جه‌نابى سه‌رۆكى
حكومه‌ت،
ده‌رباره‌ى راویَژكاره هونه‌ریكه‌ت من چه‌ند قسه‌یه‌كم هه‌یه...

رزگار كۆچه‌ر
گومانم له‌په‌رۆشیت نیه تاپیَشكه‌وتنى ژیان ئاراسته‌كه‌ى له پیَناو
كۆمه‌لاَنى خه‌ڵكى كوردستان بیَت بۆیه مرۆڤى به ویَژدان ده‌بیَت چاوى
ده‌سته‌كه‌وته‌كان ببینیَت نه‌فامانه‌ش بریار نه‌دات چونكه ئه‌وه‌ى
كراوه له‌گه‌ل هه‌موو كه‌م كوریه‌كانیش كارى چاك و زۆرن ئه‌وه‌ى گله‌یشمان
لێی هه‌یه ئۆباڵه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر به‌شیَكى له ئه‌ستۆى حكومه‌ت بیَت ئه‌وا
به‌شه‌كه‌ى تر‌ى له ئه‌ستۆى خۆمانه چونكه تا ئیَستا ئیَمه به
ژیرانه مامه‌له‌مان له‌گه‌ل ئه‌و ده‌رفه‌تانه نه‌كردوه كه بۆمان ره‌خساوه
ئه‌وه‌ى ده‌كه‌ویَته ئه‌ستۆى جه‌نابت و حكومته‌كه‌مان ته‌نها لىَ نه‌پرسینه‌وه‌یه
له‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ندىَ چالاكى میزاجى به كه‌یف و هه‌وه‌سى خۆیان
ده‌كه‌ن ,خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نابت بپرسیت كامه كار و چالاَكى من، به‌نموونه
كۆمه‌ڵیَك كارى راویَژكاره هونه‌ریه‌كت بۆ ده‌خه‌مه روو كه ده‌میَكه
له مه‌كته‌به‌كه‌ى تۆزى له‌سه‌ر كه‌وتووه هه‌ر له‌كاركردن له پرۆژه
یاساى پاراستنى مافى هونه‌رمه‌ندان و پرۆژه‌ى شارى سینه‌ما تا ده‌گاته
خه‌لاَت كردنى ده‌شنىَ خان كه من قسه‌م له‌سه‌ر خودى ده‌شنى خان نیه
به‌ناوى باشترین بیَژه‌رى كه‌ناڵه كوردیه‌كان كه دڵنیام نه‌وه‌ك من
به‌ڵكو زۆربه‌مان قسه‌ى زۆرمان له‌سه‌ر جۆر و شیوازى خه‌ڵاتكردنه‌كه
هه‌یه !؟
پیم وایه خه‌لاَت كردن و ده‌ست نیشان كردنى باشترین هونه‌رمه‌ند یان
باشترین بیَژه‌ر كارى كاك هه‌لكَه‌وت نیه به‌ڵكوو لیَژنه‌یه‌كى پسپۆر
ده‌بیَت ئه‌م كاره بكات یا وه‌زاره‌تى رۆشه‌نبیرى ده‌بیَت به‌م كاره
هه‌ڵسیَت هه‌رچه‌نده‌پىَ ناچیَت راویَژكاره‌كه‌ت ئه‌ونده زه‌وقى به
بوونى ئه‌م وه‌زارته هه‌بیَت له‌وانه‌شه مه‌كته‌به‌كه‌ى خۆى پىَ
باشتر بیَت له بوونى ئه‌م وه‌زاره‌ته, دیاره ئه‌وه‌ى راویژكاره‌كه‌ت
خه‌ڵاتى ده‌كات ریَك ده‌بیَت مه‌زاجى وه‌ك ئه‌و بیَت یا ده‌بیَت وه‌ك
ئه‌و عه‌شقى ته‌ره‌بى عه‌ره‌بى بیَت یا ئه‌گه‌ر ئه‌میشیان نه‌بیَت ده‌بیَت
ناوه‌كه‌ى زۆر میوزیكى بیَت یا ده‌بیَت خۆى ناویَكى ناسكى لیَبنیَت !
