جه‌نابی کاک مه‌سعودو مام جه‌لال رێگا چۆل بکه‌ن بۆ ئێمه با ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست کورد نه‌چێت.
سه‌ردار پشده‌ری
بۆ خۆوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامه سیاسیه کراوه‌یه که مافناسێکی سویسری بۆ کاک مه‌سعودو مام جه‌لالی نوسی مانگی پێنجی 1992 و ئه‌وان ئه‌و نامه‌یان خسته پشت گوێ و دوو به‌دوو ده‌وڵه‌تێکی بێ ئه‌نجامیان دروست کرد، بڕوانه لاپه‌ره‌ی حه‌وت و هه‌شت و نۆ و ده له‌م سایته‌دا: http://www.kurd-oil.net/koil.html
ئه‌و رۆژانه‌ی که جه‌ماوه‌ری کورد وه‌ک ئه‌مڕۆ بێ‌ئومێد بووبو له سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه سیاسیانه له به‌دیهێنانی ده‌سکه‌وتێکی سیاسی له ساڵی 1991، بۆخۆیان راپه‌رین و به حه‌وت رۆژ به‌قده‌ر په‌نجا ساڵ خه‌باتی ئه‌و حیزبانه‌یان ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست هێناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش به‌و راپه‌رینه خۆشحاڵ بوون، به‌ڵام له‌کاتێکدا که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه ده‌ستیان به‌سه‌ر راپه‌رینه‌که‌دا گرت، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پشتی تێ‌یان کرد بۆ رسوا کردنیان، چونکه ئاگادار بوون که له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندیان به رژێمی عێراقیه‌وه هه‌بوو، کاتێک کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ستی به‌وه کرد که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه وه‌ک سۆنه وان (سۆنه به مراوی ره‌ش ده‌ڵێن) و به هه‌زار بارانی وا ته‌ڕ نابن و ئه‌وه‌ی که خه‌ریکه له‌ناو بچێ جه‌ماوه‌ری کورده، ده‌رگای سیاسی مرۆڤایه‌تیان بۆ کورد کرده‌وه‌و ده‌ستیان کرد به ناردنی یارمه‌تی بۆ گه‌لی کورد.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خۆمان خسته ناو سه‌نگه‌ری نه‌وت و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه، ئه‌نجامه‌که‌شی پێشوازیه‌کی زۆر گه‌وره بوو له لایه‌ن هه‌سێک ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا، به‌ڵام کاتێک که سه‌رکردایه‌تی حیزبه کوردیه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی گۆڕانکاری ده‌دات له ناوچه‌که‌و ئه‌و گۆڕانکاریه‌ش به‌زه‌ره‌ری سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه ته‌واو ده‌بێت، بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان په‌نایان برده به‌ر هه‌ڵبژاردن و چاوی کوردیان به‌ست به‌ناوی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانه‌وه خه‌ڵکیان هاندا بۆ ده‌نگدان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاگاداری هه‌موو پیلانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه بوون که به‌غداو تاران ئامۆژگاریان ده‌کردن بۆ رێگا گرتن له ئێمه، به‌ڵام ئێمه به‌هه‌ستێکی کوردایه‌تیه‌وه ده‌جولاینه‌وه‌و به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یمان ده‌گووت نابێ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه بخرێنه پشت گوێ، نه‌رمی نواندن و داوای ئێمه وای کرد که نامه‌یه‌کی سیاسی بۆ کاک مه‌سعودو مام جه‌لال و ته‌واوی کۆمه‌ڵگای کوردی بنوسرێ بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی سێقۆڵی، (به مانای کاک مه‌سعودو مام جه‌لال و من) نامه‌که له‌و سایته‌ی سه‌ره‌ودا نیشان دراوه، به‌ڵام مام جه‌لال به کاک مه‌سعودی ووت، من و تۆ رێک بکه‌وین ده‌توانین هه‌موو شتێک بکه‌ین، مام جه‌لال توانی کاک مه‌سعود فریو بدات و رایبکێشێته ناو گۆماوی بێمنه‌تیه‌وه، ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و ئه‌و نامه سیاسیه نه‌خوێننه‌وه.
نه‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و ئه‌و نامه سیاسیه تاکو ئه‌مڕۆ کارێکی وای کردوه هه‌ردووک رژێمی کۆن و تازه‌ی به‌غدا هیچ بایه‌خێکیان بۆ دانه‌نێ و هیچ ده‌سکه‌وتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان پێ نه‌سپێرن، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش وه‌ک مێلیشیا ته‌ماشایان ده‌که‌ن و به‌کاریان ده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش ناحه‌قیان نیه، له‌کاتێکدا که ئه‌وان ئاماده بوون نه‌ک ته‌نها که‌رکوک، موسڵ و تکریت و سامه‌راو به‌عقوبه‌ش له‌ژیر په‌رده‌ی ویلایه‌تی موسڵ دا بده‌نه‌وه ده‌ست کورد‌و کوردیش بکه‌نه خاوه‌ن نه‌وتی خۆی، به‌ڵام مام جه‌لال و کاک مه‌سعود بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆیان پڕۆژه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و پڕۆژه رزیوه‌کانی خۆیان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن، ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێ که ئه‌مڕۆ به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین که ده‌ستیان له ژێری هه‌مبانه‌ی سیاسی هاتۆته ده‌ره‌وه‌و هیچ وه‌ڵامێکیان پێ نیه بۆ جه‌ماوه‌ری کورد.
جه‌نابی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود ئێستا لێره‌وه وه‌ک بانگه‌وازێکی نه‌ته‌وه‌یی پێتان راده‌گه‌یه‌نمه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆرانکاریه‌ک بکه‌ن له‌ناو حیزبه‌که‌تاندا یاخود کوڕه‌کانتان یان یه‌کێکی تر له حیزبه‌که‌تان دابنێن له شوێنی خۆتان، هه‌ر وه‌ک چۆن هیچ حسابێک بۆ ئێوه نه‌کرا، به هه‌مانشێوه حسابیش بۆ ئه‌وان ناکرێت، تکاتان لێده‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک تاوانباری جه‌نگ بدرێنه دادگا، رێگا چۆل بکه‌ن بۆ ئێمه با ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست کورد نه‌چێت.
له‌نده‌ن 25 - 8 - 2000
|