۆشان تەنیا ئەو
تێکۆشانە نییە کە (با گۆشەگیری
ھەڵبگیرێت و دیدار ئەنجام بدرێن، یان ئەنجام نەدرێت)
درووشمەکەی بێت. ئەگەر ئیمراڵی
بکرێتە ناوەندی شەڕی دژ بە گەلی کورد ئەواشەڕ و تێکۆشانمان راستەوخۆ لە
دژی AKP دەبێت" و دەستنیشانی کرد کە گەل
ئێستاکە لە تووڕەییەکی گەورەدایە.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی (KCK)
لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ANF گۆشەگیری سەرئۆجالان، گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات،
رێپێوانە درێژ مەوداکەی ئەوروپا، ئەنجام
نەدانی دیدار لەگەڵ کەس و کارەکەی ھەڵسەنگاند.
بایک گوتی"ئامانجی گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی ١٥ی شوبات لەناوبردنی
بزووتنەوەکەمان بوو، ئامانجیان ئەوە بوو لە
کەسایەتی رێبەر ئاپۆ دا کۆمەڵکوژی دژی کورد
ئەنجام بدەن". بایک دەستنیشانی کرد کە بزووتنەوەکەیان
بە تووڕەیی و قینێکی گەورەوە تەماشای ١٥ی شوبات دەکەن وگوتی"١٥ی
شوبات رۆژی قین و تووڕەییە، رۆژی پووچەڵکردنەوەی
ئامانجەکانی ھێزە گەلەکۆمەکارە
نێودەوڵەتییەکانە".
گرنگی رێپێوانە درێژمەوداکەی کوردان لە
ئەوروپا.
بایک راگەیاندکە ھێزە نێو دەوڵەتییەکان و تورکیا ھێشتا دەیانەوێ درێژە
بەو گەلەکۆمەیە بدەن کە ھێرشکردنە سەر
ئۆجالان ناوەندەکەیەتی و گوتی" چیتر
گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی روون بۆتەوە، راستی
رێبەر ئاپۆش بۆ ھەموو لایەک ئاشکرا و روونە". ھەروەھا
سەرنجیشی بۆ
سەر رێپێوانی درێژمەودای کورد لەو ئەوروپا کە ١٨ رۆژ دەخایەنێ
گوتی"ئەم رێپێوانە لە کەسایەتی رێبەرایەتیماندا بە
واتای خاوەندەرکەوتن
لە شەھیدان و ھەموو بەھا و نرخەکانی تێکۆشان دێت. ھەروەھا
خاوەندەرکەوتن لە رێبەرایەتیمان بە
واتای خاوەندەرکەوتنە لە بەشداری و پشتیوانی گەلی کوردی دەرەوەی
وڵات لە تێکۆشانەکەی. بە ھەزاران
شەھیدی کوردانی دانیشتوانی ئەوروپامان
ھەیە،ژمارەیەکی زۆری لاوان لە ئەوروپاوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون
و شەھید بوون، ژمارەیەکی بەرچاو لە کارە دیبلۆماسی و سیاسی و
راگەیاندنییەکانی ئەوروپاوە ھاتنە ناو
ریزەکانی گەریلا و قارەمانانە شەھید بوون،
ئەوەی گەلەکەمان لە ئەوروپا دەیکات، ھەمیشە
دڵسۆزی بووە بۆ وڵات، بەشداریکردن بووە لە تێکۆشان لەپێناو
وڵات و ھەر
بەم ھۆکارانەشەوە ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون".
لە وڵاتەکەیان دانەبڕاون.
بایک وتی:"شانبەشانی گۆشەگیری، ھەڕەشە و گێرەشێوێنی لەسەر رێبەری
گەلی کورد جێبەجێ دەکرێت، بە ھاوکاری
و ھاودەستی AKP و فەتحوڵڵا
گولەن، ھەوڵی پاکتاوکردنی بزوتنەوەی
ئازادیخوازی کورد دەدەن و دەیانەوێ ئیرادەی
گەلی کورد بشکێنن و سیستەمی خۆیان لە
کوردستاندا بچەسپێنن، بەم شێوەیەشە لە
قڕکردنی سیاسی و کلتووری کورددا بگەنە ئەنجام؟.
ھەروەھا وتیشی " چیتر تێکۆشان تەنیا ئەو
تێکۆشانە نییە کە (باگۆشەگیری ھەڵبگیرێت و دیدار ئەنجام بدرێن، یان
ئەنجام نەدرێت) درووشمەکە
یبێت" بەم شێوەیە ئاماژەی
پێدەکات"دەیانەوێ لەم
رێگەیەوە بە تەواوی تەڤگەری
ئازادیخوازی کوردستان پاکتاو و بنەبڕبکەن،
ئاشکرا و روونبۆتەوە کە ئیمراڵی بۆتە ناوەندی شەر، بۆ
ئەوەش تێگەیشتن لە چوارچێوەی
ھەستیاری مژارەکە گرنگییەکی گەورەی ھەیە".
جەمیل بایک لە
بارەی مانگی شوباتەوە دەستنیشانی کرد کە ئەممانگە مانگی خاوەن
دەرکەوتنە لە رێبەری گەلی کورد و گوتی:" مانگی
شوبات مانگی خاوەنداریکردنە لە رێبەرایەتی، رۆژ رۆژی تێکۆشانە
لەدژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و پرۆتێستۆکردنێتی، بۆ ئەوەش
رێپێوانی درێژ مەودا گرنگییەکی بەرچاوی ھەیە لە ئەتمۆسفەری
تێکۆشاندا و لە وەگەڕخستنی گەلی کورد
لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و
ھۆشیارکردنەوەیدا.لەسەر ئەم بناخەیەش چالاکییەکەیان بە
گەرمی سڵاو دەکەم."
جەمیل بایک لەبارەی بێدەنگی کۆمیتەی رێگرتن لە ئەشکەنجە
CPT ، دادگایمافی مرۆڤی ئەوروپا و دەزگا و
رێکخراوە نێو نەتەوەییەکان لە
بەرامبەر گۆشەگیری ئۆجالان ھەڵسەنگاند و وتی" ئەوروپا خۆی وەکو
دەوڵەتی حقوق دەبینن و دەڵێن کە ئەوان زۆر
گرنگی دەدەن بە مافەکانی مرۆڤ و حقوقی
نێونەتەوەیی، کەچی لە بەرامبەر تورکیا لەو
بابەتانەشدا کە راستەوخۆ ئەوان پەیوەندیدار دەکات بێدەنگن، لە
بەرامبە ردەستبەسەرکردن و گرتنی ئەو
ھەموو پارێزەرانە دەنگیان دەرنەکەوت، ئەوانیش
باش دەزانن کە گرتنی ھێندە پارێزەر مەسەلەیەکی سیاسییە،ئەمەش
نیشانی دەدات کە ناوەندی ئەم شەڕەی دژ بە گەلی کورد
ئیمراڵییە. چونکە ئەو جموجۆڵە و بێنەوبەرەییەی سەر ئیمراڵی
جموجۆڵی لەناوبردن و پاکتاوکردنە. بۆ ئەوەشە
کە بێدەنگن لەبەرامبەر پەیڕەوکارییە
نامرۆییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی."
بایک وا درێژەی دا بە لێدوانەکەی:" گەر پشتگیری و
پشتوانی ئەمریکا و ئەوروپا نەبوایە، تورکیا نەیدەتوانی
کارێکی وەھا بکات، نەیدەتوانی ھێندە سیاسەتمەداری
دیموکرات بگرێت، نەیدەتوانی پارێزەران بگرێت، نەیدەتوانی
رۆژنامەوان بگرێت، نەیدتوانی بە شێوەیەکی وەھا ناحقوقی و
نارەوایانە شەش مانگ زیاتر رێگری لە چاوپێکەوتن و دیدارەکانی
ئیمراڵیب گرێت."
دەرنەکەوتنی ئۆجالان
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاریدا.
لە بارەی
دەرنەکەوتنی ئۆجالان بۆ دیدار لەگەڵ برا و
کەسوکارەکەیدا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری
KCK گوتی" لە
کاتێکدا کە پارێزەرانی دەستگیرکراوون، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە
ئارادایە و سات بە سات بەردەوامە،چاپەمەنی و
راگەیاندنەکان بێدەنگ دەکرێن، دەنگی کوردان دەبڕن
و ھیچ کەلێنێکیان بۆ نەھێشتۆتەوە کە ھەناسەی لێوەربگرێت،ئایا
مرۆڤ چاوەڕێی چۆن ھەڵوێستێک لە رێبەر ئاپۆ بکات. لەکاتێکی وەھادا رێبەر
ئاپۆ دیداری رەتکردۆتەوە، ھێندەش ئاشکرایە،
بۆ شیکردنەوەی ئەم بابەتە پێویست بەوەناکاتکە سیاسەتمەدار و شیرۆڤەکار
بیت".
بایک ھەر وەھا دەڵێت" رێبەر ئاپۆ وشە نھێنییەکانی
AKPی دەرخستۆتەڕووو ئاشکراشی کردووە، تەڤگەڕی ئازادیخوازیش
وشە نھێنییەکانی AKP ئاشکرا کردووە، گەلی
کوردیش بە ھەمان
شێوە وشەی نھێنی AKPی زانیوە و
ئاشکرایکردووە، بۆ ئەوە ھەوڵەکانی AKP کە ھەوڵی شەڕی دەروونین
ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەلەکەمان نییە".
