٢٦\٥\٢٠١٠
جه‌نابی سه‌رۆک نا
بۆ تیرۆر به‌ڵی بۆ ئازادی.
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
ده‌کرێت هه‌موولایه‌کمان به‌یاننامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی
دیموکراتی کوردستان به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌رگ ئامێز بۆئازادی وه‌سفبکه‌ین،سه‌ره‌تا
به‌یاننامه‌که هه‌ناسه‌سواری و هیستریابوونی پێوه دیاره،ده‌کرا
پارتی له‌کات و ساتی خۆی دا واته ڕۆژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت
عوسمان 6/5/2010 سه‌رخۆشی و دڵته‌نگی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی
کۆچکردوو ده‌رببڕیایه، نه‌ک 13/5/2010 ، دوای ترس و زه‌نده‌ق چوونی له‌و
بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژ به‌تیرۆری زه‌دره‌شت عوسمان له هه‌فته‌ی
بێده‌نگ نابین وکاردانه‌وه‌کانی کوردستان و کامپینه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا
هاته کایه‌وه،به‌یاننامه‌یه‌کی ئه‌وهابێ جیکه‌ڵانه‌ی بڵاوکردایه‌ته‌وه..
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه نه‌بێت و گوێبیست وخوێندنه‌وه‌ی دێڕ به‌دێڕی
ئه‌م به‌یاننامه‌یه بکات، هه‌ست و شعوری ئه‌وه ناکات سه‌رۆکی ئه‌م
حیزبه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه خۆی به‌سه‌رۆکی هه‌موو هه‌رێمه‌که
بزانێت،چونکه له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌نده خۆی له‌جه‌ماوه‌ر و ڕووداوه‌کان
دوورخستۆته‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی دوورگه‌ی واق واق ڕۆیشتوه ،نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئیدی هه‌ستی ئه‌وه‌مان مابێت جه‌نابی سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه له‌خۆشترین
هاوینه‌هه‌واری ئه‌م کوردستانه که‌سه‌ری( ڕه‌ش) ه لێمانه‌وه نزیک
بێت و ئاگای له‌ڕۆڵه‌کانی گه‌ل بێت ..
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت به‌یاننامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی نه‌هاتووه
دژبه‌تیرۆرو ئازادی ڕاگه‌یاندن قسه‌یه‌ک بکات، به‌ڵکوهاتووه وشه و ده‌سته‌واژه‌ی
ده‌ستی ده‌ره‌کی بوون به‌کارده‌هێنێت، به‌رامبه‌ر به‌و عه‌شاماته جه‌ماوه‌رییه‌ی
به‌ڕێکه‌وتووه و هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام و داوای ئاشکراکردنی ده‌ست و
بانده‌کانی تیرۆری عه‌قڵ ده‌که‌ن که‌سه‌رده‌شت عوسمانیان فڕاند و
تیرۆرکرد..
نه به‌یه‌ک په‌ره‌گراف و نه به‌یه‌ک وشه به‌یاننامه‌ی ناوبراو باسی
ئازادی ڕاگه‌یاندن وتیرۆری عه‌قڵ ناکات و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئاماژه
به‌زه‌رده‌شت عوسمان نادات وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێک،به‌ڵکو وه‌ک قوتابییه‌ک
ده‌یناسێنێ. له‌کاتێکدا جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆکی په‌یدابوونی ئه‌م پێکدانه
جه‌ماوه‌رییه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدا فڕاندنی ڕۆژنامه‌نوس و
تیرۆرکردنی ئازادی بیرکردنه‌وه‌یه له‌کوردستاندا..
ئه‌مه مه‌ترسیدارترین قۆناغی سیاسی ئه‌مڕۆمانه که‌له‌سه‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی وبه‌ناوی به‌رگریکردن له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل وحیزب هه‌ڕه‌شه
و ته‌وهین ده‌به‌خشرێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌ی
که ئه‌مڕۆ مه‌رگی ڕۆژنامه‌نوسێک به‌دوای خۆیدا هێناویه‌تی و له‌ساده‌ترین
داواکاری وپێناسه‌دا به‌رگریکردنه له سه‌قامگیری ئاسایش و ژیانی
هاوڵاتیان له‌ده‌سه‌ڵاتیک که له‌سه‌ر بودجه‌و پارو وقوتی منداڵانی ئه‌م
کوردستانه زیاتر له‌چه‌ند هێزی کردۆته بخۆربه‌گ له‌ژێرناو و ده‌زگای
جیاواز جیاوازدا ..
ئه‌م بێ ئاگایی و دوورکه‌وتنه‌وه له‌جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک حیکایه‌ت و به‌سه‌رهاته‌که‌ی
لویسی شانزه‌هه‌ممان بیردێنیته‌وه،کاتێک 14 ته‌موزی 1789 ڕق و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا په‌لاماری قه‌ڵای سه‌خت وزیندانی باستیلیان دا وقه‌ڵای
باستیل که‌وته ژێرده‌ست شۆڕشگێڕه‌کانی فه‌ره‌نسا ،لویسی شانزه‌هه‌م
له‌ڕاو و شکار ده‌بێت له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بۆکۆشک له‌ده‌فته‌ری
یاداشتی ڕۆژانه‌ی کۆشکی ڤێرسای ده‌نوسێت ئه‌مڕۆ هیچ شتێک له‌وڵات ڕووی
نه‌داوه ، ده‌کرێت جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش له‌یاداشتی
ڕۆژانه‌ی سه‌ری ڕه‌شدا ڕۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان و هه‌فته‌ی که‌مپینی
بێده‌نگ نابین بۆئازدی که‌له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراونی چین وتوێژه‌کانی
گه‌ل به‌ڕێکه‌وتوه، بنوسێت هیچ شتێک له‌کوردستان ڕووی نه‌داوه؟؟
له‌کاتێکدا ڕۆژنامه‌نوسێک له‌م هه‌رێمه‌دا له‌سه‌ر ڕاده‌ڕبڕین و نوسینی
ووشه‌کانی له‌خوێنی خۆیدا سوورکراوه و به به‌یاننامه‌یه‌کیش به
هاوڕێکانی و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م کامپینه ده‌ڵێن ده‌ستی ده‌ره‌کی
و ئاشوب، بۆیه هه‌موو خه‌ڵک پێت ده‌ڵین جه‌نابی سه‌رۆک نا بۆ تیرۆر
به‌ڵێ بۆ ئازادی سیاسی و بیروڕا ده‌ربڕین ..
سویسرا
ماڵپه‌ڕی فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
|