په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠٢٠

چەمکی دەوڵەتی قووڵ.


وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: هاوڕێ نەهرۆ

١- سەرھەڵدانی دەوڵەتی قووڵ.
٢- چەمکی دەوڵەتی قووڵ.
٣- ڕەگەزەکانی دەوڵەتی قووڵ.
٤- ئالیەتی کارکردنی دەوڵەتی قووڵ.

سەرھەڵدانی دەوڵەتی قووڵ، دیاردەی سەرھەڵدانی دەوڵەتی قووڵ لە تورکیا سەری ھەڵدا کە بریتی یە لە تۆڕێکی نھینی لەسەر دەستی موستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرا، ئەو تۆڕە بە نێوی (دەرین دەولەت) ناوبانگی دەرکرد بە واتای دەوڵەتی قووڵ، ئەم تۆڕە لە چەند گروپێک پێکھاتووە لەوانە پۆلیس و ئەفسەرانی ھێزی چەکداری و ھەندی لە پیاوانی دادگا و بیروکراتەکان و چەند گروپێکی دی، ئەم تۆڕە ھەڵدەستی بە ئەنجامدانی چالاکی نھینی مەبەستی لێی پاراستنی عەلمانیەتی دەوڵەتی تورکیایە کە لەسەر دەستی کەمال ئەتاتورک دامەزرا، ھەروا ئەرکی ئەم تۆڕە سەرکوتکردنی بیروڕاو و جوڵانەوەو حیزب و ئەندامانی حکومەتن کە بیانەوێ ھەرەشە لە عەلمانیەت بکەن ھەر لە رێگای ئەم گوتارەوە باسی چەمکی دەوڵەتی قووڵ دەکرێ .

چەمکی دەوڵەتی قووڵ، چەمکی دەوڵەتی قووڵ چەمکێکی بەربڵاوە بەڵام دیاریکراو نییە، بەکاردەھێنرێ بۆ پێناسەی دام و دەزگاکانی حوکمرانی کە ھەڵنەبژێردراون، ئەم دام و دەزگایانە کۆنترۆڵی چارەنووسی دەوڵەت دەکەن وەک سوپاو دام و دەزگای بیروکراتی مەدەنی یان ئەمنی یان حیزبی فەرمانڕەوا، لەوانەیە ھۆی بوونی دەوڵەتی قووڵ دەگەرێتەوە بۆ ئامانجی پیلانگیڕی یان ئامانجی پروژەیەک وەک پاراستنی بەرژەوەندی دەوڵەت و سیستەمی حوکم ھەروا دەوڵەتی قووڵ چەند رەگەزێکی ھەیە لە دام ودەزگای دەوڵەت و جمگەکانی مەدەنی وسەربازی و سیاسی وراگەیاندن وئاسایش، ئەم رەگەزانە پێکەوە کار دەکەن بە ئاراستەی ئامانجی ھاوبەش ھەروا ئاراستەی دام ودەزگاکانی دەوڵەتی فەرمی و بریارە سیاسیەکان ھەروا دەوڵەتی قووڵ چەند ناوێکی ھەیە لەوانە دەوڵەتی ڕەگ داکوتاو یان دەوڵەت لە نێو دەوڵەت، کاتێ وەسفی ھەندی حیزب و گروپ دەکرێ کە بەشیوەیەک مامەڵە دەکەن وەک بڵێت دەوڵەتن بەڵام ئەم دەوڵەتە لە نێو دەوڵەتی دانپیانراوە، یان دەزگای ھەواڵگری دەوڵەتێکی دیاریکراو، نموونەی بەربڵاوی چەمکی دەوڵەتی قووڵ، دەوڵەتی قووڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خۆی لە وەکالەتی ئاسایشی ناوەندی و لوبیەکان بەرجەستە دەکا یان دەوڵەتی قووڵ وڕەگ داکوتاو لە تورکیا یان دەوڵەتی قووڵ لە میسر کە خۆی لە سوپاو گەورەپیاوانی ئیش و کار دەبینێتەوە .

