په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٤\٢٠١٦

چەمکی هاوبەشیی..


ستار محەمەد قادر   


تائێستا بینیوتانە پیاوێکی دەوڵەمەندو سەرمایەدار ببێ بە هاوبەشی کابرایەکی هەژار؟ یان بینیوتانە کەسێکی خاوەن هێزو دەسەڵاتدار، حیساب بۆ داماوێکی بێ کەس بکات؟ خۆ ئەمڕۆ کەس کار بەو قسەیە ناکات؛ کەهەژاری سەر راست، هاوبەشی پیاوی دەوڵەمەندە، کورد ناچەند نیەتی پاک و سەری راست بێت، ئەوان بەچاوێکی نر تەماشامان ئەکەن، چونکە ئەوان گرنگی بەو گوتەیە ئەدەن، کەریشی پیاوی دەوڵەمەند بە ... هینی هەژار!


هەر چەندە رەوش و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد لەئێستادا، جیاوازی ئاسمان و رێسمانی هەیە لەگەڵ رابردوودا، بەواتایەکی تر، کورد ئەمڕۆ ئەو کوردەی جاران نیە کە تەنها شاخەکان بەدۆستی خۆی هەژمار بکات، بەڵکو دۆستێکی زۆری هەیە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد لەرووی هاوکێشە هەرێمیەکەوە، ئەوەی نەگۆڕاوە یان نایەوێت ئەو هەموو گۆڕانکاریانە ببینێت، هزری سیاسی کوردە، کە بەشەرمەوە باس لە هاوبەشیی ئەکات، بێ لەبەرچاوگرتنی ماهییەتی هاوبەشیی، کە بەیەقینەوە کورد لێی زەرەرمەند ئەبێت، چونکە لۆژیک ئەو جۆرە هاوبەشییە رەت ئەکاتەوە کە لایەک باسی بکاو ئەوەکەی تر بەو فۆرمەی تۆ رەفزی بکات.


کورد خۆی لەخشتە ئەبات، ئەو قەوانە سواوە دووبارەو دە بارە ئەکاتەوە، هاوبەشیی کاتێک قابیلی قبووڵ ئەبێت، تای تەرازووەکە هاوسەنگ بێت، ئارەزوومەندانە بێت نەک بە ناچاری رێی ناوەند بگرێتە بەر!


کورد تا لەعێراق جیا نەبێتەوە، ناتوانێت وەکو هاوبەشێکی خەقیقی تەماشا بکرێت، دوای جیا بوونەوەی ئەگەری هاوبەشیی ئارەزوومەندانە باوەر پێگراو تر ئەبێت!


لێ لە ئێستادا ئەوان مافە سروشتیەکانت پێ رەوا نابینن، چۆن وەکو هاوبەش قبووڵت ئەکەن؟


ئاخر چۆن ئەکرێت دووان هاوبەشی یەک بن، یەکێکیا چاوی لەدەستی مەرحەمەتی ئەویتریان بێت؟ حەق وایە کورد کانسڵی هاوبەشیی بکات، چونکە ئەوە بەخەوشێکی گەورەلەسەر هزری سیاسیمان حیساب ئەکرێت، ئومێدەوارم ئیتر لەزاری هیچ سیاسی و لەهیچ میدیایەکەوە گوێبیستی ئەو هاوبەشییە نەبین، کە خودی خۆماتی پێ لەخشتە ئەبەین!

 

ماڵپه‌ڕی ستار محه‌مه‌د قادر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک