٢٤\٤\٢٠١١
چه‌مکی ئۆپۆزسیۆن
بوون
له نێوان تێنه‌گه‌یشتنی
ده‌سه‌ڵات و بێ ئه‌زموونیی ئۆپۆزسیۆن دا.

هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و ئاستی زانسته ڕۆشنبیریه‌کان و
کرانه‌وه‌ی له چه‌مکی دیموکراتیه‌ت و ڕهایی له بواری سیاسی و هه‌نگاوه‌کانی
ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سته‌به‌ربوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان
و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی شایه‌سته بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی و ڕێکخستنی ته‌واوی
سیسته‌مه‌کانی ژیان له هه‌موو بواره‌کان دا که په‌یوه‌ندیان به گوزه‌رانی
ئه‌م خه‌ڵکه‌وه هه‌یه.
ئه‌رکو مافه‌کان و هاوبه‌شی ته‌واوی نێو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاو
کاری پێکه‌وه بوون بۆ گه‌یشتنه ته‌واوی ئامانجه‌کان وه‌ک ئه‌رکێکی
نیشتمانی له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ، ده‌سه‌ڵاتی حزب
و تێکه‌ل بوونی به گشت ورده‌کاریه‌کانی ژیانی هاوڵاتی و خۆخستنه
نێوماڵی هه‌موو تاکێکه‌وه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌م ئه‌زمونه‌ى
خستۆته مه‌ترسیه‌وه و هه‌میشه ئه‌م فکرو بۆچونه حزبیه‌ی کردۆته
پێشڕه‌وی بۆچونه‌کان و به‌رده‌وام بینین و هه‌نگاوه‌کان له‌م ئاراسته‌یه‌وه
کاریان کردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌م هۆکاره‌ش بووه که نه‌توانراوه له‌سه‌ر
بنه‌ما و پره‌نسیپه‌کانی هاونیشتیمانی بوون و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه
نه‌ته‌وه‌یه‌کان که ده‌بوو هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کاندا
بوونایه..
ئه‌و کاته‌ی باس له پره‌نسیپه‌کانی دیموکراتیه‌ت ده‌که‌ین و چه‌مکی
ئۆپۆزسیۆن وه‌ک لایه‌نێکی گرنگ ڕه‌چاو بکرێت ، ئه‌گه‌ر بکرایه ڕه‌نگه
بارودۆخه‌کان به شێوازێکی دی و ئاراسته‌یه‌کی تر بوونایه و ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له ناڕه‌زایی و ئاڵۆزی و شێواندنی بارودۆخه‌کان بوونی
نه‌بوایه.
ده‌سه‌ڵات و حزبه باڵاده‌سته‌کان و تێگه‌یشتنیان له چه‌مکی
دیموکراتیه‌ت و قبووڵ کردنی ئۆپۆزسیۆن و بیروڕای جیاواز‌و کارکردن پێکه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و گوێ گرتن له شه‌قام و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و
هه‌نگاونان بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی خواسته گشتیه‌کان که سه‌ره‌نجام به‌لای
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌شکایه‌وه .. کاتێک ده‌سه‌ڵات هه‌میشه خۆیی به‌ڕاست
و خاوه‌ن شه‌رعیه‌ت و دڵسۆزتر له هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێ و گوێ نه‌گرتن
و گرنگی نه‌دان به‌خواسته‌کان که بێ گومان ته‌واوی ئه‌و خواست و
پێشهاتانه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ندین ساڵه له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه باسی له‌سه‌ر
ده‌کرێ و به‌رده‌وام خواستی گرنگ و هه‌نوکه‌ی بوون به‌ڵام ئاراسته
حزبیه‌کان و سه‌رکردایه‌تی حزبی له‌سه‌رووی بڕیار‌و یاساکانه‌وه ، له‌سه‌رووی
خواسته‌کانه‌وه ، له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌وه ، که سه‌رجه‌م
ده‌بنه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له
ئاستیاندا یه‌که‌م به‌رپرسیار بێت و له‌وێوه یه‌که‌م هه‌نگاو کار‌و
کرده‌وه به‌دیاربکه‌وێت وه‌ک ئه‌رکێک له‌سه‌ر بنه‌مایی ئاسایی کاره‌کانی
، که‌واته ئه‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵات له لوتکه‌وه تا ده‌گاته به‌رپرس
و کارمه‌ندێکی ئاسایی که ئه‌رکی ڕاپه‌ڕاندن و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری
هاوڵاتیانه له‌باش کردنی گوزه‌ران و دابین کردنی ئارامی و به‌رێوه‌بردنی
کارویارو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و فه‌راهه‌م کردنی یاسا و بوونی سه‌روه‌ری
ئه‌و یاسایه و بوونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌واوی پێداویستیه‌کانی
هاوڵاتی ئه‌رکی ئاسایی ده‌سه‌ڵاتن و هه‌رگیز پێویست به‌منه‌ت و موساوه‌مه
ناکات چونکه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بگاته ده‌سه‌ڵات ده‌بێ خزمه‌ت بکات ،
گه‌یشتنه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات ته‌نها له ده‌ره‌نجامی کرده‌وه‌و کرداره‌وه
ده‌بێت ، گه‌ر ده‌سه‌ڵات توانی له ڕوانگه‌ی ئه‌م پره‌نسیپانه‌وه کاری
کرد ده‌کرێ ڕای جیاواز‌و نه‌یاریش قبوڵ بکات ئه‌وکات ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ
له ڕوانگه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیه کاربکات و دیموکراتیه‌ت به گشت
ماناکانیه‌وه ده‌سته‌به‌ربکات و ئه‌و کۆمه‌ڵگا شارستانیه‌ته پێشکه‌وتوه
پێکه‌وه بنیادبنێن که تاکی کورد ده‌ی خوازێ و له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا ده‌گونجێ.
ئۆپۆزسیۆن بوون و شێوازی کارکردن و مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست ، ده‌ره‌نجامی
گشت لایه‌نی کاره نه‌گه‌تیڤه‌کانی ده‌سه‌ڵات و بوونی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵه
له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات کارێکی ئاسایی و گه‌لێک ته‌ندروسته
که ئۆپۆزسیۆن دروست ببێت که ئه‌مه هۆکارێکه بۆ به‌دیموکراتی بوونی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و به‌روپێش چوونه له هه‌موو ڕووێکه‌وه ، ده‌بێ
جێگای خۆشحاڵی و ده‌ست خۆشی هه‌موو لایه‌ک بێت ، لێره‌دا نامه‌وێ زیاتر
له‌م لایه‌نه‌وه بدوێم چونکه ئه‌وه‌ی گرنگه که لایه‌نی به‌رجه‌سته‌بوو
له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆن دا ده‌بێ پێناسه‌یه‌ک بۆ خۆی بکات و له
ڕوانگه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی خۆیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخه‌کاندا
بکات و هه‌موو پێکه‌وه له خاڵێک دا کۆبینه‌وه که ده‌بێته هێڵی
سوور و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کراو که ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه
و پاراستنی کیانی کوردیه ئه‌مه ده‌بێته ئه‌رکێکی هاونیشتمانی سه‌رشانی
هه‌موومان پێکه‌وه به‌بێ جیاوازی ، له‌خوار ئه‌م هێڵه‌وه شه‌ڕ له‌سه‌ر
ناکۆکیه‌کان ده‌که‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌و دیموکراتیه‌تیه‌ی که
پێکه‌وه بنیادی ده‌نێن و هه‌موو بڕوامان پێی هه‌یه وکاری بۆ ده‌که‌ین
و جێ گۆڕکێی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ئاسایی و گه‌لێک ته‌ندروست بێت ، ده‌بێ ده‌نگ
دان و سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕیارده‌ری کۆتابن تا ئه‌و شه‌رعیه‌ته
بده‌نه ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و ئه‌وه‌ی ده‌بێته
ئۆپۆزسیۆن له ئۆپۆزسیۆنی خۆیی بگات به‌و مه‌رجه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش پێشێل
که‌ری مافه‌کان نه‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه یاسایانه کار و ئه‌رکه‌کانی
ئه‌نجام بدات......
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|