٩\٤\٢٠١٣
چەند ئاگادارییەک
لە (نەمسا و ئوسترالیا و سوێد و کوردستان)ەوە.
کۆڕێک
بۆ نووسەر سەردار عەزیز.

گرووپی
سەربەخۆی هاوڕێیان
tuana_saadi@hotmail.com
---------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەواز بۆ بەشدارییکردن لە رێپێوانی و
مەراسیمی یەکی ئەیار لە سیدنی.
کرێکاران، ئازادییخوازان!
یەکی ئەیار رۆژی جیھانی ھاوپشتیو
یەکگرتنی کرێکارانە، رۆژی بەرجەستەکردن و نیشاندانی ئیرادەی چینایەتی
کرێکارانە بۆ لە گۆرنانی سیستەمی چەوسانەوە و ھەڵاواردن، لەبەینبردنی
ھەژاریی و برسیەتی، جەنگوکشتار، رۆژی پەیمان تازەکردنەوەی
ھەموکرێکارانی جیھانە بۆ درێژەدان بە خەبات تا سەرنگونیی رژێمی
سەرمایەداریی و و رێکخستنی دنیایەکی ئازاد و یەکسان.
ھەموو ساڵێک لەمرۆژەدا کرێکارانی جیھان بە یەکەوە ئەمرۆژە مێژوییە
زیندورادەگرن، وەرن با ئێمەش بە بەشداریی لە بەرنامەکانی ئەمساڵدا،
شابەشانی کرێکاران رێزی شایستەی ئەمرۆژە مەزنە بگرین.
بەرنامەی
ئاھەنگەکە:
-
قسەوباسی ھەڵسوراونی کرێکاریی لە ئێران و
کوردستان و عێراق.
-
ئاھەنگی مۆسیقای گروپی تۆپراک،
شیعر خۆێندنەوە.
.کات:
رۆژی شەممە ٤\٥\٢٠١٣
- کاتژمێر ٦:٣٠ی سەر لە ئێوارە
شۆێن: ھۆڵی
CFMEU
10-12
Railway St, Lidcombe.NSW,
2141
.خواردنی سوک
و شیرینیی خۆراییە. خواردنەوە بە نرخێکی گونجاو دەفرۆشرێ
نرخی بلیت: ١٠ دۆلارە ، بۆ منداڵی خوار
١٠ ساڵ خۆراییە.
تکایە تا دەتوانن منداڵانی خوار
٥ ساڵ مەھێنن.
رێپیوانی رۆژی یەکی ئەیار: یەکشەم
٥/٥/٢٠١٣
کاتژمێر ١١:٣٠
سەرلەبەیانی لە:
Sydney Macquarie
St,Outside Parliament House
بۆ زانیاریی پتر:
موزەفەرعەبدوڵا ٠٤٣١٢٤٢٤٠١، عرفان مرڤەتی
٠٤٢٠٣٧٤٤٥٥.
کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی یەکی ئەیار
سدنی - نیسانی ٢٠١٣
---------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌قی یاسای سوێدیی
به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رپرسه كوردانه‌ی تاوان ده‌كه‌ن و خاوه‌ن
ره‌گه‌زنامه‌ی سوێدیین.
هه‌روه‌ك رامان گه‌یاند كه‌ده‌قی
یاسای سوێدییتان بۆ بلاو ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی
كه‌تاوان به‌رامبه‌ر هاولاتیان ده‌كه‌ن و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی
سوێدیین، كه‌ده‌بێ بڵێین به‌پێی ێه‌و یاسایەی سوێد، مه‌رج نیه کەسانی
تاوانبار ته‌نیا خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه (جنسیه) بن به‌ڵكو ئه‌و
به‌رپرسه‌تاوانبارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه‌خاوه‌نی مانه‌وه‌ن (ئیقامه)
یان به‌سه‌ردانیكردن دێینه ولاتی سوێد، به‌ڵام بۆ كۆی ئه‌مانه
به‌لگه و فاكتی تاوانی به‌رپرسان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دادگاکان دەبن کە
لەم بارەوە ده‌توانن بیگه‌یه‌نه‌ده‌ست ئیمه به‌و مه‌یله‌ی خواره‌وه
یان هاوڵاتیانی قوربانیانی ئه‌م ده‌سه‌لات و به‌رپرسانه‌خۆیان
بیگه‌یه‌نه ده‌ست پۆلیسی سوێدیی.
دەقی یاساکە لەم لینکەی
وەرگیراوە:
https://lagen.nu/1962:700
پەرەگرافی ٢ لە کاپیتەلی ٢ لە یاسای سوێد دەڵێ:
تاوانێک کە لە دەرەوەی سوێد کراوبێ، بەپێی یاسای سوێدیی لە دادگای
سوێدیی سزاکەی دەدرێت گەر.
١- تاوانەکە لە لایەن هاونیشتمانی سوێدییەوە کرابێت یان بێگانەیەک
کەلە سوێد نیشتە جێبێت.
٢- تاوانەکە لە لایەن کەسێکەوە کە دانیشتوی سوێدییش نەبوبێ وپاشان
بوبێت بەهاونیشتمانی سوێدیی یان نیشتەجێی سوێد بێت.
٣- تاوانەکە لە لایەن بێگانەیەکەوە کە لە سوێددا بێت وتاوانەکەی
ئەوەندەبێ کە لانی کەم ٦ مانگ بەند بکرێ بە یاسای سوێدیی.
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
kampindadagiybarprsan@yahoo.se
کەمپینی دادگایی‌کردنی
بەرپرسانی کورد
٨\٤\٢٠١٣
---------------------------------------------------------------------------------------------
.ئاگادارییه‌ک بۆ سه‌رجه‌م
توێژه‌رانی دەروونیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و نووسه‌ران و شاره‌زایانی ئه‌م
بوارانه
گرووپی ئاشتی بۆ پرسه دەروونیی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌چه‌ند هه‌نگاوێکی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌سێت به
پۆلێن‌کردن و ریزبه‌ندیکردنی کێشه دەروونیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان...
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواکارین له‌سه‌رجه‌م توێژه‌رانی دەروونیی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و نووسه‌ران و شاره‌زایانی ئه‌م بوارانه، به هۆی
تێبینیکردن و ئه‌زموونی خۆیان، هاوکاریمان بکه‌ن به ناردنی لیستی
کێشه دەروونیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان و ریزبه‌ندیکردن
و پۆلێنکردنیان به‌پێی گرنگترین کێشه.
مه‌به‌ستیشمان له ناردنی ئه‌و زانیارییانه ئه‌وه‌یه، تا به
هه‌وڵێکی بەکۆمەڵ بتوانین لیستی کێشه دەروونیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
کۆمه‌ڵگاکه‌مان و به‌شێوه و رێگای جۆراوجۆر کاربکه‌ین له‌سه‌ر
که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
تکایه لیستی ریزبه‌ندیی کێشه‌کان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمایلە:
hadi.ameen@gmail.com
بۆ زانیاریی پتر: ٠٧٧٠٢٢٠١٨٩٨
گرووپی ئاشتی بۆ پرسه دەروونیی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
|