به‌ریَز سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ك ده‌زانن هونه‌ر پا‌نتایه‌كى فره‌وانى هه‌یه
من ده‌پرسم راویَژكاره هونه‌ریه‌كه‌ى جه‌نابت بیَجگه له‌كاركردن بۆ
جۆره ستایلیَكى میوزیك و گۆرانى تایبه‌ت به‌خۆى چى بۆ به‌شه‌كانى تر‌ى
هونه‌ر كردووه كامه هۆڵى شانۆى به‌سه‌ر كردۆته‌وه كامه تیپى شانۆى
خه‌ڵات كردووه ؟ ریَزى له‌كامه هونه‌رمه‌ندى دراما‌و وشانۆ گرتووه ؟
به‌ریَزم ئه‌وه‌ى راویَژكاره هونه‌ریه‌كه‌ت ئه‌نجامى ده‌دات ته‌نها
میزاجى تایبه‌تى خۆیه‌تى له‌م پیَناوه‌ش تۆریَكى فره‌وانى له به‌ناو
رۆژنامه‌نوسان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان دروست كردووه تا هه‌ر هیچ نه‌بیَت
پیَگه‌ى لاوازى له نیَو هونه‌رمه‌ندان كاڵتر نه‌بیَته‌وه گه‌ر دوو ره‌خنه‌ى
هونه‌ریشی لێ بگیریَت ئه‌وا ده‌كه‌ویَته به‌رشالاَوى به‌ناو رۆژنامه‌نووسه‌كانى
ئه‌وه‌ى مه‌دح وسه‌ناشى بكات ئه‌وا حاڵى وه‌ك ئه‌و كه‌سانه ده‌بیَت كه
هه‌موو رۆژ خه‌ڵات ده‌كریَن و هه‌موو رۆژ گه‌شتى بیروت ده‌كه‌ن !؟
چه‌ند ساڵیَكه كه‌سیَك به ناوى راویَژكارى هونه‌رى مه‌كته‌به‌كه‌ى جه‌نابت
كار ده‌كات نازانم ده‌زانى یا نا له‌ره‌نجان و یاخى بوونى هونه‌رمه‌ندان
له حكومه‌ت پیَمان ناڵیَن چى تر‌ى كردووه ؟
وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن بۆ كاریَكى هونه‌رى ده‌بیَت هونه‌رمه‌ندان
به ده‌رگاكه‌ى راویَژكاره‌كه‌ت تیَپه‌رن تا ده‌گه‌نه جه‌نابت به‌ڵام
ئاخۆ ئه‌و ده‌رگایه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندیَك كراوه‌یه یا قوفل و
كلیلكه‌ى له ده‌ست كاك هه‌ڵكه‌وته به مه‌زاجى ئه‌ویش ده‌رگاكان ده‌كریَنه‌وه
.
من ده‌پرسم كه‌ى راویژكاره‌كه‌ت ده‌ده‌قیقه وه‌ك راویَژكارله‌خه‌مى
هونه‌رمه‌ندیَكى ره‌سه‌نبووه وكیَشه‌و گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر كردوون و
سه‌ردانى ماڵه بىَ نازه‌كانى كردوون,ئه‌وه‌تا هونه‌رمه‌ندى ره‌سه‌نى
شارى هه‌ولیَر هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید به هۆى نه‌خۆشى چه‌ند
مانگیَكه له ماڵه‌كه‌ى كه‌وتووه نازانم كاك هه‌ڵكه‌وت به ئه‌ركى
خۆى هه‌ڵسا تا دڵنییایى ئه‌م هونه‌رمه‌نده ره‌وشت به‌رزه بداته‌وه ؟
من ده‌پرسم پیَش كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندى كه‌ركوك وكوردستان هونه‌رمه‌ند
سه‌ڵاح داوده قه‌ت رۆژیَك راویَژكاره‌كه‌ت پیَشنیارى كرد به‌بریَك
هاوكارى ئه‌م هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه به‌سه‌ر بكریَته‌وه یا قه‌ت به
خه‌یاڵى بۆ ئه‌و چووه ریَزى لیَبگریَت تا مردیش ئه‌و چاوى له‌وه بوو
به‌رپرسیَك له ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى بدات كه‌چى كه‌س نه‌چوو , یا قه‌ت
رۆژیَك پیَشنیارى كردووه فیستیڤاڵیَك بۆ هونه‌رمه‌ندانى دیَرینى ره‌سه‌نى
شارى هه‌ولیَر شه‌هابه مشكۆ حه‌یده‌ره كه‌چل ساز بكات ؟ یا قه‌ت
رۆژیَك بیریَكى له یادیَكى ماته‌مینى بۆ شمشال ژه‌ن قاله مه‌ره
كردۆته‌وه یا له‌وه ئاگه‌داره مامۆستا زرار له رواندوز هه‌ر خه‌ریكى
پیََگه‌یاندنى گه‌نجان و هونه‌رمه‌ندانه كه‌سیش به كاره جوانه‌كانى
نازانیَت !؟
قسه‌م زۆره به‌ڵام له كۆتا ده‌لیَم له جیات ئه‌وه‌ى راویَژكاره
هونه‌ریه‌كه‌ت ئه‌ونده‌ى باسى هونه‌رى فاتن حه‌مامه‌و عه‌لى حه‌جار و
فادى حداد و نانسى حه‌جرم و هیفا وه‌هبى...ئه‌وانى تر بكات هه‌قى خۆیه‌تی
كه‌میَك له خه‌مى هونه‌رى خۆمان بوایه ..
r_kochare@hotmail.com
|