ڕەگەزەکانی دەوڵەتی قووڵ، چەمکی دەوڵەتی قووڵ بەستراوە بە چەمکی دەوڵەت لە نێو دەوڵەت دا بە واتای بوونی حکومەتێک لەسەر حکومەتێکی تر کەچی لای ھاوڵاتیان یەک حکومەت ھەڵدەبژێردرێ لە کاتێکدا حکومەتەکەی تر بە پروسەی ھەڵبژاردن دا تێپەر نابێ، حکومەتی شاراوە لە چەند ڕەگەزێک پێک دێت لەوانە،
فەرمانبەرانی حکومەتی پێشوو، گەورە پیاوانی بواری مەدەنی وسەبازی کە پێک دێن لەسەر دابەشکردنی سەروەت و سامانی وڵات و دەستاودەست کردنی دەسەڵاتی، ھەندێ جار کێبەرکێ لەنێوانیان روو دەدات.

خاوەنکاران (پیاوانی کاروبار) نوێنەری ھەڵبژاردەی سەرمایەدارین، دەیانەوێ سەرمایە ھەڵێنجێنن و قورخی کارگوزاری دەکەن و درێژە بە ئیمتیازاتی ماڵیان دەدەن .
ھەندێ لە رۆشنبیران و تەکنوکرات، ئەمانە لە نێوەندی ئەکادیمین، لەو خەڵکانەن کە دەزانن چۆن کۆنترۆڵی دەوڵەت دەکەن لە رێگای پروسەی دارشتنی دەستوور ھەروا دانانی یاساو یاسادانانی تر کە ئەجندەی شاراوەی لە پشتە.

ئالیەتی کارکردنی دەوڵەتی قووڵ، دوای قسەکردن لەسەر چەمکی دەوڵەتی قووڵ کە دەوڵەت یاسادانەری تاقانەی یاسایە لە ھەمان کاتدا جێبەجێ کەریتی، لەوانەیە دەوڵەت، یاسا بەکاربھێنێ بە رێگای جیاوازو ناروون، دەوڵەت خاوەنی دەسەڵاتی رەھایە لە ھەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکی و سیاسەتی جۆراجۆر ھەروا دەسەڵاتی ئەم دەوڵەتە ڕاگرتنی ئیش کردن بە یاسایە وەک تەگبیر وەرگرتنی پیویست بەمەبەستی داکوکی کردن لە دەوڵەت دژ بەو مەترسیانەی کە رووبەرووی دەبنەوە، ئەم دۆخە پێی دەڵین (ھەڵپساردنی یاسا) لە رێگای ئەم دۆخەوە دەوڵەتی بانگەوازی دۆخی لەناکاو و مانگرتن دەکا بەم شیوەیە ئیش کردن بەو یاسایە ھەڵدەپسیردرێ، بەھۆی ئەم ناکوکی یەوە سەبارەت بە مامەڵە کردن لەگەڵ یاسا، وا پیویست دەکا کە دەوڵەت دوخێک لە ترسی بێ ئەندازەو ونزیک بوونەوەی دوژمنی وەھمی بخوڵقێنێ کە دەبێتە پاساو بۆ کاروکردەوەکانی دەوڵەت بەشیوەیەک ئەم کاروکردەوانە جێگای رەزامەندی خەڵکە، جۆرێک لە جۆرەکانی شەرعیەتی خەیاڵی پێ ئەدرێ، لەم رێگایەوە لیپرسینەوەی یاسای نامێنێ بۆ کردەوەکانی دوای کۆتایی ھاتنی ئەم دۆخە.

ئەمرۆ دەوڵەتی عیراق یەکی لەو دەوڵەتانەیە کە بە دەوڵەتی قووڵ ناوزەد دەکرێ (وەرگێڕ).
_________________________________________
سەرچاوە: لە ماڵپەری (سطور) وەرگیراوە:

https://sotor.com/%D9%85%D9%81%D9%87%D9%88%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%85%D9%8A%D9%82%D8%A9/

 

١\١٠\٢٠٢٠

ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک