١\٣\٢٠١٠
جه‌نابی سه‌رۆک
ناره‌حه‌ت مه‌به پێشمه‌رگه‌ش میلیشیایه!

موحسین که‌ریم
مه‌سعود بارزانی له ووته‌یه‌کدا که له کۆنگره‌ی 13 ی یه‌کێتی
قوتابیانی کوردستانی سه‌ر به‌پارتی پێشکه‌شی کردوه‌و له رۆژنامه‌ی
برایه‌تی- زمانحاڵی پارتی- ژماره 3409 رۆژی 25/02/2010 بڵاوکراوه‌ته‌وه،
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌وانه‌ی به پێشمه‌رگه ده‌ڵێن میلیشیا
له کوردسستان جێگایان نابێته‌وه، هاوکاتیش له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی
پارتی ویه‌کێتیه‌وه هێرشێکی راگه‌یاندن ده‌ستی پێکردوه بۆسه‌ر هه‌موو
ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه به میلیشیا ناوده‌به‌ن و ده‌یانخه‌نه ریزی
شۆڤێنیسته عه‌ره‌به‌کان و دوژمنانی کورده‌وه! ئه‌م هه‌ڵایه‌ش دوای ئه‌وه
هات که دوو که‌سایه‌تی سه‌ر به لیستی گۆڕان قسه‌یه‌کی له‌وچه‌شنه‌یان
کردوه.
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که مه‌سعود بارزانی که گوایه سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی
هه‌رێمه، که‌چی به‌داخه‌وه وه‌کو ئاغای دێ چۆن ئه‌و جوتیاره‌ی سه‌رپێچی
له فه‌رمانی بکردایه له‌دێ ده‌ریان ده‌کرد، و ئیتر هه‌تا هه‌تایه
بۆی نه‌بوو سه‌رێک بکاته‌وه به‌دێکه‌ی خۆیدا، به‌وجۆره هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌ربه‌ده‌رکردنی ئه‌وانه ده‌کات که پێناسه‌که‌ی ئه‌ویان بۆ پێشمه‌رگه
قبوڵ نیه! ئایا ئه‌وه به‌ڕاست شێوازی گوتاری که‌سێکه که گوایه
نوێنه‌ر و سه‌رۆکی خه‌ڵکی کوردستانه!؟ ئایا جیاوازی ئه‌م قسه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌دام حسیندا چییه کاتێک له ساڵی 2001 دا و له‌هه‌ڕه‌شه
له یه‌کێتی وپارتی وتی: ئه‌وانه‌ی وتوێژمان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن زمانیان ده‌بڕین!؟
من دواتر دێمه سه‌رئه‌وه‌ی که بۆچی "سه‌رۆکی هه‌رێم" و ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی پارتی ویه‌کێتی ئه‌م هه‌ڵایه‌یان ناوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌رله‌وه
ده‌مه‌وێ له‌چه‌ند خاڵێکه‌وه ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه‌و میلیشیا ده‌ست پێ
بکه‌م.
1- میلیشیا ) Militia) ووشه‌یه‌کی
ئینگلیزیه و مانای هێزی چه‌کداری غه‌یره نیزامییه. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت، ناوه‌که به ئینگلیزی بنوسی و کلیکی ده‌ستی راست
بکه‌یت و ماوسه‌که‌ت له‌سه‌ر synonyms رابگریت، چه‌ند مانایه‌کت ده‌داتێ،
له‌وانه؛ ( armed force) واته هێزی چه‌کدار، ( private army) هێزی
تایبه‌ت. له قاموسیشدا ماناکه‌ی ئاوا نوسراوه: a body of citizen( as
oppose to professional) soldier واته ده‌زگایه‌ک که له هاوڵاتیانی
چه‌کدار( نه‌ک سوپای پیشه‌یی) پێک دێت. بۆیه به‌کارهێنانی ووشه‌ی
میلشیا نه سوکایه‌تیه به که‌س و نه ناوبردنی پێشمه‌رگه‌ش به
میلیشیا تاوانی "که‌بیره!"یه تا سه‌رۆکی هه‌رێم غه‌زه‌بی خۆی به‌سه‌ر
"سه‌رپێچیکه‌ران"دا ببارێنێ و ده‌رگای جه‌هه‌نه‌ممیان نیشان بدات !
2- ئه‌گه‌ر دوور له پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌کاریانه‌ی
ده‌ورانی هه‌ڵبژاردنی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی یه‌کێتی وپارتی، دوور له
سیاسه‌تی هه‌ستبزواندن و هاندان، دوور له نیازی سیاسی پشتی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی
سه‌رۆکی پارتی یه‌وه، له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و پێناسه زانستی و زمانه‌وانیه‌وه
بۆ ووشه‌ی میلیشیا، به‌راوردێکی تایبه‌تمه‌ندی پێشمه‌گه‌و کاره‌کانی
بکه‌ین له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی میلیشیادا، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که پێشمه‌رگه‌ش میلیشیایه. پێشمه‌رگه له ده‌ورانی پێشوودا دامه‌زراوه‌یه‌کی
چه‌کداری بووه له هاوڵاتیانی نارازی به دژی زوڵمی رژێمه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی
ناوه‌ند پێکهاتوه که له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی حیزبێکی سیاسی‌دا بووه و به‌پێی
سیاسه‌ت و بڕیاری سه‌ربازی ئه‌و جوڵاوه‌ته‌وه‌و چالاکی سه‌ربازی ئه‌نجامداوه.
تائێستاش پێشمه‌رگه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی غه‌یره نیزامیه‌ی له‌ده‌ست نه‌داوه.
ئه‌گه‌رچی به‌فۆرماڵی له‌ئاستی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه چه‌کداریه‌دا فه‌رمانده‌ییه‌کی
هاوبه‌شیان پێکهێناوه به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام له
دنیای واقیعدا ئه‌و به‌شه‌ی پێشتر پێشمه‌رگه‌ی پارتی بوه ته‌شکیله‌و
فه‌رمانده‌یی خۆی هه‌یه که هه‌موویان پارتین و بڕیاریش بێگومان له
سه‌رکردایه‌تی پارتی و به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی پارتییه‌وه وه‌رده‌گرن. ئه‌و
به‌شه‌ی یه‌کێتیش به‌هه‌مانشێوه، ته‌شکیله‌و فه‌رمانده‌یی و مه‌رجه‌عی
بڕیاری خۆی هه‌یه که سکرتێری یه‌کێتی جه‌لال تاڵه‌بانیه! نه مه‌سعودا
بارزانی و نه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وپارتی ناتوانن خۆڵ بکه‌نه چاوی
خه‌ڵک و بڵێن ئه‌مه وانیه! نه‌ک هه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌یان، به‌ڵکو
ئاسایش و ده‌زگاکانی زانیاری و پاراستن و پۆلیسیشیان هه‌ر ده‌زگای
حیزبین! ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی سوپای
نیزامی‌دا، ئایا به‌راستی پێشمه‌رگه سوپای نیزامیه!؟ فه‌رمانده‌یی و
ناوه‌ندی بڕیاری هاوبه‌ش له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، ته‌شکیله‌ی هاوبه‌ش
و هاوچه‌شن، سیسته‌می ئیداره‌ی هاوبه‌ش، ته‌دریب و چه‌کی هاوبه‌ش و
هاوشیوه‌و ... چه‌ندین پێوانه‌ی دیکه بۆ پێناسه‌ی سوپای نیزامی تێدایه!؟
3- ئه‌وه‌ی که میلیشیایه‌ک کاری
خراپکاری و تاوان و سه‌رکوت و تاڵان و بڕۆ و کوشتاری خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
ده‌کات په‌یوه‌ندی به ناوه‌که‌وه نیه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به‌و
رێبازه سیاسیه‌وه هه‌یه که‌به‌سه‌ر هه‌ڵسوڕان و کار‌و چالاکیه سه‌ربازیه‌کانی
ئه‌و ده‌زگایه‌دا زاڵه! به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و باره‌شه‌وه
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستیانه‌و دوور له پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی و هه‌ستبزواندن
، له‌سه‌ر بنه‌مای روادوه وا‌قعییه مێژووییه‌کان بکه‌ین، ئایا مه‌سعود
بارزانی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وپارتی چیمان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه
کاتێک خۆیان پێشمه‌رگه‌ی خۆیان ده‌نارده سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی یه‌کتری و
لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه له‌شاخ و که‌مینیان بۆ یه‌کتری داده‌ناو یه‌کتریان
قه‌تڵو عام ده‌کرد!؟ ئه‌و روداوانه ئێستاش ره‌نگه ویژدانی ده‌یان که‌س
له‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له‌و کاره دزێو‌و قێزه‌ونانه‌دا به‌شدارییان
کردوه ئازار بدات. ئێستاش ناسۆری دایک و هاوسه‌رو براو خوشک و مناڵی
ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و شه‌ڕ و پیلانگێڕیانه‌تاندا دژی یه‌کتر گیانیان
له‌ده‌ستدا سارێژ نه‌بووه!
ئایا کاتێک له‌به‌رخاتری به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و گیرفانی
خۆتان پێشمه‌رگه‌ی خۆتان له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌گژ یه‌کتردا ده‌کرده‌وه،
ماڵ و حاڵی لایه‌نگرانی یه‌کتریتان پێ تاڵان ده‌کردن، خێزان و هاوسه‌رو
که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌ی یه‌کتریتان له‌شارو شارۆچکه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی
خۆتان پێ ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کردن، چ وه‌ڵامێکتان بۆ خه‌ڵک ده‌بێت!؟ ئایا
ئه‌و کارانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی هه‌ردولاتان ده‌یانکرد پیرۆزن و شایسته‌ی
به‌رگری لێکردنن!؟ ئایا کاتێک پێشمه‌رگه‌تان خسته‌پاڵ سوپای عێراق و له
31 ئابدا په‌لاماری پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیتان دا، یان کاتێک یه‌کێتی
پێشمه‌رگه‌کانی خۆی شانبه‌شانی پاسدار بۆ هێرشی تۆڵه نارده سه‌ر
پێشمه‌رگه‌کانی ئێوه و هه‌رچی نه‌کرا له تاڵان و بڕۆ و دیل کوشتن له‌دژی
پێشمه‌رگه‌ی یه‌کترو لایه‌نگرانی یه‌کتر ئه‌نجامتان دا، چی بیانوو
پاساوێک ده‌هێننه‌وه!؟ ئایا ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی دوور‌و نزیکتان بکه‌ین،
ئه‌و هێزه چه‌کداریه‌ی که له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی ئێوه‌دا
جوڵاوه‌ته‌وه‌و کاری سه‌ربازی ئه‌نجامداوه ده‌چێته خانه‌ی کام جۆره
له میلیشیاوه!؟ ئه‌گه‌ر ناوی پێشمه‌رگه، ژیانی پێشمه‌رگه‌و خه‌بات
وره‌نجی پێشمه‌رگه‌تان لا پیرۆز بوو بۆچی به‌یه‌کتری به‌کوشتاندان،
بۆچی به‌دیلی گوله‌بارانتان کردن!؟ چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی
نێوان لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دورودرێژی نێوان
ئێوه‌و یه‌کێتیدا به‌یه‌کتری به‌کوشت دران!؟ ئه‌گه‌ر ناوی پێشمه‌رگه‌تان
لا پیرۆزبوو بۆچی تاوانبارانی ئه‌نفالچی و کۆنه مسته‌شارو مه‌فره‌زه
ته‌واریه‌کانی رژێمی به‌عستان کرده فه‌رمانده و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه!؟
به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئامانجی سیاسی سه‌رۆکی پارتی
له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌راستیدا دوو شته:
یه‌که‌میان ؛ سه‌رۆکی پارتی وه‌کو عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆکی سودان گۆچانی
سه‌رکوت راده‌وه‌شێنێ. دیوێکی رووی له خه‌ڵکی نارازی کوردستانه و
دیوه‌که‌ی تریشی رووی له ناوخۆی پارتییه. ئامانجی ئه‌و پارێزگاری له
ژیان و حورمه‌ت و شه‌خسیه‌تی ئینسانیی پێشمه‌رگه نیه، به‌ڵکو راکێشانی
سۆزی ئه‌وان و چه‌واشه‌کردنیانه بۆئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه له‌خزمه‌ت
پاراستنی ده‌سه‌ڵات و سامانی سه‌رۆکی پارتی و به‌رپرسانی ره‌نگاوره‌نگی
یه‌کێتی و پارتی و ده‌وڵه‌مه‌ندانی چاوچنۆکی خۆماڵیدا بن. وه‌کو چۆن
جاران به‌ناوی به‌رگری له کوردستانه‌وه ده‌یانکردنه قوربانی، چۆن
دواتر له‌شه‌ڕی ناوخۆدا دژی یه‌کتر و به‌ناوی" جاش جه‌لالی" و"چه‌کدارانی
بنه‌ماڵه"وه به‌یه‌کتریان به‌کوشتده‌دان، ئێستاش ده‌یانه‌وێ به‌سودوه‌رگرتن
له‌ناوو سۆز و هه‌ستبزواندنی ئه‌وان سه‌رکوتی هه‌ر ده‌نگێکی نارازی
بکه‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتی مشه‌خۆریی ئه‌و دوو حیزبه‌و سه‌رکرده‌کانیان و ئه‌وانیش
له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌دا به‌کاربێننه‌وه، وه‌کو له شه‌ڕه‌کانی
نێوان خۆیاندا به‌کاریان ده‌بردن!
له‌لایه‌کی دیکه‌وه بارودۆخی ناوخۆی پارتی پێناچیت به‌وجۆره بێت که
جه‌نابی سه‌رۆک خاترجه‌م بێت و وه‌فاداریی بۆبنه‌ماڵه له‌وه‌ناچێت تا
دنیا دنیایه بڕبکات! به‌تایبه‌تی دوای پشتیوانی ئاشکرای جه‌وهه‌ر
نامیق (که تائێستاش به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی پارتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی پارتیه) له‌به‌رنامه‌و لیستی گۆڕانی نه‌وشیروان مسته‌فای نه‌یار‌و
دوژمنی ته‌قلیدی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی، سه‌رۆکی پارتی زیاتر
راچڵه‌کی که بۆئه‌وه‌ی به‌ده‌ردی تاڵه‌بانی نه‌چیت، ده‌بێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
سرته‌ی نه‌یاره‌کانی ئاینده‌ی ناو حیزبه‌که‌ی ببڕێ. راگه‌یاندنه‌که‌ی
ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی ده‌باره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و هوشیارکردنه‌وه‌ی
له‌وه‌ی پێ زیاتر رانه‌کێشێ و نه‌چێته په‌رێزی پارتیه‌وه، دیوی دوه‌می
ئامانجه‌که‌ی سه‌رۆکی پارتی زیاتر رۆشن ده‌کاته‌وه. له‌رێگای نه‌وشیروانه‌وه
ده‌یه‌وێ به‌وان بڵێ که رێگاتان پێنادرێ ته‌جروبه‌ی نه‌وشیروان له‌ناو
پارتیدا دوباره بکه‌نه‌وه!
سه‌ره‌نجام له هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و پڕوپاگه‌ندانه
ده‌کاته ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک چاوترسێن بکه‌ن، نه‌یاره‌کانیان بترسێنن،
فه‌زای سه‌رکوت و ترس و ته‌سلیم بوون به سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتی ئه‌وان
په‌ره‌پێبده‌ن و خه‌ڵک ناچاربکه‌ن که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان به‌شداری
بکه‌ن و ده‌نگ به کاندیده‌کانی ئه‌وان بده‌ن!
به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ناو پارتی یان یه‌کێتیدا به‌و ئومێده‌ی
که دژی زوڵم وسته‌م ، و له‌پێناو ئازادی و رزگاری خه‌ڵکی کوردستاندا
له‌ده‌ستی چه‌وسانه‌وه‌ی میللی بجه‌نگێت، بووبێته پێشمه‌رگه، نابێ
رێگا به‌خۆی بدات یه‌کێتی وپارتی و سه‌رۆکی پارتی سوکایه‌تی پێبکه‌ن و
سه‌رکوتی ده‌نگه نارازیه‌کانی خۆیانی پێبکه‌ن. نابێ ئێوه ئه‌وانه‌ی
که دژی سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه ژیانی لاوی خۆتان کردبێته قوربانی
ئێستا ببنه مقاشی ده‌ستی سه‌رۆکی حیزبه‌کانتان بۆ سه‌رکوت وداپڵۆسینی
نه‌یارانی سیاسی و خه‌ڵکی نارازی. سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر
خوێن وره‌نجی ئێوه و خه‌ڵکی بێبه‌شی کوردستان سامانی خه‌یاڵییان پێکه‌وه
ناوه‌و خه‌ڵکیش موحتاجی ئاو‌و کاره‌بایه! گومانم نیه که به‌شێکی به‌رچاوی
ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا له‌و بێئاوی و بێکاره‌بایی و بێخزمه‌تگوزارییه
شارستانی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا به‌شدارن و عه‌زاب ده‌چێژن!
25/02/2010
|