بایک سەرنجی راکێشایە سەر ھەوڵە نایاساییەکانی دەوڵەتی AKP لەمەڕ
قورسترکردنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و گوتی" ئەگەر ئەم سیاسەتی
به یاساکردنی گۆشەگیری بە ئاکام بگات، ئێمە بە
ھیچ شێوەیەک لێی بێدەنگنابین، ھەڵبەت بۆ چەندین مانگ دەچێت
لەبەرامبەر بەو گۆشەگیرییە تێکۆشانێکی بێ
وێنە دەکرێت". بایک سەرنجی راکێشایە سەر دەوڵەتی تورک لە
بەرامبەر بەم تێکۆشانە بێ چارە بووە
و دەیەوێت بە پرکردنەوە زیندانەکان
گەلەکەمان بێ تاقەت بکات و بیخاتە دۆخێکەوە کە ھیچ
نەتوانێ تێبکۆشێت و بایک دەڵێت"ئامانجیان لەم ھێرشانەیان
ئەوەیەپێمان بڵێن بە ھیچ شێوەیەک دەرمەکەونە
سەر شەقامەکان و ناتواننرێپێوان و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. ئەمە واتای
چییە ؟..واتای خنکاندن و چەوساندنەوەی
تێکۆشانی دیموکراتی گەلەکەمانە، ھەر بۆ ئەوەشە
بە ھەزاران سیاسەتمەداری کوردیان
گرتووە."
ھەروەھا وتیشی" گۆشەگیری تەنیا بڕینی دیدار و چاوپێکەوتنەکان
نییە، بە ئاشکرا گێرەشێوێنی و ھەڕەشە دەکەن و دەڵێن (دەبێ
تەسلیم ببیت، مل بۆ سیاسەتەکانمان کەچ بکەت)، رێبەر ئاپۆش لە
بەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدانی دەکات،
رێبەر ئاپۆ بە ئاشکرا ھزر و بیری خۆی
راگەیاندووە." جەمیل بایک دەستنیشانی کرد کە گەلی
کوردلە بەرامبەر ھەموو ئەو زوڵم و زۆردارییانە خاوەنداری لە
ئۆجالان دەردەکەوێت، لە
بەرامبەر بە گەلەکۆمە، گۆشەگیری و ھەڕەشەکانیان
ناڕەزایی نیشان دەدات و ھەموو کەوە ئەو پیلانانەی دەوڵەت
پووچەڵ دەکەنەوە".
بایک وەھا بەردەوامی کرد:
"چیتر تێکۆشا نتەنیا ئەو تێکۆشانە نییە کە (با گۆشەگیری ھەڵبگیرێت و
دیدار ئەنجامبدرێن، یان ئەنجام نەدرێت)درووشمەکەی بێت" ئەگەر ئیمراڵی
بکرێتە ناوەندی شەڕی دژ بە گەلی کورد ئەوا شەڕ و تێکۆشانمان راستەوخۆ
لە دژی AKP دەبێت" و دەستنیشانی کرد کە
تووڕەیی تێکۆشەران و گەل زیاتر دەبێت و بایک گوتی :"گەلەکەمان و
تێکۆشەرانی زۆر دڵسۆزی رێبەر ئاپۆن، ھەموو میلیتانانی
PKK دەتوانن ھەموو جۆرە چالاکییەکی
فیداییانەش بۆ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن، کە ھەمیشە لە ھەموو ھەل و
دەرفەتێکدا فیدایەتی خۆیان پیشان دەدەن، ئەمەچ لە شەڕی دژی سوپای تورک
بێت یاخود شەڕی لەناوبردنی سەربازگەکان بێت، ئەو سەربازانەی کە لە ناو
سەربازگەکاندان بەپێچەوانەی گوتنەکانی سەرفەرمانداری تورکەوە ھەر کە
نزیک دەبنەوە لە ترسان رادەکەن، ئەی ئەگەر ھێزێکی فیدایی لە بەرامبەر
خۆیان ببینن، چۆن خۆیان رادەگرن ؟ دەتوانن تانک، زرێپۆش، تۆپ و
بەھەزاران ھێزی سەربازی دەوڵەتی تورک راوەستێنن، ئەگەر ھێزی فیدایی و
ھێزە سەربازییەکانی دەوڵەت رووبەڕووی یەک
ببنەوە، سوپای تورک ناتوانن خۆیان لەبەرھێزی گەریلای فیداییدا رابگرێت.
ھێزی فیدایی خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن،
دەتوانن ھەموو چالاکییەکانیشیان بۆ رێبەر ئاپۆ بکەن و
چالاکی پرۆتێستۆییش ئەنجام بدەن".
diaryzana@ymail.com
|