په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٤\٢٠٢٠

چەند بابەتێکی فیدراسیۆنی پەنابەران.

 


ئاگادارییەک بۆ پەنابەران و کوردانی دانیشتووی تورکیا سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەو وڵاتە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە تورکیا سەرۆک کۆمار لە کۆبونەوەیەکی ئیداری لەگەڵ پارتەکەیدا ئاماژەی بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی کردووە لەگەڵ کۆتایی هاتنی مانگی داهاتوودا.


لەگەڵ لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا وەزارەتی ناوخۆش باسی لە چەند پلانێک کرد بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی (میللەتی) تورکیا پلانەکانی وەزارەتی ناوخۆ سێ پلانن بە سێ هەنگاویش جێ بەجێدەکرێن:


١- هەنگاوی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٧/٥ تا ڕێکەوتی ٣١/٨/٢٠٢٠ڕێگا دەدرێت بە کردنەوەی چێشتخانەو کافتریاو باڕەکان بەپێی چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو لەگەڵ پاپەندبوون بەڕێنمایەکان بەتایبەتی هەبوونی نێوان لەنێو سەردانیکەران ئەم هەنگاوە جێ بەجێ دەکرێت و چاودێری دەکرێت تا ماوەی ١٤ ڕۆژ وە دڵنیابوونەوە لە ڕوودان و ڕوونەدانی هیچ توشبویەکی نوێ.


٢- هەنگاوی دووەم لە ڕێکەوتی ١١/٩ تا ٣١/١٢/٢٠٢٠ ڕێگە دەدرێت بە کردنەوەی گشت چێشتخانەو کافتریاو باڕوو شوێنە گشتیەکان بەبێ هیچ مەرجێکی کاتی کارکردن جگە لە پەیوەستبوون بە مەرجەکانی پاک و خاوێنی و پاراستنی مەودای نێوان میوانان و ئامادەبوان و چاودێری ئەم هەنگاوەش دەکرێت و جێ بەجێ دەکرێت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ئەگەر هیچ تووشبویەکی تری نوێ بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکرێ.


٣- هەنگاوی سێ یەم هەر لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢١ ڕێگا دەدرێت بە کردنەوەی گشت چێشتخانەو کافتریاو باڕوو تەواوی شوێنە گشتیەکان بەبێ هیچ مەرجێک هەروەها لابردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ئەو کەسانەی بە هۆی تەمەنیانەوە بەتایبەتی کەسانی بەساڵاچوان، ئەم هەنگاوەش جێ بەجێ دەکرێت و چاودێری دەکرێت ئەگەر هیچ توشبویەکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکرێ.


لە لایەکی تریشەوە وەزارەتی پەروەردەو فێرکردنی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە لای ئەوان گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بەچوار هەنگاوە، کە هەنگاوی یەکەم بریتیە لە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی کە لە ڕێکەوتی ٤/٥/ بۆ ٢٦/٥/٢٠٢٠ هەمان مانگ بەردەوام دەبێ. هەنگاوی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٧/٥ تا ٣١/٨/٢٠٢٠ بەردەوام دەبێ. هەنگاوی سێیەم ڕێکەوتی ١١/٩ تا ٣١/١٢/٢٠٢٠ بەردەوام دەبێ. هەنگاوی چوارەمیش کۆتا هەنگاوەو ژیان بەتەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.


هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

پەنابەرێک لە تورکیا کوژرا.

هیوا خدر لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٠ پەنابەرێکی سوری بەناوی (عەلی ئەلعەسانی) تەمەن ١٩ نۆزدە ساڵ لە شاری (ئەدەنا)ی باشوری تورکیا لە لایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکراو کوژرا".

هیوا ئەوەشی گوت "بەپێی لێدوانی برایەکی کوژراوەکە بەناوی ( ئیبراهیم) گوتی کە لەلایەن پۆلیسەوە داوای (کملیک) لە براکەی کراوە ئەویش پێی نەداون و چەند هەنگاوێک چۆتە دواوە دواتر پۆلیسێک تەقەی لێکردوەو فیشەکێک بەر سنگی کەوتوەو گیانی لەدەستداوە".

هەروەها پۆلیسی شاری ئەدەناش تا ئێستا بەهانەکانی ئەوەیە "کە پەنابەرە کوژراوەکە لە پۆلیسەکان هەڵهاتوە چەند جار ئاگاداریانکردۆتەوە بوەستێت هەر نەوەستاوە دواتر چەند فیشەکێکیان بە ئاسماندا تەقاندووە بەڵام بە هەڵە فیشەکێکی بەردەکەوێت و پەنابەرەکە گیان لەدەستدەدا".
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 


٢٠٠ پارچە دیاریی بەسەر کرێکارانی ژینگەپارێز دابەشکرا.


ئەمرۆ چوارشەمە ٢٩/٠٤/٢٠٢٠ تیمێک لە خۆبەخشەکانی (لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ،سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان) بڕی ٢٠٠ پارچە دیارییان لە ڕێگای بەشی خزمەتگوزاری گشتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی بەسەرئەوکارمەندانەی کە ئیشی ژینگە پاریزی دەکەن دابەشکرد. شایه‌نی باسه‌ ئه‌م کۆمه‌ک هاوکاریانه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن رێکخراوی (کۆمه‌ک و هاوکاری منداڵانی ئاواره‌) له‌ ولاتی دانیمارک له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (سۆز ساڵح)ه‌ وه‌ دابین کراوە.


فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌ و په‌ری سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی به‌ریز سۆز سالح و خۆبەخشەکانی رێکخراوه‌که‌یان ده‌کات لە کۆمەکی بەردەوامیان بە ئاوارەکان و خەڵکی کەمدەرامەت.

 


ناوه‌ندی راگه‌یاندنی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی کوردستان
٢٩\٤\٢٠٢٠

 


 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک